لە ڕاستیدا ژنان کە مرۆڤی چەوساوەن پێویستیان بە ژیانێکی ئارام و ئاسایشە، پێویستیان بە ڕێز گرتنە لە تواناکانیان و بەشداری کردنیان لە بەڕێوەبردنی سەرجەم کایەکانی ژیاندا.
ژنان پێویستیان بە ئازادیی و پاراستنی کەرامەت و کەسایەتیی و ڕۆحیانە، پێش ئەوەی ببن بە سەرۆک لەم هەرێمەدا. دەرفەتی یەکسانیی و هەلی کار زەمینەی پێشخستنی توانا و ئیرادەیە. ژنان مرۆڤن، گۆچانی سحرییان پێنییە.
ئێوە جارێ کوشتنمان بە ناوی شەرەف و ناموسەوە ڕابگرن تا بتوانین گەشە بە تواناکانمان بدەین، پاشان بیر لە بە سەرۆک بوونیش دەکەینەوە.
جەنابی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان.
[1]
هاوژین زیباهاوژین زیبا
05-09-202205-09-2022