🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست (# 245,188)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 56,780)
English (# 2,752)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 4,842)
هەورامی (# 61,814)
لەکی (# 17)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,154)
عربي (# 11,340)
فارسی (# 2,504)
Türkçe (# 1,595)
עברית (# 10)
Ελληνική (# 13)
Française (# 279)
Deutsch (# 570)
Nederlands (# 127)
Svenska (# 57)
Español (# 34)
Italiano (# 38)
Pусский (# 768)
Fins (# 11)
Norsk (# 13)
日本人 (# 18)
中国的 (# 11)
Հայերեն (# 10)
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
🌏 نەخشەی کارگێری قەزای چۆمان
شوێن: چۆمان
ناوی نەخشە: نەخشەی کارگێری قەزای چۆمان
ناوی ئامادەکار: محەمەد عەبدولفەتاح عەبدولخالق
ساڵ: 2022
[1]
🌏 نەخشەی کارگێری قەزای چۆمان
🌏 نەخشەی ئەسترۆنۆمی پێنجوێن
شوێن: پێنجوێن
ناوی نەخشە: نەخشەی ئەسترۆنۆمی پێنجوێن
ناوی ئامادەکار: محەمەد عەبدولفەتاح عەبدولخالق
ساڵ: 2022
[1]
🌏 نەخشەی ئەسترۆنۆمی پێنجوێن
📕 زەوی؛ بنەماکانی زەویناسی لەڕووی فیزیاییەوە
ناونیشانی پەڕتووک: زەوی؛ بنەماکانی زەویناسی لەڕووی فیزیاییەوە
ناوی وەرگێڕ: باوان فایەق جەلال
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: کتێبخانەی دڵشاد
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ
📕 زەوی؛ بنەماکانی زەویناسی لەڕووی فیزیاییەوە
💬 وامزانی ڕادیۆیە
وامزانی ڕادیۆیە!
ئەو ئیدیۆمە نوێیە، لە سەدەی بیست و یەکەمدا هاوڵاتییەکی شاری سلێمانی بە نائاگاییەوە دایهێناوە و ئێستا خەڵکی باشووری کوردستان کردوویانە بە ئیدیۆم، سۆشیال-میدیا ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە بڵا
💬 وامزانی ڕادیۆیە
📖 ڕاپۆرتی دەستگیرکردنی سیاسی و ڕۆژنامەوان و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستانی عێراق
ڕاپۆرتی دەستگیرکردنی سیاسی و رۆژنامەوان و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستانی عێراق
ئێمە نیگەرانین لەو ڕاپۆرتانەی کە باس لە بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ و گولەی رووپۆشکراو بە پلاستیک و بڵاو
📖 ڕاپۆرتی دەستگیرکردنی سیاسی و ڕۆژنامەوان و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستانی عێراق
💬 مار تاسەری پان نەکەیتەوە ناتۆپێت
مار تاسەری پان نەکەیتەوە ناتۆپێت
مار، ئه و زیندەوەرە خشۆکەیە کە لە کوردەواریدا زۆر ئیدیۆمی لەسەر وتراوە و لەگەڵ مرۆڤی کورد و مرۆڤایەتی لەیەک ژینگەدا بەیەکەوە ژیاون، مار هێمای دوژمنە، مایەی پێوەدان و
💬 مار تاسەری پان نەکەیتەوە ناتۆپێت
💬 لیرەیە و کەوتۆتە ناو قوڕەوه
لیرەیە و کەوتۆتە ناو قوڕەوه
لیرە دراوێکی زێڕینی به نرخە، جگە لەوەی کە دراوە، زێڕیشە، ئەوە وای لێکردووە پڕ بایەخ بێت، لە کوردەواریدا بۆ شتی بەنرخ و باش وتراوە: دەڵێی زێڕە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بە ک
💬 لیرەیە و کەوتۆتە ناو قوڕەوه
📖 کوردبوون یان تراژیدیای ژیان و مەرگی حەمەدی مەولوودی؟
کوردبوون یان تراژیدیای ژیان و مەرگی حەمەدی مەولوودی؟
سەمەد ئەحمەد

سەرەتا:
زۆرن ئەوانەی کە لە پێناوی کورد وەکو نەتەوە و کوردستان وەکو خاک تێکۆشاون و بەخۆیان و ماڵیانەوە و گیانفیدا بوون، بەڵام خەبا
📖 کوردبوون یان تراژیدیای ژیان و مەرگی حەمەدی مەولوودی؟
💬 لە هەر کەندێ پەندێ
لە هەر کەندێ پەندێ
لە سلێمانی دەوترێت: هەر کەنێ پەنێ، لە هەولێرێ دەوترێت: لە هەر کەندێک پەندێک، کەند و کەنگ و کەندەڵان و کەندڕ سروشت و کەشکاری دروستی دەکات ئه و زەوییانەی کە ئاو دایدەڕێت و بەهۆی کرد
💬 لە هەر کەندێ پەندێ
💬 وەک مریشکی ئاشەوان، بەسەر باراشی خەڵکەوە بەڕێ دەچێت
وەک مریشکی ئاشەوان، بەسەر باراشی خەڵکەوە بەڕێ دەچێت
ئه و باراشانەی کە لە ئاشدا هەن، هەندیکیان بەهۆی دڕان و کونی گونیەکانەوە زۆر گەنمیان لێ دەوەرێت و دەکەوێتە سەر زەوی و وەک(مزە)ش کەهەندێ گەنمە ئاشەوا
💬 وەک مریشکی ئاشەوان، بەسەر باراشی خەڵکەوە بەڕێ دەچێت
💬 نە مریشکی ئاشەوان، نەکەری دەورێش، نە کوڕی بێوەژن
نە مریشکی ئاشەوان، نەکەری دەورێش، نە کوڕی بێوەژن
مریشکی ئاشەوان لەسەر باراش و گەنم و دانەوێڵەی خەڵکیەوە دەژیێت و هیچ پێ پوڕە و کنەیەک ناکات بۆ پەیداکردنی رۆژوو و ڕسقی خۆی، کەری دەروێشیش هەر جۆڕکە و ت
💬 نە مریشکی ئاشەوان، نەکەری دەورێش، نە کوڕی بێوەژن
👫 زەکیە محەمەد ئەمین بابان - زەکێ بابان
ناو: زەکیە
نازناو: زەکێ بابان
ناوی باوک: محەمەد ئەمین
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی

ژیاننامە
زەکیە محەمەد ئەمین بابان ناسراو بە (زەکێ بابان) لە سلێمانی لەناو خیزانێکی ناسراوی بابانییەکاندا لەدایکبو
👫 زەکیە محەمەد ئەمین بابان - زەکێ بابان
📕 لەبەردەم شکۆی مرۆڤە مەزنەکاندا
ناونیشانی پەڕتووک: لەبەردەم شکۆی مرۆڤە مەزنەکاندا
ناوی نووسەر: م. عەلی/ عەلی عەبدوڵڵا/ مامۆستا عەلی پەڕلەمان
شوێنی چاپ: سلێمانی
ساڵی چاپ: 2018
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
📕 لەبەردەم شکۆی مرۆڤە مەزنەکاندا
📖 ڕووەکەی ترمان لە دەرەوەی فەیسبووک
ڕووەکەی ترمان لە دەرەوەی فەیسبووک
یادگار ئیسماعیل

مەرج نیە ئەوەی لەم دنیای فەیسبووک و دیجیتاڵەدا جوانبین و جوانبیر بێت، لە دنیای واقیعی و زیندووشدا ئیتر هەر ئاواش ئەو کەسە جوانبین و بیرجوان بێت، ی
📖 ڕووەکەی ترمان لە دەرەوەی فەیسبووک
📖 دروستکراوین یان ئازادین؟
دروستکراوین یان ئازادین؟
سۆزیار بەختیار

هەندێ لە مەیل و خواستەکانی ئێمە بەرهەمی سروشتمانە، ژینگەکەمان لە بۆتەی خۆیدا شێوەی پێ دەدەن، حەقیقەت ئەوەیە کە بڕیاڕ و هەڵبژاردنمان خۆمان هەڵبژاردەی نین کات
📖 دروستکراوین یان ئازادین؟
📖 ڕۆشنبیریەکەی لێکەنەوە
ڕۆشنبیریەکەی لێکەنەوە
هونەر تۆفیق

پییەر بۆردیۆ، لەحەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا ڕەخنەی لە کاپیتاڵ (سەرمایە) کەی کارڵ مارکس گرت، چونکە ئەو تەنیا سەرمایەی ماددی لە لێکۆڵینەوە سیوسیۆلۆجیاکەیدا بەهەند وە
📖 ڕۆشنبیریەکەی لێکەنەوە
📖 ‏قەدەغە کردنی جلی کوردی
‏قەدەغە کردنی جلی کوردی
شەن سابیر

لە هەرێمی کوردستاندا بە بڕیارێک لە ناوەندەکانی خوێندن و فەرمانگە حکومییەکاندا پۆشینی جلی کوردی قەدەغەکراوە، واتە خوێندکار و کارمەندان لە ڕۆژانی ئاساییدا ڕێگەپێدرا
📖 ‏قەدەغە کردنی جلی کوردی
📖 بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 11
بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 11
شەماڵ بارەوانی

کۆمەڵێک عەدنانی وازیان لە ئیسلام هێنا..
لە بەشەکانی پێشووتر کەمەک باسی ڕوانگەی قورئانیەکان و هەندەک لە قورئانیەکانم کرد.
لەو بەشه تۆزەک لە بارەی ع
📖 بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 11
👫 هاوکار سالار
ناو: هاوکار
ناوی باوک: سالار
رۆژی لەدایکبوون: 1980/04/16
شوێنی لەدایکبوون: گەڕەگی ئازادی/سلێمانی

ژیاننامە

لە دوای 3 ساڵ لەگەڵ باوکی گەڕاوەتەوە بۆ شاری چەمچەماڵ وە لەوێ نیشتەجێ بووە تا تەواوک
👫 هاوکار سالار
📖 لە نێوان بەیت و قەسیدەدا
لە نێوان بەیت و قەسیدەدا
ڕەسوڵ بۆسکێنی

بەیتی کوردی لە بەسەرهاتی چیرۆک ئامێز و تایبەتمەند پێکهاتووە، دارشتنی بەیتەکان بەشێوەیەکی شیعری جوان و ڕەوان، لەسەر کێشی خۆماڵی و تایبەتی، بۆ دەربڕینی مەبەست
📖 لە نێوان بەیت و قەسیدەدا
📖 زمانی دایک لەپەراوێزی کۆمەڵگەی نووستودا
زمانی دایک لەپەراوێزی کۆمەڵگەی نووستودا
دانا عەزیز
زمانی من جیهانی منە و جیهانی من زمانی منە.وینگشتاین

لەهەفتەی ڕابردوو بەشداری کۆرسێک بووم کە ڕاستی گرنگ نیە لەسەر چی بوو، بەڵکو شتێک سەرنجی ڕاکێش
📖 زمانی دایک لەپەراوێزی کۆمەڵگەی نووستودا
👫 چراخان ئاسۆ
ناو: چراخان
نازناو: ئاسۆ

ژیاننامە
ڕۆژنامەنووس و وەرگێڕ و نووسەر و چالاکوانی ژنان.
👫 چراخان ئاسۆ
📖 پۆلیسی ئەخلاق
پۆلیسی ئەخلاق
ئاشتی ساڵح

هەڵوەستەیەکی بچووک، لە سەر تێروانینی خەڵک بۆ ئەخلاق.
چەمکی ئەخلاق بووە بە چەک و خەڵکیش بووە بە پۆلیس، پێوەری ئەخلاق سانسۆری لەسەر نییە، هەرکەسەو بەپێی بەرژەوەندیی خۆی پێ
📖 پۆلیسی ئەخلاق
📖 ژن و ناسیۆنالیزم لە کۆمارە کوردییەکەی ساڵی 1946دا
نوسینی: شەهرەزاد موجاب
لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق

پرۆفیسۆر د. شەهرەزاد موجاب:
توێژەر و پرۆفیسۆر و چالاکوانە و لە جیهاندا بە کارەکانی ناسراوە لە سەر کاریگەرییەکانی جەنگ، راگوێزان و ئا
📖 ژن و ناسیۆنالیزم لە کۆمارە کوردییەکەی ساڵی 1946دا
🧩 تۆوی ڕەش و حەوزی سپی
تۆوی ڕەش و حەوزی سپی.
تۆوی ڕەش: مەبەستی لە نووکی قەڵەمی نووسینە کە لە ماددەیەکی ڕەش درووست دەکرێت، حەوزی سپی واتە: کاغەزی نووسین کە سپییە، بۆ ئەوەی نووسینی تێدا دەرکەوێت. چۆن تۆو دەکرێ بە زەوییەوە
🧩 تۆوی ڕەش و حەوزی سپی
👫 کەسایەتییەکان
حسێن شۆخ کەمان - زێ زێ
👫 کەسایەتییەکان
شەن سابیر
📷 وێنە و پێناس
ئەنجامدانی نوێژی بە کۆمەڵی ...
📷 وێنە و پێناس
کوردانی ئێزیدی لە سەر چیای ...
👫 کەسایەتییەکان
تەحسین وسو عەبدوڵڵا
📝 راگەیەندراوێک لە دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتیەوە 10-04-2022 | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🏁 وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

راگەیەندراوێک لە دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتیەوە 10-04-2022
دەقی راگەیەندراوەکەی دەزگای رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان:
وەک پیشەی هەمیشەیی، ستران عەبدوڵا، لەسەر پەلاماردانی پارتی بەردەوامە. ئەمجارەیان داستانی کۆڕێی پێشمەرگە دلێرەکانی کوردستانی کردووەتە بیانوو. لەمەیاندا تێکچوونی باڵانسی خۆی و تەگبیرکەرانی بەڕوونی وەک ڕۆژی ڕووناک دیارە. ئەم قسانەی دوایی ستران، لەسەر یەک گریمانەی خواروخێچ هەڵچنراون ، گوایە پارتی دەیەوێت دەستکەوت و ئازایەتی خەڵکی تر بۆ خۆی بەرێت!! گریمانەکە بوختانێکی ئاشکرایە بە دوێنێ و بەتەواوەتیش دژبەرە لەگەڵ وەزعی ڕاهینی کوردستاندا.
پێش ئەوەی وەڵامێکی سەرپێی ئه و گریمانە و لادیوارە خوارخێچ و پەلامارانە بدەینەوە، با جارێ لە خودی بیانووەکەوە دەست پێ بکەین؛ خەڵکی کوردستان و هەموو ئەوانەی کەمێک ئاگاداری ڕووداوەکانی کوردستانن دەزانن، داستانی کۆڕێ، پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکردە و فەرماندەکانی پارتی بە هاوکاریی ژمارەیەک پێشمەرگەی لایەنەکانی دیکە و بە خوێنی ئاڵی شەهیدانی ئه و داستانە تۆمار کراوە. ئەمە مێژووە.. حەقیقەتی مێژوویی، بوختانی وەک ئەمانەی سترانی پێدەکرێت و، بۆ ڕازیکردنی ئەم و ئه و دەشێوێندرێت، وەلێ بە هیچ کلۆجێک کاریگەریی لەسەر کرۆکی حەقیقەت و ڕاستی ڕووداوەکان و لێکەوتەوە مێژووییەکانی نابێت.
پارتی، کە لە یەکەمین ڕۆژییەوە تا ئەمڕۆ، متمانەی زۆربەی خەڵکی کوردستان و نەتەوەی کوردی هەیە، چ پێویستیەکی بەوەیە خۆی لە کاری خەڵکی دیکە بکاتە خاوەن؟ پارتی، کە ئەم هەموو سەروەرییە مێژووییە و خاوەنی دەستکەوتی زۆری نیشتیمانیی و نەتەوەییە، چۆن دەچێتە ئەقڵەوە خۆی بکاتە خاوەنی کارە سەقەتەکانی خەڵکی دیکە؟ مێژووی کوردستان شاهیدە، پارتی هەمیشە دەستپێشخەری داکۆکی لە کوردستان و خەڵکەکەی بووە و سەربەستانە هەڵویستی وەرگرتووە، خۆیشی بە خاوەنیان زانیووە و دیفاعی لێکردوون و ئامادەی لێکەوتەوە و باجەکەشی بووە، ئەوە خەڵکی دیکەن پێویستیان بە چاوەڕێی ئەنجامەکان و لاساییکردنەوە و کڕین و فرۆشتن هەبووە و هەیە، ئاقیبەتی لاساییکردنەوە و سەوداکاریش دیارە و هەر ئەوەی لێ شین دەبێت کە ئەمڕۆ بەداخەوە لە شاری هەڵمەت و قوربانی، شاری سلێمانیسلێمانی دەیبینین... نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول، بۆیە ڕوویدا تا کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی ماددەی 140ی ئێستای دەستوور لەدەست نەدرێت، بەڵام خەڵکی دیکە چی کرد؟ هاتن خۆیان بە بەدیلی پارتی تەرح کرد، بەم خۆتەرحکردن و لاساییکردنەوەیە، خەنجەرێکی ژەهراویان لە جەستەی نیشتمان و خەڵکی ئه و ناوچانە و تەواوی نەتەوەی کورد دا کە برین و خەمێکی قووڵی نەتەوەیی لێ کەوتەوە.
ئاگا لێنەبوون عەیب نیە، عەیبە ئەوەیە ئاگات لێ نەبێت و وا نیشان بدەیت ئاگاداری. لە بەرنامەداڕشتنی ڕاپەڕیندا کە ستران هەوڵ دەدات لە سەروەرییەکی نەتەوەییەوە بچووکی بکاتەوە بۆ چالاکییەکی حزبیی! رەحمەتی مام جەلال، لە کوردستان نەبوو، کاتێکیش لە ڕێی پێشخابوورەوە گەڕایەوە بۆ کوردستان بەشی هەرە زۆری ڕاپەڕینی شارەکانی کوردستان تەواو بوبوون.
هەر لە باسی کەرکووک و ڕاپەڕینی ئاداری 1991ی خەڵکی کوردستاندا، شەهیدەکانی مەعسکەر خالید و ئازایەتی فەرماندە و پێشمەرگەکانی پارتی، شاهیدی بەشێکی کەم و حاشاهەڵنەگری سەروەرییەکانی پارتی و دیفاعکردنی بەردەوامی پارتین لە کەرکووک و تەواوی ئه و ناوچانه و ، ناڕاستیی ئیدیعاکانی ستران_یش دەردەخەن. وەک چۆن شەهیدان و بریندارانی پێشمەرگەکانی پارتی لە داستانی کۆڕێدا، گریمانە بێسەروبەرەکەی ستران و تەگبیرکەرانی تەفروتونا دەکەن.
چەواشەکاریی و ئیدیعا قەبەکانی ستران لەبارەی ڕاپەڕینەوە، لەباریاندا نیە، ڕاستییە مێژووییەکانی سەر ئەرز بگۆڕن.
ناوبراو، دەڵێ: دواڕۆژ هی ئێمەیە!! قسە و درووشم گوتنەوە ئاسانە، بەڵام بە چی دیارە داهاتوو هی ئێوەیە؟ بە کارە جوانەکانتان بەرانبەر خەڵکی سلێمانی و گەرمیان؟ بە تاڵانکردنی ڕووقایمانەی بانکەکانی سلێمانی و دزینی پارە و مووچەی فەرمانبەران و تەخسیسانی خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی؟ بە سەرانە سەندن و ڕاووەدوونان و دەرپەڕاندنی سەرمایەدانی شار؟ بە دەستگوشین و باوەشپێداکردنی ئەوانەی مووشەک دەگرنە هەولێر؟ بە دەستخۆشی لێکردنی ئەوانەی درۆن دەنێرن تا ئارامی و سەقامگیریی کوردستان تێکبدەن و زەبر لە ژێرخانەکەی بدەن؟ بەڕاست ئەوەی زۆر بە ئاشکرا ئەم کارانە ئەنجام بدات و ئیدیعای خاوەندارێتی داهاتوو بکات، لە غەیری سووکسەرنجدانی خەڵکی کوردستان چ مانایەکی دیکەی هەیە؟
باسی وەزعی ڕاهین دەکات، بێئاگا لەوەی وەزعی ڕاهینی کوردستان بەرهەمی متمانەی خەڵکی کوردستانە، داهاتووش بە ئیدیعا و درووشمبازی و چەواشەکاریی و هەڵگێڕانەوەی ڕاستییە بەرجەستەکان، ناگۆڕێت. ئاخر وەکوچۆن وەزعی ڕاهین بەری متمانەی خەڵکی کوردستانە، داهاتوو و دواڕۆژیش، متمانەی هەمان ئه و خەڵکە بڕیاری لێ دەدات.
کاتێک پارتی دیموکراتی کوردستان شۆڕشی ڕاگەیاند، خۆ لەسەر ساحەی کوردستان خەڵکی دیکەش هەبوون، بەڵام ئەوە خەڵکی کوردستان و زۆربەی هەرە زۆری نەتەوەی کورد بوو کە متمانەیان بەخشیە سەرکردایەتی ئه و شۆڕشە. کەسانێک کە ئەوکات و ئێستاش متمانەی خەڵکی کوردستان و نەتەوەکەیان بەدەست نەهێنابێت، باشترە بەخۆیان و سیاسەت و هەڵوێستەکانیاندا بچنەوە نەک پەلاماری پارتی بدەن.
ئەوەی هەر تۆزقاڵێک سەری لە سیاسەت دەرچێت، دەرک بەوە دەکات؛ متمانەی خەڵک بە سیاسەتی ڕاستوڕەوان، خزمەتکردنی خەڵک بە دەست دێت. متمانەی خەڵک، پێویستی به و مرۆڤە گەورانەیە کە لە خەمی نیشتیمان و خەڵک و نەتەوەکەیاندان. خەڵک باوەڕ و متمانەی به و لایەن و سەرکردانەیە کە ڕۆحیان بەسەر هەڤاڵ و هاوکارەکانیانەوە دەردەچێت، نەک بە فۆتۆشوپ هەوڵی لەکەدارکردنیان و ناوزڕاندنیان بدەن، یان بێ مرووەتانە تا ئاستی مردن، برا و هەڤاڵەکانیان ژەهرخوارد بکەن...
لە کۆتاییدا، ئێمە دەزانین ستران عەبدوڵا و خەڵکانی وەک ئەو، لە یاری ماروپەیژەدا گەیشتوونەتە ئه و جێیەی ئێستایان، بۆیە پێیانوایە بە پەلاماردانی پارتی، جێیان قایمتر دەکەن، بەڵام مێژووی ململانێی سیاسی لە کوردستاندا ئه و ڕاستیەی سەلماندووە؛ ئەوەی بە پەیژەی پەلاماردانی پارتیدا هەڵگەڕابێت، ڕۆژێک، بە کلکی مارەکەدا تا خواری خوارەوە گلۆر بووەتەوە.
بەشی رۆژنامەوانیی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
10ی نیسانی 2022[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 10-04-2022
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی دیموکراتی کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️10-04-2022
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 10-04-2022
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (رۆژ هەژار)ەوە لە: Apr 27 2022 9:30PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (ئاراس ئیلنجاغی)ەوە لە: Apr 28 2022 12:58AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 8 2022 3:01PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 208 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 کۆدەکانی جیۆپۆلیتیکی س...
  📖 کۆدەکانی جیۆکلتووری سی...
  📖 خوێندنی کوردی ئەلف و ب...
  📖 هەڵدێرانی عێراق لە ڕوا...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 08-08-2022
  🗓️ 07-08-2022
  🗓️ 06-08-2022
  🗓️ 05-08-2022
  🗓️ 04-08-2022
  🗓️ 03-08-2022
  🗓️ 02-08-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
📌 رۆژەڤ
حسێن شۆخ کەمان - زێ زێ
کوڕی میرزا شوکروڵڵا و کافیە خانم ساڵی 1317ی هەتاوی لە شاری سەقز لە دایک دەبێ، بنەماڵەکەیان لە چوار برا و خوشکێک پێک دێن کە براکانی عەلی، حەسەن و مەسعود هەرسێکیان کۆچی دواییان کردووە و تەنیا کاک حوسێن زێ زێ و کوبرا خانمی خوشکی ماونەتەوە و ئێستاش لە شاری سەقز دەژین.
هونەرمەند زێ زێ ساڵەکانی 29 1328 لە سەقز شاگرد قاوەچی دەبێ، و ئەوکات کاک عەلی برای کاری هونەری دەکرد و کاتێک دیتی زێ زێ دەنگی خۆشە و زەربی چاکیش لێدەدا، هانی دا هەتا بچێتە ناو کاری هونەریەوه. کاک حوسەین سەرەتا لە گەڵ هونەرمەند عەزیز ن
حسێن شۆخ کەمان - زێ زێ
شەن سابیر
ناو: شەن
ناوی باوک: سابیر
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی

ژیاننامە
شەن سابیر هەڵگری بەکالۆریۆسە لە کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری لە زانکۆی سلێمانی، دانیشتووی شاری سلێمانییە.[1]
شەن سابیر
ئەنجامدانی نوێژی بە کۆمەڵی هەینی لە مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی ساڵی 1967
شوێن: سلێمانی
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1967
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: نەناسراو
ناوی وێنەگر: نەناسراو. [1]
ئەنجامدانی نوێژی بە کۆمەڵی هەینی لە مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی ساڵی 1967
کوردانی ئێزیدی لە سەر چیای شنگال لە ساڵی 1950 دا
شوێن: چیای شنگال
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1950
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: نەناسراو
ناوی وێنەگر: نەناسراو.[1]
کوردانی ئێزیدی لە سەر چیای شنگال لە ساڵی 1950 دا
تەحسین وسو عەبدوڵڵا
ناو: تەحسین
ناوی باوک: وسو عەبدوڵڵا
رۆژی لەدایکبوون: 01-04-1987
شوێنی لەدایکبوون: هەولێر

ژیاننامە
قۆناغی بکالۆریۆس (2009-2013)
زانکۆی سەلاحەدین/کۆلێژی زانستە سیاسیەکان/بەشی زانستە سیاسییەکان
توێژینەوەی دەرچوون: (کاریگەری شۆڕشی 25ی یەنایەری میسری لەسەر ستراتیژیەتی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەلاتی ناوەراست)
پڵەی دەرچون: یەکەم لەسەر ئاستی بەش.

قۆناغی ماستەر(2015-2018)
زانکۆی غازی/ بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان/ ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و کاروباری ئەفریقیا
ولاتی تورکیا/ ئەنقەر
تەحسین وسو عەبدوڵڵا


Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.515 چرکە!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)