20 زانیاری لەسەر شاری #هەولێر#
ئامادەکردنی: موحسین تەها
1-لە ساڵی 1944 بۆ 1945 گەڕەکی سەیداوە درووست دەکرێت لەلایەن (سەیدەکانی هەرەجە) .
2-لە ساڵی 1923 گەڕەکی تەیراوە درووست دەکرێت لە شارەوانی بەناوی گەڕەکی ئیبن مستەوفی تۆمار دەکرێ.
3-لە ساڵی 1959 گەڕەکی ئیسکان درووست دەکرێت کە عەبدولکەریم قاسم بەنرخێکی هەرزان دابەشی دەکات بەسەر کارگوزار و پۆلیس و شارەوانی.
4-درووست بوونی گەڕەکی ئازادی، ڕۆژی #24-06-1956# لەلایەن موتەسەڕیفی هەولێر (ئیسماعیل حەققی) یەکەم بەردی بناغەی گەڕەکی (ئازادی) دانرا و ئەو گەڕەکەش سەرەتا هەر بەناوی موتەسڕفی هەولێر (ئیسماعیلیە) ناونرا ئینجا بووە ئازادی.
5-گەڕەکی گڵکەند پێشتر بە گەڕەکی گڵکەندی سەعدوناوە دەناسرا لە ساڵی 1940 خانووی لێ درووستکراوە.
6-گەڕەکی منارە لە دەوروبەری منارەی چۆلی کە لە ساڵی 1940 ئاوەدان کراوەتەوە.
7-گەڕەکی سێتاقان لە ساڵی 1949 ئاوەدان کراوەتەوە، بریتی بووە لە سێ بەش (سێتاقانی سەید غەریب، سێتاقانی خۆشناوان، سێتاقانی مام برایمی) ناوەکەشی لە پردەکەی هاتییە کە سێ تاق (چاوە) بووە.
8-گەڕەکی شۆڕش لە ساڵی 1958 ئاوەدان کراوەتەوە کە زەوی بەسەر (کۆمەڵەی هەرەوەزی نیشتەجێ) بەسەر ئەندامەکانی دا دابەشکرد.
9-گەڕەکی مەنتکاوە لە ساڵی 1963 یەکەم ماڵی تێدا درووست دەکرێت و هەر کەسە و ناوەکی لێنابوو لە پاشان مەنتکەکان زۆر خانووی لێ درووست دەکەن و ناوی دەگۆڕێ بۆ گەڕەکی مەنتکەکان لە پاشان پێی دەرێن گەڕەکی مەنتکاوه.
10-لە ساڵی 1937 تا 1941 گەڕەکی کوڕان لەلایەن کورەچییەکان ئاوەدان دەکرێتەوە.
11-لە ساڵی 1981 بۆ 1982 گەڕەکی کرێکاران لە نزیک جادەی #مەخموور# درووست دەکرێت لە بەر ئەوە کرێکار و خەڵکە هەژارەکە خانووی تێدادرووست دەکات لە بەر ئەوەش پێی دەڵێن (حی العمال) .
12-لە ساڵی 1982 سەدام حسێن گەڕەکی کوردستان بەناوی (حەی سەدام) درووست دەکات ئەوانەی لە (گەڕەکی ناچاری) بوون لە جێی پارکی شانەدەر دوور بوون هەر ماڵی دوو هەزار دینار و خانوو و عەقاری دابوونێ و خانییەکانیش هەموو خزمەتگوزارییەکی تێدابوو وەکوو ئاوو کارەبا و جادە و خانووەکانیش هەمووی 150 مەتری بوون و وەکوو یەکتر درووستکرایە.
13-لە ساڵی 1974 گەڕەکی شەهیدانی کوڕان درووست دەکرێت، خانووەکان لە کاتی مفاوەزاتی ئەو کاتی بوو بەسەر ماڵە شەهیدەکان درووست دەکرێ.
14-لە ساڵی 1870 شارەوانی هەولێر درووست بووە یەکەم سەرۆکی شارەوانی (حاجی ئەحمەد ئاغا عەبدولوەهاب) بووە ئەو کاتی هەولێر لیوا یاخود پارێزگا نەبوو.
15-لە ساڵی 1956 یەکەم پاسی مەسلەحەی هاتە هەولێری.
16-لە ساڵی 1965 جادەی شەست مەتری دەست بە درووستکردنی دەکرێ.
17-لە ساڵی 1979 سناعەی شیمالی نەخشەی درووستکردنی دانراو فیتەرەکانی بازاڕی شێخەڵڵای ناو بازاڕیان بردە سناعەی ڕێگای مەسیف.
18-لە ساڵی 1939 بڕیار درا پیرمام بکرێتە هاوینەهەوار.
19-لە ساڵی 1927 یانەی فەرمانبەران دامەزرا.
20-لە ساڵی 1928 دووکانەکانی بن قەڵای هەولێر درووست دەکرێن.
تێبینی: گەڕەکی کۆماری کە لە ساڵی 1955 درووست بوو، وەستا کەریم یەکەم کەس بوو خانوی لێکرد و یەکەم بیری لێدا هەر وەستا کەریم ناوی لێنا کۆماری. [1]