🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست (# 242,190)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 56,311)
English (# 2,433)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 5,105)
هەورامی (# 61,739)
لەکی (# 18)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,155)
عربي (# 10,380)
فارسی (# 2,503)
Türkçe (# 1,063)
עברית (# 10)
Ελληνική (# 13)
Française (# 230)
Deutsch (# 394)
Nederlands (# 126)
Svenska (# 57)
Español (# 26)
Italiano (# 38)
Pусский (# 767)
Fins (# 11)
Norsk (# 13)
日本人 (# 18)
中国的 (# 11)
Հայերեն (# 10)
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 مار
مار
ڕەحمان سۆفی

دەڵێم (مار دەبينم.)
هاوڕێ دەڵێ (نا بابه مار نييه، ڕەنگه سەرمازەڵه بێ)
خوشکه هاوڕێش دەڵێ کوڕه مار نييه، بەڵام لەم نێوەدا مارمێلکە زۆره.
هاوڕێی پرسگه هەڵئەداتێ و دەڵێ (ماری چی، کو
📖 مار
📖 قەدەری هاوسەرگیری
قەدەری هاوسەرگیری
هاوڕێ نەهرۆ

ناوەڕاستی نەوەدەکانە. کوردستان ئابڵوقەی لەسەرە. شتومەک لەبازاڕەکان گرانە. زۆربەی خەڵک بەهەژاری دەژێن. شەری ناوخۆ لە ئارادایە. بەڵێن گەنجێکی ئەو دەڤەرە بوو. تەمەنی سی
📖 قەدەری هاوسەرگیری
📖 ئەندرۆجین و ئەندرۆجینزم جیاوازی لەگەڵ ئیمیۆیزم و سەرچاوەکانی، هۆکار و سەرهەڵدانی
ئەندرۆجین و ئەندرۆجینزم جیاوازی لەگەڵ ئیمیۆیزم و سەرچاوەکانی، هۆکار و سەرهەڵدانی
شرۆڤەی: دڵشاد کاوانی

پێشەکی
مرۆڤ لە سەرەتای بوونییەوە، وەک تێکڕای بوونەوەرەکانی دیکە لە دوو ڕەگەزی سەرەکی نێر و م
📖 ئەندرۆجین و ئەندرۆجینزم جیاوازی لەگەڵ ئیمیۆیزم و سەرچاوەکانی، هۆکار و سەرهەڵدانی
📖 فیلیپ
فیلیپ
ماوریس لێڤین
لە سویدییەوە: رەسوڵ سەفەریانی

زڕەوی تەلەفونەکە هێمنیی بەیانیمی شێواند. دوگمەی رادوێکە بەرەو کەمکردن بادەدەم و گوشیەکە هەڵدەگرم. دەنگەکەی ئەوسەری خەتەکە زۆر ئاشنایە، بەڵام دوور
📖 فیلیپ
📖 من کچێک دەناسم
من کچێک دەناسم
فەڕۆخ نێعمەتپوور

من کچێک دەناسم، هەم باڵابەرزە هەم باڵا کورت، هەم سوور و سپییە و هەم سەوزە، هەم چاوکاڵە و هەم چاو رەش، هەم خرپەڵەیە و هەم پەیکەر یۆنانی ئاسا و ناو قەدباریک!
ئەو کچە
📖 من کچێک دەناسم
🌏 درەختی خێزانە زمانییە هیندۆئەورووپییەکان
نەخشەی درەختی خێزانە زمانییە هیندۆئەوروپییەکان-هیندۆرۆپییەکان.
ئامادەکردنی: بەختیار ڕەسوڵ سلێمان
تێید زمانی کوردی دەکەوێتە ناو خێزانی زمانە هیندۆئێرانییەکان لە بەشی ئاریایی -ئێرانی.
لەگەڵ زمانەکان
🌏 درەختی خێزانە زمانییە هیندۆئەورووپییەکان
🔤 بەرتەنگ
جۆری وشە: ناو
واتا: تەنگەبەر؛ بێ دەرەتان
تەنگەبەر: هەرشوێنێکی ناگوشاد [1]

بەرتەنگ: لە فەرهەنگا کانی دا
1-تەنگەبەر؛ نازک
2-تەسک؛ بارودۆخی ژوار

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژ
🔤 بەرتەنگ
🔤 بەرتفک
جۆری وشە: ناو
واتا: چەخماخی تفەنگ؛ مقەنەزمە
چەخماخ:
مقەنەزمەی تفەنگ [1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
🔤 بەرتفک
🔤 بەربازن
جۆری وشە: ناو
واتا: دەستەوانەیێک کە ناهێڵێ بازن هەڵخلیسکێ و خلەخل بکا. [1]

بەربازن: لە فەرهەنگی خاڵ دا
بازنێکی باریکی پچووکە لە دوای بازنەکانی ترەوە لە دەست دەکرێ بۆ ئەوەی دانەماڵرێن.

بەرباز
🔤 بەربازن
🔤 بەرانەکێوی
جۆری وشە: ناو
واتا: نێری مەڕەکێوی. [1]

بەرانەکێوی: لە فەرهەنگی خاڵ دا
جۆرە بەرانێکی کێویی سوورکاری شاخداری قوڵ هەڵکراوی تووک کورتە.

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نوو
🔤 بەرانەکێوی
📌 کوردیپێدیا، پێویستی بە ئەرشیڤوانانە لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژاوای وڵات. تکایە سی ڤی-یەکانتان بۆ کوردیپێدیا بنێرن.
📌 Kurdîpediya bi arşîvvanan re hewceye ji bakur, rojhilat û rojavayê Kurdistanê ve. Ji kerema xwe CV ya xwe ji Kurdîpediya re bişînin.
📌 Kurdipedia hiring archivists from North, East and West Kurdistan. Please send your CV to Kurdipedia.
👫 کەسایەتییەکان
عەبدولواحید گوانی
👫 کەسایەتییەکان
عەلادین باباشەهابی
👫 کەسایەتییەکان
عەزیز گەردی
🏰 شوێنەکان
تەوێڵە
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد مەحمود عەلی (ئەحمەد ...
📖 ئارکیۆلۆژیای پۆلێنی ڕۆمانی کوردی | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🏁 وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

ئارکیۆلۆژیای پۆلێنی ڕۆمانی کوردی
بابەتی ئەم کتێبە قەبارە گەورەیە لێکۆڵینەوەیەکی دوورودرێژ و هەمەلایەن و فرەڕەهەند و قووڵی (د. حەمە مەنتک)ە و یەکێکە لە بڵاوکراوە تازەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بوونی وەها کتێبێک لە کتێبخانەی کوردی و لەبەردەستی خوێنەر و نووسەرانی کورددا بەها و گرنگیی خۆی هەیە، چونکە لە سەرێکەوە بابەتی لەم چەشنە لە ئەدبیاتی کوردیدا کەمە، گەر هەشبێت نیوەناچڵ و پەلەپرپۆزێیانەیە، لە سەرێکی دیکەوە نووسەر و مامۆستایەکی زانکۆ نووسیویەتی کە دەمێ ساڵە ژیانی خۆی بۆ ئەم جۆرە لێکۆڵینەوانە تەرخان کردووە و خاوەنی ڕۆشنبیری و ئاستێکی مەعریفی بەرزە لەو بوارەدا، لە ڕاستیدا ئەم نووسەرە پێشتر بە کۆمەڵێک توێژینەوەی چڕ و هەمەلایەن لەسەر ئەدەبی گێڕانەوە، بە تایبەت چیرۆک و ڕۆمان، ئاستی بەرزی ڕۆشنبیری و شارەزایی خۆی پیشان داوە و ئەوانەی لێکۆڵینەوەکانیان خوێندبێتەوە گەواهی دەدەن کە چەند ورد و بە سەرنج و میتۆدیانە لێکۆڵینەوە و توێژینەوەکانی دادەڕێژێت.
ئەم کتێبە لە کۆمەڵێک بەشی سەرەکی و لاوەکی پێکهاتووە کە گرنگترینیان بریتین لە: تیۆرەکانی پەیدابوونی ڕۆمان، تیۆری گێڕانەوە لە کۆندا، نائامادەیی ڕۆمان لە کۆندا، تیۆری میخائیل باختین، ڕۆمان وەک توێژینەوەی ئەدەبی فەلسەفی، ئاریشەی پۆلێنی ڕۆمان، ڕۆمان وەک چەشنێکی ڕۆژئاوایی، ڕۆمان وەک چەشنێکی گەردوونی، ڕۆمانی مێژوویی، ڕۆمانی خەیاڵی زانستی، ڕۆمانی شەپۆلی هۆش، ڕۆمانی پۆلیسی، ڕۆمانی پۆڕنۆیی، ڕۆمانی کۆمەڵایەتی…و چەندین بەش و تەوەری دیکە کە بۆ هەریەکەیان پشتبەستوو بە کۆمەڵێک تێز و تیۆری ئەدەبی و سەرچاوەی دەوڵەمەند، شیکارییەکانی خۆی خستووەتە ڕوو.
لە پێشەکیی کتێبەکەیدا، د. حەمە مەنتک، ئاماژەی بەوە داوە کە تاکو ئێستا ئەو توێژینەوانەی لە بارەی ڕۆمانی کوردییەوەن، تەنیا سەرنج دەخەنە سەر باشووری کوردستان و بڕێک جاریش سووکە ئاوڕێک لە ڕۆژهەڵات دەدەنەوە، بەڵام نەبینراوە توێژینەوەیەک ئیشی لە ڕۆمانی کوردیی هەموو پارچەکانی کوردستادا کردبێت، هاوکات بە ڕای نووسەری ئەم کتێبە، ئەمە بێخەمییەکە، مەگەر هەر لە کن توێژەر و ڕەخنەگرانی کورددا هەبێت: کاتێک ڕۆمانی کوردی لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا تەماشا دەکەین، ئێمە خاوەن خەرمانەیەکی زۆر باشی ڕۆمانین، چ لە ڕووی چەندێتی وچ لە ڕووی چۆنێتییەوە، ئەوەش دەزانین هیچ مەزرایەک بێ زێوان نییە، ئەو دەنگانەی چ لە سۆشیال میدیا یان لێرەولەوێ، زمانیان بە: ڕۆمانی کوردی هیچ نییە، یان ڕۆماننووسمان نییە، قەدی گرتووە، دەبێت تیۆر و میتۆدێکیان بۆ ئەم اسانەیان هەبێت.
لە بەشێکدا بە نێوی (تیۆرەکانی پەیدابوونی ڕۆمان) توێژەر و نووسەر حەمە مەنتک پێی وایە بۆ قسەکردن لە بارەی گێڕانەوە لە فۆرمە کۆنەکەیدا، سەرەتا دەبێت هەوڵی دیاریکردنی چەشنە ئەدەبیەکان بدەین لە کۆندا، بۆ ئەمەش پێویستیمان بە بۆچوونەکانی هەر یەک لە ئەفلاتون و ئەرستۆ هەیە: بەڵام ئەوەی مەبەستی منە پتر بۆچوونەکانی ئەرستۆیە، چونکە کتێبەکەی بە یەکەم کتێبی تیۆری ئەدەبی دادەنرێت.
نووسەر باس لەوەش دەکات کە نەبوونی ڕۆمان لە سەردەمی ڕۆمانەکان تاکو سەدەی شانزە، بۆ نەبوونی گۆڕانکاری سیاسی، ئابووری و ئایینی دەگەڕێتەوە، نموونەی ئەوەش دەهێنءێتەوە کە دەڵێن ڕۆمان بەرهەمی شارە، بێگومان شۆڕشە گەورەکانیش لە شار ڕوویان داوە، هەر لە شۆڕشی ڕێنسانسەوە بۆ شۆڕشی ڕۆشنگەری و پیشەسازی لە ئەوروپا، ململانێیە چینایەتییەکان لە سار ڕوودەدەن: لێرەدا مەبەستم ئەوە نییە بڵێم لە سەردەمی ڕۆمانەکاندا و سەدەکانی ناوەڕاست شار نەبووە، ئەوەی دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە، بە هۆی بوونی یەک سێستەمی ئایینی و سیاسی، نەتوانراوە ململانێی چینایەتی، شۆڕشی ئابووری و ڕۆشنبیری دروست بێت.
د. حەمە مەنتک پێشی وایە کاتێک ڕۆمان لەدایک دەبێت، دەبێتە چەشنێک بۆ لێدانی کۆی ئەو چەشنانەی باو بوون، ڕۆمان چەشنێکی تازە بوو، لە دژی هەموو ئەو بنەما و یاسایانەی بۆ نووسینی دەقی شانۆیی شیعر دانرابوون، وەستایەوە: ڕۆمان بە پێچەوانەی پێوەرەکانی نووسینی دەق کار دەکات.
هەمان ئەم بەشەی کتێبەکە دەمانگەیەنێت بە ئەفسانەکان و نووسەر لەوێدا ئەوە ئاشکرا دەکات کە ئەفسانەکان سەرەتا لە شێوەی حەقایەتی پیرۆز لە پەرەستگەکاندا دەردەکەون، دواتر بە شێوەی گێڕانەوە نەوە دوای نەوە هاتووە، تاکو بووە بە کەلەپووری کۆ: لەوێدا دابونەریت و پیرۆز و عەقڵی کۆ پارێزراوە، کاتێک مرۆڤ بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیان پشت بە سروشت دەبەستێت، بەریەککەوتن و کارلێک لە نێوانیاندا ڕوودەدات و سروشت وەک هێزێکی گەردوونی دەردەکەوێت، بۆیەش دێت خواوەند دروست دەکات، ڕوونتر بڵێم سیفەتی خواوەند بە بە پێکهاتەکانی گەردوون دەدات.
ئەوەی لای لێکۆڵیار و نووسەر حەمە مەنتک گرنگە، ئەفسانە وەک هونەرێکی ئەدەبیە، لەوەشدا ئەفسانە وەکو بوارێکی گێڕانەوە، کۆم، ەڵێک چیرۆکمان لە بارەی دروستبوونیب گەردوون و ژیان و بوونی مرۆڤ وململانێی مرۆڤ لەگەڵ خواوەندەکان بۆ دەگێڕێتەوە: ئەوەی پتر مەبەستمە گێڕانەوەیە، پێشخستنی کات و فرەیی گێڕانەوە لە ئەفسانەدا ئاماژەیە بۆ گەشەی هۆشیاریی مرۆڤ، تەنانەت شێوازی گێڕانەوەی دیکەیشی لێ دەبێتەوە، واتا گێڕانەوەی ئەفسانەکان دەبنە فۆرم و تێمەی دیکە لەدایک دەبن، بۆ نموونە داستان گێرانەوەی ئەفسانەکانە، بەڵام لە فۆرمی دیکەدا، داستان گێرانەوەیەکی درێژ و فراوانە، باسی کردەوەی پاڵەوانان، سەرکێشیان دەکات، پاڵەوانەکان هێزیان وەکو هێزی خواوەندەکانە هەمیشە بەسەر هێزی خراپەدا سەردەکەون، داستان لەو کاتەوە پەیدا دەبێت، کە میللەتان لە قۆناغی گواستنەوەن لە ژیانی سەرەتایی و خێڵەکییەوە بۆ قۆناغی دروستبوونی دەوڵەت.
لە بەشێکی دیکەدا بە ناوی (ڕۆمانی کوردی و ئاریشەی دیاریکردن و پۆلێنکردن) نووسەر باس لەوە دەکات ئەگەر بۆ مێژووی ئەدەبی بگەڕێینەوە دەزانین مێژووی پەیدابوونی ڕۆمان هێندە کۆن نییە، بۆیەش کاتێک چەشنێکی وەها دێتە نێو ئەدەبی کوردییەوە، ئەوا مشتومڕێکی زۆر لەسەر بوونی ئەم چەشنە دروست دەبێت، توێژینوەی ئەدەبی بەردەوام سەروکاری لەگەڵ ئەم جۆرە گرفتانەدا هەبووە و بە شێوەیەک لە شێوەکان هەوڵی چارەسەری داوە: بۆیەش پرسیار لە بوون و جەوهەری ڕۆمانی کوردی، ڕووبەڕووی گرفتی ئاڵۆزمان دەکاتەوە، گفتوگۆ و جەدەل لە باریەوە دێتە کایەوە، ئەمەیش پەیوەندیی بە جۆر و تەکنیک ئەم چەشنەوە هەیە، بۆیەش پرسیار لە بارەی ڕۆمان، کە ئایا چەشنێکی خۆماڵییە؟ ئایا چەشنێکە لە دەرەوە بۆمان هاتووە؟ لێرەدا تووشمان بە تووشی سێ ئاراستە و بۆچوونی جیوازەوە دەبێت.
یەکێک لەو ئاڕاستانەی کە نووسری ئەم لێکۆڵینەوە دوورودرێژە دیاری کردووە، بریتییە لە ڕۆامن وەک چەشنێکی ڕۆژئاوایی، بە بۆچوونی نووسەر ئەم تیڕوانینە لە سەرەتاوە لایەنگری کەم بوو، چەند کەسێک ئەم بۆچوونەیان هەبووە، بەڵام دوای ئەوەی ئەدەبی کوردی لەگەڵ ئەدەبی جیهاندا بە گشتی و ئەدەبی ئەوروپی بە تایبەتی تێکەڵ بوو، ئیدی ئەم بۆچوونە بە تەواوی چەسپا: بە بڕوای من ڕۆمانی کوردی پەیوەندیی بە ڕۆمانی جیهانی وەک چەشنێکی گەردوونییەوە هەیە، دەمەوێت بڵێم ڕۆمانی کوردی بە ڕۆمانی جیهانییەوە بەندە، هاوکات لە ڕووی سروشت و ئەزموونی داهێنانیەوە لێی جیاوازە، کەواتە ناتوانین ڕۆمانی کوردی لە ڕۆمانی جیهانی داببڕێن و شتێک نییە بە ناوی ڕۆمانی ڕۆژئاوایی، یان ڕۆمانی ئەمریکایی و ئەفریقایی، بەڵکو شتێک هەیە ناوی ڕۆمانی جیهانییە، واتا دیاردەیەکی جیهانییە، هەر نەتەوەیەکیس پشکی خۆی تێدا هەیە و تایبەتمەندیی ڕۆمانی هەر نەتەوەیەک بە ڕێژەی داهێنان و ئێستێتیکاوە جودا دەکرێتەوە.
ئەوەی لێرەدا خسوتمانەتە ڕوو، بەشێکی کەم و بچووکە لە کۆی ئەو بڕگە و بەشانەی لە کیتێبەکەدا هەیە، ئەم نووسینە تەنها هەوڵێکە بۆ ناساندنی ئەم کتێبە گرنگە و هاندانێکە بۆ نەک خوێنەران، بەڵکو بۆ نووسەران و توێژەرانیش تا وەک سەرچاوە لە لێکۆڵینەوەکانیاندا سوودی لێ ببینن، هاوکات ئەو نووسەرانەی کلە بواری گێڕانەوەدا کار دەکەن، زۆر گرنگە ئەم کتێبە بخوێننەوە، چونکە ئاساۆی بینین و ئاستی ڕۆشنبیرییان فراوانتر دەکات.[1]


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️ئارکیۆلۆژیای پۆلێنی ڕۆمانی کوردی
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️حەمە مەنتک
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📖 رانانی پەڕتووک
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🖨 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە: دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان عەلی)ەوە لە: Dec 14 2021 8:47PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 14 2021 11:15PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان عەلی)ەوە لە: Dec 14 2021 8:48PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 468 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 پڕۆژەی بەهای فەرموودە؛...
  📖 پەیژە
  📖 نوێبوونەوە
  📖 وتە و پەند
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 26-06-2022
  🗓️ 25-06-2022
  🗓️ 24-06-2022
  🗓️ 23-06-2022
  🗓️ 22-06-2022
  🗓️ 21-06-2022
  🗓️ 20-06-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
عەبدولواحید گوانی
لە ساڵی 1967 لەدایک بووە، دەرچووی شەشی ئامادەییە. لەساڵی 1991 بەڕێوەبەری ئاسایشی سۆران بەوەکالەت و قایمقامی سۆران بووە. لە ساڵی 1999 بووەتە کارگێری لقی 10ی پارتی. لە ساڵی 2002 بۆتە قایمقامی شارۆچکەی چۆمان.
ئەو کەسە بوو کە 19یەمین ناشناڵ پارکی جیهانی لە باشووری کوردستان بنیاتنا، ناشناڵ پارێک بە ڕووبەری 600 کیلۆمەتری چوارگۆشە. جگە لەوەش ئەو هەمیشە خۆبەخشانە سەرقاڵی هاندانی خەڵک بووە لە وشیارکردنەوەیان بۆ پاراستنی ژینگه و سروشت.
لە 26-06-2017 لە نەمسا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. [1]
عەبدولواحید گوانی
عەلادین باباشەهابی
ساڵی 1939 لەگەڕەکی چوارباخی شاری سنە لە دایکبووە، هەر لە تەمەنی منداڵیدا خولیای هونەری گۆرانی بووەو گۆرانی وتووەو سەرەتای دەستپێکی ساڵی(1956) بەسروودی (ئەی وەتەن) لەڕادیۆی سنەوە دەستیپێکردووە، دواتر ساڵی(1967)دا دەچێتە تاران و لەئۆرکستراکانی کوردی (باربار -نەکیسا- فەرهەنگی هونەری) درێژە بەکاری هونەری دەدات. لەماوەی سەفەری هونەریدا 60 گۆرانی وتووەو تۆمار کردووە. هەروەها ئەم هونەرمەندە بەشداری چەندین ئاهەنگ و کۆنسێرتی کردووە لەئێران و ئەوروپا. ڕۆژی 26-06-2019 کۆچی دوایی کردووە.
ناودارترین گۆرانیی
عەلادین باباشەهابی
عەزیز گەردی
عەزیز گەردی ناوی تەواوی: (عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵا)یە، لە ساڵی 1947 زارکی چاوانی بە شیری ژیان فڕچک کراوە و لە پێڕەوکەبوونیەوە تاسە و خولیای بەرەو باسە زانیارییەکان دەچێ، لێ ئەودەمەی خۆی لەبەردەم مامۆستاکانی قوتابیخانە سەرەتایییەکەی دەبینێتەوە؛ وا ئەکا ئەم زانییاریانەی دڵیان گۆش کردبوو بەرەو کزی دەڕۆن و تا ئەوەی بەرەو نەمان دەچن.
ئەمجا تاسەی شیعر و ئەدەبیات پەلی کاژەڵەی دەگرن و بەرەو چەمی بێبنی شیعری نالی و عەڕووزەکەی خەلیلی فەراهیدییەوە نغرۆی دەکەن.
لێرەوە عەزیز گەردی خولیای بۆ خولگەی زانستی مل
عەزیز گەردی
تەوێڵە
شارۆچکەی تەوێڵە ناوچەیەکی هەورامانی لهۆنە و کەوتوەتە کوردستانی باشوورەوە لەسەر سنوری کوردستانی رۆژهەڵات لە رۆژهەڵاتی باکووری کوردستانی عێراقە ئەم ناوچەیە لە ڕووی ئیداریەوە سەر بە شارەدێی (بیارە)یە سەر بە شارۆچکەی (هەڵەبجە)یە سەر بە پارێزگای سلێمانی. مەودای دووری ئەم ناوچەیە بۆ پارێزگای سلێمانی (105)کم مێژووی دروست بوونی ئەم ناوچەیە نەزانراوە بە هۆی دێرینی ناوچەکەوە جوانی سروشتەکەی زۆری باخ و باخات وە کانیاوی شێوەیەکی جوانی دڵڕفێنی بەخشیوەتە ناوچەکە. کاریگەری زۆری هەبووە لەسەر نووسەر و شاعیر و ئە
تەوێڵە
ئەحمەد مەحمود عەلی (ئەحمەد کەلاری)
ناو: ئەحمەد
نازناو: ئەحمەد کەلاری
ناوی باوک: مەحمود
ساڵی لەدایکبوون: 1935
رۆژی کۆچی دوایی: 10.08-2008
شوێنی لەدایکبوون: کەلار
شوێنی کۆچی دوایی: کەلار

ژیاننامە
(ئەحمەد مەحمود عەلی محەمەد) ناسراوە بە(ئەحمەد کەلاری) ساڵی 1935 لە گوندی کەلاری کۆن لە خێزانێکی جوتیاری مام ناوەندی لە دایک بووە, لە قوتابخانەی گوندەکەیان تا پۆلی شەشی سەرەتایی خوێندووە, پاشان بە هۆی کاری بەخێوکردنی ماڵاتی باوکییەوە خەریک بووە, وەک خۆی دەڵێت: (خۆێشم تاوانم هەبووە لە وازهێنانی خوێندن وەکو کوڕە دەوڵەمەنێک دەمانچە و
ئەحمەد مەحمود عەلی (ئەحمەد کەلاری)


Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.891 چرکە!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)