یەکێتی نوسەرانی کوردستان
لە10-02- 1970دا، بەهەوڵ و هیممەتی ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نوسەرانی کورد، مۆڵەتی رەسمی کارکردنی ئەو رێکخراوە لە
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی عیراق وەرگیراوە، لەو کاتەوە هاتە مەیدانی کارو خزمەتی ئەدەبی و رۆشنبیری و لەو بوارانەدا خزمەتێکی زۆری پێشکەشکردووە.
هەرچەندە ئەم رێکخراوە، رێکخراوێکی کەلتوری و پیشەیی شاربوو، بەڵام قەڵەمەکانی هاوشانی چەکی پێشمەرگە لەخزمەتی شۆڕش و گەل و نیشتماندا بوون، چەندین نووسەر تووشی گرتن و راونان بوون و بەشێک لەو قەڵەمە جوامێرانە لەکۆڕی خەباتی شارو شاخدا گیانی خۆیان بەئازادی کوردستان بەخشی و شەهیدبوون.
یاخی لە بەعس، رژێمی بەعس وەک رێکخراوێکی یاخی سەیری یەکێتیی نووسەرانی کوردی کردووە، هەربۆیە ساڵی 1980 هەڵیوەشاندەوە و کردی بەبەشێک لەرێکخراوی (ئەدیبان و نووسەرانی عیراق). راستە یەکێتیی نووسەران وەک رێکخراو هەڵوەشایەوە، بەڵام نووسەرانی ئازا و خاوەن هەڵوێست هەر لەبەرەی گەل مانەوە و قەڵەمەکانیان لەخزمەت وشەی پیرۆزی کوردی و کوردستاندا بوون و بەرهەمەکانیان بەناوی خوازراو لەبڵاوکراوەکانی شاخدا بڵاودەکردەوە.
دوای راپەڕین دامەزرایەوە
لەدوای راپەڕینی ئازادیی ساڵی 1991، جارێکی تر یەکێتیی نووسەران دامەزرایەوە و هاتەوە مەیدانی تێکۆشانی ئەدەبی و رووناکبیری و تائێستاش بەردەوامە و لەمێژووی پڕشکۆی تەمەنیدا خزمەتی زۆری کردووە و خاوەنی خەرمانێک دەستکەوتی ئەدەبی و رووناکبیرییە.[1]