ساڵانە 7 هەزار هێکتار لە دارستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەنێودەچێت
بە هاتنی وەرزی هاوین دیاردەی سووتانی دارستان و پاوانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان سەرهەڵدەداتەوە و بەهۆیەوە ساڵانە 7 هەزار هێکتار لە دارستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەناو دەچن.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە 95 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمارکراون بەڵام بەهۆی کەمی هێزەکانی بەرگری شارستانی و تیمەکانی کوژاندنەوەی ئاگر خەڵک و چالاکڤانانی رۆژهەڵاتی کوردستان خۆبەخشانە ئاگرەکان دەکوژێننەوە.
هێزەکانی بنکەیەکی سەربازی ئێران لە
مەریوانمەریوان رووی تفەنگەکانیان لە دارستان کردووە، دوای دەمێک ئەم دوکەڵە لە شوێنی بەرکەوتنی گوللەکان هەڵستا. ئەمە نموونەیەکە لە هۆکاری مرۆیی ئاگرتێبەردانی دارستانەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان. بەپێی ئاماری رێکخراوی دارستانەکانی ئێران زیاتر لە 95 ئاگرگرتنی دارستانەکان، هۆکاری مرۆییان هەیە. 10 تا 15 لەسەد بە ئەنقەستە و ئەوی دیکە هۆکاری دیکەی هەیە.
کوژاندنەوە و پاراستنی دارستانەکان، لە زۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەستۆی ژینگەپارێزانی خۆبەخشە. ئەوان نەک هەر لە دەورووبەری خۆیان، بەڵکوو خۆیان دەگەیێننە ناوچەکانی دیکەش تاوەکو پێش بە تەشەنەسەندی زیاتری ئاگرەکان بگرن.
ساڵانە بەشێوەی مامناوەندی نزیکەی 7 هەزار هکتار لە دارستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی سووتان لەنێو دەچن. ساڵ بە ساڵیش زیاتر دەبێ.
[1]
12-06-202012-06-2020