📊 بابەت 374,759 | وێنە 59,319 | پەڕتووک PDF 11,062 | فایلی پەیوەندیدار 43,586 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,816
لەم کاتەدا 20 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 03-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆03-07-2020
📆02-07-2020
📆01-07-2020
📆30-06-2020
📆29-06-2020
📆28-06-2020
📆27-06-2020
📂 زۆرتر ...
📅03 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 02-07-1993 - کۆمەڵکوژیی عەلەوییەکان لە سێواس
باکووری کوردستان
- تورکەکان کۆمەڵکوژییەکیان لە شاری سێوازی باکووری کوردستان ئەنجامدا، پاش لە هوتێل مادماک چەندین کەسایەتیی عەلەوی کۆبوونەوە، هوتێلەکەی کە ئەو کەسایەتییە عەلەوییانەی تێدابوو گەمارۆدرا و سووتێنرا، بەو هۆیەوە 37 کەس گیانیان لەدەستدا، کە 33 کەسیان رۆشنبیر و شاعیر و نووسەری عەلەوی بوون، دوو کارمەندی هۆتێلەکە و دوو لە هێرشکارەکانیش هەر لەو ئاگرەدا سووتان.[1]
📅 01-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شەش رۆژە سووتانی دارستانەکانی نزیک شاری پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە. تاوەکو ئێستا زیاتر لە 1400 هێکتار لەو دارستانانە سووتاوە. خەڵکی ناوچەکە دەڵێن سەرەڕای گیانلەدەستدانی سێ ژینگەپارێز لەهەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە، کەچی حکومەت هەوڵی بەهەند بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە نەداوە.[2]
- رێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی داوای لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران کرد کە راستییەکانی پەیوەندیدار بە لەسێدارەدانی نهێنیی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، زیندانیی سیاسیی کورد رابگەیەنێت و تەرمەکەی رادەستی بنە
📅 30-06-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی پازارجخی مەڕاش پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ناجی کیزیلەر هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی ناوچەکە، موراد گەنج هاوسەرۆکی خولی پێشوو، ئیبراهیم گانیداغلی و مەسعود گوزلوگۆل و کەسێکی تریان دەستگیرکرد.[6]
- بەبیانووی ئەوەی زیانیان بەرکەوتووە، دەوڵەتی تورک داوای 10 هەزار و 406 لیرەی تورکی وەک قەرەبوو، لە خانەوادەی ئایکوت ئوزکور شەهیدی هەپەگە کرد، دەڵێن، ئەگەر ئەو پارەیە نەدەن دەست بەسەر موڵک و ماڵیان-دا دەگرن.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- ئێوارەی رۆژی 30ی حوزەیرا
✌️ ڕزگار محەمەد خەلیل - هۆگر
شەهیدی زیندوو تێکۆشەر و ڕۆژنامەنووس
هۆگر-رزگار محەمەد خەلیل
25-07-1953 03-07-1990
یادت زیندوو هاوڕێ هۆگر هەردەم لە دڵمان دەژیت
نووسینی: رووناک خان خوشکی هاوڕێ رزگار
شەهیدی زیندوو تێکۆشەر و ڕۆژنامەنووس
هۆگر(رزگار محەمەد خەلیل) 25-07-1953 03-07-1990
لەیادی لە دایک بوونی برای ئازیزم رزگار محمد خلیل ناسراو بە (هۆگر)، وەک یادەوەریەک بەپێویستم زانی، شتێک لەسەر ژیانی ئەو (رۆشنبیرو رۆژنامەنووس و پێشمەرگەی ونبوو) بنووسم. لە 1953⁄7⁄25 لەگوندی دیانە ی سەر شارۆچکەی رواندز لە بنەماڵەیەکی نیشتمان پە
📝 ژمارەیەک پەرلەمانتار بۆچوونی خۆیان لەبارەی گوتارەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
ژمارەیەک پەرلەمانتار بۆچوونی خۆیان لەبارەی گوتارەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد
📝 بەڵگەنامەکان


لیزا فەلەکەدین کاکەیی: ئەم پێداگرییەی سەرۆکی حکومەت هیوای گەڕاندەوە
لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە وتارێکیدا دەڵێ ئەم دڵنیایی و پێداگرییە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی، سەرلە نوێ شەوقی ئومێد و هیوای گەڕاندەوە و هێزی بەخشی بە ئیرادەی هەموو چاکسازیخواز و دژە گەندەڵێک. بەڵێ بوونی قەیرانی دارایی و ژاوەژاوی هەندێک لایەن رێگرنابن لە پلانەکانی چاکسازی تاگەیشتن بە خاڵی ئامانج لە کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهاتەکان.
با چاو لە دونیا بکەین
رزگار عیسا سوار, پەرلەمانتار دەڵێت: با چاو لە دونیا بکەین و ئەو پەرلەمانتارە لە وتارێکدا هۆکارەکانی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو و دەڵێ من دڵنیام سەرۆک وەزیران بەو پەڕی خەمخۆری و دڵسۆزییەوە ملی داوەتە بەر بەرپرسیاریێتی و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ باشکردنی ژیان و بژێویی خەڵکی کوردستان، بەڵام دەبێت بزانین تێپەڕاندنی ئەم دۆخە کە دەرهاوێشتەی: بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، دابەزینی نرخی نەوت و جێبەجێکردنی سیاسەتی برسیکردنی خەڵکی کوردستانە لەلایەن بەغدا، ئەرکی هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستانە بە دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنەوە. پێویستە هەموو لایەک مل بدەنە بەر بەرپرسیاریێتی و هاوکاریی حکومەت، بە تایبەتی لە پرۆسەی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا رزگار عیسا باسی شێوازەکانی رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە جیهان و کوردستان دەکات، ئاماژە بەوە دەدات بە هۆی پەتای کۆرۆناوە جیهان بەگشتی رووبەڕووی قەیرانی دارایی بووەتەوە. لەهەموو وڵاتانی دونیا دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن و تاک بەتاکی خەڵک پێکەوە ملیان داوەتە بەر بەرپرسیارێتی و کار بۆ دەربازکردنی ئەو دۆخە. کەواتە دەبێ لە کوردستانیش بەهەمان رۆح و گیانی بەرپرسیاریێتیەوە هەموومان مل بدەینە بەربەرپرسیارێتی و هاوکاریی حکومەت. ئەگەر وا نەکەیەن، ئەستەمە رەنگە مەحاڵیش بێت حکومەت بەتەنیا بتوانێت لەم دۆخە دژوارە دەربازمان بکات. بۆیە با چاو لە دونیا بکەین و خەمێک لە ئێستاو ئایندەی کوردستانەکەمان بخۆین. کاتی موزایەدەی سیاسی و یەکترشکاندن نییە، کاتی کردار و هەستکردنە بە بەرپرسیاریێتی.
دەبێ چاکسازی و پاکسازی بکەین
جوان یونس رۆژبەیانی, پەرلەمانتاری پارتی ئاماژە بەوە دەکات، سەرۆک وەزیران راشکاوانە دوا، با ئێمەش راستگۆیانە پاڵپشتی بین و لە وتارێکیدا ئەوە دەخاتەڕوو، کە سەرۆکی حکومەت بنەماکانی حوکمڕانی و دەوڵەتداریی کابینەکەی خستەوە بەر گوێی هەموولایەک و راشکاوانە گوتی بۆ ئەوەی بەهێز بین، دەبێ چاکسازی و پاکسازی بکەین.
جوان یونس رۆژبەیانی، پەرلەمانتار لە وتارێکدا کە بە ناونیشانی سەرۆک وەزیران راشکاوانە دوا، با ئێمەش راستگۆیانە پاڵپشتی بین بڵاویکردووەتەوە، دەڵێ سەرۆکی حکومەت: بە ئاشکرا پێی گوتین بەرژەوەندییە کەسییەکان دەیانەوێ رێگری بکەن لە سەرکەوتنەکان، بەڵام جگە لە قسەی بریقەدار و ماندووکردنی دەروونی کوردستانییان، هەوڵەکانیان هیچی لێ سەوز نابێ و ئیرادەی سەرۆک وەزیران لە خەونی بەدینەهاتووی ئەوان زۆر بەهێزترە.
دڵسۆزانی گەل و خاک و ئاڵا، رقیان لەوانەیە کە رقیان لە تۆیە
لە دوای گوتارەکەی مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی پەرلەمانتار سەروان هەرکی، لە وتارێکدا باس لەوە دەکات ئەوانەی هەوڵ و کۆششیان بۆ دروستکردنی ئارێشە و ئاڵۆزییەکانە و شەو و رۆژیان بۆ لاوازنیشاندانی ئەو حکومەتەیە، کە بەرنامەی کاری یەکەمی چاکسازی بێت، گومانی تێدا نییە ئەوانەن، کە گەندەڵی و ئاژاوەیان کردووەتە بەرنامەی کاریان و هیچ کاتێک حەز بە سەرکەوتنی کەسێک ناکەن، کە ترسی ئەوەیان لێی هەبێت سەروەربوونی یاسا لە کوردستان لەلای ئەو، لە سەرووی هەر شتێکەوەیە و هەڵگری ناسناوی پادشای ئارامییە. چۆن لایەنگری تۆ دەکەن، کە تۆ بوێرانە بڕیاری نەهێشتنی گەندەڵکاران دەدەیت، حەزی ئەوان پشێوی و ئاڵۆزییە، تاوەکو باشتر بتوانن بەرنامە گەندەڵکارەکانیان بۆ بچێتە سەر.
گرنگە هەموومان پشتیوانی لە سیاسەتی سەرۆکی حکومەت بکەین
گەلاوێژ عوسمان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان گرنگی پاڵپشتیکردن لە بەرنامەی سەرۆکی حکومەتی لە وتارێکدا خستووەتەڕوو و ئاماژە بەوە دەدات هەرچەندە دۆخی سەختی دارایی هەرێمی کوردستان ئەنجامی چەندین هۆکاری سیاسی و مێژووییە، بەڵام گرنگە هەموومان پاڵپشتی لە سیاسەتی سەرۆکی حکومەت بکەین، چونکە هەموومان سوودمەند دەبین و کوردستان لە قەیرانەکان دەربازدەکات... سەرۆکی حکومەت گرنگیی تەواو بە سەروەریی یاسا دەدات، بۆیە هیچ کەسیک بەدەر نییە لە پرۆسەی چاکسازی.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ئەو پەرلەمانتارە جەخت دەکاتەوە لەوەی گوتارەکەی سەرۆکی حکومەت دڵنیایی تەواوی دا بە خەڵک، کە هەرێمی کوردستان لە دەستێکی ئەمیندایە و پەیوەندییەکانی هەولێرهەولێر و بەغداش بەرەو باشتر دەڕۆن.
شێخ زاهیر خەیلانی: پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت گرنگ و راشکاو بوو
ئەو پەرلەمانتارەش لە بارەی گوتارەکەی سەرۆکی حکومەت نووسیویەتی: گوتارەکەی بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی گرنگ و راشکاو بوو بۆ هەموو خەڵکی کوردستان، دەبێتە هۆی رەوینەوەی ئەو پرسیار و گومانانەی خەڵکانی رەشبین و داخ لە دڵ و بەرژەوەندیخواز، دروستیانکردووە و چاویان بە پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان هەڵنایەت، بەردەوام خەریکی تۆمەت و فڕێدانی زانیاریی نادروست و چەواشەکارین.
مرۆڤ هەست بە دڵنیایی دەکات
خەدیجە عومەر مزووری: کاتێک سەرۆکی حکومەت قسە دەکات، مرۆڤ هەست بە دڵنیایی دەکات.
پەرلەمانتار خەدیجە عومەر مزووری، لە وتارێکدا ئاماژەی بە چەند خاڵێک لە گوتارەکەی سەرۆکی حکومەت داوە، دەشڵێت: کاتێک قسە دەکات، مرۆڤ هەست بە دڵنیایی دەکات، چونکە بە ئیرادە و هێزێکی زۆر بۆ بەرەوپێشچوون هەنگاو دەنێت. بە هەموو تواناکانی مل دەداتە بەرپرسیاریێتییەکانەوە و هیچ ئاستەنگ و ئاڵنگارییەک ساردی ناکاتەوە.
زانا مەلاخالید: چاکسازی و دەستبڕینی گەندەڵکاران ویستی خەڵکە
زانا مەلاخالید، پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان دەڵێ: هەمیشە سەرکردەی سەرکەوتوو ئه و کەسەیە، کە خۆی لەبەرەی خەڵک دەبینێتەوە... هاتنە پێشی بارودۆخه نەخوازراوەکان و پێشهاتەکان، پێویستی بە پاڵپشتیی هەمووانە و بەسیاسیکردنی ئەم پرسه، دەبێتە لەدەستدانی ئەزموونێکی سەرکەوتوو، کە بەری رەنج و ماندووبوون و قوربانیدانی کوردستانییانه.
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا لە بارەی گوتارەکەی سەرۆکی حکومەت، زانا مەلا خالید دەڵێ: ئاستەنگەکان زۆرن، کارەکتەرەکانی دروستکردنی ئاستەنگیش خەونەکانیان زۆرن، بەڵام هەمیشە ئه و حکومڕانیە سەرکەوتوو دەبێت، کە میللەتەکەی لە دەستە ئەمینەکانی خۆیدا هەڵدەگرێت.
ریڤینگ هرووری: سەردەکەوین، ئەوکاتەش زۆر کەس خۆیان دەکەنە شەریک
ریڤینگ هرووری، لە پەیامێکدا سەبارەت بە گوتارەکەی سەرۆکی حکومەت بە چەند خاڵێک بۆچوونی خۆی دەخاتەڕوو و دەشڵێت: ئێمە سەردەکەوین، باشیش دەزانم ئەو کاتە زۆر شەریکمان دەبن.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ریڤینگ هرووری ئاماژە بەوە دەکات ئەو قەیرانەی ئێستا سوورترمان دەکات لەسەر درێژەدان بە ستراتیژییەتی فراوانکردنی سەرچاوەکانی داهات... پەیامەکەی جەنابی سەرۆکی حکومەت دەستپێکێکە و، دەبێت هەنگاوی کردەیی بنێرێت، داوا لە هەموو لایەنەکانی کوردستان دەکەین، پشتیوانمان بن، هەرچەندە رێگاکەمان سەختیش بێت، بەڵام دەبێت لە خاڵێک دەستپێبکەین و ناکۆکییە ناوخۆییەکان وەلابنێین لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان.
نزار مەلا غەفار: گوتارەکە بووە جێگەی ئومێد
نزار مەلا غەفار، پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان لە بارەی گوتارەکەوە دەڵێ: پێویست و گرنگ بوو لە دۆخی ئەمڕۆی کوردستان و دڵنیایی و بەڵێنی بە کوردستانییان دا کار بۆ چاکسازی و ژێرخانی ئابووریی بکەین و رێگە نەدرێت بە هیچ قسەوقسەڵۆکێک کە خەڵک بخاتە دڵەڕاوکێ و دوودڵی...وتارەکە بووە جێگەی ئومێد.
ئەو پەرلەمانتارە باس لەوەش دەکات: ئەوەی ماوەتەوە کارکردن و هاوکاربوونی حکومەتە، هەروەها وەلانانی هەموو ئیفترا و ئەوانەی دەیانەوێت ئەم ئەزموونە بخەنە مەترسییەوە.
لەنجە دزەیی: با چاو لە سەرۆکی حکومەت بکەین
لە وتارێکدا بە ناونیشانی با چاو لە سەرۆکی حکومەت بکەین، لەنجە دزەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەیەکی بۆ گوتارەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و دەڵێ: لە گوتارەکەیدا هەستدەکەی ئەنجوومەنی وەزیران لەم بارودۆخە هەستیار و قورسەدا، بە سەرۆکایەتی و حکومڕانیی حەکیمانەی بەڕێزیان بە یەک تیم کاردەکات لە پێناو بەر ژەوەندیی هاووڵاتییان و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان و دۆزینەوە ی چارەسەر و شاندانە بە بەرپرسیاریێتی دۆخەکە، بەتایبەتی لە ڕووبەڕووبوونەوە و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و قەیرانی ئابووری، هەروەها لە هەوڵە بەردەوامەکان لەپێناو بەدەستهێنانی شایستە و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ.
لەنجە دزەیی روودەکاتە بەشێکی ئەندام پەرلەمان و سەرکردایەتی و ئەندام و جەماوەری حیزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی ئە و حیزبانەی لە پێکهێنانی ئەم کابینەیەی حکومەتدا بەشدارن و دەڵێ: ئەرێ کاتی ئەوە نەهاتووە کۆتایی به و شێوازەی سیاسەت و مامەڵەکردنە بهێندرێ کە لە حکومەت بن و لە هەندێ ئۆرگان و راگەیاندن و سۆشیال میدیاکان دژایەتی بکەن؟ چەند گرنگ و پێوستە لەپێناو بەرژەوەندیی کوردستان هەمووان چاو لە سەرۆکی حکومەت و تیمەکەی بەڕێزیان لە ئەنجوومەنی وەزیران بکەن و یەک بن و تەبابن.
هەروەها دەڵێ: ئەم گوتارە هەموو لایەکی خستە ژێر بەرپرسیارەتییەوە؛ چ ئەوانەی لە حکومەت بەشدارن و چ لە ئۆپۆزسیۆنن، دەبێ هاریکاربن بەپێی ئه و ئەرکەی دەکەوێتە سەر شانیان و رەچاوی ئەم دۆخە سەختە بکەن و بە تەواوی لێ تێبگەن.
دڵنیام لە ئاییندەدا شەریکی سەرکەوتن زۆر دەبن
یەکێکی دیکە لەو پەرلەمانتارانەی لە بارەی گوتەکانی سەرۆکی حکومەت نووسیویەتی، زێدان برادۆستیە، ئاماژ بە گوتەیەکی سەرۆکی حکومەت دەدات کە لە گوتارەکەیدا گوتی دڵنیام لە ئاییندەدا شەریکی سەرکەوتن زۆر دەبن. زیدان برادۆستی دەڵێ: گوتارەکەی بەرێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران هەڵگری پەیامگەلێکی گرنگ بوو بۆ دۆخی سیاسی و ئابووریی ئێستای هەرێم. پێش چەند رۆژێک لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا بەڕوونی تیشکم خستە سەر دیاردەیەکی سیاسی کە لایەنە بەشداربووەکانی حکومەت لەگەڵ ئێمەدا بە هەڵوێستی دووفاقی مامەڵەدەکەن؛ بەشێوەیەک لە کاتژمێر 08:00ی بەیانی تاوەکو 02:00ی دوانیوەڕۆ حکومەتن و، دواتر راستەوخۆ بە پۆشینی بەرگێکی دیکەی سیاسی دەبنە ئۆپۆزسیۆن.
لەیلا عەبدولجەبار: مۆدێلێکی نوێی حوکمڕانی لە کوردستان
لەیلا عەبدولجەبار پەسنی شێوازی حوکمڕانیی سەرۆکی حکومەت دەدات و دەڵێ: سەرۆکی حکومەت لە نێو کۆمەڵێک قەیرانی سەختدا، توانی بە ئێرادەیەکی پڕ لە پشوودرێژی و هۆشمەندانە، بەسەر ئەم قۆناغە سەختەدا زاڵ بێت و مۆدێلێکی نوێی حوکمڕانی لە کوردستان دابهێنێت، توانی هەموو ئەو دەرفەتانە بقۆزێتەوە بۆ چاکسازیی ریشەیی و بڕیاردان لە بارەی کۆمەڵێک مەلەفی تایبەت بە خزمەتی هاووڵاتییان و گێڕانەوەی هاوسەنگیی ژیان و مووچە و کار و خزمەتگوزاری.[1]
23-05-202023-05-2020
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 23-05-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 23-05-2020
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: May 23 2020 9:37PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 23 2020 9:43PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 23 2020 9:43PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 47 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ژمارەیەک پەرلەمانتار بۆچوونی خۆیان لەبارەی گوتارەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️23-05-2020
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1,716 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574