پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,943
وێنە 104,268
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
کۆرۆنانامەی ژنێک: بەشی چوارەم
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆرۆنانامەی ژنێک: بەشی چوارەم

کۆرۆنانامەی ژنێک: بەشی چوارەم
ماوەی دوو هەفتەیە کۆرۆنانامەکەم نەنووسیوە. لەم ماوەیەدا زۆر شتم لای خۆم تۆمار کرد، یادەوەرییەکان، ڕووداوەکانی ڕۆژانە، کارەکانم، وەسفی دیمەنەکان، ئەو هەستەی دیمەن و ڕووداوەکان دەیورووژێنن. دوێنێ کۆتایی کۆرسەکانم بوو لە زانکۆ، دوا کۆرسم لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە پێشکەش کرد و ئەمڕۆ هەست بە بارسووکی دەکەم، دەتوانم بپەڕژێمە سەر نووسین بە کوردی و شتە تایبەتەکانی خۆم.
ئەمڕۆ 25-04-2020، دەرەوە ئارامە، بارانێکی نەرم دەبارێت، درەختەکانی باخچە بچکۆلەکەمان دوای زستانێکی وشک ئێستا بە تەواوی چرۆیان کردووە. گژوگیا باڵایان کردووە و لاسکی سەرەوەیان لە ژێر بارستایی دڵۆپە باران کەمێ لار بۆتەوە. کزە بایەکی هێمن سروشتی تەڕی خستۆتە لەنجەیەکی هاوسەنگ و شەنگەوە. لە ژوورەوە من بە دیار کۆمپیوتەرەکەمەوە دانیشتووم، بەدەم گوێگرتن لە گیمنۆپێدیی ئێریک ساتی، خەریکی نووسینی بەشی چوارەمی کۆرۆنانامەکەمم. میوزیک و باران و لەنجەی چڵە درەخت و لاسکە گیاکان لەبەر شنەی بایەکی نەرم هەستێکی میلانکۆلییانە دەبەخشن کە دەربڕینی ئاسان نییە، یان باشترە بڵێم هەندێ جار وشە دەرەقەتی هەستەکە نایەت، پێی ناوێریت و ناتوانێت گوزارشتی لێ بکات. ئەمە پرسیاری لا دروست کردم: ئایا وشە هەست و بیرمان دەنووسێتەوە؟ یا هەست و بیر وشە دادەهێنن و دەیهێننە گۆ؟ بەڕای من، ئەگەر وتن یا نووسین دەرهاویشتەی ئەم هاوکێشە دیالێکتیکە نەبێت، ئەوە نابووت و پووچە، بەتاڵە لە مانا، یا دەبێتە لاسایی کردنەوە.
=KTML_Bold=کەرەنتینە یا ماڵنشینکردن=KTML_End=
ئێستا کە باسی وشە و مانا، گوزارشت و ئەزموون، زمان و هەست دەکەم، هەڵوەستەیەکم کرد لەسەر ئەو وشە و زاراوانەی لە سەردەمی کۆرۆنا ئێمە لە زمانی کوردی بۆ گوزارشتکردن لەو ئەزموونە دژوارە بەکاریان دێنین. میدیای کوردی دەخوێنمەوە، دەبینم هەمووان کەرەنتینە بەکاردێنن کە بە ڕای من لە جێی خۆی نییە. ئەوەی ئێمە ئەزموونی دەکەین ئەمڕۆ مالنشینبوونە نەک کەرەنتینە. کەرەنتینە ئەو هەلومەرج و کات و شوێنە دەگرێتەوە کە ئەو کەسانەی لە دەرەوە دەگەڕێنەوە یا بەهۆی هەلومەرجی تایبەتەوە گومانی ئەوەیان لێ دەکرێ ڤایرۆسەکەیان هەڵگرتبێ بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لێی دەمێننەوە تا دڵنیابوون لەوەی کە سەلامەتن و هەڵگری ڤایرۆسەکە نین.
=KTML_Bold=مەرگی ڕەش و ڕەگی وشەی کەرەنتینە=KTML_End=
کەرەنتین (بە فەڕەنسی کارەنتێن) وشەیەکی ڤینیقییە و واتای چل ڕۆژ دەگەیەنێ. ئەمڕۆ لە زمانانی سەر بە خێزانە زمانی لاتینی بە واتای ژمارە 40 دێت. ئەم زاراوەیە یەکەم جار بەم شێوەیەی ئێستا لە سەدەی چواردە لە لایەن فینیقییەکانەوە بەکارهاتووە بۆ کەرەنتینەکردنی ئەو گەشتیارانەی لە گەشتەکانیان لە ئەفریقا و یوراسیا دەگەڕانەوە بە مەبەستی پاراستنی دانیشتوانی ڤینیسیا لە مەرگی ڕەش. مەرگی ڕەش ئاماژە بوو بۆ تاعوون کە یەکێکە لە گەورەترین پەتا جیهانییەکان و لە ئەنجامیدا نزیکەی دوو ملیۆن کەس گیانیان لە دەست دا. ئەو گەشتیارانەی کە دەگەڕانەوە لە کەشتییەکانیان گۆشەگیر دەکران، سەرەتا بۆ ماوەی سی ڕۆژ و دواتر بۆ ماوەی چل ڕۆژ تا دڵنیابوون لەوەی کە گەڵگری هیچ دەردێک نین.
بۆیە کەرەنتینە جیاوازە لە ماڵنشینکردن و ئەو هەلومەرجەی کە لە سەردەمی کۆرۆنا ئێمە ئەزموونی دەکەین. ماڵنشینکردن واتە هەلومەرجی مانەوە لە مالەکانمان بۆ خۆپاراستن و ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە. ماڵنشینکردن دابڕان و گۆشەگیرکردن نییە، جیاوازە لە کەرەنتینە کە کەسەکە لە شوێنێکی داخرا و بە تەنها و دوور لە هەموو کۆنتاکت و پەیوەندییەک بە داخراوی دەمێنێتەوە، تەنانەت خواردنیشی بە شێوازێک پێ دەدرێ کە هیچ بەریەککەوتنێک لەگەڵی دروست نەبێ. ئێمە کە ماڵنشینکراوین، ڕاستە لە فەزای گشتی یا جیهانی دەرەوە دابڕاوین، بەڵام لەگەڵ ئەندامانی خێزان و منداڵ و هاوژین و خۆشەویستانمان لە پەیوەندی داین، دەتوانین بچین بۆ پیاسە تا مەسافەیەکی دیاریکراو، دەتوانین بچین بۆ سوپەرمارکێت. تەنها ئەو کاتە ئەو پەیوەندییانە دەپچڕێن کە کەسێک لە ئێمە تووشی دەردەکە بێت. بۆیە من لە نووسینەکانم هەر لەسەرەتاوە وشەی ماڵنشینکردن و مانەوە لە ماڵم بەکارهێناوە. ئەگەر لە زمانی کوردی بتوانین وشەیەکی جوان دابڕێژین کە گوزارشتی تەواو لەو ئەزموونە نوێیەمان بکات، بۆچی بەکاری نەهێنین و زاراوەیەک بەکاربێنین کە لە جێی خۆیدا نییە؟
=KTML_Bold=گوندی لویین لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا=KTML_End=
هەروەکو لە بەشەکانی دیکەی ئەم کۆرۆنانامەیە نووسیبووم، لەوەتای ماڵنشینکراوین من لەگەڵ خێزانەکەم ژیان لە گوندی لویین دەگوزەرێنم. گوندێکی بچووک لە دووری پێنج کیلۆمەترێک دەکەوێتە باکوری ڕووباری لواغ-ەوە. کە باس لە دوێنێ و ئەمڕۆ دەکەم مەبەستم سەردەمی پێش کۆرۆنا و سەردەمی ماڵنشینکردن نییە، بەڵکو مەبەسستم سەردەمی جاران، هی سەدەکانی ڕابردوو و سەردەمی ئێستایە.
ماڵەکەم دوور نییە لە کێڵگەی دەغڵ و دەشتایی و دارستان. زۆربەی ڕۆژان لەگەڵ کوڕەکەم بەناو ئەو سروشتە ڕووتەدا پیاسە دەکەین. بە لارێیەکدا گوزەر دەکەین کە چوارچێوەی دەشتاییەکی سەوز پێک دەهێنێ و لە دوورەوە دەڕوانێتە کۆشکی شاهانەی لویین. دوێنێ کە پیاسەمان دەکرد، کۆشکەکە لە دووری چەندان کیلۆمەتر سەوزاییەوە زۆر سەرنجی ڕاکێشێین. ئاسمان نزم خۆی دەنواند و پارچە هەورەکان تا بەرزایی دینگە و تاوەرە خڕ و بڵندەکانی کۆشکەکە داکشابوون. کۆشکی پڕ هەیبەت و سەوزایی بێپایانی چواردەوری و هەورو نزمەکان دیمەنێکی شکۆمەندانەیان پێک هێنابوو؛ ئەو دیمەنە لەیەک کاتدا ئەفسانەیی و دڵگیر وسامناکیش خۆی دەنواند. دینگە و تاوەرە مەزنەکانی کۆشک لە شێوەی قەڵا بە ستایلی سەدەکانی ناوەڕاست بنیات نراون و بە پردە بەردی سپی پێکەوە بەستراونەتەوە.
ئەو کۆشکە لە سەر گردێکە، بەرزترین شوێنی گوندەکەیە و ڕێک بەرامبەر کڵێسایەکی کۆنە لە دۆڵی کەسکی لواغ. لە دامێنی گردەکە کۆمەڵێ خانووی بچووک هەن کە لە جاددەی سەرەکی نزیکن و جاران هی ڕەعییە و جووتیار و کاسبکاران بووە کە لە خزمەتی ئەرستۆکرات و ئاغا و فیۆدالەکان کاریان کردووە. سیمای دیوار و پەنجەرە و هەڵکەوتەی ئارکیتێکتی کۆشکەکە لەسەر ئەو گردە و خانووە بچووکەکانی دامێنی مرۆڤ پەلکێشی ناو مێژوو دەکەن.
ئەگەرچی لە دوای شۆڕشی فەڕەنسی ئەرستۆکراتەکان دەسەڵاتیان نەما و فەڕەنسا بوو بە کۆمار و ڕەعییەش بە هاوڵاتی، بەڵام چینایەتی و پەیوەندییەکانی هێز و دەسەڵات بە شێوازی دیکە هەر بەردەوامن. ئەمەش لە هەڵکەوتەی خانووبەرە و شوێنی نیشتەجێبوون و نەخشەی شار و گوندەکان بە تەواوی هەستی پێدەکرێ.
یەکەم بەردی بناغەی ئەو کۆشکە لە شێوەی قەڵا لە سەدەی دەی زایینی دانراوە، واتە هەزار ساڵ پێش ئێستا. دواتر لە سەدەی دوانزە و سێزدە کاری زیاتری لەسەر کراوە و هەمیشە نۆژەن کراوەتەوە بە بێ ئەوەی سیمای کۆن و ڕەسەنی لەناوبچێت. لە سەردەمی شۆڕشی فەڕەنسیش کە شۆڕشگێڕەکان هێرشیان کردە سەر کۆشکی ئەرستۆکراتەکان و تاڵانیان کردن و تێکیان دەدان، بە هۆی نزیکی کوڕێکی دۆقی لویین لە شۆڕشگێڕەکان، هێرش نەکرایە سەر کۆشکی لویین و وێران نەکرا. بۆیە سەرەڕای نۆژەنکردنەوەی، سیمای کۆن و ڕەسەنی وەک خۆی پاراستووە.
ئەوەی سەرنجڕاکێشە بۆ من ئەوەیە کە ئەو کۆشکە ماوەی پێنج سەدەیە، واتە پێنج سەد ساڵ نەوەی هەمان خێزانی تێدا دەژی. کە ئەمەم بیست بیرم لە ڕەگ و ڕیشە و گرنگیی جێگیربوون کردەوە. ئەوان ڕەگیان قووڵە و جەنگ و ڕووداوە دڵتەزێنەکانیش پەی پێ نەبردوون. بەڵکو بە سروشتی وەکو درەختێکی پێنج سەد ساڵە لە سەر ئەو گردە ڕەگیان داکوتاوە و ژیانێکی هێمن دەژین. هیچ کەس کوڕ و کچانی شازادەکانی لویین نابینێ، لە ئاهەنگە فۆلکلۆری و کۆبوونەوە شەعبییەکانیش بەشداری ناکەن. ئەوان ژیانی خۆیان هەیە و نەکەس خۆی لە ژیانیان هەڵدەقوڵتێنێ و نە ئەوانیش تەدەخولی ژیانی خەڵکی ئاسایی دەکەن.
من بێگانەم لەم گوندە. لە خانوویەکی بچکۆلەدا کرێنشینم کە سێ سەد کیلۆمەتر لە باشوری ناوەڕاستی پاریسەوە دوورە. جگە لە هەرزانی ژیان لەم دەڤەرە و نزیکی لە سروشت کە هۆکار بوون لەوەی من لێرە بژیم، هۆکاری سەرەکی ئەوەبوو کە من پێلاوی غەریبیم لێرە داکەندبوو، لە شاری تووغ کە 25 کیلۆمەتر لە لویین دوورە. لە ساڵی 1989 کە بۆ یەکەم جار هاتمە فەڕەنسا لێرە خوێندنی زمانی فەڕەنسیم تەواو کرد. من بێگانەم لێرە و لەو کاتەی یەکەمجار ڕووم کردە ئێرە تا ئێستا زیاتر لە دە جار ماڵم گواستۆتەوە، حەوت وڵاتم گۆڕیوە. کە گەیشتم لە سفرەوە دەستم پێکردەوە و بە ئیرادە و خوێندن و کاری بەردەوام گەیشتم بە ئاستی پرۆفیسۆر لە یەکێ لە باشترین زانکۆکانی فەڕەنسا. هەرگیز خۆم وەک قوربانی نابینم، بەڵام کاتێ مرۆڤ ڕزگاربووی جەنگ و زیندان بێ، کاتێ بێ ماڵ و دەوڵەت بوویت، ئیتر هیچ شوێنێ ماڵی تۆ نییە، ئەوە جگە لەوەی مەرجەکانی ژیانی مەنفا و پەنابەری ناچارت دەکەن بە ژیانێک کە بژاردەی خۆت نییە. بە بەراورد لەگەڵ خانەوادە و نەوەکانی دۆقی لویین کە پێنج سەد ساڵە لە هەمان خانوو (کۆشک) دەژین، من خۆم وەک قەرەج دێتە بەرچاو. ئەوان جێگیر و ڕەگاژوو و خاوەن دەوڵەت و ستاتو و هەموو شتێکن، من چیم لێرە؟ بۆ لێرەم؟
=KTML_Bold=جەنگەکان و ژیانی پەرتوبڵاوی مرۆڤی کورد=KTML_End=
ئەم پرسیارانە لەم سەردەمەی کۆرۆنا منیان بردەوە لای ڕابردوو. من لەناو گەرمەی جەنگ و کاتی سەرهەڵدانی بەعسییە قەومییەکان لە دایکبووم. نەوەی ئێمە لەوساوە تا ئێستا دەیان جەنگمان بینیوە، کوشندەترین زەمەنمان گوزەراندووە. دەیان جار خانوومان تێکدراوە و ڕاو نراوین. ئێمە بە ڕێکەوت گەورە بووین و بەسەر ژیلەمۆی جەنگ بە پێخاوسی هاتین و بە ڕێکەوت گەیشتینە ئێرە. من چیم نەدی؟ زیندانی بەعس و مەرگی باوک و سێ برای شەهید، مەرگی دەیان ئەندامی خێزان و خزم و دراوسێ و هاوشار کە بەر لێشاوی ئەنفال کەوتن و نەگەڕانەوە. دوای ڕاپەڕین ئاهێک بە دەروونماندا هات، بەڵام هەر زوو شەڕی نەگریسی ناوخۆی نێوان پارتی و یەکیێتی بەرپابوو، شەڕی خۆکوژی نێوان براکان هەڵگیرسا. ئەم شەڕە لە هەمووان کاریگەرتر بوو، چونکە ئومێدی کوشت، بەهای ئەخلاقی و جوانییەکانی لەناوبرد. پرسە و ڕەشپۆشی دایک و خوشک و کچەکان گوێیان لێ نەگیرا و ڕووڕەش و ڕیسوا کراین کاتێ ژنەکان لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان داوایان کرد برا سەرکردەکان بچن لە ڕێگای پەرلەمانەوە چارەسەری کێشەکانیان بکەن نە کە لە ڕێگای گولەی تفەنگەوە، داوایان کرد ویژدانیان بجولێ و دوای ئەنفال و #هەڵەبجە# یەکتری نەکوژن. ئەفسووس، تفەنگ و ڕق درەنگ بێدەنگ کران و ئاشتیی نێوان براکانیش، سەرەڕای ئیرادەی چەند سەرکردەیەکی ئاشتیخواز و پێشکەوتوو لە هەردوو لا، تا ئێستا لە شێوەی شەڕێکی سارد بەردەوامە کە لە زۆر چرکەساتدا ترسی تەقینەوەمان لادروست دەکات. کاتێ لە میدیاکان بەرەنگاری یەک دەبنەوە و لەشکرەکانیان لەسەر سۆشیەل میدیا و لاپەڕە ڤیرچوالەکان ناقوڕەی جەنگ لێ دەدەن، ترسێک لە ناخەوە داگیرم دەکات و ڕەنگم هەڵدەبزڕکێ. ئایدیۆلۆژیای ڕق و دووبەرەکی و شارچیێتی و ڕەنگچیێتی و جەهل وەک ژەهر بەسەرمان دادەبارێ. ئەوانەی لەم دۆخە سوودمەند بوون ئیسلامییەکان بوون کە ئەگەر دەرفەتیان بۆ بڕەخسێ، ئەوە کوردستان دەکەنە #داعش#تان.
=KTML_Bold=زینێ وەرتێ و مۆتەکەی جەنگ=KTML_End=
بۆچی لەم کۆرۆنانامەیە باسی ئەمانە دەکەم؟ لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو، هەواڵەکانی کوردستان زۆر نیگەرانییان کردم، بەتایبەتی دۆخی زینێ وەرتێ و دروستبوونی جۆرێک لە گرژی لە نێوان حیزبە کوردییەکان وهاوتا لەگەڵ لە سێدارەدانی موستەفا سەلیمی. ئەم دوو ڕووداوە لەوانەیە هیچ پەیوەندییان پێکەوە نەبێ، بەڵام ئاماژەن بۆ نەبوونی یەکگرتوویی کورد، بۆ خۆخۆری و گیانی براکوژی. بارودۆخی جیۆپۆلیتیکی و ڕۆلی دەوڵەتە دوژمنەکانی دەوروبەریش لە دروستکردنی گرژی و تێکبەردانی کورد وەک ژەهر دەمانکوژێ. کاتێ هەواڵی گرژییەکانی زینێ وەرتێ م دەخوێندەوە، دەترسام جارێکی دیکە، سەرەڕای مەترسییەکانی کۆرۆنا حیزبەکان ئەقلانییەت لەدەست بدەن، دەترسام پردی نێوان ڕۆژەکان بپچڕێن و نێوانی ئەمڕۆ و سبەینێمان، وەک دوێنێ و پێرێ ببێتە ڕووداوێکی خوێنڕێژ، ببێتە شەڕێکی دیکە و ئیتر جارێکی دیکەش سەرەڕای هەموو کەموکوڕییەکانی هەرێم، ئەوەی بنیاتمان ناوە لەناوبچێ.
لەو چرکەساتانەدا بیر لە دایکەکان دەکەمەوە، بیر لە دایکم دەکەمەوە کە سێ کوڕی هەبوو هەرسێکی بوونە خۆارکی جەنگ و فیدای کوردستان؛ بیر لە بێوەژنەکانی ئەنفال دەکەمەوە کە لەسەر پێچکەی چاوەڕوانی ملوانکەی نائومێدی دەهۆننەوە؛ بیر لە ئاوارەکان دەکەمە کە هەموو جوگرافیایان بۆتە خێمەیەک لە کامپ و شەڕی کۆرۆنا و هەژاری و نایەکسانی و توندوتیژی دەکەن؛ بیر لە پەنابەرەکانی سەر سنوری تورکیا دوورگەی لێزبۆس و کەنارەکانی ئیتاڵیا دەکەمەوە کە تەلبەند دەکرێن و وەک ئاژەڵ پارچە نانیان بۆ فڕێ دەدرێت؛ بیر لە منداڵە هەتیوەکان دەکەمەوە کە خەون بە ژەمێک نان، بە جەژنانەوە دەبینن ؛ بیر لە کچ و ژنە ئێزیدییەکان دەکەمەوە کە کرانە کۆیلە و زیندەبەچاڵ کران و ئەوانەی گەڕانەوەش خەون بە ئاشنابوونەوە بە ژیان دەبینن؛ بیر لە نەوەی سێیەمی دوای جەنگی دووەمی جیهانی و جوولەکەکان دەکەمەوە کە لە شێوەی خوێندکارێکی خەمناک لە یەکێ لە کۆرسەکانم دەربارەی کارەساتە تراژیدییەکانی جەنگ پێی وتم بەشێک لە باوانی لە ئۆشڤیتز لە ناو فڕنەکان سووتێندراون و نەنکیشی لە لایەن سەربازەکانی سوپای سوور لە بەرلین لاقە کرابوو و هەرگیز نەیوێرا بوو بیدرکێنێ تا دوای مردنی لە دەستنووسێکیدا ئاشکرا بوو؛ بیر لە موهاجیرە مەغریبی و کورد و پاکستانی و فەلەستینییەکانی ئەوروپا دەکەمەوە کە هەمیشە بێگانەن و لە ناوچە هەرە دابڕاو و دواکەوتووەکانی شار بەسەریەکدا کەوتوون و ژیانێکی لانەواز دەگوزەرێنن؛ بیر لە ڕەشپێستەکان دەکەمەوە کە لەبەر جیاوازیی ڕەنگ و ڕوخساریان کۆڵی مێژووی کۆیلایەتییان هەڵگرتووە و ژیانێکی شایستەیان پێ ڕانابینن. ئەمانە دیسان دەمبەنەوە لای دایکم کە قەناعەتی وابوو لە دوای مردن لە کۆڵانە بەرینەکانی بەهەشت چاوی بە کوڕە جوانەمەرگەکانی ڕۆشن دەبێتەوە.
لەو ساتانەدا من دەترسم. لە کاتی خوێندنەوەی هەواڵەکانی زینێ وەرتێ، سەرەڕای بوونی هەندێ سەرکردە و سیاسەتمەداری ئاشتیخواز لەناو پارتی و یەکیێتی، دەترسام وەک ساڵانی ڕابردوو شەڕێکی دیکەش خۆی بەسەرماندا بسەپێنێ و بێهوودە گەنجەکان ناچار بکات بە شانازییەوە خۆیان فیدا بکەن؛ ژنەکان بێدەسەڵاتانە بچنە بەرەکانی شەڕی براکوژی و شیرینی ببەشنەوە بۆ هاندانی پێشمەرگەکان. من بیرم لە هەموو ئەوانە دەکردەوەوە و قەناعەتی تەواویشم بەوەیە کە هیچ جەنگێ ڕەوا نییە، کە لە جەنگەکان کەس براوە نییە، هەموومان دۆڕاوین. بۆیە کاتێ سەرۆکی هەرێم #نێچیرڤان بارزانی# هاتە سەرخەت و دۆخەکە ئارام بووەوە، من لە ناخەوە، لەو دەشتە چۆڵ و سەوزەی لویین هەناسەیەکی قووڵم هەڵکێشا و بە نەوزادی کوڕم وت: دەشێ کورد لە ڕابردوو دەرسی وەرگرتبێ، هیوام خواست کە هەرگیز نەک هەر 'براکان' جارێکی دیکە نەکەونە جەنگێکی دۆڕاوەوە، بەڵکو هیچ جەنگێک لەسەر ئەم زەمینە ڕوونەداتەوە. نەوزاد وای زانی باسی جەنگی کۆرۆنا دەکەم، منیش وتم لە زۆر شوێنی سەرزەمین، ڤایرۆسێک هەیە بەناوی ڕق کە جەهل برەوی پێ دەدا، ئەو ڤایرۆسە لە کۆرۆنا ترسناکترە.
=KTML_Bold=دوا کۆرسی زانکۆ و وتەکانی کچێکی فیلیپینی=KTML_End=
لە دوا ڕۆژی کۆرسەکان، قوتابییەکم کە بە ڕەسەن خەڵکی فیلیپینە، بابەتی تاقیکردنەوەکەی لەسەر کرێکار و خزمەتکارانی ناوماڵ لە وڵاتانی عەرەبی پێشکەش کرد. وڵاتانی عەرەبی، بەتایبەتی وڵاتانی کەنداو گەورەترین ڕێژەی کرێکار و خزمەتکاری بیانییان هەیە. ئەو کرێکارانە کە خەڵکی فیلیپین و نیپاڵ و تایلەند و وڵاتانی ئەفریقان، زۆربەیان ئافرەتن و ماڵ و منداڵی خۆیان بەجێ دەهێڵن بۆ پەیداکردنی بڕێک پارە لەبەرامبەر کار و ماندووبوونێکی زۆر. بە پێی بەڵگە و فاکتەکان زۆربەی ئەو ئافرەتانە لەناو ماڵەکان توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێ و لە هیچ لەو وڵاتانەش، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، یاسایەکی تایبەت نییە بیانپارێزێ. هەموویان لەژێر ڕەحمی ئەو کۆمپانیا و گروپانەدان کە لە شێوەی سیستەمی کۆیلایەتیی مۆدێرن ئاڵوگۆڕیان پێ دەکەن، جگە لە مافی مانەوە و هەندێ پشکنینی پزیشکی لە ڕووی جینۆکۆلیجییەوە، مافەکانیان فەرامۆش و پێشێل دەکەن.
ئەو قوتابییە فیلیپینیە باسی ئازارە ڕۆحیی و دەروونی و جەستەییەکانی ئەو کچ و ژنانەی کرد. جگە لەوەی لە خێزان و منداڵەکانیان دادەبڕێن، بەدەست ئەو سیستەمەوە مەینەتبارن، وەک کۆیلە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێ. هەندێکیان توندوتیژیی سێکسیان بەرامبەر دەکرێ تا ئاستی لاقەکردن، بەڵام ناتوانن سکاڵا بکەن یا بیدرکێنن، لە ترسی لەدەستدانی کارەکەیان و تۆڵەی سەردارەکانیان. هەروەها باسی ئەو ئازارانەی کرد کە لە ئەنجامی نەزانینی زمان و خوورەوشت دەیکێشن؛ ئەو ئافرەتانە لە تەنهاییدا خۆیان دەخۆنەوە و تەنانەت ناتوانن نوێژی ڕۆژانە و مەراسیمە ئایینییەکانی خۆشیان پیادە بکەن لە ترسی سەردارەکانیان، هەندێکیان ناچار دەکرێن بیروباوەڕی ئیسلامی پیادە بکەن. لەو ڕۆژەوە بیر لە ژیانی ئەو ئافرەتانە لە سەردەمی کۆرۆنا دەکەمەوە: چۆن ڕۆژگاری کۆرۆنا دەگوزەرێنن؟ چۆن لەناو ئەو هەموو تەنهاییە و ئەو هەموو کارە جەبرییە دەتوانن ساتێ بدۆزنەوە بۆ هەناسەدانێکی قووڵ؟ ئەی ئەگەر نەخۆش بکەون، کێ بە هانایانەوە دێ؟ لە کاتی توندوتیژی هانا بۆ کێ دەبەن؟ ئەمانە هەموو پرسیارن و پێویستیان بە توێژینەوەی ئەکادیمی هەیە کە سەنتەرەکانی جێندەر و ڕێکخراوەکان لە هەرێمی کوردستان دەتوانن کاری لەسەر بکەن.
رەگی ئەم سیستەمە کۆیلایەتییە قووڵە، دەشێ بگەڕێتەوە بۆ جەنگەکان، بۆ کۆلۆنیالیزم، بۆ ئیمپریالیزم و سیستەمی پیشەسازی و سەرمایەداریی جیهانی، بۆ حوکمڕانیی نابەجێ، بۆ پەیوەندییەکانی هێز و دەسەڵات و سروشتی شەڕانگێزیی ئەوانەی خۆیان بە سەردار و گەورە و زاڵ دەزانن و موڵکداریی ئەوانی دیکە دەکەن. دەشێ هەموو ئەمانە بن پێکەوە؛ کۆیلایەتیی مۆدێرن بەشێکی دانەبڕاوە لە توندوتیژیی بنەڕەتی/ستروکتورال کە بە زۆر شێوە لە ژیانمان ڕەنگی داوەتەوە.
هەفتەی ڕابردوو هاوڕێی ئازیزم شیلان گەیلانی لە شاری #سنە#وە پەیامێکی بۆ ناردم و نووسیبووی: تۆ لە ڕووی نووسینەوە چالاکیت، ئایا کارەکانی ماڵەوەش خۆت دەیانکەی یا کەسێک هەیە کارەکانت بۆ بکات؟ منیش پێکەنیم و لە وەڵامدا وتم کە وەک پرینسیپ من باوەڕم بەوە نییە کەسێک وەک خزمەتکار ڕاگرم و کاری ناوماڵی پێ بکەم. لە واقیعیشدا لە دژی ئەو جۆرە سیستەم و ئاکارانە خەبات دەکەم. منیش وەک هەر کەسێکی دیکە، بەشێکی کاتی ڕۆژانەم بە کاروباری ناوماڵ بەسەر دەبەم، هەر لە چێشت لێنانەوە تا قاپ شوشتن و ماڵ پاککردنەوە و هتد. بەڵام وەک پرینسیپ هەموو ئەندامانی خێزان دەبێ بەشدار بن لەئەنجامدانی ئەو کاروبارانە. ئەمە سادەترین بنەمای یەکسانییە، ئەگەر لە ژیانمان ڕەنگ نەداتەوە، کەواتە درۆ لەگەڵ خۆمان دەکەین.
=KTML_Bold=لە فەرەنسا چ باسە؟=KTML_End=
لە 16ی نیسان سەرۆک ماکرۆن سێیەم وتاری دەربارەی کۆرۆنا پێشکەش کرد و ڕایگەیاند کە لە 11ی مانگی مایسەوە دۆخەکە ئارام دەبێتەوە و ژیانی ئاسایی دەست پێدەکاتەوە. لەو کاتەوە لە فەڕەنسا باس لە قۆناغی دوای کۆرۆنا دەکرێت. لە میدیاکان زۆر قسە لەسەر کردنەوەی مەکتەبەکان و بوژانەوەی ئابووری و چۆنییەتیی خۆپاراستن دەکرێت. لە ڕووی ئابوورییەوە نیگەرانییەکی زۆر هەیە و میدیاکان قسە لەسەر ڕێگرتن لە قەیرانی دارایی و بێکاری دەکەن. بەڵام وەڵامی تەواویان پێ نییە و هەمووان لەناو نادڵنیایی و ترسدا دەژین. بابەتێکی دیکە کە لە فەڕەنسا زۆر قسەی لەسەر دەکرێ، پرسی ژینگەپارێزی و مامەڵەی مرۆڤە دوای کۆرۆنا لەگەڵ سروشت. توندوتیژیی خێزانیش کە لە فەڕەنسا بە ڕێژەی 36% زیادیکردووە، بۆتە جێگەی بایەخ و زۆر باس دەکرێت.
فەڕەنسییەکان بە شێوەیەکی مێژوویی بەهێزن لە هونەری گوتار داڕشتن و ئاخاوتن. بۆ هەموو دیاردەیەک ئارگیومێنت دروست دەکەن، دەیبەستنەوە بە ڕابردوو و بەدوای ڕەگی کێشەکاندا دەگەڕێن بەمەبەستی دەدۆزینەوەی چارەسەر لەسەر بنچینەی ستراتیژی و بیرکردنەوەی قووڵ. ئەوەی مایەی نیگەرانییە ئەوەیە کە کەس وەڵامی دڵنیاکەرەوەی پێ نییە، تەنانەت ئەمڕۆ لە گفتوگۆیەکدا فەیلەسوفی هاوچەرخ ئێتیەن بالیبار وتی سەرۆک ماکرۆن و حکومەتیش دڵنیانین کە دەبێ چی بکرێ بۆ ئەوەی ئابووری ببوژێتەوە، بۆ ئەوەی قوتابی بە بێ ڕیسک بگەڕێنەوە قوتابخانەکان، بۆ ئەوەی داڕمانی بنەمای ئابووری و ڕێژەی بێکاری قەیرانێکی دارایی هاوشێوەی قەیرانی ساڵی 1929 دروست نەکەن. قەیرانی 1929 کە بووە هۆی داڕمانی بازاڕی جیهانی وەک مۆتەکە بەسەر سەری وڵاتانی ڕۆژئاوا دەخولێتەوە.
میدیاکان کە هەندێکیان کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی خراپی تەکنەلۆژیای مۆدێرن و سۆشیەل میدیا و عادەتی نابووتەوە، یاری بە هەست و سۆزی خەڵک دەکەن. بەڵام کەنالە گرنگ و زۆرباشەکانیان وەک لومۆند و لیبراسیۆن و ڕادیۆکانی فرانس کولتور و فرانس ئەنتێر و کەنالی ئارتێ، هەمیشە بە وردی توێژینەوە دەکەن و لەخۆیانەوە قسە ناکەن و لایک و کلیکی ماڵپەڕەکانیان نەکردۆتە پێوەر بۆ کاریگەری و گرنگییان. ئەو کەسانەی ئەو کەنالانە داوەتیان دەکەن بۆ ئەوەی ڕای خۆیان بڵێن لەسەر دۆخەکە، کەسایەتیی بەناوبانگ و فەیلەسوف و ڕەخنەگرانی بەتوانان کە لەسەر بنچینەی فاکت و بیرکردنەوە دەوێن، ڕەخنە دەگرن، ڕاستییەکان ناشێوێنن. ئەوەی لەخۆیەوە قسەی بێ بنەما دەکات، ئەوەی وەک فەیک نیوز شت ڕادەگەیەنێ لەم کەنالانە جێگایان نابێتەوە. هەمیشە خۆزگە دەخوازم لە کوردستانەکەی ئێمەش مرۆڤ پێش قسەکردن و هاتنەگۆ توێژینەوەی بکات، دیراسەی پرسەکان بکات، فێری ڕەخنەگرتن بێ بە ئاگیومێنت و بە بێ جوێندان، بە وردی بیری بکاتەوە ئینجا بنووسێ.
پاراستنی سروشت و ڕێگرتن لە پیسبوونی ژینگە بابەتێکی دیکەی گرنگن لە میدیاکانی فەڕەنسا و جیهان بە گشتی. لە ئەنجامی کۆرۆنا و کەمی فڕۆکەبازی لە ئاسمان و کەمی ئۆتۆمبیل و شەمەندەفەڕ، هەمووان هەست بە سازگاریی هەوا دەکەین و ئۆکسجینی پاک دەچێتە سییەکانمانەوە. ئاژەڵەکانیش ئاسوودە و ئازادترن. بەڵام تا چەند جیهان دەتوانێ بەوجۆرە بمێنێتەوە و ژینگە بپارێزێ لە کاریگەرییە پیسەکانی ژیانی مۆدێرن و سەرمایەداریی جیهانی؟ ئەمەش پرسیارێکە و لێرە وەڵامیان پێ نییە. ئەوەی دەوترێ و هەمووان دەیزانین ئەوەیە کە مرۆڤ جا لە هەر شوێنێک و سەر بەهەر دەوڵەت و ئایین و نەتەوە و گروپێک بێ، ناتوانێ خاوەنداریی ئەو بستە زەوییە بکات کە ناوی گۆی زەوییە، ئێمە هەموومان بەشێکین لە گەردوون، هیچ کەس خاوەن و چەقی گەردوون نییە، هەموومان پێکەوە دەبێ بیپارێزین.
توندوتیژیی خێزانی کە بە پێی ئامارەکان لە ماوەی ماڵنشینکردن لە سەرانسەری جیهان زیادی کردووە، لە فەڕەنسا زۆر قسەی لەسەر دەکرێت. وەزیری کاروباری یەکسانی مارلێن شییاپا بەردەوام لەسەر خەتە، لەگەڵ ڕێکخراو و پارێزگار و شارەوانییەکان ستراتیژی بەدەنگەوەهاتن دادەرێژن بۆ پاراستنی ئەو ئافرەتانەی لە ماڵەوە فشاریان لەسەرە و بەرەوڕووی توندوتیژیی دەروونی و عاتیفی و جەستەیی دەبنەوە.
لە کوردستانیش بە گوێرەی هەندێ ڕاپۆرت توندوتیژییەکان کەمیان کردووە. ئەمە جێگای خۆشحاڵییە، بەڵام من دڵنیانیم لە دروستیی ئەو ڕاپۆرتانە، چونکە ئێمە سیستەمی کۆکردنەوەی ئامار و زانیاریمان وەکو پێویست کارا نییە. بەم دواییە لایەنە بەرپرسەکان و میدیاش خەریکن ئەم پرسە بە هەند وەردەگرن. هەفتەی ڕابردوو لە ڕێگای ڤیدیۆوە لە بەرنامەی دەروون و دیاردە بەشداریم کرد. دیارە بۆ من گرنگ بوو لەسەر ئەم پرسە قسە بکەم و سوپاسیان دەکەم بۆ بەرنامەکە و بۆ داوەتکردنم، بەڵام نائومێد بووم کە بوارم پێنەدرا قسەکانم تەواو بکەم. سەرەڕای هاوکاری و بوونی هەندێ هاوڕێی بەتوانا لەو کەنالانە، زۆرجار لە پەیوەندیم لەگەڵ کەنالەکانی ڕاگەیاندن لە کوردستان نائومێد دەبم. لەوانەیە ئەوە پەیوەندی بەوەوە هەبێ کە لەبەر تێکەڵیم بە میدیای نێودەوڵەتی، چاوەڕوانیم لەوان زۆرتر بێت لەوەی کە ئەوان دەتوانن بیکەن.
=KTML_Bold=جیهانی سبەینێ ؛=KTML_End=
جیهانی سبەینێ هەرگیز وەکو جیهانی دوێنێ نابێت. ئەمە بابەتێکی گرنگی گفتوگۆی میدیا و سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیر و ئەکادیمیستانە. هەندێک لە ڕووانگەی ئابوورییەوە ڕاڤەی دەکەن، هەندێک لە ڕووانگەی جیۆ-سیاسییەوە، هەندێک لە ڕووانگەی کولتوری و پەروەردە و ژینگەوە، هەندێ لە ڕووانگەی زانستیی و تەکنەلۆژییەوە شی دەکەنەوە. هەندێکیش لە ڕووانگەی ئاینییەوە باسی جیهانی داهاتوو دەکەن.
ئەوانەی لە ڕووانگەی ئابووری و سیاسی و کولتوری و زانستییەوە ڕاڤەی جیهان دەکەن لە ژێر ڕۆشنایی قەیرانەکانی کۆرۆنا و دەرهاویشتەکانی لە داهاتوو، پێ لەسەر گفتوگۆ و هاوکاری و پشتگیریی دەوڵەت وحیزب و حکومەتەکان دادەگرن بۆ چاککردنی کەموکوڕییەکانی بواری حوکمڕانی، بۆ دابەشکردنێکی مرۆڤانەی سامان و دەرامەتی ئابووری، بۆ دوورخستنەوەی جەنگ و بەرقەرارکردنی ئاشتی. لە ئاشتیشەوە دەتوانرێ کار بکرێت بۆ ژینگەپارێزی و پێشخستنی زانستی و کولتوری و تەکنەلۆژی بەجۆرێک کە ببنە هۆکاری بۆ بەهێزکردنی کەرتی تەندروستی و ئاسایش و پەروەردە و کولتور، نەک ببنە مایەی بەهێزکردنی سوپا و موشەک و هێزی ئەتۆمی.
ئەوانەی لە ڕووانگەی ئایینییەوە قسە دەکەن، ئینجیل و تەورات و قورئان دەکەن بە سەرچاوە و ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕووداوەکان ڕووانگەی ئەو 'کتێبە پیرۆزانەوە' لێک دەدەنەوە. ئەوانە زۆربەی کات باس لە مەترسی داڕمانی مرۆڤایەتی و هاتنەدیی ڕۆژی حەشر لەسەر زەمین دەکەن. لە ڕێگای ئەمەشەوە ترسی خەڵک ئیستیغلال دەکەن و یاری بە هەست و سۆزییان دەکەن بۆ ڕاکێشانیان بۆ کڵێسا و سیناگۆگ و مزگەوت. ئەمە لەوانەیە ببێتە مەترسیی و دواتر بۆ مەبەستی ئادیۆلۆژی و سیاسیی توندڕەو بەکاربهێنرێ و جەستەی ژنیش بکرێتە مەیدانی شەڕەکانییان.
لە کاتی کارەسات و قەیرانەکان مرۆڤ پێویستی بە ڕۆحانییەت هەیە، پێویستی بە گەڕانەوە بۆ ئەو هێزە مەزن و ئەفسووناوی و نادیارە هەیە کە ناوی یاهودا، ئەڵلا، خودا یا گۆدە. ئەمە جیاوازە لە بە ئایدیۆلۆژیکردنی ئایین بۆ مەبەستی سیاسی. ڕۆحانییەت لەم سەردەمە دژوارە گرنگە بۆ گەڕانەوە بۆ خود، بۆ شتە جەوهەرییەکان، بۆ ڕێکخستنی پەیوەندیی نێوان تاک و خودا. بەڵام کاتێ نائەقلانییەت مرۆڤ ڕاپێچی ناو ترس و سزا و دۆزەخ بکات و بەرەو توندڕەویی ئایینی بەڵێنی بەهەشتیان پێ بدا، ئەوە دوای کۆرۆنا مەترسی توندڕەویی و تێرۆری ئاینی لێ دەکەوێتەوە.
مرۆڤ بوونەوەرێکی لاوازە، لە مردن دەترسێ، بەڵام ژیان خۆی گەشتێکە بەرەو مەرگ. با لە شتە سادەکانەوە دەست پێ بکەین؛ ئەزموونی کۆرۆنا دەشێ دەرفەتێک بێ بۆ گەڕانەوە بۆ ڕەهەندە جەوهەرییەکان، بۆ شیعر و هونەر، بۆ دوورکەوتنەوە لە بەرخۆری و زۆرخۆری و حەزی پووچەڵی سەرفکردن. دەشێ دەرفەت بێ بۆ مێدیتەیشن و ڕامان لە جوانی و سیحری ژیان. دەشێ خۆشەویستی بێ، دەشێ ساتێکی ئارام بێ لەگەڵ یەکتری، لەباوەشکردنی ئازیزێک بێ. دەشێ پێکەوەبوونێکی جوان بێ لەگەڵ ئەوانی دیکە، ئەوانەی کە پێویستیان پێت هەیە، کە خۆشیان دەوێ و خۆشت دەوێن. دەشێ دوورکەوتنەوە بێ لە ڕق و کینە، لە توندوتیژی و توندڕەویی ئایینی و ئایدیۆلۆژیی سیاسی.
=KTML_Bold=سڵاوێک لە جوانی ؛=KTML_End=
لەم بۆچوونەوە، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو جگە لە ئامادەکردن و وتنەوەی کۆرسەکانم، لەگەڵ هاوڕێی هونەرمەند ڕێبوار سەعید پرۆژەیەکی شیعری و هونەریمان ڕاگەیاند بە مەبەستی هۆشیاری ڕای گشتی دەربارەی گرنگی ئاسایش و ئارامی لەناو خێزان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی. پرۆژەکە دایەلۆگێکی جوانی سەردەمی کۆرۆنا بوو لە نێوان دوو هاوڕێ لە دووری هەزاران کیلۆمەترەوە و بە 'رێناز' ناوزەد کرا وەکو سیمبۆلێک بۆ تێپەڕاندنی سنورەکان، بۆ نزیکبوونەوە لە سەردەمی کۆرۆنا و بڕینی دوورییەکان و بەرجەستەکردنی هاوڕێیەتی. ڕێبوار سەعید بە هێما و هێڵ و فیگەرە ڕەنگدارەکانییەوە و منیش بە وشە و شیعر و ئاوازی زمان بۆ ماوەی هەفتەیەک کارمان لەسەر ئەو پڕۆژەیە کرد کە بۆ هەردووکمان سڵاوێک بوو لە جوانی بۆ ڕەواندنەوەی توندوتیژی، بۆ بەرجەستەکردنی هاوڕێیەتی و نەهێشتنی ڕق و توندوتیژی لە نێوان مرۆڤەکان.
زۆر خۆشحاڵ بووم کە دوو هاوڕێی ئازیز و هونەرمەندی پڕبەهرە و توانا، فرمێسک مستەفا و میدیا ڕەئوف بێگەرد، بڕیاریاندا لە ڕێگای نمایشەوە ئەو پرۆژەیە دەوڵەمەند بکەن و بیبەنە ئاستێکی دیکەی هونەرییەوە. بەمە هەموومان هەڵوێستێکی ئێتیکی/ئەخلاقی دەنوێنین. ئەو پرۆژەیە هەموومانی کۆکردەوە لە دوو کۆبوونەوەی ئۆنلاین لە ڕێگای زوومەوە کە بەهادار و جوان بوو لەم ڕۆژگاری کۆرۆنا و مالنشینکردنەدا. دوای کۆبوونەوەی یەکەم پێشنیار کرا کە داوەتی دوو خانمی هونەرمەند و بەتوانای دیکە، دەشنێ موراد و تریفە کەریمیان و هەروەها دەرهێنەر مامۆستا سالار سەعید بکرێت بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنی پرۆژەکە. میدیا گەڕایەوە بۆ توخمی ئاو، فرمێسک بۆ خاک و خۆڵ، تریفە و دەشنێ لە ڕێگای دەنگە ناوازەکەیان، لە ڕێگای میوزیک و چالاکییە ئینسانییەکانیانەوە، مامۆستا سالار لە ڕێگای تەکنیکە کاریگەرەکانی دەرهێنانەوە، هەمووان پێکەوە یەکتری و ئەم پرۆژەیە تەواو دەکەین. ئەمە لەوانەیە سیمبۆلێکی بچووکی پەیوەندیی جوان و کاری هەرەوەزی بێت لەم سەردەمە دژوارەدا؛ گومانی تێدانییە کە ئەمڕۆ پەیوەندیی نێوان مرۆڤەکان لە جیاتی خۆشەویستی و ڕێز و هاوکاری و پشتگیری، بۆتە پەیوەندیی بەرژەوەندخوازی و ڕکابەری و لێکدان و دژایەتیکردن جا بە هەر بیانوویەک بێت. کارکردنی پێکەوەیی لە ڕێگای هونەرەوە، داوەتێکە بۆ تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخەیە، بۆ گەڕانەوە بۆ سروشی مرۆڤانەمان، بۆ تۆلێرانس و یەکتری قبوڵکردن سەرەڕای جیاوازییەکان. ئەم پڕۆژەیە سڵاوێکە لە جوانی سەرەڕای دژوارییەکانی سەردەمی کۆرۆنا بە ئامانجی دابینکردنی ئاشتی و ئارامی لە جیهانی سبەینێ.
ئەم بابەتە 2,371 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 06-05-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 28-04-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵناسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 06-05-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-05-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-05-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,371 جار بینراوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,943
وێنە 104,268
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.703 چرکە!