Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
وێنەی رێگەی نێوان شاری کەرکوک و شاری سلێمانی لە رێکەوتی 31-05-1912 لە وێنەکەدا کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سوپای بەریتانی دیارە، هەروەها لەوێنەکەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە رێگاکە ئەسفاڵ (قیر) نەکراوە.
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
وێنەی بازگەی پشکنینی پۆلیسی چەمچەماڵ لەساڵی 1912دا لەوێنەکەدا کاروانێک ئۆتۆمبیلی سوپای بەریتانی دیارە.
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
ئاسمانی شاری سلێمانی ساڵی 1924.
وێنەکە لە رێگەی فرۆکە جەنگێکانی بەریتانیاوە لە ئاسمانەوە گیراوە لە ساڵی 1924دا ئەم وێنەیە لە مۆزەخانەی جەنگی بەریتانی لە لەندەن پارێزراوە.
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
💬 گڵێره و بن بێژینگە
گڵێره و بن بێژینگە، گلێرە تۆی(خەرتەله-خەردەل) یە لەبەربچوکی دوای لەبێژینگدانی دانەوێڵە بەکونیلە ووردەکانەوە دەچێت و دەکەوێتە بن بێژینگ به و پاشماوەیە دەوترێت گلێره و بن بێژینگ، ئەمە بووە بە ئیدیۆم و ب
💬 گڵێره و بن بێژینگە
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
دەگێڕنەوە لەیەکێک لەمزگەوتەکانی شاری کۆیە، رۆژێک خێرومەندێک فەرشێکی زۆر جوان بەدیاری بۆ مزگەوتەکە دەبات، مەلای مزگەوتەکەش دەستخۆشی لێ دەکات و بەکارێکی گەورەی دادەنێت و
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
دانەوێڵەی نیسک، دەنکۆڵەی سورباوی خڕیلەن، هاوشێوەی دەنکە مۆر ومێرۆن، لە هەر ڕوویەک ولایەک و بەرەیەکەوە بیڕوانێی، هیچ بەر و پشتێکی دیار نییە چونکە شێوەی گۆیی یه، ئەوە لایەنی ڕ
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
له و کوردەوارییەی خۆمان کە زەماوەندێک سازدەکرا و کوڕ وکیژێک بەیەک دەگەیەنران، بۆماوەیەک کە کەمتر نەبوو لە حەوت ڕۆژان هەڵپەڕکێ و شایی دەکرا و دەوترا:گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە، کچ
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات.
مار، زیندەوەرێکی خشۆکە و بەددانەکانی ژەهردەخاتە خوێنی نێچیرەکەی، کاژ، واتە:کراسەمار بەگوێرەی تەمەنی فڕێی دەدات کە بچوکە بە شەش مانگ جارێک دەیگۆڕێت و کە بەره و ساڵ د
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
نووسینی: د. کامەران مەنتک
لە شوباتی 2011 چەند گەنجێک خۆپیشاندانیان کرد لەسلێمانی، رێڕەوەی خۆپیشاندانەکان وەک دەڵێن بە بەردەم لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان تێپەڕی، بە نەزانی بووبێت یاخود بە زۆرزا
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
📕 خەمی مەستووره
نووسینی: میران ئەبراهام
ڕۆمانی خەمی مەستووره: میران ئەبراهام نووسیویەتی، 240 لاپەڕەیە و چیرۆکێکی مێژووییی ڕیالیستییە، گێرانەوەی چیرۆکی ژنێکی تەنیا و بەجێماوی تاوانەکانی ئەنفالە.
ڕۆمانی خەمی مەستوو
📕 خەمی مەستووره
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کورستان بە ژمارە 1961 کە لە 2020/10/15، مینحەی زیندانیانی سیاسی، ئەوانەی 10 ساڵیان تەواو کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیان و گوزەرانی زیندانییانی سیاسی، پێدانی مینحەکانیان بە م
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
👫 عادل موکەڕەم
عادل موکەڕەم ساڵی 2019 چووەتە تورکیا و 10 مانگ پێش ئێستا لەلایەن ئەو وڵاتەوە رادەستی ئێران کراوەتەوە، لەو کاتەوەتە بە تاوانی ئەندامبوونی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە بەندیخانەی شاری ورمێ دەستبەس
👫 عادل موکەڕەم
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
دەقی راگەیاندنەکەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا:
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
(قل بفضل الله وبرحمته فبذلک فليفرحوا) سورة يونس اڵاية:58.
وێرای پیرۆزبایی کردنمان بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی فەخری
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
نووسینی: مزفەر خالید عەبدولرەحمان [1]
چاپی یەکەم 2020 هەولێر
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
نووسینی: چۆلی ئەسعەد جراد[1]
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
👫 سەید کەمال سەید عەلی
سەید کەمال سەید عەلی، لە ساڵی 1940 لەدایکبووە و لە تەمەنی 15 ساڵییەوە خەریکی دروستکردن و فرۆشتنی کوبەیە. پیشەکەی لە باوکییەوە بۆ ماوەتەوە و زیاتر لە 65 ساڵە لەشاری هەولێر لە پیشەکەی بەردەوامە.
سەید ک
👫 سەید کەمال سەید عەلی
👫 ئومێد ئاڵتنچاخ
ئومێد ئاڵتنچاخ یەکێکە لە گۆرانیبژە دیارەکانی شاری دێرسمی باکووری کوردستان کە بە شێوەزاری زازاکی گۆرانی دەچڕێت. ئومێد ئاڵتنچاخ ساڵی 1991 ئەلبوومێکی گۆرانی بە شێوەزاری زازاکی بڵاوکردەوە، بەڵام دواتر قەد
👫 ئومێد ئاڵتنچاخ
✌️ ئەشکان عەزیزی
درەنگانی ئێوارەی پێنجشەممە رێکەوتی 15-10-2020، هێزەکانی بنکەی پۆلیسی دەوڵەت ئاوای کرماشان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە ئاشکانی تەمەن 17 ساڵانی تێدابووە بە بیانووی ئەوەیکە ئۆتۆمبێلەکە تابڵۆی نەبووە، بە
✌️ ئەشکان عەزیزی
✌️ رزگار یلماز (زنار دەڤریم)
نازناو: زنار دەڤریم
ناوی تەواو: رزگار یلماز
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک و ناوی باوک: هیلیە - ئیبراهیم
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: 10-07-2020 / حەفتانین
✌️ رزگار یلماز (زنار دەڤریم)
✌️ تۆپراک ئادیبەللی (رەشاد تمۆق)
نازناو: رەشاد تمۆق
ناوی تەواو: تۆپراک ئادیبەللی
شوێنی لەدایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و ناوی باوک: نەسلیخان – یاسین
بەروار و شوێنی شەهیدبوون:10-07-2020 / حەفتانین
✌️ تۆپراک ئادیبەللی (رەشاد تمۆق)
✌️ رفعەت بوزکورت (ئارگەش سارا)
نازناو:ئارگەش سارا
ناوی تەواو: رفعەت بوزکورت
شوێنی لەدایکبوون: روحا
ناوی دایک و ناوی باوک: شەمسە - ئەبدی
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: 10-07-2020 / حەفتانین
✌️ رفعەت بوزکورت (ئارگەش سارا)
📕 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی دوژمنیەتی
نووسین و ئامادەکردنی: نەسیم قادرپوور[1]
📕 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی دوژمنیەتی
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد تورک
👫 کەسایەتییەکان
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
✌️ شەهیدان
محەمەد نوری
👫 کەسایەتییەکان
سەلاح رەنجدەر
👫 کەسایەتییەکان
فەردیناند هەنەربیشلەر
📖 ساڵی خوێندنی 1997-1998،خوێندنی بەکالۆری لە دواناوەندی سيروان لەکەلار | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

ساڵی خوێندنی 1997-1998،خوێندنی بەکالۆری لە دواناوەندی سيروان لەکەلار
سەباح عەلی جافسەباح عەلی جاف
لەژيانی هەر يەکێک لەئێمەی تاکی کوردا، قۆناغی خوێندکاری و خوێندن بەشێکی باش لەيادەوەرييەکانمانی داگير کردووە و رەنگە بۆ هەر يەکێک لەئێمە چيرۆکێکی جياواز بێت، بەکورتی هەندێک هەڵوێستە لەسەر ئه و قوناغە دەکەم، بەهيوام سودی هەبێت و بێ هەڵە بيرم کەوتبێتەوە.
لەساڵی خوێندنی 1997-1998، من لەگەڵ قوتابيە هاوپۆلەکانم گەيشتينە پۆلی سێيەمی ناوەندی (نۆيەمی بنەڕەتی ئێستا) لە قوتابخانەی دواناوەندی سيروانی تێکەڵ لەگەڕەکی کەلارکەلاری کۆن لە شاری کەلار، دۆخی سياسی و ئابوری ئه و دەمە بەڕاستی زۆر ناخۆش و دژوار بوو بەشێوەيەک لەرووی ئابورييەوە کوردستان وەک بەشێک لەعێراق لەژێر ئابڵوقەی ئابوريدا گوزەری دەکرد، لەرووی سياسی و ئەمنيەوە دۆخە ناسەقامگير ئەويش به و پێيەی کوردستان لەژێر مەترسی حوکمەتی بەعسدا دەژيا، کەلار به و پييەی خەتی تەماس بوو لەگەڵ سنوری عێراق دۆخەکەی زياتر مەترسی دار تر بوو.
ئێمەی قوتابی دەتوانم بێژم زۆرينەمان لەرووی ئابوريەوە گوزەرامان خراپ و لەژێر هێڵی هەژارييەوە بووين، ئەمەيش بەراستی کاريگەری لەسەر ژيانمان بەگشتی هەبوو بۆ نمونە خەرجی رۆژانە پێم وابێت زۆرينەی قوتابيان نەيانبوو، لەرووی پێداويستی و خۆراکەوە زۆرينە دۆخێکی کولەمەرکی دەژياين، لەکاتی پشوی هاوينان و تەنانەت کاتی دەواميش قوتابيان کارمان دەکرد ئەويش هەم بۆ هاوکاری ماڵەوەمان، هەم بۆ ئەوەی بۆکاتی دەوامی خوێندن بەشێک لەپێداويستيەکانی قوتابخانە لە قرتاسيە و جلوبەرگێکی هاکازای دەستەبەر بکەين، ئه و دەمانە وەک ووتمان دۆخی ئابوری خراپ بوو قوتابيان دەفتەری ساڵی پێشومان دووبارە بەکاردەهێنايەوە واتا بە خەتکوژێنە (مساحە) ئەوانەی پێشومان دەسڕيەوە، زۆرينەمان شەرواڵی کوردی و بلوزێکی بەکارهاتوی دووبارەمان لەبەر بوو، بەدوو يان سێ قوتابی يەک کتێبی مەنهەجمان هەبوو، زۆرێک لەمامۆستای وانەکان زوو زوو دەگۆڕان.
سەبارەت بەبينای قوتابخانە بەراستی ئه و بينايەی ئێمە تێيدا دەمانخوێند بەزمی زۆر بوو، بينای قوتابخانەکە بينای قوتابخانەی شەهيد مەلا ئەحمەدی ئێستا بوو لەگەڕەکی کەلاری کۆن، بەڵام سەرەوەی بيناکە بە چينکۆ گيرا بوو لای زۆرينەی خەڵکی بە (مەکتەبە چينکۆکە) ناسراوە، لەکاتی باران دەنگی باران و لەوەرزی گەرمايش وەرە لەژێر چينۆکدا بخوێنی !، لەهەمووی خۆشتر منداڵی گەڕەک هەر بۆ خۆشی و بۆ ئارەزوو بەرديان فڕێ دەدايە سەری، جا يەک و دوو بەرد نەبوو جاری وا هەبوو رەتڵێک بەرديان دەکردە سەر مەکتەبەکە، تا دەنگی ئه و بەردانە تەواو دەبوو خوێندن دەوەستا، لەولايشەوە بەڕێز بەڕيوەبەری دواناوەنديەکە (مامۆستا حسێن کەلاری) دەيکردە هەراو ووريا ئەدەی بزانه ئه و منداڵە لاسارە کێيە...
بەڕاستی ئه و دەمانەی خوێندن سەرباری بارگرانی ئابوری و مەترسيە ئەمنيەکان، بەڵام خودی قوتابی و مامۆستايان و کەس و کارمان وورەمان بەرز بوو، خاوەن ئيرادە و رێز و خۆشەويستی و دۆستايەتی بووين، بەرپرسيارێتی و رێز و خۆشەويستی پەيوەنديەکانی گرێدەدا، لەم دۆخە ناهۆمارەدا بەندە لەگەڵ نزيکەی پەنجا(50) قوتابی لەيەک پۆلی مام ناوەندا توانيمان درێژە بە خوێندنی يۆلی سێيەمی ناوەندەی بدەين کە ئه و دەم بەکالۆريا بوو، وانەکەکان گران و زۆر بۆ نمونە لەوانەی بيرکاری دەبوو زياتر لە 21 سەلمينراو لەبەر بکەی، لە پەروەردەی ئاين چەندين ئايەتی دوور و درێژ، لەجوگرافيا و مێژوو بابەتی زۆر و وورد و چڕ کە پرسيارەکان هەمە جۆر بوو، هەموو جۆرە پرسيارێک هەبوو وەک (گۆتاری ,بۆشای، هۆ، پێناسە...) تەنها هەڵبژاردن نەدەهاتەوە، لەزمانی عەرەبی جاری وا هەبوو يەک لاپەڕە وەڵامت دەنوسی لەخوارەوەی پرسيارەکە نوسرابوو (درجتان).
وەک ووتم پۆلی سێيەمی ناوەندی بەشێوازی بەکالۆريا دەتوانی بچيتە قۆناغی ئامادەی (چوارەمی گشتی)، دوای ئەوەی بۆ ماوەيەکی قوتابی خۆی ماندوو دەکرد، ئێمەی کوڕان سەرمان تراش دەکرد (سفر) و لە قوتابخانەيەکی تر ناوت دەهاتەوە، ئێمەی قوتابيانی پۆلی سێيەمی ناوەندەی لە دوا- سيروان لە قوتابخانەی پەژار لەگەڕەکی سەرکەوتن (حەمەی کەريم) ناومان گەڕيەوە، لەگەڕەکی کەلاری کۆنەوە بە پێ (بەبێ ئۆتۆمبيل) لەکاتژمێر حەوت و نيوی بەيانی بەڕێ دەکەوتين دەچوين بۆ هۆڵی تاقی کردنەوە (ئيمتحانی بەکەلۆری)، لەگەڕەکی کەلاری کۆنەوە قوتابخانەی پەژار لە گەڕەکی حەمەی کەريمەوە ديار بوو واتا هيچ ماڵ و خانويەک له و نێوەدا کە ئێستا چەندين گەڕەکە لەشەهيدان هيچ نەبوو، رێگەيەکی گڵ هەبوو لەکەلاری کۆنەوە دەچووە حەمەی کەريم.
من لەگەڵ هاوڕێکانم و قوتابيانی قوتابخانەيەکی تر لە بينای قوتابخانەی پەژار تاقی کردنەوەمان کرد، من بە ژمارەی تاقی کردنەوە (10733) بەشداری ئەزمونە گشتيەکانی ئه و دەمەم کرد بۆ قۆناغی ناوەندی، بەڕێوەبەری هۆڵيش کە لای قوتابی ئه و دەمانە وەک سەرۆک کۆمار وابوو، بەڕێز مامۆستا تابان بوو، رۆژانە پێم وابێت کاتژمێر هەشت و نيو يان نۆ تاقی کردنەوەکان دەستی پێ دەکرد لە کەشێکی توندی نا پەروەردەيی ترسێنەردا، بۆ نمونە گەر قوتابی چارەکە سەعاتێک دوا بکەوتايە بێبەش دەبوو لە تاقی کردنەوە، هۆڵەکان توندوتۆڵ بوون لەلايەن چاودێرەکانەوە، راستی خەش کردن زۆر کەم بوو چونکە ئەوەی خەشی (قۆپيە) بکردايە لە هەموو وانەکان بەدەرنەچوو ئەژمار دەکرا، ئێمەی قوتابی بەڕێز مامۆستا حسێن کەلاری بەڕێوبەرمان بوو، راستی زۆر رێنمای دەکردين و زۆر جاريش بە توندی رێنمايەکانی پێ دەوتين، بۆ نمونە قوتابی دەبوو هەموو پێداويستيەکانی پێ بێت، سوپاس بۆ خوا من توانيم له و دۆخە ناهەموارەدا بە سەرکەوتونە قوناغەکە تێپەڕێنم، من بۆ خۆم تاقی کردنەوەی وانەی زمانی عەرەبيم خستە خولی دووەم و بە سەرکەوتونە دەرچووم، بۆ ئەوەيش کە قوتابی دەبوو رێگەپێدانی يان مۆڵەتی نەخۆشخانەی پێ بێت بۆ ئەوەی رێگەی پێبدەن ئه و تاقی کردنەوەيە بکات.
لەپاش ئەوەی ئەنجامەکان گەڕايەوە دەبوو قوتابی چوار هەڵبژاردن بکات بۆ ئەوەی بچێتە قۆناغی ئامادەی ئەويش پێی دەوترا (ئينسيابيە)، مامۆستا حوسێن کەلاری رۆژێک هات ووتی ئه و فۆرمە هاتووهلە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی کەرکوککەرکوک – ئه و دەمە لەشاری دەربەنديخان بوو، دەبێت پڕی بکەنەوە بەڵام ئامان نەيدڕن و پيسی مەکەن چونکە فۆرمەکان سنوردارن، بەڵام ئەوەی من سەرباری ئەوەی کە لەجێگەيەکی باش هەڵمگرت بەڵام ئەوەی من لەچەند لايەکەوە دڕا بوو، راستی لەترسی مامۆستا حوسێن خۆم نەمبردەوە و لەڕێگەی دايکمەوە بردمەوە بۆ قوتابخانە، هەڵبژاردنەکانيش لە باشترينەوە بۆ خوارەوە پڕت دەکردەوە بە گوێرەی ئارەزوومەندی، زۆرينە لەگەڵ ئەوە بوون کە بچنە پۆلی چوارەمی گشتی بەڵام ئامادەی پيشەی خواستی لەسەر کەم بوو بەڵام زۆرێک بەهۆی کەمی نمرەوە دەچونە ئه و قوناغە، بەڵام من توانيم بچمە يۆلی چوارەمی ئامادەی، لێرەوە دەکرێت سوپاسی هەموو ئەوانە بکەم هاوکار بوون بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە بەتايبەت مامۆستا و کەس و کار و هاوڕێ باشەکان، ئه و مامۆستايانەی کە لەسێيەمی ناوەندی لە دواناوەندی سيروان وانەيان پێ ووتومەتەوە ئەم مامۆستا بەڕيزانە بوون :
1 – پەروەردەی ئيسلامی – مامۆستا مستەفا عەزيز
2 – زمانی کوردی – هەردوو مامۆستايان حسێن کەلاری، مستەفا عەزيز
3 – زمانی عەرەبی – مامۆستايان حەکيم، حەمەی شێخ
4 – زمانی ئينگليزی – مامۆستا دڵشاد نەريمان
5 – بيرکاری – مامۆستا يونس
6 – زيندەوەرزانی – مامۆستا جەلال مولک
7- فيزيا – مامۆستا کۆکش سديق
8 – کيميا – مامۆستا جەلال مولک
9 – جوگرافيا – مامۆستا بورهان
10- مێژوو – مامۆستا عەلی گردەگۆزينەی
11 – نيشتيمانی – وەڵا بيرم نەماوە
هيوادارم سەرم نەيشاندبن و هەندێک زانياريم پێ دابن، دووبارە سڵاو رێز بۆ مامۆستايان و بۆ ئێوەی خوێنەری ئەم چەند دێڕە.
📚 فایلی پەیوەندیدار: 3
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-05-2020
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️سەباح عەلی جاف
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 01-05-2020
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📝 یاداشت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 1 2020 1:36PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: May 1 2020 1:44PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: May 1 2020 1:44PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 844 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.163 KB May 1 2020 1:39PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 تاوان و لێکۆڵینەوەی تا...
  🕮 زمان لە ڕاگەیاندنی بین...
  🕮 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی...
  🕮 پوختەی ئەحکامەکانی نوێژ
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 21-10-2020
  🗓️ 20-10-2020
  🗓️ 19-10-2020
  🗓️ 18-10-2020
  🗓️ 17-10-2020
  🗓️ 16-10-2020
  🗓️ 15-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
ئەحمەد تورک
بەناوبانگترین پەڕڵەمانتار و سیاستمەداری کوردە لە تورکیادا، تەمەنی 66 ساڵە، لەچوار خولی پەڕڵەماندا ئەندام بووە، ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار دەبێتە پەڕڵەمانتاری CHP لە ماردین، بەدوای کودەتا سەربازییەکەی 1980دا، دەخرێتە زیندانی دیاربەکرەوە، لە 1994یشدا دیسان بۆ ماوەی 22مانگ دەخرێتە زیندانەوە. لەگەڵ دامەزراندنی DTP، بەسەرۆکی ئەو پارتە هەڵدەبژێردرێت.
ئەحمەد تورک کە دڵی بە (پیل) کاردەکات، ئێستا سەرۆکی فراکسیۆنی DTPیە لە پەڕڵەمانی تورکیادا. ئەو تاکە پەڕڵەمانتاری ئەو وڵاتەیە کە لە 1993دا بەمەبەستی ئاگربەست
ئەحمەد تورک
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
لە گوندی نۆباری نزیک شاری بۆکان لە ساڵی 1960 لە دایکبووە. لە ساڵی 1976 لە ماڵی (گەنجانی) شاری مەهاباد، دەستی کردووە بە فێربوونی بەکاری هونەری شێوەکاری. ساڵی 1978 لە پشبڕکێکانی ناو ئێراندا بۆ هوونەری شێوەکاری، پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە و مەدالیایی زێڕی پێ بەخشراوە. تا ئێستاش هەر خەریکی کاری هونەرییە و دواین پێشانگای لە شاری سلێمانی بووە، کە پشەنگایەکی هاوبەش بووە لەگەڵ خاتوو (سارای تەڵایی) لە 26-07-2016 لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە. ماوەی 48 ساڵە دانیشتووی شاری مەهابادە.[1]
رۆژی 19-10
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
محەمەد نوری
گەنجێکی خەڵکی خانەقینە، لەدایکبووی ساڵی 1983یە، (حەوتبرایە-تاقانەی حەوت خوشکە)، خێزاندارە و یەک مناڵی هەیە. رۆژی 19-10-2107، بەگوللەی هێزە داگیرکەرەکانی حەشدی شەعبی لە خانەقین شەهیدبوو.
🔞 تێبینی: ئەم تۆمارە هەندێک وێنە یان فیلمی لەگەڵ پەیوەستکراوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکدانی باری دەروونیتان. تکایە ئاگاداربە..
محەمەد نوری
سەلاح رەنجدەر
نوسەر و پێشمەرگەی دێرین سەڵاح ئیسماعیل ناسراو بە سەلاح رەنجدەر
جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە بوو، پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی گەیشتەکاروانی سەروەری ئەو جگەلەوەی لەگۆڤارەکانی(رێبەری پێشمەرگە) شوێن دەستی دیار و.. سەرنووسەری (رای ئازاد)و نووسەرێکی لاپەڕەکانی کوردستانی نوێ بوو کتێبخانەی کوردیش بە کتێبەکانی ئاوەدانتر بوو:
1 کتیبی (بازنەی ئاگر) تۆمارێکی شەڕە گەوره و کاریگەرەکانی کەرکوک و گەرمیان لە شۆرشی نوێدا.
2 فەرهەنگی مەشخەڵان.
3 نەمری و نەبەزین.
4 پێداویستیەکانی بەرپەرچدانەوە.
5 می
سەلاح رەنجدەر
فەردیناند هەنەربیشلەر
پرۆفیسۆر فەردیناند هەنەربیشلەر لە ڕێکەوتی 03-11-1946 لە وڵاتی نەمسا لە دایکبووە.
هەرچەندە بە ڕەچەڵەک کورد نیە شارەزاییەکی زۆری هەیە لەسەر مێژووی گەلی کورد، دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردە. لە ساڵی 1965 تا ساڵی 1972 لەزانکۆی ڤیەننا مێژوو و زمان و فەلسەفە و دەروونناسی خوێندوە، هەروەها دکتۆرای لە فەلسەفەدا بە دەستهێناوە. لە دوای خوێندن چووەتە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و بووەتە دیپلۆماتی وڵاتەکەی. لە دوای کاری دیپلۆماتی لە ساڵی 1985 دا بووەتە ڕۆژنامەوان و مێژووناس و نووسەر و چاودێرێکی ڕامیاری سەربەخۆ. هەروەها پە
فەردیناند هەنەربیشلەر

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,561 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574