پەیامی مەسرور بارزانی بۆ یادی بۆردومانی قەڵادزێ
لە ساڵڕۆژی بۆردومانکردنی شاری
قەڵادزێقەڵادزێ لە 24-04-1974 لەلایەن رژێمی دیکتاتۆری بەعسەوە کە بووە هۆی وێرانبوونی شارەکە و شەهید و برینداربوونی سەدان کەسی بێتاوان کە بەشێکی زۆریان قوتابی زانکۆی
سلێمانیسلێمانی بوون کە ئەوکات لە قەڵادزێ بوو.
بەداخەوە لە 24-04-1982 رژێمی بەعس تاوانێکی دیکەی بەرامبەر شارەکە ئەنجامدا و خۆپێشاندانێکی گوللەباران کرد کە بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی بۆردوومانی قەڵادزێ ئەنجامدرابوو. سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەردوو کارەساتەکە دادەنوێنین و بەڕێزەوە یادیان دەکەینەوە.
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی