🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📷 دەشتی هەولێر کۆتایی سەدەی نۆزده
دەشتی هەولێر کۆتایی سەدەی نۆزده
📷 دەشتی هەولێر کۆتایی سەدەی نۆزده
📖 سکرتێرە 21
سکرتێرە 21

گۆتم : وەڵڵاهی مام عەوڵا ئەو پارە حەرامە، گۆتی : لۆ عەرامە ؟ گۆتم : ئەتوو دەعوەتت لۆمن کردیە، چ پەیوەندی بەحوکمەتی وەیە، حوکمەت بەتووی گۆتبوو ئەتوو دەعوەتی وەزیری بکەو پارەکەت دەدەینەوە
📖 سکرتێرە 21
📷 ئامانە لە هەولێر ساڵی 1974
ئامانە لە هەولێر ساڵی 1974
📷 ئامانە لە هەولێر ساڵی 1974
📷 عەنکاوە ساڵی 1974
عەنکاوە ساڵی 1974
📷 عەنکاوە ساڵی 1974
📖 هەولێرە ماست
هەولێرەماست

هەتا گوند بەهەڕمێن و ئاوەدان بون ترومبێل کەم و قەلیل تەنیاپەستی سۆر و عەوللا مەرەگەو برایم باول وگوێدرێژو هێستر وبارگیر هۆکاری گواستنەوە هاتنەشارو چونەوە گوند بون
باشترین و خۆشترین دیا
📖 هەولێرە ماست
📖 هەولێر لۆ وايلێهات ؟!
هەولێر لۆ وايلێهات ؟!
نوسينی : شێرزاد شێخانی

عجيب أمور، غريب قضية.. لەدوای 65 ساری تەمەن له و شارەدا، ئێستا خۆم بە غەريب دەزانم !.

شارەکەم وەها گۆڕايە بەحار دەيناسمەوە.
گەڕەکی وا پەيدا بووە
📖 هەولێر لۆ وايلێهات ؟!
📖 هگمتانە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ماد
هگمتانە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ماد
دەوڵەتی فارس بۆچی شوێنەواری مادەکان دەشارێتەوە !!؟

دیاکۆ یەکەم پادشای ماد بوو کە سەربەخۆی لەدەست ئاشوریەکان بەدەست هێنا.
مێژونوسی یۆنانی کە لە سەدەی پێنجەمی پێ
📖 هگمتانە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ماد
📖 دياکۆ دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی ماد کێیە؟
دياکو (ديوکس) دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی ماد کێیە ؟

دیاکۆ به دامەزرێنەری حکوومەتی ماد دادەنريت لە ساڵی 727ی پ.ز.
ئەو یەکەمین پاشای مادەکان بوو و لە نێوان ساڵەکانی 727 تا 675ی پێش زایین حوکمڕانی کر
📖 دياکۆ دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی ماد کێیە؟
📖 پەیکەرێکی بڕونزی پادشایەکی کوردستان 4 هەزار ساڵ پێش ئێستا
پەیکەرێکی بڕونزی پادشایەکی کوردستان 4 هەزارساڵ پێش ئێستا.

پەیکەری پادشایەکی گۆتیەکان
گۆتیەکان نەتەوەیەکی کۆنی کوردن بۆماوەی 125 ساڵ فەرمان ڕەوایان کردوە و لە 2300 بۆ 2200 پ.ز قەڵای کەرکوکی ئەمڕۆ
📖 پەیکەرێکی بڕونزی پادشایەکی کوردستان 4 هەزار ساڵ پێش ئێستا
📷 وێنەیەکی دەگمەنی سلێمانی ساڵی 1918
وێنەیەکی دەگمەنی سلێمانی ساڵی 1918
📷 وێنەیەکی دەگمەنی سلێمانی ساڵی 1918
📖 تەسجيلاتی جارانی هەولێر
تەسجيلاتی جارانی هەولێر
نوسينی : شێرزاد شێخانی

لەسەرەتای دەرکەوتنی تۆماری دەنگ (تەسجيل) بەتايبەتيش گۆرانی، هەولێريش وەکی هەر شارەکی ئه و دونيايە بە گرامفۆن واتە (قەوان) دەستی پێکرد کە داهێنەرەکەی
📖 تەسجيلاتی جارانی هەولێر
📖 مزگەوتی شێخی چۆلی
مزگەوتی شێخی.. چۆلی مزگەوتێکە لە ساڵی 1883 لەلایەن (شێخ محەممەدی چۆلی) و خەلیفە و موریدەکانی لە قووڕ و کەرپوچ دروستکراوە، دواتر لە ساڵی 1974 بە شێوەیەکی باشتر و جوانتر نوژەن کرایەوە تا سیمایەکی شارستا
📖 مزگەوتی شێخی چۆلی
📷 بەفربارینی هەولێر ساڵی 1924
وێنەیەکی دەگمەنی هەولێر کە بەفرێکی باشی لێ باریوە ساڵی1924
📷 بەفربارینی هەولێر ساڵی 1924
📷 وێنەیەکی جوان و یادگاری له شاری ورمێ ساڵی 1967
وێنەیەکی جوان و یادگاری له شاری ورمێ، خەزەڵوەری ساڵی 1346ی هەتاوی و 1967ی زایینی، گروپی هونەرمەندانی مەهاباد لەبەر دەرکی ئیدارەی کوللی فەرهەنگ بۆ بەڕێوەبردنی بەرنامەی هونەری بە بۆنەی دامەزراندنی تلویز
📷 وێنەیەکی جوان و یادگاری له شاری ورمێ ساڵی 1967
👫 ڕاستی بەهادین
ڕاستی بەهادین مەجید  لەدایکبووی 19ی نیسانی 2000،  سلێمانی نووسەر و لێکۆڵەری  کوردە. راستی لە تەمەنی چواردە ساڵیدا یەکەمین کۆمەڵە شیعری بڵاو کردۆتەوە. لە ئێستادا، ناوە بەناو بەتایبەت لە سایتە کوردیەکان
👫 ڕاستی بەهادین
✌️ موحسین حسێن
شەوی 11-05-2021 لە هێرشێکی داعش لە کفری شەهید بوو. نێوبراو باوکی چوار کچە.
✌️ موحسین حسێن
📖 سۆمەرییەکان یەکەم گەل بوون لەجیهاندا نەخشەی شارەکانیان کێشاوە
سۆمەریەکان یەکەم گەل بوون لەجیهاندا نەخشەی شارەکانیان کێشاوە.

ئەمە نەخشەی شارێکی سۆمەریە بە ناوی (نیپور —نفر)

لە نەخشەکەدا ناوی کۆلان و پەرستگا و باغ و باغات و دەرگای شارەکان و تونێلەکان و سەرچا
📖 سۆمەرییەکان یەکەم گەل بوون لەجیهاندا نەخشەی شارەکانیان کێشاوە
📕 رۆحی ئاوێنە
ئایە شیروان[1]
📕 رۆحی ئاوێنە
💬 ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
وڵاغە بەرزەی ڕەسەنی(ماین و ئەسپ) بەنرخ و جێی بایەخن بۆ ئەسپ سواری وسوارسوارێنێ و لەشکرکێشی و دیاری و بەخشین گرانبەهان، لە ئیدیۆمی کوردەواریشدا زۆر بایەخی پێدراوە و ل
💬 ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
💬 دەڵێی شێلاقەیه
دەڵێی شێلاقەیه
بێچووی باڵندە و گیانداران ناوی تایبەتی خۆیان هەیە، بزن بێچوەکەی کارە، مریشک بەچکەکەی جوجکەیە به و شێوەیە، بێچو و بەچکەی مراوی و قازیش کە تازە لەهێڵکه دێتەدەرێ لەکوردیدا پێ دەوترێت(ش
💬 دەڵێی شێلاقەیه
💬 چڕدۆیه
چڕدۆیه
هەندێجار چڕ لە چاوگی چڕین-ەوە هاتووە بەمانای زۆر و فره دێت وەکو خوێندنی بەکۆمەڵی باڵندە، لەهەندێ وشەی وەکو(غەریبی چڕ، گژوگیای چڕ، هیتر) لەشێوەزاریتر هەر دەنگ و هاوار و بانگکردنەوە وەکو ناوچەکا
💬 چڕدۆیه
📷 شار خاوەنی ئەم شاژنانە بوو ئەم وێنەیە لە ساڵی 1959 گیراوە
شار خاوەنی ئەم شاژنانە بوو..
ئەم وێنەیە لە ساڵی 1959 دا لە ماڵی محەمەد فەرج شاڵی گیراوە لە بەرخانەقا - سەرشەقام بە بۆنەی گەڕانەوەی پەروەر خان جەلال سائیب و دکتۆر قادر شاڵی لە ئیتالیا کە بۆ مانگی هەنگ
📷 شار خاوەنی ئەم شاژنانە بوو ئەم وێنەیە لە ساڵی 1959 گیراوە
📷 وەک هەوڵێک بۆ بەزیندووهێشتنەوەی یادگاری شێخ حسێنی گڵەزەردە
وەک هەوڵێک بۆ بەزیندووهێشتنەوەی یادگاری شێخ حسێنی گڵەزەردە شارەزا و فەلەکناسی کورد، هەموو ساڵێک بۆ دەستنیشانکردنی دەستپێک و کۆتایی مانگی رەمەزان لیژنەی بینینی مانگ دەچنە شاخی گڵەزەردە و لەوێوە چاودێری
📷 وەک هەوڵێک بۆ بەزیندووهێشتنەوەی یادگاری شێخ حسێنی گڵەزەردە
📷 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان - ساڵی 1965 گەرەکی مامۆستایان
یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان - ساڵی 1965 گەرەکی مامۆستایان سلێمانی
راوەستاوەکان لە دەستەڕاست
1. مامۆستا شێخ کەریمی شێخ محەمەد باراوی
2.مامۆستا قادر خەلیل
3.مامۆستا کامەران مەجید سەعید
4. شیخ قوتبەدین
📷 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان - ساڵی 1965 گەرەکی مامۆستایان
👫 کاروان حەسەن عەزیز
لە رێکەوتی 20-04-1988 لە شارۆچکەی شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە.
قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لە شەقڵاوە تەواو کردووە.
دەرچووی بەشی کیمیا-کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی
👫 کاروان حەسەن عەزیز
✌️ شەهیدان
عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەدی قازی ...
👫 کەسایەتییەکان
دیار ئەبوبەکر
✌️ شەهیدان
نەریمان فوئاد مەستی
✌️ شەهیدان
حەسەن حەمە ڕەشید
✌️ شەهیدان
موحسین حسێن
📖 لێهاتوویی ژن لە ئیدارەدانی قەیران دا، کەیسی کۆرۆنا بە نموونە | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

لێهاتوویی ژن لە ئیدارەدانی قەیران دا، کەیسی کۆرۆنا بە نموونە
لەکاتێکدا سەرۆکی پێشکەوتووترین وڵاتانی جیهان وڵاتانی زلهێز کەوتوونەتە قووڵترین و سەختترین قەیرانی تەندروستی و دارایی و ئابووری و هەندێجار دەستەوەستان دەبینرێن لە بەرامبەر ئەو گێژاوە قووڵ و گشتگیرەی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە سەریهەڵداوە، بە جۆرێک کە ئەم سەرکردە بە ئەزموونانە ناتوانن بە ئاسانی بڕیار بدەن و تەنانەت هەندێجاریش نازانن چ بکەن و چ بڵێن.
لەبەرئەوەش رووبەڕووی رەخنە و گلەیی تووندی جەماوەر بوونەتەوە بەهۆی سەرنەکەو تنی پلانەکانیان و نەتوانینی زوو کۆنتڕۆڵکردن و کۆتاییهێنان بەو پەتا کوشندەیە و سەرهەڵدانی بێکاری و برسێتی و هەژاری لە کۆمەڵگەکانیاندا و هەرەسهێنانی بازاڕی کار و ئابووری بەگشتی، لەوکاتەدا دەبینین کە گرووپێکی بچووک لە ژنانی سەرکردە زۆر بە متمانەتر و لێهاتووانەتر لەبەردەم ئەم جەنگەی دژ بە کۆرۆنا دەردەکەون، ئەویش دوای ئەوەی کە بە زیانێکی زۆر کەمتر و پلانی تۆکمەتر و دووربینتر خەریکە ئەم قەیرانە تێدەپەڕێنن و بەرەبەرە ژیانی خەڵکی ئاسایی دەکەنەوە.
پاڵپشت بۆ ئەم قسانەم، ئێستا پشتگیری جەماوەریی سەرۆک ترەمپ زۆر دابەزیوە و تەنانەت لەلایەن لایەنگرانی پارتەکەشییەوە رووبەڕووی رەخنەی تووند بووەتەوە بەهۆی ناکارامەیی و نەتوانینی ئیدارەدانی ئەم قەیرانە بەشێوەیکی باشتر و کاریگەرتر. تەنانەت لە دوایین راپۆرتدا دەرکەوتووە کە ئەو پزیشکە بە ئەزموونەی سەرۆکایەتی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەکات لە ئەمریکا ئاستی جەماوەریی زۆر لە ترەمپ زیاترە و خەڵک زیاتر گوێ لەو دەگرن و حەزدەکەن شتەکان لە زاری ئەوەوە ببیستن.
هەمان بۆچوون بۆ بەریتانیاش راستە. خەڵکی بەریتانیا، بەتایبەتی ئینگلستان، زۆر لە سەرۆکوەزیران (بۆریس جۆنسن) و کابینەکەی تووڕەن، چونکە دەستوبردی نەکرد و زوو بەخۆنەکەوت و پلانی دوورمەودا و تۆکمەی دانەڕشت، یان نەیبوو، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتایە. سەرەتا پلانێکی مەترسیداری راگەیاند Herd Immunity، کە هەر زوو شەرمەزار کرا و پێیان گۆڕی. ئینجا بە درەنگەوە کاتێک قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند و رێکارە تووندەکانی سەپاند، کۆرۆنا گەیشتبووە سەر سەری و تەنانەت خۆیشی تووشبوو.
ئینجا کە خۆی تووشی پەتاکە بوو و بە زەحمەت لێی دەرچوو بە گوتەی خۆی لە لێواری مردن گەڕاوە، کاتێک سوپاسی تایبەتی ئەو دوو پەرستارەی کرد کە چەندین رۆژ جێیان نەهێشت و لەگەڵی مانەوە و شەونخوونییان چەشت، هەردووکیان گوتیان ئێمە هیچی زیادمان بۆ سەرۆکوەزران نەکردووە و ئەرکی خۆمانە بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو نەخۆشێک بکەین. ئەمە وەڵامێکی دڵخۆشکەر نەبوو بۆ سەرۆکوەزیران، لەلایەن دوو کارمەندی تەندروستی وڵاتێکی وا پێشکەوتووەوە.
ئەزموونی ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا کە پیاوان سەرکردایەتییان دەکەن بە ئەزموونی خراپ و تەنانەت تاوەکو رادەیەک بەئەزموونی شکستخواردوو وێنا دەکرێن لە وەڵامدانەوە و بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا. بەتایبەتی ئەمریکا و بەریتانیا.
کەچی لەولاوە دەبینین دوو سەرکردەی ژن، یەکێکیان سیاسییەکی بەئەزموون و بە تەمەن کە پسپۆرییەکەشی هیچ پەیوەندی بە سیاسەت و یاسا و ئیدارەوە نییە. ئەویدیکەش گەنجێکی لێهاتوو، گۆشدراو بە ئەزموونێکی سیاسی و ئیداری باش، بە توانا و لێزان و خاوەن خەسڵەتی سەرکردایەتی بەهێز و کاریگەر. ئەم دوو خانمە ئێستا بوونەتە سیمبوولی ئافرەتی سەرکەوتوو لەجیهان بەگشتی و لە ئەوروپا و نیوز یلەندا بەتایبەتی، چونکە توانییان ئازایانە و پڕ لە هێز و وزە بێنە بەردەم جەماوەر وهەمیشە مژدەی سەرکەوتن و دڵخۆشی و گەشبینی و ئیجابی لە رووخساریان رەنگدەداتەوە. ئەم دوو نموونە باڵایەش Role Model بریتین لە:
1-خاتوو ئەنگێلا مێرکل، تەمەن 66 ساڵ، دکتۆرای لە زانستی کیمیای کوانتەم هەیە و پێشتریش وەک توێژەری بواری کیمیا و فیزیا کاری کردووە. چەندین جار لەلایەن گۆڤاری (فۆڕبێس) بە یەکێک لە کاریگەرترین و بەهێزترین کەسایەتییەکانی ساڵ دیاریکراوە. خاتوو مێرکل 20 ساڵە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کریستیانە CDU، هەروەها 17 ساڵە راوێژکاری ئەڵمانیایە، کە بە دڵ و دینەمۆی پیشەسازی و کار و بازرگانی ئەوروپا دادەنرێت. لەو ماوە دوور و درێژەدا حیزبەکەی و حکومەت و وڵاتەکەی تووشی چەندین قەیرانی سەختی سیاسی و ئیداری و دارایی و مرۆیی بووەتەوە، بەڵام بە سەرکەوتوویی تێیپەڕاندوون و نەک لاوازی نەکردن، بگرە بەهێزتر و پتەوتری کردوون ئەویش بە گۆڕینی هەڕەش و خاڵە لاوازەکان بۆ درەفەت و خاڵی بەهێز SWOT Analysis.
2-جاسیندا ئاردێرن، سەرۆکوەزیرانی نیوزیلاند کە تەمەنی 40 ساڵە، بەکالۆریۆس لە خوێندنی پەیوەندییە سیاسی و نێودەوڵەتییەکان هەیە. لە دوای چەند مانگێک بووە سەرۆکوەزیران کە تازە بە نۆبەرەکەی سکپڕ بوو. ئەو ژنە گەنجە لە پێگەیەکی وا خۆی بینییەوە کە پێشتر تەنیا پیاوانی بە ئەزموون و بە تەمەن دەیانتوانی بگەنە ئەو پێگەیە، ئەوانەی سەری خۆیان لەنێو سیاسەت و ئیدارە و بەرێوەبردنی وڵات سپی کردووە. لەگەڵ ئەوەش کاتێک حکومەتەکەی ئەو ژنە گەنجە رووبەڕووی قەیرانێکی ئەمنی و کارەساتێکی ترسانک بووەوە لە رووداوێکی تیرۆری نێوخۆیی تەقەکردن لەنێو نوێژکەرانی مزگەوتێکی ئەو وڵاتە Christchurch Mosque Shootingsدەیان موسوڵمان تێیدا گیانیان لە دەستدا. رەنگە هەر کەسێکی دیکە بووایە بەرگەی ئەو دۆخە سەخت و دژوارەی ئەوکاتی نەگرتبایە و بە جۆرێک خۆی لەو بەرپرسیارێتی لادابا. بەڵام ئەم خاتوونە گەنجە شانیدا بەر ئەو ململانێیە و لێهاتووانە لێی دەرچوو. تەنانەت دوای چەند رۆژێکی کەم لەو رووداوە خوێناوی و شۆکهێنەرە، ئەو خاتوو (ئاردێرن) توانی قەناعەت بە پەرلەمانی نیوزلەندا بکات بۆ هەمووارکردنەوە و سنووردارکردنی یاسای چەک هەڵگرتن.
ئێستاش کە دەبینین ئەم دوو خانمە سەرکردەیە لە ژێر سەختترین تاقیکردنەوەی سیاسی و ئیداری و ئابووری و تەنانەت مرۆیشدا کار ی حکومەتەکانیان ئەنجامدەدەن، تاوەکو ئەم دەقیقەیەش بەوپەڕی ورەوە بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێن و سەرسەختانە بڕیارە گرنگ و چارەنووسسازەکان دەدەن، بەبێ سڵەمینەوە لەهەر ترس و هەڕەشەیەک، چونکە پێشتر و زووتر حیسابیان بۆ هەموو شتێک کردووە، چ کاتێک بە چ ستراتیژێک.
لێرەدا رەنگە هەندێکمان بڵێین کە نەخێر، هاوکێشەکە بەوشێوەیە نییە و هەر وڵات و کیشوەرێک ژینگە و دۆخی خۆی جیاوازە و ناکرێ بەراورد بکرێن. بەڵام ئەم بۆچوونە بەوە بەتاڵ دەبێتەوە کاتێک زانایان و پزیشکانی پسپۆڕ و ڤایرۆسناسان Virologist و پەتاناسان Epidemiologists دان بەوە دادەنێن کە بەڵێ ئەگەر لە سەروبەندی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، واتە لە مانگی کانوونی دووەم و مانگی شوباتی ئەمساڵدا، زووتر و باشتر ئامادەسازی بکرابووایە و پلان و ستراتیژی تۆکمە ئامادەکرابان، ئەوا بە دڵنیاییەوە رێژەی تووشبووان و قوربانیان کەمتر دەبوو و دەتوانرا باشتر و کاریگەرتر بەر بەو پەتایە بگیرێت و تەنانەت رەنگە زووتریش بەسەریدا زاڵ ببان. ئەوکاتیش شۆکە ئابووری و داراییەکە هێندەی ئێستا رووخێنەر و ئازاربەخش و دوورمەودا نەدەبوو.
بۆیە رەنگە ئێستا هەندێ لە ئەمریکییەکان درک بەوە بکەن کە ئەگەر ئێستا هیلاری کلینتن سەرۆکی ئەمریکا بووایە، چاوەڕواندەکرا بە پلان و ستراتیژییەتێکی باشتر و تۆکمەتر رووبەڕووی ئەم پەتا جیهانییە ببایەوە و ئەو هەموو زیانە گیانی و ئابووری و داراییە لە ئەمریکا نەکەوتبایەوە، کە هەر ئەمڕۆ ژمارەی بێکاریی لە ئەمریکا 20 ملیۆنی تێپەڕاند.
لەبارەی شێوازی سەرکردایەتیکردنی ژن و پیاو، زانایانی دەروونناسی و زانستی دەروونشیکاریی Psychoanalysis پێیانوایە کە جۆر و شێوازی مامەڵەی کۆمەڵگە لەگەڵ ئافرەت وایلێدەکات جیا لە پیاو رەفتار بکات و شێوازی تایبەتی خۆی بناسێتەوە و لەکار و ژیانی رۆژانەی بەکاریان بێنێت. کەواتە بابەتەکە ئەوەندەی پەیوەندی بە هۆکاری ژینگە و دەورووبەرەوە هەیە، ئەوەندە پەیوەندی بە بۆماوە و بایلۆجییەوە نییە لەڕووی پێکهاتەی هۆشیی و جەستەیی ژن و پیاو.
لێرەدا دەگەینە ئەو راستییەی کە ئەگەر ژنان دەرفەتیان بۆ بڕەخسێت و شانبەشانی پیاو هانبدرێن و پشتگیری بکرێن، ئەوا هەر دوو رەگەز دەتوانن تەواوکەری یەکتربن و بەڵکو هەندێجار ژنان پێشەنگیش بن لە کارێک کە رەنگە پیاوان بەو ئاستە تێیدا سەرکەتوو نەبن. بێگومان ئەمە جگە لەو کار و پیشانەی کە زیاتر تایبەتن بە رەگەزێک، ئەویش بە هۆکاری جیا هەروەک هەموومان دەزانین.
نووسینی: عەلی عەباس مەحمودعەلی عەباس مەحمود


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 21-04-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️17-04-2020
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عەلی عەباس مەحمود
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 17-04-2020
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 💰 ئابووری
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: کارگێڕی
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Apr 21 2020 7:05PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 21 2020 8:16PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 21 2020 8:16PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 636 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 رۆحی ئاوێنە
  📖 سەید کەڵەک و هەشت چیرۆ...
  📖 هزرەکانی مەتی
  📖 هێمن لە نێوان نوێ خواز...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 12-05-2021
  🗓️ 11-05-2021
  🗓️ 10-05-2021
  🗓️ 09-05-2021
  🗓️ 08-05-2021
  🗓️ 07-05-2021
  🗓️ 06-05-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەدی قازی - عەبەی مەلا
لەساڵی 1953 لەشاری پێنجوێن لەدایکبووه.
لەبەر کاری سیاسی نەیتوانیوە خوێندن تەواو بکات، بۆیە هەر لەسەرەتای گەنجییەوە بۆتە پێشمەرگە.
لەدوای هەرەسی ساڵی 1974 و لەسەرەتای دروستبوونەوەی شۆڕش دیسان چۆتەوە ناو ریزەکانی پێشمەرگە.
لەساڵی 1978 لە کارەساتی هەکاری شەهید کرا.
لەساڵی 1993 تەرمی لە هەکارییەوە گەیاندرایەوە سلێمانی و لەگردی شەهیدان بەخاک سپێردرا.
هەر لەمنداڵییەوە لاسایی گۆرانییەکانی حەسەن زیرەکی کردۆتەوه.
لەساڵی 1975 لەگەڵ بەشداری تیپی مۆسیقای سلێمانی لە ئاهەنگی زانکۆی سلێمانی بەشداریی کردو
عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەدی قازی - عەبەی مەلا
دیار ئەبوبەکر
راهێنەری تازە پێگەیشتووانی بازیان بوو. رۆژی 13-05-2017 لەکاتی یاری نێوان هەردوو تیپی تازە پێگەیشتووانی بازیان و پێشمەرگەی سلێمانی، کەلە یاریگای چیا لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو، کێشە دروستبوو، دوای یاریەکەش بەهۆی تەقەکردنەوە لەدەرەوەی یاریگاکە، دیار بەکر راهێنەری تازە پێگەیشتووانی بازیان بەفیشەک بریندارکرا.
دوای گەیاندنی ئەو راهێنەرە بەنەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.[1]
دیار ئەبوبەکر
نەریمان فوئاد مەستی
لە دایکبووی گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی یە ساڵی 1952. لەپێناو بەرجەستەکردنی زانیارییە مێژوویی و ئەدەبی وکلتوری وڕۆشنبیرییەکاندا ڕووی لەبەشی زمانی کوردی زانکۆی بەغداد کردووە. لەڕۆژی 29-04-1974 کە دوا قۆناغی خوێندنی بوو لە زانکۆ، لەگەڵ هاورێیانی هاوبیر وبەهەڵوێست : لەیلا قاسم و جواد وئازاد و حەسەن لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکێکی پیرۆزی ڕێگای رزگاری نەتەوەکەیان بەدیل گیران و لەماوەیەکی کورتی بێ وێنە ولەڕێگەی دادگایەکی بەوێنەکراو لەرۆژی 12-05-1974لە بەندیخانەی ئەبوغرێب لە سێدارە دران.
نەریمان فوئاد مەستی
حەسەن حەمە ڕەشید
لە گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی لە ساڵی 1952 لەدایک بووە.
ئەو کاتەی گیرا لە قۆناگی چواری کۆلیژی ئاداب بەشی کوردی بوو لە زانکۆی بەغداد.[1]
لە رێکەوتی 12-05- 1974 لەگەڵ پۆلێک هاوڕێیدا لە بەندینخانەی ئەبوغرێب لەسێدارەدراوە.
حەسەن حەمە ڕەشید
موحسین حسێن
شەوی 11-05-2021 لە هێرشێکی داعش لە کفری شەهید بوو. نێوبراو باوکی چوار کچە.
موحسین حسێن

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,218 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)