راگەیاندراوێک لە فراکسیۆنی ئازادی سەبارەت بە بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورک
لە کاتێکدا دونیا رووبەڕوی مەترسیدارترین پەتای سەردەم دەبێتەوە، و لە هەوڵی رێگەگرتن دان بۆ ئەوەی پێش لەم پەتایە بگرن و سەرقاڵی هەماهەنگی و هاوکاری یەکترن، دەوڵەتی تورکیا کە لەناوخۆدا ڕووبەروی چەندین قەیرانی ناوخۆ بۆتەوە، وەک پیشەی هەمیشەیی بە ئاگر و ئاسن رق و کینەی خۆی بەسەر گەلی کورد دا دەرێژێ.
لە تازەترین دەستدرێژیەکانی سوپای تورکیا ئەمرۆ 15/4/2020 لە رێگای فرۆکەی جەنگی و فرۆکەی بێ فرۆکەوان بۆردمانی ناوچەی زینی وەرتێ و کەمپی ئاوەرەکانی مەخموری کرد، کە ژمارەیەک شەهید و برینداری لێکەوتەوە لە کاتێکدا ئەم دەستدرێژیە مەحکوم و ریسوا دەکەین، هیوای چاک بوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
ئەم بۆردومان و دەستدرێژیەی دەوڵەتی تورکیا پێشێلکردنی سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی عێراقە، و پێچەوانەی رێکەوتنامە نێودەولەتیەکان و مافەکانی مرۆڤە
مێژوو سەلماندویەتی کە مافی گەلانی بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی بەرێگای سەرکوتکردن و جەنگ کۆتایی نایەت، بەلکو لە رێگای دیالۆگ چارەسەردەکرێ
فراکسیۆنی ئازادی
15-04-202015-04-2020
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!