ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (45)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (6819) هاووڵاتی بوون لە (34) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1533) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (754) لە
هەولێرهەولێر، (46) لە
سلێمانیسلێمانی، (646) لە
دهۆکدهۆک، (48) لە
هەڵەبجەهەڵەبجە، (9) لە
گەرمیانگەرمیان، (22) لە راپەرین، (8) کۆیە و (5286) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خێزانەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری رابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (56) هاووڵاتی.
2- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو (1295) پشکنین ئەنجام دراوە، (1047) هەولێر، (148) سلێمانی، (100) دهۆک.
دەرەنجام (2) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-
پارێزگای هەولێر (1) پۆزەتیڤ، ئافرەتێک تەمەن (38) ساڵ و دانیشتووی گوندی کانی گەنیە و بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانە.
پارێزگای هەڵەبجە (1) پۆزەتیڤ، کوڕێکی تەمەن (20) ساڵ و بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە.
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (311) تووشبوو، لەناویاندا (3) مردن هەیە و (135) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەک نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی، و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
09-04-202009-04-2020