پیرۆزبایی سەعدی ئەحمەد پیرە بۆ 41 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی دەنگی گە...
بەرێزان بەرێوەبەرو میدیاکارو کارمەندانی رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان
لە یادی41 ساڵەی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستاندا، پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەم و هیوای پێشکەوتن و گەشەی زیاترتان بۆ دەخوازم لە خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک و میدیای کوردی دا.
ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان لەدەستپێکی هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بەڕابەرایەتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رۆڵی گەورەی بینیووە لە جۆشدانەوەی خەباتی گەلەکەمان و بەرزکردنەوەی ورەی پۆڵاینی هێزەکانی پێشمەرگه و جەماوەری کوردستان، بۆیە وەک هەمیشە دەنگی گەلی کوردستان وەک دەنگی زوڵاڵی شۆڕش لە مێژوو و ویژدانی زیندووی گەلەکەمان دەمێنێتەوە.
لەراپەرینی بەهاری 1991دا، ئیزگەی دەنگی گەلی کوردستان بەبروسکە و پەیامەکانی، هەنگاو بەهەنگاو مژدەی سەرکەوتن و ئازادی باشوری کوردستانی دەگەیاند و کۆمەڵانی خەڵکی جۆشدەدا بۆ راپەرینی سەرتاسەری، رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان لەدوایی ڕاپەرینیش لە قۆناغی خەباتی شاردا، کاری لەسەر پەیامی ئاشتەوایی و نیشتیمانی و پێکەوەژیان و پاراستنی دەستکەوت و ئەزموونی باشوری کوردستان کرد و توانی لەگەڵ گۆرانکارییەکانی کوردەواری و لێکەوتەکانی میدیادا خۆی بگونجێنێ و هاوچەرخانە پەیامەکانی بگەیەنێ.
وەک چۆن لە 41 ساڵی رابردوودا خزمەتێکی گەورەتان بە کاروانی خەباتی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و سیاسی و راگەیاندنی کوردیدا و لەم پێناوەشدا رەنج و ماندوو بوونێکی زۆرتان کێشا، دڵنیام لە ئایندەشدا رادیۆ جوان و خۆشەویستەکەی دەنگی گەلی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پێشکەوتن و هەمیشە لە پێشەنگ دەمێنێتەوە
جارێکی تر، پیرۆزباییتان لێدەکەم، دەستی یەکەبە یەکەی تەواوی خێزانە ماندوونەناسەکەی رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان -ی ئازیزمان دەگووشم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم
سەعدی ئەحمەد پیرەسەعدی ئەحمەد پیرە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
18-03-202018-03-2020