📊 بابەت 374,093 | وێنە 58,944 | پەڕتووک PDF 10,970 | فایلی پەیوەندیدار 42,351 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,566
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 03-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅03 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 01-06-2020
باکووری کوردستان
- لە گەڕەکێکی شارۆچکەی کایاپنار سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان 55 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکران. لە روها و مێردینیش 8 باڵەخانە و ئاواییەک کەرەنتینکران.[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان، حوکمی 5 ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ رەسووڵ کەریمی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی 2019، بڕییەوە. لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی تۆمەتبار کردبوو.[7]
- بەپێی ئەو ئامارانەی کە زانکۆ پ
✌️ عەقید سەربەست مەنتک
ناوی تەواوی (سەربەست جیهاد عەبدوڵڵا مەحموود)ە و نازناوی (سەربەست مەنتک)ە. لە ڕێکەوتی (10-10-1976) لە بناری چیای دێدەوان لە گوندی (بەلەبان)ی سەر بە شاری هەولێر لە دایکبووە. لە عەشیرەتی مەنتکە و سەر بە تیرەی (نەبیلەیە). لە خانەوادەیەکی نیشتیمانپەروەر و پڕ هەستی کوردایەتییەوە، بۆ پێشمەرگە و شۆڕش هەمیشە ماڵ و لانە و دیوەخانێکی پڕ هەڵوێست بوونە. خاوەنی چوار برا و سێ خوشکە، کە سێ برای پێشمەرگەن بە ناوەکانی: سەردار، هێرش و هێمن. باوکیشی پێشمەرگەی شۆڕش بووە، تا ساڵی 2001 کۆچی دوایی کرد. دوای نەمانی باوک
✌️ هەژار کەریمی
خەڵکی شاری مەهابادە، لە رۆژی 02-06-1983 لە شاری تەورێز گوللەبارانکرا.
👫 کەمال سابیر
لە ساڵی 1944 لە گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانی چاوی بەدنیا هەڵهێناوه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و خانەی مامۆستایانی هەر لە سلێمانی تەواوکردووه، هەر لە مناڵییەوە خەریکی کاری هونەری بووه، لە ناو هاوڕێکانی دا بەقسە خۆش و نوکتە چی ناسراوه، وە وهونەرمەند لە ساڵی 1970دا ژیانی هاوسەری پێکەوە ناوە خێزانێکی مام ناوەندی دروست کردووه، دوو کوڕ و دوو کچی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە بەناوی هەردی، هەڤاڵ، هەڵاڵه و هەرێز وە لە چوارچێوەی خێزانەکەشی دا هەردەم وەک هاوڕێ رەفتاری لەگەڵدا کردوون.
مامۆستا کەمال هەرچۆن لە بوار
📝 راگەیاندراوێک لە کۆمسێۆنی ژینگەی (کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان) سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

راگەیاندراوێک لە کۆمسێۆنی ژینگەی (کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان) سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا


هاووڵاتیانی بەڕێز، گەلی خۆڕاگر لە کوردستان،
لە ئێستادا تەشەنەکردنی فایرۆسی کۆرۆنا، مەترسیەکی گەورەیە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ و سنووری هەموو دەوڵەتەکانی بڕیوە. ئەم ڤایرۆسە ڤایرۆسێکی نوێیە، ڤاکسینەکەی هێشتا نەدۆزراوەتەوە، ژمارەیەکی زۆری خەڵک بە هۆی ئەم درمەوە ژیانیان لە دەستداوە. ئەم درمە، پەتایەکی ئاسایی نیە کە بتوانرێ بە ئاسانیی ڕێوشوێنی چارەسەرکردنی پەیڕه و بکرێ، بەڵکو دەکرێ لە ڕێگەی خۆپاراستنەوە پێش لە زیاتر بڵاوبوونەوەی بگیرێت. خۆپاراستن و پەیوەستبوون بە رێنماییە تەندرووستییەکانەوە، ئەرکی سەرشانی هەر کەسێکە، تا بتوانرێ خۆمان و کۆمەڵگامان بپارێزین.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەریی خۆسەر لە ڕۆژئاوا، هەر زوو رێوشوێنی پێویستیان گرتە بەر و توانیان بە خێرایی بەر بە تووش بوون و پەرەسەندنی پەتاکە بگرن. لێرەوە پێویستە دەسخۆشیان لێ بکەین. لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەترسی تووشبوون زیاتر هەیە، هۆکارەکەشی ناکارامەیی و نابەرپرسیارێتی رژیمی ئێران و تورکیایە. لەلایەک هەم ڕاستییەکان لە خەڵک دەشارنەوەو و لە لایەکی تریش بە دۆگما و خورافات و نازانستی بوونەتە هۆکاری پەرەسەندنی زیاتری پەتاکە. لە ئەنجامیشدا قوربانی زیاتری لێ بکەوێتەوە.
ئێمە وەک کومیسیونی ژینگە ی کۆنگرە ی نەتەوەیی کوردستان – ک ن ک ه داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە چاوەرێی داگیرکەران نەبن، وەکوو کۆمەڵگایەکی ئەخلاقی و زیندوو ببنە پشتیوان و یارمەتیدەری یەکتری. بە ڕەچاوکردنی رێنوێنیەکانی ڕێکخراوی تەندروستی نێودەوڵەتی و بە هەست کردن بە بەرپرسیارێتی خۆیان و کۆمەڵگا لە تووش بوون بپارێزن.
ئه و ڕێنماییانەی کە ڕێکخراوی تەندروستی نێودەوڵەتی و زۆربەی ناوەندەکانی تەندروستی، وەکو ڕێوشوێنی خۆپاراستن ئاماژەیان بۆ کردوون بریتین لە :
• ڕاگرتنی پاکوخاوێنی و شوشتنی دەست پاش بەکارهێنانی بۆ هەر کارێک.
• دوور کەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و کۆبوونەوەکان.
• تەوقەنەکردن و خۆ دوورڕاگرتن لە کەسانی دەوروپشت.
• لەبەر ئەوەی ئەم درمە زیاتر لە ڕێگای پرژەوە بڵاودەبێتەوە، دەبێ لە کاتی کۆکین و پژمیندا زۆر ئاگادار بین و ڕەچاوی پاکوخاوێنی بکەین.
• نەچوونە دەرەوە باشترین ڕێگایه! تا کەمتر پەیوەندی لەگەڵ دەوروپشتدا هەبێت باشترە.
• لە کاتی هەستکردن بە هەر نیشانەیەکی سەرنجڕاکێش، پەیوەندی بە پزیشکەوە بکرێت.
لەکاتی گومانکردن لە تووشبوون بە نەخۆشیەکە و مانەوە لە خانەی کارانتینە، بۆ پاراستنی دەوروپشت، دەبێ ماوەی ئاسایی له و خانەیە تەواو بکرێت.
تکایە ڕەچاوی ڕێنماییەکان بکەن! تا ئەم قۆناغەش وەکوو دەیان قۆناغی مەترسیداری تر کە گەلەکەمان لە سایەی داگیرکەران دا بە خۆڕاگری و ئاگایی دەربازیان دەکات لە پشت سەر بنێین و ئەزموونێکی تری پێکەوە بوون تۆمار بکەین.
کۆمیسیۆنی ژینگە
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان -ک ن ک
14-03-202014-03-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 14-03-2020
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: بەلژیک

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Mar 15 2020 8:35AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 15 2020 8:40AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 15 2020 8:40AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 130 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

راگەیاندراوێک لە کۆمسێۆنی ژینگەی (کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان) سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️14-03-2020
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,468 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574