باکووری کوردستان
- لە زیندانی ئێلح پشێووی دروستبوو و زیندانییەکان بەشێکی زیندانەکەیان سووتاند، پاشان تورکەکان هەندێک لە زیندانییەکانیان گواستەوە.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- باقی شەفیعی ڕۆناکبیر، شاعیر و نووسەری هەورامی خەڵکی شاری
پاوەپاوە لە تەمەنی 74 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
[2]
باشووری کوردستان
- لە هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتیی پیادە و ئوتومبیل بۆ ماوەی 48 کاژێر ڕاگەیەندرا و لە 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستپێدەکات، تەنانەت نانەواخانەکان و فرۆشیاری خواردەمەنیش دەگرێتەوە.
[1]
- تووشبوویەکی تری کۆڕۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا، نەخۆشەکە پیاوێکی تەمەن 61 ساڵە بوو و نەخۆشیی درێژخایەنی هەبووە.
[1]
- لەلایەن دوو فڕۆکەی جەنگی تورکیاوە گوندەکانی نزیک چیای
برادۆستبرادۆست بۆردومان کرا.
[4]
- گوتەبێژی
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیێنێت 80% ئەوانەی لە کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەیان تێدا دەرنەکەوتووە، دوای پشکنین و بەدواداچوون دەرکەوتووە کە تووشبوون ئەوەش یەکێکە لەو هۆکارانەی قەدەخەی هاتووچۆی تەواوەتی بۆ 48 کاژێر ڕاگەیێندراوە.
[3]
- ئەگەر زۆرە گەڕەکی کارێزانی هەولێر کەرەنتین بکرێت. پشکنینی بەشێکی زۆر لە دانیشتووانی گەڕەکەکە وەرگیراوە و وەزیری تەندروستی دەڵێت، ئەگەر دەرکەوت ڕێژەیەکیان کۆرۆنایان گرتووە، دەبێت هەموو گەڕەکەکە کەرەنتین بکرێت. تەنیا لە پرسەیەکی گەڕەکی کارێزاندا تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا 14 کەسی تووش کردووە.
[3]
- لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی
سلێمانیسلێمانی ڕایدەگەیێنێت، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و لەماوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ سەرپێچی خاوەنکارەکان زیاتر لە هەشت بەرامبەر زیادیان کردووە و زۆرترین سەرپێچیش کافتریا و خواردنگەکانەوە کردوویانە.
[3]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی
هەولێرهەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕەتیدەکاتەوە، هیچ کارمەندێکی ئاسایش لە فڕۆکەخانەکە تووشی کۆرۆنا بووبێت. داواش دەکات ڕێکاری یاسایی دژی ئەو کەسانە بگیرێتەبەر کە ئەو دەنگۆیانە بڵاودەکەنەوە.
[5]
- کۆمپانیای ئاوا مێدیکا بۆ بەرهەمهێنانی دەرمان لە هەرێمی کوردستان بڕی 39 هەزار پاکەت لە دەرمانیان پێشکەشی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان کرد کە بەشێک لە دەرمانەکان بۆ چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا بەکاردەهێدرێت.
[3]
- لە تۆڕە کۆمە ڵایە تییە کان گرتە یەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتە وە، کە ئە ندامی خێزانی کەسێک لە تیمی نوسینگە ی
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ناو بازگە کانی شاری سلێمانی تێدە پە ڕێت لە کاتی بوونی قە دە غە ی هاتووچۆدا، لەبەرامبەر ئەو هەڵسوکەوتەداشدا، قوباد تاڵەبانی داوادەکات بەتوندترین شێوە ئەو کەسە سزابدرێت.
[6]
- لە شاخی شرامی سەربە شارەدێی
بیارەبیارە بەهۆی دەستکاریکردنی تەقەمەنیەوە مینلابەرێک بەناوی سەروەت عەبدوڵڵا مەحمود گیانی لەدەستدا کە کارمەندی ڕێکخراوی MAG و دانیشتووی گەڕەکی سەرای
هەڵەبجەهەڵەبجەیە. لەهەمان تەقینەوەدا کەسێکی تریش کە ناوی (ه. س. ع.) تەمەن 23 ساڵان و دانیشتووی هەڵەبجەیە، بریندار بووە و لەبەر سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.
[4][5]
- ژمارەیەکی زۆری باڵندەی کێوی لە باڵەکایەتی مردار بوونەتەوە و بەهۆیەوە دڵەڕاوکێ لەناو هاوڵاتیانی باڵەکایەتی دروستبووە، پزیشکانی ڤێتەنەریش دەڵێن، کە هیچ نیشانەیەکی ڤایرۆس لەلەشی باڵندەکاندا نییە، ئەگەر هەیە بەهۆی هەورە بروسکەوە مرداربووبنەوە.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- لە شاری
قامیشلۆقامیشلۆ، هێزەکانی ڕژێمی سوریا دەستڕێژی گوللەیان لە مەفرەزەیەکی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاواکرد، بەپێی زانیارییەکان ئەندامێکی ئاسایشی ڕۆژئاوا شەهید بووە و یەکێکی دیکەش برینداربووە.
[6]
- ڕژێمی تورکی داگیرکەر شەوی ڕابردوو بە تۆپخانەکانی هێرشی کردە سەر گوندی ئوم کێف و ئەمجارە لە بۆردومانەکەیدا وێستگەی کارەبا و تۆڕی کارەبای ناوچەکەی کردە ئامانج و بەو هۆیەوە کارەبای تلتەمر بڕا.
[2]
- لە چوارچێوەی بەردەوامی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا، لە ئێستادا هێرش دەکرێتە سەر هەر یەک لە گوندی کوپرلک و ئەڤدۆکۆی سەر بە ناوچەی
گرێ سپیگرێ سپی. لەم هێرشەدا 3 هاووڵاتی کوژران.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی تەندروستیی عێراق تووشبوونی 58 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند، بەمەش ژمارەی تووشبووان گەیشتە 878 کەس.
[3]