📊 بابەت 374,101 | وێنە 58,963 | پەڕتووک PDF 10,975 | فایلی پەیوەندیدار 42,420 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,588
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 05-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅05 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 بارش چاکان
گەنجێکی کوردە. رۆژی 01-06-2020 لە ئەنکەرە بەهۆی ئەوەی گوێی لە گۆرانیی کوردی دەگرت، لەلایەن چەند تورکیکی رەگەزپەرستەوە بە چەقۆ کوژرا. کوژرانی ئەم گەنجە ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
📅 03-06-2020
باکووری کوردستان
- لە ماوەی هەفتەیەکەدا ژمارەی تووشبووان لە پارێزگای ئامەد لە 50 کەسەوە بۆ 213 کەس بەرزبووەوە. دۆخی تەندروستیی 18 لە تووشبووەکان جێگیر نییە. بەگوتەی بەرپرسانی تەندروستیی ئامەد تەنیا لە سێ گوندی ئەو پارێزگایە زیاتر لە 100 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، شەوی رابردوو لە ناوچە سنوورییەکانی شاری چاڵدێران-ی سەر بە پارێزگای ورمێ، هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی ئێران بە شێوەی راستەوخۆ تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە. بە گوێرەی هەواڵەکە، لەو هێرشەدا
📅 02-06-2020
باکووری کوردستان
- کوژرانی بارش چاکان لەلایەن تورکە رەگەزپەرستەکانەوە، لە ناوخۆ و دەرەوە ناڕەزاییی زۆری بەدواداهات و دەسەڵاتدارانی تورک فشاریان خستووەتەسەر بنەماڵەی بارش تاوەکو راستییەکان ئاشکرانەکەن. لەوبارەیەوە پەرلەمانتارانی هەدەپەش دەڵێن، فشارێکی زۆر لە خانەوادەی بارش کراوە تاوەکو راستییەکان نەڵێن و رووداوەکە بشارنەوە چونکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک کۆنگرەی شەشەمی خۆی بەست و راپۆرتێکی لەوبارەیە
👫 مستەفا زەڵمی
• ساڵی 1924 زایینی لە گوندی زەڵمی بناری هەورامان لە دایکبووە، ساڵی 1934 ز چۆتە حوجرە و لە هەمان شوێندا لە سەر دەستی ژمارەیەک مامۆستا و مەلا عێراق و ئێران، زانستەکانی (نحو، صرف، المناڤرە، المنطق، البلاغة، ریاضیات، الفلکیات)ی خوێندەوە.
• ساڵی 1946 دا ئیجازەی زانستی وەرگرتووە.
• ساڵی 1964 پلەی ماجیستێری لە شەریعەی ئیسلامیدا بە دەست هێناوە.
• ساڵی 1971 پلەی ماجیستێری لە فقە المقارن لە زانکۆی ئەزهەر وەرگرتووە.
• ساڵی 1973 پلەی ماجیستێری لە یاسادا لە زانکۆی قاهیرە وەرگرتووە.
• ساڵی 1975 پلەی دکتۆ
📝 پەيامی نێچيرڤان بارزانی بۆ يادی يەکێتيی قوتابيانی کوردستان | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

پەيامی نێچيرڤان بارزانی بۆ يادی يەکێتيی قوتابيانی کوردستان


بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت و بەرپرسانی لقەکانی یەکێتيی قوتابیانی کوردستان
سڵاوی زانست و خەبات:
بە بۆنەی (67)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتيی قوتابیانی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خۆتان و تێکڕای ئەندامانی رێکخراوە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم قوتابیانی ئازیزی کوردستان دەکەم، ئومێدەوارم ئەم یادە هاندەرێکی بەهێز بێت بۆ زیاتر جۆشدانی خەباتی رێکخراوەییتان، لەپێناو خواستەکانی قوتابیانی کوردستاندا.
یەکێتيی قوتابیانی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە سەروەرییە و لە پێشەنگەکانی خەباتی ڕێکخراوەیی و مەدەنیانەی کۆمەڵگای کوردستانییە و قوتابخانەی پێگەیاندنی چەندین سەرکردە و تێکۆشەری دیاری گەلەکەمانە، کە ڕۆڵی گرنگیان لە بزاڤی ڕزگاریخوازیماندا بینیوە.
ڕۆڵی ڕێکخراوەییتان لە خزمەتکردنی خواستەکانی توێژی قوتابیان و بە ئامانج گەیاندنی داواکانیان بە شێوازی مەدەنی و شارستانی بەرز دەنرخێنم، ئێوە ئەرکی گرنگی نیشتیمانی و پیشەییتان لە ئەستۆیە، بەتایبەت لە پێگەیاندنی تاکی هۆشیار و کەسایەتیی سەنگین و توانای دڵسۆز و لێهاتوو بۆ گەلەکەتان، لەگەڵ بەشدارییەکی کارا لە گەشە و بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن و پەروەردە لە کوردستاندا بە ڕوانگە و میکانیزمی نوێ، کە وەڵامدەرەوەی ڕۆحی سەردەم و پێشکەوتنە خێراکان و خەون و خواستی قوتابیانی کوردستان بێت بۆ پێشکەوتن و نوێبوونەوە و ئاستێکی بەرز و شیاو لە زانست و پەروەردە. گرنگە جێدەستتان بە گۆڕانە ئەرێنی و پێشکەوتنەکانی سیستمی خوێندن و پەروەردەوە دیار بێت و بە دیدگا و بەرنامەی نوێ و سەردەمیانەوە کاری ڕێکخراوەییتان ئاراستە بکەن.
قوتابیان توێژێکی گرنگ و هەستیاری کۆمەڵگان و ئومێدی ئایندەی کۆمەڵگاکەیانن، دەبێ خواست و پێویستیەکانیان بە هەند وەربگیرێن و بایەخی بەردەوام بە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی نیشتیمانی و هەستی بەرپرسیارێتی لە گرتنە ئەستۆی ئەرکەکانیان بە دڵسۆزی و لێهاتوویی، بدرێت. ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتان لەم لایەنەوە ڕۆڵی گرنگ و کاریگەری بینیوە و چاوەڕوانیم لێتان کار و هەوڵی زیاتری بەردەوامە لەم بوارەدا، لەگەڵ بەهێزکردن و بڵاوکردنەوەی زیاتری بنەماکانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان و ئاشتیی کۆمەڵایەتی، لەپێناو ئایندەیەکی پرشنگدار و شکۆداردا بۆ گەل و نیشتیمان.
بە دڵنیاییەوە، ئێوە لە ئاستی ئەو چاوەڕوانیەدان و متمانەی تەواوم بە دڵسۆزی و توانا و لێهاتووییتان هەیە. هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتر بۆ یەکیتییە تێکۆشەرەکەتان دەخوازم.
بەرز و شکۆدار بێت یادی دامەزراندنی یەکێتيی قوتابیانی کوردستان.
دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدە نەمرەکانی یەکێتيی قوتابیانی کوردستان و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان
17-02-202017-02-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 17-02-2020
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 18 2020 6:41PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Feb 18 2020 7:01PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Feb 18 2020 7:01PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 104 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

پەيامی نێچيرڤان بارزانی بۆ يادی يەکێتيی قوتابيانی کوردستان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️پیرۆزبایی مەسرور بارزانی بەبۆنەی 67 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان
2.👁️پەیامی مەسعود بارزانی بۆ یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️یەکێتیی قوتابیانی کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️17-02-2020
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️نێچیرڤان بارزانی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,328 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574