لە شەرا و مارع 5 چەتە کوژران
هێزەکانی رزگاری
عەفرینعەفرین ڕایانگەیاند لە چالاکیی
شەڕڤانشەڕڤانان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ناوچەکانی شەرا و مارع پێنج چەتە کوژراون و سێی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەسەر چالاکیی شەڕڤانانیان دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ناوچەکانی شەرا و مارع لە هەرێمی عەفرین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی 3ی ئەم مانگە لە گوندی مەریەمین سەربە ناوچەی شەرا و هەروەها لە ناوچەی مارع، هێزەکانمان دژی چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورک دوو چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامی چالاکییەکاندا چەتەیەک لە مەریەمین و چوار چەتەش لە مارع کوژران و سێی دیکەش برینداربوون.
لە کۆتاییش هاتووە: سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە تانک و هاوەن گوندەکانی ناوچەی شێراوا، شەرا و هەرێمی شەهبایان تۆپباران کردووە، هاوکات فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی سیخوڕی بەسەر ئاسمانی ناوچەکە سووڕاونەتەوە.
[1]
04-02-202004-02-2020