لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا 52 هاوڵاتی کورد لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارە دراون و بەراورد بەساڵی 2018 لە سێدارەدانی هاوڵاتیانی کورد کەمیکردووە.
عەدنان ڕەشیدی ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ووتی: لەماوەی ساڵی 2019دا پەنجاو دوو هاوڵاتی کورد بە تۆمەتی جیاجیا لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران
لەسێدارەدراون و لە نێو ئەو کەسانەش دوو منداڵی خوار هەژدەساڵ و چوار ژن هەبوونە کە حوکمەکەیان بەسەردا جێبەجێکراوە.
ئەو هاوڵاتیە کوردانە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و چالاکی سیاسی و ماددەی هۆشبەر چەند تۆمەتێکی دیکە سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێکراوە.
ڕەشیدی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە: بەراورد بەساڵی 2018 ڕێژەی لەسێدارەدانی هاوڵاتیانی کورد لە ٪26 کەمیکردووە.
[1]