ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەکەنی قەسەدە، ئاماری شەڕ و بەرخۆدانی ساڵی 2019
'بە ئامانجی پاراستنی ئازادی و شەرەف پێشەنگایەتی شۆڕشی کرد'
گەلانی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا لە ساڵی 2019دا بە ئامانجی پاراستنی ئازادی و شەرەفی خۆیان، پێشەنگایەتی تێکۆشانێکی شۆڕشگێڕیی بێ وێنەیان کرد. ئەمڕۆکە بەرخۆدانمان، هێندەی کە بە ئامانجی پارێزگاریی نرخە بنەڕەتییەکانی مرۆڤایەتی هێڵێکی ئازادیخواز و ئەنترەناسیۆنالیست پێشخست، بە شەڕ لەدژی سوپای تورکی داگیرکەریش پێشەنگایەتی تێکۆشانی نەتەوەیی کرد.
'داعشداعشی تێکشکاند'
هێزەکانمان لە ساڵی 2019 دا ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی لەناوبرد و کۆتایی بە سەروەری کۆیلەداری هێنا.
لە 23-03-2019، لە گوندی باهۆز-ی سەربە پارێزگای دێرەزۆر، ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بە تەواو لەناو برا، بەو شێوەیە سەردەمێکی درێژ و تاریک کۆتایی پێهات و ئارامی لە هەرێمەکە دابین بوو. ئەو دەرەنجامانەی لە ساڵی 2019 هێزەکانمان لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی شانە نووستووەکانی داعش بەدەستیخستوون بەم شێوەیەیە:
'لە ماوەی سێ مانگدا 1306 چەتە کوژران'
- لە شەری ماوەی 3 مانگدا، لانی کەم 1306 چەتە کوژران.
- زیاتر لە 29 هەزار و 600 چەتە و بنەماڵەکانیان (لە عێراق، سوریا و وڵاتانی دیکەی جیهان دەستگیر کران)
- حەوت هەزار کم دووجا خاک لە تیرۆر پاک کرایەوە.
- ژمارەیەکی زۆر چەک، جبەخانە، بەڵگە، کەرەستەی پەیوەندی دەستیان بەسەردا گیرا.
- زیاتر لە 40 ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆر، پێشگریان لە ژمارەیەک هەوڵی کۆمەڵکوژی و هێرش کرد.
- 4 چالاکی لەدژی شانە نووستووەکان سەر بە میتی تورک کە بە نیازی تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە بوون.
- لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانە و بەرخۆدانی کۆتای هێنانی داعشدا، 256 هەڤاڵمان بە قارەکانی شەڕیان کرد و شەهید بوون.
'بە ئۆپەراسیۆنی هاوبەش، سەرچەتە ئەلبەغدادی کوژرا'
لە چوارچێوەی پلانسازی خەباتی درێژخایەتی نێوان هێزەکانمان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەمریکادا، هێزەکانمان بە گوڕێکی بەهێزەوە بەشداری ئۆپەراسیۆنی سەرچەتەی داعش ئەلبەغدادی لە هەرێمەکانی ژێر دەستی داگیرکەری تورک لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا دابوو، لە ئەنجامدا ئەلبەغدادی کورژرا.
سوپای داگیرکەری تورک و گرووپە چەتەکانی، لە 9ی تشرینی یەکەمی 2019، بە ئامانجی داگیرکردنی خاکی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا هێرشیان دەستپێکرد. دەوڵەتی داگیرکەر بە هەزاران چەتە، تانک، چەکی قورس، فرۆکەی شەڕ و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر درێژایی هێڵی سنووری ڕۆژئاوای کوردستان، لە ئەنجامدا سەدان هەزار سڤیل ئاوارە بوون و ماڵ و موڵکی خۆیان بەجێهێشت، ژمارەیەکیش شەهید و بریندار بوون.
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا وەڵامی ئەو هێرشانەیان داوەتەوە.
ئەنجامی شەڕ و بەرخۆدان بەم شێوەیەیە:
- 379 هێرشی ئاسمانی کراون بە فرۆکەی بێ فڕۆکەوان و شەڕکەر.
- هەزار و 21 هێرشی زەمینی بە تانک، تۆپ، هاوەن و چەکی دیکەی جۆراوجۆری قورس و سوک کراوە.
- هەزار و 534 چەتە و سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژراون، 294 چەتە و سەرباز بریندار بوون.
- 7 تانک، 97 ئۆتۆمبیلی سەربازی جۆراوجۆر، 11 دۆشکا، دوو ئۆتۆمبیلی کارکردن تێکشکێندراون.
- 508 هەڤاڵمان قارەمانانە بەرخۆدانیان کرد و شەهید بوون.
- هەزار و 547 هەڤالمان بریندار بوون.
- 73 هەڤاڵمان بەدیل گیراون.
'لە هێرشی تورکەکان زیاتر لە 500 هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون'
- لە ئەنجامی هێرشە داگیرکارییەکانی تورک بۆ سەر ناوچەی هاوڵاتی نشین، زیاتر لە 400 هەزار کەس ئاوارە بوون. هاوکات لە تۆپبارانەکاندا 522 هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون، 2 هەزار و 757 هاوڵاتی سفیل بریندار بوون.
یەکینەکانی
یەپەژەیەپەژە بە درێژایی ساڵی 2019 هەم لە تێکۆشان لەدژی تیرۆریستانی داعش و هەمیش لەدژی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەردا ڕۆڵیکی گرنگیان گێڕا.
[1]