کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 25-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📆21-05-2020
📆20-05-2020
📆19-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅25 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,939) پەڕتووک||
📅 23-05-2020 - لە ئاگری ژنێک کوژرا و لە قەڵادزێش ژنێکی تر سووتا، لە سەقزیش یەکی دی خۆیی کوشت!
باکووری کوردستان
- لە گوندی قەڕەخاڵتای خوارووی ناوچەی دووتاخی ئاگری، ژنێک بەناوی پاکیزە ئوزتاشی (23) ساڵ کە دایکی دوو منداڵ بوو دوای دەموبوڵەیەکی نێوان ئەو و هاوسەرەکەی گیانی لەدەستدا. باوکی پاکیزە ئوزتاش رایگەیاند کە کچەکەی چەندین مانگە رووبەڕووی توندوتیژی بووەتەوە و هاوسەرەکەی فشارێکی زۆری لەسەر دروست کردبوو و وتی، گۆمانی لە مردنی کچەکەی هەیە و بڕوا ناکات کچەکەی خۆی کوشتبێت.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- زیاتر لە 10 کەس لە زیندانییانی خۆی لە زیندانی ئەو شارە، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەرپرسانی
📅 23-05-2020 - لە ئاگری ژنێک کوژرا و لە قەڵادزێش ژنێکی تر سووتا، لە سەقزیش یەکی دی خۆیی کوشت!
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
تورک گوندێکی مەسیحی لە ئامێدی بۆردومان کرد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 دیاکۆ هاشمی 1
تەمەنی 24 ساڵبووە و خەڵکی شاری ڕوانسەر کە ماوەیەک لەمەوبەر پاش گەڕانەوەی لە ئورووپا، لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رژیم لە شاری کەرەج دەستبەسەر کرا، لە ژێر گوشار و ئەشکەنجەی ئیدارەی ئیتلاعات گیانی لە دەستدا.
ئەم لاوە کوردە ماوەی چەند مانگێک بوو مافی پەنابەری لە وڵاتی فەنلاند وەرگرتبوو کە پاش ئەوەی هەواڵی نەخۆشکەوتنی باوکی پێ درا گەڕایەوە ئێران و لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رژیم لە شاری کەرەج دەستبەسەر کرا.
لە ڕۆژی 25-05-2017 گیانی لەدەستداوە
👫 دیاکۆ هاشمی 1
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
دیاکۆ هاشمی 1
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ ئەهورا موکریانی
پێشمەرگەی پارتی ئازادی کوردستان PAK بووە و لە شەڕی دژی داعشدا لە ڕۆژی 25-05-2016 لە چیایی باشیک شەهید بووە،
✌️ ئەهورا موکریانی
🏷️ پۆل: شەهیدان
ئەهورا موکریانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ مەلا یادگار
لە سلێمانی لەدایکبووە، ئەندامی تیپی مۆسقای بێخود بووە و لە چەندین بەرهەمی تەلەڤزیۆنیدا بەشداریی کردووە، تا پێنجی وێژەیی لە قوتابخانەی سەڵاحەدینی کوڕان لە سلێمانی خوێندووە و پاشان بووەتە پێشمەرگەی پاسۆک. کادرێکی زۆر خۆشەویستی ناو پاسۆک بووە، لە مانگی 5ی ساڵی 1987 لە گڵەزەردە شەهیدکراوە.
✌️ مەلا یادگار
🏷️ پۆل: شەهیدان
مەلا یادگار
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 373,861 | وێنە 58,838 | پەڕتووک PDF 10,939 | فایلی پەیوەندیدار 42,026 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,494 |
📝 پەیامی کۆسرەت رەسول عەلی بەبۆنەی کۆتایی هاتنی کارەکانی چوارەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

پەیامی کۆسرەت رەسول عەلی بەبۆنەی کۆتایی هاتنی کارەکانی چوارەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


‎بەناوی خوای گەوره و میهرەبان
‎کەسوکاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەکان
‎پێشمەرگە قارەمانەکان
‎کەمئەندامانی سەنگەر و زیندانیانی سیاسی
‎بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە، لە دۆخێکی یەکجار دژوار و هەستیار، کە کوردستان و عیراق و ناوچەکە پێیدا تێپەڕ دەبێ، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرکەوتوویی کارەکانی چوارەمین کۆنگرەی ئەنجامداو سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی هەڵبژاردو توانی دەستکەوتێکی تری گەورە بخاتە سەر خەرمانی خەباتی خۆی و درێژەپێدەری رێبازی پیرۆزی شەهیدان و هەڤاڵ مام جەلالمام جەلال بێ.
‎بەستنی چوارەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدوای کۆچکردنی مام جەلال کارێکی یەکجار قوڕس بوو، هەموومان لەبەردەم بەرپرسیاریەتی گەورەی مێژووییدا بووین، دەبوو هاوتەریب کار بۆ بەستنی کۆنگرەیەکی یەکێتییانەی سەرکەوتوو بکەین و دەستکەوتەکانیشمان بپارێزین و لە بەرامبەر خوێنی هاوسەنگەرانمان و کەسوکارە تێکۆشەرو قارەمانەکانیاندا بە ئەمەک بین، دەبوو کۆنگرەی یەکێتی ببێتە وێستگەیەکی گرنگ بۆ نوێبوونەوەی یەکێتی و هێنانە پێشەوەی خوێنی تازه و کارکردن بە فۆڕمێکی نوێی حزبایەتی کە تازەیە بۆ ناوچەکە.
‎یەکێتییە تێکۆشەرەکان...
‎زۆر کەس لای وابوو بەستنی کۆنگرە لای یەکێتییەکان بۆتە مۆتەکه و لەدوای جەنابی مام جەلال هیچ کەس ناتوانێ گرەنتی بەستنی کۆنگرەیەکی یەکێتییانەی یەکگرتوو بکات، زۆرکەسیش گرەویان لەسەر لەتبوونی یەکێتی دەکرد، بەڵام دواجار بە هەوڵ و هیمەتی هەموو دڵسۆزان، بە بەشداری سەرجەم یەکێتییەکان چ ئەوانەی لەناو هۆڵی کۆنگرە بوون و نوێنەرایەتی ناوچه و دەڤە رە جیاوازەکانیان دەکرد، چ ئەوانەی پەرۆش بوون بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەکە، توانیمان لەژێر دروشمی نوێبوونەوە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سازبکەین فۆڕمێکی تازەی حزبایەتی و سەرکردایەتییەکی نوێ بۆ یەکێتی هەڵبژێرین و هەموومان پێکەوە دەست لەناو دەست بۆ خزمەتکردنی کوردستانیان و جێبەجێکردنی بەرنامەکانی یەکێتیمان لەپێناو ئایندەیەکی روون و ئاشکرادا.
‎کوردستانیانی خۆشەویست...
‎دوێنی یەکێتی حزبی گەڕاندنەوەی ئومێد و هیوا بوو بۆ کوردستان، یەکێتی بوو دڕی بە تاریکی شەوە زەنگ داو لە کات و ساتە ناخۆشەکاندا، لە رۆژانی هێرش و داگیرکاریدا لە چرکەساتەکانی بەرگری کردن لە دەستکەوتەکاندا، بۆ خزمەتکردنی کوردستانیان و بەرگری کردن لە مافەکانیان، بۆ بەرەوپێشبردنی دیموکراسی و مافی مرۆڤ، بۆ مافی چارەی خۆنووسین و لەپێناو کوردستانێکی سەربەخۆو دیموکراسیدا، هەمیشە یەکێتی بووەتە قەڵغان و لە سەنگەری پێشەوەی بەرگری بووە، بۆیەشە هەموو هێزو لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان و لایەنە عیراقییەکان و وڵاتانی ئیقلیمی و جیهانیش بە ئومێدەوە لە یەکێتی دەڕوانن و چاوەڕوانن تەواوبوونی کۆنگره و گۆڕانکارییە نوێکان یەکێتی بباتە قۆناغێکی نوێی خەبات، ئێمەش لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک هەمیشە لەپێناوی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان، دۆستایەتی و هاوپەیمانێتی خۆمان لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسییە عیراقی و کوردستانییەکان لەسەر بنەمای شەراکەتی راستەقینه و هاوبەشی لە بڕیاردان و پاراستنی دەستکەوتەکان و بەدەستهێنانی مافەکانمان بەردەوامی پێدەدەین و فراوانتریان دەکەین.
دووپاتیشی دەکەینەوە کە بە وەفاو ئەمەک دەبین بەرامبەر خوێنی شەهیدانمان و درێژەپێدەری رێبازە پیرۆزەکەی سەرۆک مام جەلال دەبین و دەبینە قەڵغانی بەرگری کردن لە کوردستان و یەکێتیش دەکەینەوە به و یەکێتییەی لەپێناوی دامەزراو خەباتی کردو قوربانیدا.
لێرەشەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم هەڤاڵانی سەرکەوتوو دەکەم، ئەوانەی توانیان متمانەی ئەندامانی کۆنگرە بەدەست بێنن و ببنە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی و ئەوانەشی نەیانتوانی سەرکەون دەبێ لە جاران زیاتر دڵسۆزانە بۆ سەرکەوتن و پێشکەوتنی حزبەکەمان کاربکەین.
‎کۆسرەت رەسول عەلی
‎سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی
‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
26-12-201926-12-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 26-12-2019
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Dec 26 2019 1:46PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 26 2019 2:05PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 26 2019 2:05PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 172 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

پەیامی کۆسرەت رەسول عەلی بەبۆنەی کۆتایی هاتنی کارەکانی چوارەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️26-12-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️کۆسرەت رەسوڵ عەلی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,453 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574