🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 پیاوە بچکۆلەکە
فەرەیدون عەلی ئەمین
1976
📕 پیاوە بچکۆلەکە
📕 دیداری گەورەکان
ئامادەکردنی: ریاز کاکە مەحمود و شکار جەلال [1]
📕 دیداری گەورەکان
📕 گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3
نووسینی:عاسی حوسێن مەحمود [1]
📕 گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3
📕 بنچینەیەک بۆ فێربوونی دەرمانەکان و بەکار هێنانیان
ئامادەکردنی: ئیسماعیل سڵێمان و محەمەد نەبی حەسەن [1]
📕 بنچینەیەک بۆ فێربوونی دەرمانەکان و بەکار هێنانیان
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
کاروان حەمەد [1]
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
✌️ شێخ محەمەد باراوی
شەهید (شێخ محەمەد بارای) له ساڵی 1942 دا لە گەڕەکی مەڵکەندی شاری سلێمانی لە دایکبووە و بە ڕەچەڵەک خەڵکی گوندی باراو بوو، کە دەکەوێتە دەڤەری شارباژێڕ.
ناوبراو کوڕی شێخ سەعید باراوی بوو کە هاوخەباتێکی
✌️ شێخ محەمەد باراوی
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
نوسينی: لێس براون
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: کەلسوم عومەر عەلی
بەرپرسیارێتیی ژیانت هەڵبگرە.سەرەتا هەوڵی دیاریکردنی ئامانجە بچووکەکانت بدە و بەدییان بهێنە. هیچ کەسێک هێندەی خۆت خەون و ئامانجەکانتی ب
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
نووسینی: د. ولید فادی
وەرگێڕانی: هێمن مەهدی نەقشبەندی
چاپی یەکەم 2014 [1]
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
دیل کارنگی
ورگێڕانی: دیاری عەلی [1]
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
نووسەر: دانیە عەبدولخالق [1]
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
باڵندەی پەڕەسێڵکە چەندین ناویتری هەیە وەکو(پلیسرگ، پەڕەسوێڵکە، حاجی ڕەشک، حاجی ڕەش، حاجی ڕەنگ، دوو مقەس) بەکۆمەڵ دەژین و ڕەوی کوێستان و گەرمێنیان هەیە و هەزاران کیلۆمەتر دەبڕن ومێش
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
دەڵێی بزنە بەتەگەیە
ئاژەڵی بزن ساڵانە یەکجار حەز بەجووتبوون و زگ وزا دەکات، ئەوجارەش بەقاڕەقاڕە دونیا دەهێنتە سەر خۆی کەوا حەزی لە تەگەیە و بەتەگەیە، تەگە واتە نێری و سابڕێن، هەندێک لەبزنەکان دووبارە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
رەعد محەمەد عەبدولڕەحمان ساڵح ناسراو بە رەعد کوردی (لەدایکبووی 16-04-1991 سلێمانی) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. رەعد لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێژی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکوک. ناوبەنا
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
📕 ئەتەکێتی ژیان
هەزار خاڵی سادە و گرنگی ئادابی پێکەوەژیان
نووسەر: خەلیل هەیبەتی [1]
📕 ئەتەکێتی ژیان
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
نووسینی: ڕۆزا لۆکسمبێرگ
وەرگێڕانی : ژیلەمۆ ئامانج [1]
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و لە منداڵیەوە ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هون
👫 لەنیا جەمال
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
👫 ستەم کامیل
ستەم کامیل ساڵی 1988 لە دایکبووە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانە و ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی ڕامیاری بزوتنەوەی گۆڕانە.
لە زانکۆی شاری سلێمانی بەکالۆریۆسی لە زانستی ڕامیاری دا بە دەستهێناوە.
👫 ستەم کامیل
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
نووسینی: ستران عەبدوڵڵا
(بنوو لەقەبرەکەتا موستەریح بە ئەی سالم
لە تۆ کوردترە ئێستاکە نەزان هەتاکو عالم)
گۆران
1- بە پێچەوانەی بیری تەسکی هەندێک ئاراستە، بزووتنەوەی سیاسیی لە کوردستان، وەک هەر بزو
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
👫 پەرەستوو عەلی
ڕۆژنامەنووس و میدیاکار لەساڵی 1990 لەدایکبووە.
خوێندکاری پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیییە.
چالاکوانی ڕێکخراوەیی و ئەندامە ڕێکخراوی پەنای کار
خاوەنی پێشکەشکردنی سیمینارێکی فکرییە بە ناونیشانی(حزبی سیاسی
👫 پەرەستوو عەلی
👫 هۆشیار عومەر عەلی
هۆشیار عومەر عەلی لە ساڵی 1984 دا لە دایکبووە.
ساڵی 2007 بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی دا بە پلەی یەکەم بە دەستهێناوە.
ساڵی 2009 ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە بەریتانیا بە دەستهێن
👫 هۆشیار عومەر عەلی
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
نووسينی: ئيبنو ئەزرةقی فارقی
ساغکردنەوە: د. بدوی عبداللطیف عوض
وەرگێڕانی: د. قادر محەمەد پشدەری و ئاکۆ بورهان محەمەد
بڵاوکار: دەزگای وەرگێڕان
چاپی یەکەم 2007 [1]
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
👫 کەسایەتییەکان
مستەفا پاشای یاموڵکی
👫 کەسایەتییەکان
عەلی مەردان
✌️ شەهیدان
مامە ریشە
👫 کەسایەتییەکان
عەلی حەسەن مەجید - عەلی کیم...
👫 کەسایەتییەکان
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
📝 بەیانامەی کەژەکە سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی و تەندروستیی عەبدوڵڵا ئۆجالان | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️

بەیانامەی کەژەکە سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی و تەندروستیی عەبدوڵڵا ئۆجالان
سیاسەتی گۆشەگیری و رێگریکردن لە رێبەر ئاپۆ وەکو هەڕەشەیەکی سیاسییە لە لایەن دەسەڵاتداریی فاشیزمی ئاکەپەوە، بەکار دەهێنرێت. حکومەتی فاشی و ئەردۆغانی سەرۆکەکەی، کە بە شێوەیەکی پراماتیک دەجوڵێتەوە، بە پرۆپاگەندەو خەریککردن و هەڵخەڵەتاندن دەیەوێت گەلی کورد و رای گشتیی دیمۆکراتیک بێدەنگ بکەن بەرامبەر بە کردەوە قێزەوەنەکانی. لە بارودۆخێکدا یاسا بە تاکەکەسی کراوەو بە قسەی دیکتاتورێکەوە بەستراوەتەوە، لە دژی رێبەر ئاپۆ و گیراوانی سیاسی، سیاسەتی بەدیلگرتن پەیرەو دەکرێت. رێبەر ئاپۆش بەهۆی ئەوەی باش لە کەسایەتی دەوڵەت تێدەگات، بڕوا بە سیاسەتەکانی ناکات کە جارجار نەرم و جارجاریش توند دەبن.
رێبەر ئاپۆ کە لە 15ی شوبات بە پلانگێرییەکی نێودەوڵەتی، بردیان بۆ دورگەی ئیمرالی زیاتر لە 20 ساڵە لە ژێر گۆشەگیری و هەڕەشەیەکی قوڕسدایە. لەگەڵ ئەم راستییەش، بەهەر هۆکارێک بێت، سزایەکی تایبەتی بەسەردا سەپێنراوە کە ئامانج لێی تۆڵەسەندنەوەیە. دیدار لە گەڵ کەسوکار و پارێزەرانی قەدەغە کراوە، ناهێڵن نامەکان بەدەستی بگەن و پەیامەکانی بنێرێت. پەرتوک و پێنووسیان لێ قەدەغە کرد، سزای زیندانی تاکەکەسی لە ناو زیندانی تاکەکەسیدا بەسەردا سەپێنرا. راستییەکەی بە پێی کات، رووبەرووکردنی بارودۆخی مەرگیان کردەوە. گۆشەگیرکردنی فکر و هەست، بەتەنیا هێشتنەوەی مرۆڤێکە، بەستنی زمانی مرۆڤێکە، رێگریکردنی نزیکبوونەوەی مرۆڤە و لە رووی دەروونیشەوە تەنگەتاوکردنیەتی. رێبەر ئاپۆ تێگەیشت لەم هەموو سیاسەت و کردەوانە و شیرۆڤەی کردووە. لە دژی ئەمەش ئاشکرای کردووە کە ئەو خۆی لە ناو تەنیایی سروشتدا قوڵدەکاتەوە و ئیرادە و زیهنییەتی خۆی بە عەشقی ئازادی بەهێز دەکات و بە قوڵبوونەوە، بەرهەم دەهێنێت. بۆیە رایگەیاند کە لە کەسایەتی ئەودا بارودۆخی ناو گۆتووخانەی ئیمرالی، لە دەروە چەسپێنراوە. لە راستیدا لە دەرەوە تاوانبار کراوە و لەدەرەوە گۆڕاوە بۆ کامپێک بۆ دیلکردنی.
بەم هۆیەوە لە دژی هەموو هێرش و کردەوەکانی دژی مرۆڤایەتیی دەوڵەت، بە خۆزیادکردن و بەرهەمهێنان و قوڵبوونەوە، بووە وڵام. بە ئیرادە و زیهنییەتی ئازاد، شکۆی مرۆڤایەتی پاراست. هەمان شتیشی بۆ کۆمەڵگا و گەلی کورد و ژنان پێشنیار کرد کە لە دەرەوە خۆیان ئازاد ببینن. ئەوانەی ئاگایان لە خۆیانە دەتوانن خۆیان بپارێزن و لە دژی بارودۆخە مەترسیدارەکان دەتوانن بەردەوامی بدەن بە هەبوونی خۆیان. بەڵام بە میلیۆنان کەس کە ئاگایان لە بەدیلگرتنی خۆیان نییە، دەسڕێنەوە. رێبەرایەتی لەبەردەم ئەم راستییە زیاتر قوڵ بووەوە. بۆیەش وتی، لە جیاتی ئەوەی من نەجات بدەن، خۆتان نەجات بدەن. لە جیاتی ئەوەی من ئازاد بکەن، خۆتان ئازاد بکەن.
رێبەر ئاپۆ هەمیشە شان بە شانی ژنان و کۆمەڵگا بیری کردەوەو بەم شێوەیە وڵامی هەموو بارودۆخێکی قوڕسی دایەوە. داواشی لە ژنان و کۆمەڵگا و گەل کرد کە ئەگەر بیر لە خۆیان دەکەنەوە ئەوا خۆیان خۆش دەوێت و هەست بە خۆیان دەکەن و ئەو کاتە هەمان شت دەکەن. تیشک دەخاتە سەر ئەوەی، شکۆی مرۆڤایەتی بە فکر و روح و هەستی ئازاد دەتوانێت ببێت بە وڵامدەرەوەی هەموو بارودۆخێکی ئەشکەنجەدان. بۆیە دەڵێت، ئەو بارودۆخەی مرۆڤی تێدا دەژیت، پێویستە نەبنە رێگر بۆی. رێبەر ئاپۆ دەلێت، قوڵبوونەوەی راستەقینە پێویستە بۆ گۆڕینی بارودۆخەکە نەبێت، بەڵکو پێویستە بۆ رێکخستنی ژیان و بەرفراوانکردنی ئازادیی گەل بێت. بۆیە لە دژی زورداری و بارودۆخی ئەو ئەشکەنجەیەی ئەوی تێدایە، هیچ کات باسی نەکرد و هەڵوێستەیەکی نەکرد. کاتێک پرسیاری بارودۆخی تەندروستیشی کرا، وتی، 'ئەگەر بارودۆخ باش بێت، منیش باشم'. یادگاری و هەموو هەنگاوەکانی خۆی لەسەر ئازادی و ژیانێکی راستەقینە بونیاد نا. وتی جگە لەمە هیچ شتێک گرنگ نییە.
ئێمە دەزانین کە رێبەر ئاپۆ لەناو بارودۆخێکی سیستماتیکی ئەشکەنجەدایە. بارودۆخی ئەمنی و تەندروستی ئەو لە مەترسییەکی گەورەدایە. دەوڵەت لە بەرامبەرمان نە ویژدان و نە ئەخڵاق و نە یاسا ناناسێت. ئەمە ئەو دەوڵەتەیە کە بۆ ئەوەی چەند دەنگێک زیاتر بەدەست بهێنێت، وتی، 'لە ئێستا بەدواوە لە ئیمرالی دیداریی پارێزەران ئەنجام دەدرێت و بارودۆخ باشتر دەبێت' و دواتر خۆی لە قەرەی نەدا. دەوڵەتێکە کە ماسکی دووروویی خستووەتە سەر دەمووچاوی و وەکو ئەوە وایە کە هەمیشە راستییەکان بە هەڵە و هەڵەکانیش بە راست پیشان دەدات و رووی خۆی دەگۆڕێت. دەوڵەتێکی وەهایە کە کاتێک قسە لەدەمی دەردەچێت یەکسەر قسەکەی قوتدەداتەوە. بۆیە ئەم دەوڵەتە کە بەهۆی چالاکییەکانی مانگرتن لە خواردن کە بە پێشەنگیی لەیلا گوڤەن لە لایەن ژنان و گەلی کوردەوە بەڕێوە چوو، ناچار بوو دەرگاکانی ئیمراڵی بکاتەوە و لە ماوەیەکی کورتدا دیسان دەرگاکانی ئیمرالی سەرە لە نوێ داخستنەوە. ئەم دەوڵەتە کە دەڵێت 'دەگاکە هی منە، کەی ویستم دەیکەمەوە و کەی ویستیشم دایدەخەم'، وەکو هەڕەشەکەرێکی گەورەیە کە بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆی هەنگاو دەنێت. بۆیە سزای زیندانی تاکەکەسی لە ناو زیندانی تاکەکەسیدا لەسەر رێبەرەکەمان و گیراوانی سیاسی دەسەپێنێت.
پارێزەرانی رێبەرەکەمان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ئاشکرایان کردبوو کە ئەوان بە ریکەوت زانیویانە کە سزای نوێی دیسیپلینیان بەسەردا سەپێنراوە. بە پێی فەرهەنگ دیسیپلین بە واتای ئەوە دێت کە بڕیارەکە جێبەجێ بکات و ئەمەش پێوانەکانی ژێر بڕیارەکاندان. ئایا رێبەرەکەمان و گیراوە سیاسییەکان کە لە ئیمرالی دیل کراون، بە پێی کام پێوانە و بڕیارەکانتان نەجوڵانەوە کە سزا بدرێن. ئەوانە رێبەر و ملیتانی دۆزێکی سیاسین. بە راستیدا بەهۆی ئەوەی لە بەرامبەر پێوانەکانتان وەستانەوە، بوون بە شۆڕشگێر و تێکۆشینیان کرد. بۆیە ئەم یارییەی 'سزای دیسیپلین' پێویستە بە شێوەیەکی بەرفراوان ئاشکرا بکرێت. بۆ نمونە، بەم سزای دیسیپلینە، خواردن و ئاوتان لەسەریان بڕی، مافی تەداویکردنتان لێوەرگرتەوە، یان سزای بیرنەکردنەوەو نەنووستنتان بەسەریان سەپاند؟. رێبەر ئاپۆ و گیراوانی سیاسی لەو ناوچەیە، نە دەتوانن کەسوکاریان و نە پارێزەرەکانیان ببینن. نە دەتوانن نامە بنێرن و نە دەتوانن نامە وەربگرن. بە بڕوای ئێمە پێویستە رای گشتیی دیمۆکراتیک ئەم شێوازی سزای دیسیپلینە، ئاشکرا بکات. بە بڕوای ئێمە پێویستە ریکخراوەکانی مافی مرۆڤ، رێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەورۆپا لەم روویەوە بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.
رای گشتی کە لە ئەنجامی چالاکیی گەلی کورد و ژنان دا، کەوتە جموجوڵەوە بۆچی دواتر ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ نەکرد. گەل و ژنانی کورد لە ناو هەموو بارودۆخێکدا دەتوانن گیانیان بەخت بکەن بۆ رێبەرەکەیان. با کەس گومان لەمە نەکات. ئەگەر لە گرتووخانەکانی تورکیا کە لە ئێستا دە بوونەتە شوێنی ئەشکەنجەکردن، گیراوان ناتوانن ناڕەزایەتی خۆیان پیشان بدەن و لە دژی بنپێکردنی مافی مرۆڤ ناتوانن بجوڵێنەوە، پەیوەندیی بەوەوە هەیە کە کۆمەڵگا فێری ژیانی ژێردەستی و تاوانبارکردن بووە. کۆمەڵگایەک کە گوازراوەتەوە بۆ ئەوەی بەدەستی دەوڵەت دەجوڵێتەوە، کۆمەڵگایەکی وەهایە کە لە لایەن فاشیزمەوە ژێردەست و سەلیم کراوە. بۆیە بۆ پاراستنی ژیانی خۆی خۆیان و بەدەستخستنی ئازادی، پێویستە لە ئیمرالییەوە دەست پێ بکەین و شەپۆلی هێرش و سیاسەتیی گۆشەگیری تێک بشکێنین. بۆ ویژدان و شکۆی مرۆڤایەتی ئێمە مافی 'داد بۆ هەموو کەسێک، ژیانی ئازاد بۆ هەموو کەسێک' دەپارێزین.
پیویستە ژنانی کورد و دۆست و ویژدانی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک ئەم بارودۆخە قبوڵ نەکەن و بەکەونە جۆڵەو بڵێن، ئازادیی رێبەر ئاپۆ، ئازادیی ئێمەیە، ژیانی رێبەر ئاپۆ هۆکاری هەبوونی ئێمەیە. ئێمە بانگ لە هەموو کەسێک دەکەین لەبەردەم ئەم بارودۆخە بە بەرپرسیارانە بجوڵێنەوەو چالاکیی بەپلان ورێکخراوەیی ئەنجام بدەن.[1]


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 22-12-2019
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە)
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️22-12-2019
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 22-12-2019
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Dec 22 2019 5:23PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 22 2019 8:00PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Dec 22 2019 9:15PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 637 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 بنچینەیەک بۆ فێربوونی ...
  📖 دوو سکۆری موزیک لەگەڵ ...
  📖 پیری دێموکرات
  📖 ئینسکلۆپیدیای فیزیای ک...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 24-01-2021
  🗓️ 23-01-2021
  🗓️ 22-01-2021
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021
  🗓️ 19-01-2021
  🗓️ 18-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مستەفا پاشای یاموڵکی
مستەفا پاشا یامولکی:
کوڕی عەزیز یامولکیی مەلا زادەیەکی بیارەیە. رۆژی 25/1/1866 لەگەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایک بووە. یەکەمجار لای مەلا فەتاح لە مزگەوتی حاجی سەید حەسەن و لای عیرفان ئەفەندی خوێندویەتی. پاشتر سەرەتایی و ئامادەیی عەسکەریی بەغداد مەکتەبی حەربییەی ئەستەمبوڵی لە 1885دا تەواو کردووە. بەمولازمی دووەمی چووەتە پۆلی ئەرکانی جەنگ و 1886 بووە بەمولازمی یەکەم.
1888، سەفییەخانی حسێن پاشای خەندانی هێناوە. ئه و ساڵە بووە بەیووزباشی (نەقیب) و لە لقی سێهەمی ئەرکانی گشتیی جەنگدا دامەزراوە. 18
مستەفا پاشای یاموڵکی
عەلی مەردان
ساڵی 1904 لە گوندی کانی ساردی شارباژێڕ لەدایکبووە. پاشان هەر بە منداڵی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا چووەتە شاری کەرکوک و لەوێ نیشتەجێ بوون، خاوەنی گۆرانی و نەوای رەسەنی کوردی بووە. ئەو توانی سەدان مەقامی کوردی بەزیندویی راگرێ و دەستی چەندەها لاوی کوردی بەهرەداری گرت و هانیدان و پێیگەیاندن.
عەلی مەردان کوڕی عەلی عەبدولقادر کوڕی وسمانی کوڕی حەمەگوڵە. دایکی ناوی شاناز بوو، عەلی مەردان جگەلەکوردی عەرەبی، تورکی و فارسیشی خوێندووە، هەر لەسەرەتادا ئاشنایی وشارەزایی لەسۆز و ئاوەزەکانی مەقامدا پەیداکردووە.
بۆ ی
عەلی مەردان
مامە ریشە
نەجمەدین شکور رەئوف، ساڵی 1955 لە گوندی تاڵەبان-ی ناوچەی گەرمیان، هاتۆتە دنیاوە، بۆیە هەر زوو هەستی نیشتمانپەروەرییەکی پێشکەوتنخواز لە دەروونیا کڵپە ئەسەنێ و لە ساڵی 1970دا بە پێچەوانەی زوربەی هاوتەمەنەکانی خۆیەوە، پەیوەندی ئەکات بە شۆڕشی فەلەستین-ەوە و ئەبێتە (فیدائی).
ساڵی 1978کە رژێم شاڵاوی تەعریب و راگواستنی لە کوردستاندا گەیاندە ترسناکترین ئاست، کارەساتی گوندە کاولکراو و جوتیارە راگوێزراوەکان مامە ریشەی وا لێکرد چەکی پێشمەرگایەتی لە شۆڕشی نوێدا بکاتە شان و لەریزی هەڤاڵەکانیدا دڕ بە شەوەزەن
مامە ریشە
عەلی حەسەن مەجید - عەلی کیمیایی
لەدایک بووی ساڵی 1941 لەشاری تکریت، ئامۆزای سەدامەو دوای هاتنە سەر کاری بەعسییەکان لەساڵی 1968 پۆستی جۆربەجۆری لەدەوڵەتی عێراق و حیزبی بەعسدا وەرگرتووە.
عەلی حسەن مەجید لەساڵی 1987 و پاش کیمیابارانکردنی هەڵەبجەو چەند ناوچەیەکی تری هەرێمی کوردستان نازناوی عەلی کیمیایی لێنراوە. ناوبراو لەساڵی 1987 مەرسومێکی سەربازیی دەرکردووە بۆ کوشتنی هەر مرۆڤ و ئاژەڵێک کە لەنێوچە قەدەغەەکراوەکان (محرمة) ببینرێت لەکوردستان. دوای دەرکردنی ئەم مەرسوومەش سەرکردایەتی هێرشێکی بەربڵاوی کردووە بۆ سەر باشووری کوردستان ک
عەلی حەسەن مەجید - عەلی کیمیایی
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
مەعرووف ئاغایی ناسراو بە مارف ئاغایی لە ڕیزی ئەو شاعیرانە بوو کە لە ڕەوتی نوێخوازی شیعری کوردیی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، دەوری گرنگیان گێڕا. شاعیرێکی ناوەرۆکخواز بوو کە زمان و شێوازی تایبەت بە خۆی هەبوو. ئەم شاعیرە هەستیارە لە ڕۆژی دووهەمی ڕێبەندانی 1344 ک. 22-01-1966 لە گوندی وەزنێ سەر بە شاری نەغەدە، ناوچەی سندووس لەدایک بوو. لە 25 ڕێبەندانی 1376 بەهۆی کارەساتی پێکدادانی ئۆتۆمبیل کۆچی دوایی کرد.
ژیاننامە:
مارف ئاغایی، کوڕی حاجی محەمەدی ئاغایی لە بنەماڵەی پاشایییە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,172 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574