لەسەر گۆڕەکەی یادی دکتۆر نورەدین زازا کرایەوە
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سێ خوێندکاری کورد بە ناوەکانی موسلێم سلێمانی، زانیار ئەحمەدپوور و ئەرشەد ئەتابەک، دوابەدوای ناڕەزایەتییەکانی زانکۆی کوردستان بۆ مەحکوومکردنی خستنە خوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی لەلایەن سپای پاسدارانەوە، دەسبەسەر کران.
[6]
هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەت سێ خوێندکاری زانکۆی کوردستانیان دەسبەسەر کرد
- رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کە چاودێری رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ، حوکمی سێدارەی دوو برای کورد بە ناوەکانی (داریوش دەروێشی) 35 ساڵ و (دانش دەروێشی) 27 ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندی شاری
ورمێورمێ جێبەجێکرا. ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە پێنج ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی دوو برای دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و دواتر دەزگای دادوەری حکومەتی ئێران حوکمی سێدارەی بەسەریاندا سەپاندبوو، لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا ئەوان لە بەندی 3 و 4ی بەندیخانەی ئورمیە راگیرا بوون.
[2]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بارەگاکانی یەکینەکانی پاراستنی شنگاڵ لە کومەڵگای دوگۆڕێی سەر بە ناحییەی سنوونێ لە شارۆچکەی شینگالیان بۆردومانکرد و بەهۆی چەند کەسێک کوژرا و برینداربوون. بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، لەو هێرشەدا، خەڵەف باپیر موراد سەعدوون ناسراو بە
سەردەشتسەردەشت شنگالشنگالی، بەرپرسی گشتی هێزەکانی
یەبەشەیەبەشە کوژراوە. هەر لەو هێرشەدا برایەکی سەردەشت شنگالی بەناوی ئەیمەن شنگالی کوژراوە.
[4]
بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گیان لەدەستدانی 7 شەڕڤانی یەبەشەی لێکەوتەوە
- تەندروستی
کەرکوککەرکوک رایدەگەیەنێت: لەمساڵدا تەنها سێ حاڵەتی توشبوون بەنەخۆشی ئەنفلەوەنزای بەراز تۆمارکراون، دڵنیاییش دەداتە هاوڵاتیان کە چارەسەری پێویستیان لەبەردەستدایە.
[2]
- به پاساوی ئەوەی هەرێمی کوردستان پابەندنەبووە بە رێککەوتنەکەی لەگەڵ حکومەتی عێراق، لیژنەی دەستپاکی سەر بە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەنووسراوێک داوای بڕینی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات. بەڵام سەرۆکی لیژنەکە دەڵێت، واژۆی من نییە و ئاگام لێ نییە.
[3]
- پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازی دەدات و لیژنە تایبەتمەندەکانیش راپۆرتی کۆتایی لەسەر پێشنیازەکانی خوێندنەوەی دووەم تەواو دەکەن.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- لە شاری لۆزانی سویسرا، لەسەر گۆڕەکەی، یادی زمانناس، مێژووناس، نووسەر و سیاسەتمەداری کورد دکتۆر
نورەدین زازانورەدین زازا کرایەوە کە تا ساڵی 1988 لەو شارە ژیا.
[1]
- لیژنەی راگەیاندنی
هەدەپەهەدەپەی شاری ئەستەنبوڵ رایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر 15:00 لە لایەن چەند کەسێکی چەکدارەوە، هێرش کراوەتە سەر باڵەخانەی پارتەکەیان. بە پێی لێدوانەکە، باڵەخانەی هەدەپە 7 جار دەستڕێژی گوللەی کراوەتە سەر و دەوترێت کە بە رێکەوت بووە فیشەک بەر هیچ کەسێک نەکەوتووە و لە بارەی رووداوەکەوە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.
[1]
-
یوسرا رەجەبیوسرا رەجەب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی شەنگال لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە نووسراوێک ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات، تاکو لەڕێگای وەزارەتی دەرەوەوە هۆشداریی بداتە تورکیا.
[5]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان