باشووری کوردستان
- وەک هەڵوێست وەرگرتن لە دژی لەشکرکێشی و پەلاماری تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، 14 حیزب و لایەنی سیاسی هەرێمی کوردستان بڕیاریاندا ڕۆژی شەممە لە بەردەم بارەگای
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان لە
هەولێرهەولێر خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- هێرشی داگیرکەری تورک بۆسەر ڕۆژاوای کوردستان لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە و سەرچاوەکان باس لە ئاوارەبوونی دەیان هەزار کەس دەکەن.
[1]
نەخشەی هێرشەکانی ئەمڕۆی تورک و چەتەکانی و بەرپەرچی شەڕڤانان
- شەوی ڕابردوو سوپای تورکیا هێرشی کردەسەر خاڵە سنووریەکانی سەرێ کانی، دوای شەڕ و پێکدادان
هەسەدەهەسەدە هێرشەکەی تێکشکاند.
[1]
- ڕاگەیاندنەکانی هەسەدە باس لە کوژرانی دەیان چەتەی داگیرکەری تورک و سووتاندنی چەندین تانک و زرێپۆشی تورک دەکەن. لەبەرامبەریشدا ڕاگەیاندنەکانی تورک باسی کوژرانی زۆرتر لە 100
شەڕڤانشەڕڤان و داگیرکردنی 7 گوندی ڕۆژاوا دەکەن.
[1]
- تەقینەوەیەک لە بارەگای بەرەی شامیە-ی سەربە سوپای تورک لە
عەفرینعەفرین ڕوویدا کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک چەتە.
[1]
دەرەوەی کوردستان
-
تڕەمپ ڕایگەیاند: ئێمە یەکێک له و سێ بژاردەمان لەبەردەستە، یان ناردنی هەزاران سەرباز و بردنەوەی سەربازییانە، گورزی دارایی و سەپاندنی سزا، یان نێوەندگیریکردن لە نێوان و کورد و تورکیا بۆ گەیشتن ڕێککەوتن
- جگە لە قەتەر، زۆرینەی وڵاتە عەرەبییەکان لەدژی داگیرکاریی تورکن لە ڕۆژاوای کوردستان.
[1]
- بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەستوەردانی سەربازیی تورکیای دژی هێزە کوردییەکانی باکوری خۆرهەڵاتی سوریا مەحکوم کرد و هۆشداریی دا لە بەرامبەر ئەگەری پاکتاوی ڕەگەزی.
[1]
-
ئەردۆغانئەردۆغان ڕایگەیاند: ئەگەر حکومەتەکانی ئەوروپا ئۆپراسیۆنەکەی ئێمە لە سوریا بە داگیرکاری ناوبنێن، ئەوا دەرگا بۆ پەنابەرەکان دەکەینەوە و بچنە ناو ئەوروپاوە.
[1]
- بەهۆی داگیرکاریی تورک بۆ ڕۆژاوا، نرخی لیرەی تورکی دابەزی.
[1]