کەمئەندامانی شەڕ لە قامیشلۆ بەرەو نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێپێوانیا...
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ژمارەیەک لە
کۆڵبەرکۆڵبەرانی کورد لە سنووری شاری
سەردەشتسەردەشت کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئازاد قوربانی نژاد خەڵکی گوندی میرشێخ حەیدەر گیانی لە دەستدا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی موحسین بەکر عەزیز خەڵکی گوندی دۆڵەگەرم بە سەختی پێکرا.
[6]
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی یووسف دۆڵە، خەڵکی شاری
پیرانشارپیرانشار، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بەسەختی بریندار کرا.
[6]
باشووری کوردستان
- لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەیەی خزمەتگوزاری لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری
هەڵەبجەهەڵەبجە، ئێسک و پروسکی تەرمێکی نەناسراو دۆزرایەوە کە مێژوەکەی بۆ نزیکەی 40 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
[1]
-
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی لە تویتێکدا بە زمانی ئینگلیزی لەبارەی ئەو دۆخەی لە رۆژئاوای کوردستان دروستووە نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت و رایدەگەیێنێت: ئەو پەڕی هەوڵدەدەین تاوەکو دڵنیابین لەوەی کە خەڵکی رۆژئاوا نابنە قوربانی هیچ کارەساتێکی دیکە.
[3]
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 08-10-2019
رۆژئاوای کوردستان
- درەنگانی شەوی رابردوو، ئاژانسی سانای فەرمی سوریا بڵاویکردووەتەوە کە سوپای تورکیا پێگەیەکی هەسەدەی لە ناوچەی تەل تەویل لە سنوری
حەسەکەحەسەکە بۆردومان کردووە بەبێ ئەوەی ئاماژە بە زیانەکانی ئه و بۆردومانە بدات.
[1]
- سەرەڕای بڕیاری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا، شەوی رابردوو هاوپەیمانان کاروانێکی دیکەی هاوکاری سەربازیان بۆ هەسەدە رەوانە کرد.
[2]
- لە شاری
قامیشلۆقامیشلۆ، سەدان کەمئەندام و بریندار لە یاریگەی 12ی ئازار گردبوونەوە. بریندارەکانی شەڕ هەڕەشە داگیرکارییەکانیان لە خاکەکەیان شەرمەزار کرد، کە بە جەستەی خۆیان ئەو خاکەیان لە دەست چەتەکانی
داعشداعش ڕزگار کرد.
[4]
- هاووڵاتیان لە قامیشلۆ، سەرێکانی،
گرێ سپیگرێ سپی هاوسنووری تورکیا گردبوونەتەوە و ناڕەزایەتی دەردەبڕن دژی هەڵکردنی گڵۆپی سەوزی ئەمەریکی بۆ سوپای تورکیا تا هێرش بکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان و دەسەڵاتی خۆبەڕێوبەری کوردی لە ناوچەکە کۆتایی پێ بهێنێت.
[2]
- لە تویتێکدا کە لە هەژماری تایبەتی ناوەندی هەماهەنگی و سەربازی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە تۆڕی تویتەر بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرای دەکات، کە هێزەکانی تورکیا خاڵێکی سەربازییان لە ناوچەیەکی سنووری لە سەرێ کانیێ بۆردومان کردووە.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی بەرگری تورکیا، رایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەک بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی سووریا تەواو بووە و سوپا هێز و پێداویستی زیاتری رەوانەی سنوور کردووە. وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا راشیگەیاند، سوپای تورکیا بە هیچ شێوەیەک رێگە بە درووستبوونی رێڕەوێکی تیرۆریستی لەسەر سنوورەکانی نادات.
[2]
- رۆژنامەکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ئیسرائیل تاساوە بە دەرچوونی بڕیارە بە پەلەکەی ئەمەریکا بۆ کشانەوەی لە سووریا و رێگەدانی بە
رەجەب تەیب ئەردۆغانرەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا بۆ ئەوەی لەشکرکێشی بکاتە سەر باکووری سووریا. ئه و بڕیارە بەرپرسە ئەمنی و سەربازییەکانی ئیسرائیلی تووشی تاسان و سەرسوڕمان کردووە.
[2]
- فوئاد ئوکتای، جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا لە یەکەم کاردانەوەی فەرمی ئەنقەرە دژی گوتەکانی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، وڵاتەکەی بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی گوێ بە هەڕەشەکان نادات و تورکیاش ئەو وڵاتە نییە دوای هەڕەشەکان هەڵوێستی خۆی بگۆڕێت.
[2]
- ئەڵمانیا هۆشداری دەداتە هەر کردەوەیەکی سەربازی تورکیا بەرامبەر بە هێزە کوردیەکان.
[5]
- ئەمڕۆ لە ئەمەریکا خۆپێشاندانێکی ناڕەزایەتی بەرامبەر لەشکرکێشییەکەی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان لە بەردەم کۆشکی سپی سازکرا.
[2]
- مستەفا شەنتوب، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە هیچ بەهایەک بۆ هەڕشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک ئەمەریکا لەبارەی داڕووخاندنی ئابووری تورکیا دانانێت.
[2]
- گوتەبێژی پێنتاگۆن، جوناثان هوفمان، رایگەیاند، پێمان وایە درووستکردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا باشترین رێگەی بەدیهێنانی سەقامگیرییە. گوتیشی: بەداخەوە تورکیا رێگەی کارکردنی تاکلایەنەی گرتووەتەبەر. هەروەها گوتی: ئێمە لە ئەنجامی ئه و هەڵوێستەی تورکیا بڕیارمان داوە هێزەکانمان لە ئاراستەی لەشکرکێشی چاوەڕوانکراوی تورکیا دوور بخەینەوە. بۆ ئەوەی ئاسایشی سەربازەکانمان بپارێزین. دووپاتیشیکردەوە، تا ئیستا هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر هێزەکانمان لە باکووری سووریا نەهاتووە.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان