یەرەکە: دوژمنانی کوردستان قۆناغێکی نوێی داگیرکارییان دەستپێکردووە
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەرەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە جموجووڵی فڕۆکە سیخوڕییەکانی ڕژیمە داگیرکەرەکانی ئێران وتورکیا لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و چیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیادی کردووە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- یەرەکەدا هاتووە:
هەوڵەکانی داگیرکەری کوردستان و کۆمەڵکوژی سەر کوردان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کوردستانەوە بە چڕی بەردەوامە. نەیارانی کورد لە بەرامبەرگەلی خۆڕاگر و تێکۆشەری کورد، بە رێگای ئامێرەکانی شەڕی تایبەتەوە، قۆناخێکی نوێ داگیرکەرییان دەستپێکردووەو لە ناوهەوڵدانێکی قێزەوندان.
جمووجۆڵ و سووڕانەوەی فڕۆکەی سیخۆری و بێ فڕۆکەوانی ڕژیمەکانی ئێران وتورکیا بە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و ناوچە شاخاویەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەم رۆژانەی دواییدا روویان لە زیادبوون کردووە. دەوڵەتانی داگیرکەری تورکیا و ئێران بە پلانێکی هاوبەش، دەیانەوێت بە رێگای فڕۆکەی سیخۆرییەوە، کارتێکەری لە سەر ورە، ئیرادەی گەلی کورد دابنێن و بە رێبازی هاوبەش، قەڵای بەرخۆدانی کوردان تێکبشکێنن، کە ئەو پیلانەش لەبەر بەرخۆدانی بێ وێنەی گەل و گەریلا، هەرگیز سەرکەوتوو نابێت.
ئەو فڕۆکانەی کە لە سەرچیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەسووڕنەوە، سەر بە رژێمی داگیرکەری ئێرانن و ئەوانەش کە بە سەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە مەبەستی سیخۆڕی بە سەر گەل و گەریلاوە دەسووڕنەوە سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیایە.
بەو پێیە فڕۆکەی سیخۆڕی داگیرکەری تورکیا لە 23 و 25ی ئاب/1 و3ی خەرمانان بە سەر هەرێمەکانی پێنجوێن و ئاسۆس بۆ ماوەیەکی درێژ سووڕاونەتەوە.
هەروەها لە 26 و 27ی ئاب/ 4 و 5ی خەرمانان فڕۆکە سیخۆرییەکانی رژێمی داگیرکەری ئێران بە سەر شارۆچکەی سەبەتلوو، گوندەکانی دروولە، مجەسە، کانیناو، بنەخوێ و دەوسینەی سەر بە شاری بانە و هاوکات بێ وچان بەسەر ئاسمانی چیای شاهۆدا سووڕاوەتەوە.
لە رێگەی ئەم راگەیەنراوەدا دەستنیشانی دەکەین کە پێویستە گەلی کورد لەبەرامبەر شەڕی تایبەتی دوژمنان، رێکخستن بوونی خۆیان بەهێزتر بکەن وبە یەکگرتوویی و یەکڕیژی ڕێگە بە کاری سیخۆڕی و داگیرکاری لە کوردستاندا بە داگیرکەران نەدەن.
[1]🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست |
anfsorani