حاکم جەواد - جەواد ساڵح نەورۆز
حاکم جەواد ساڵەح نەورۆز ئەفەندی ساڵی (1957) لە
رواندزرواندز لە دایکبوە، ساڵی (1983- 1984) کۆلێژی یاسا و رامیاری، بەشی یاسای لە زانکۆی بەغدا تەواو کردوە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستهێناوە، ساڵی (1984) لە بوەتە پێشمەرگەو لە ساڵی (1989)دا ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری (یەکێتی مافپەروەرانی کوردستان) لە شاخ بوە.
هاوکات ماوەیەک دادوەری شۆڕش بوە، دوای راپەڕینیش، لە ساڵی (1996) کراوەتە بەڕێوەبەری شارەدێی رواندز و ساڵی (2001- 2002) بەڕێوەبەری شارەدێی بالیسان بوە، یەکێکە لە نەوەکانی چەکسازی بلیمەت (وەستا رەجەب).
حاکم جەواد تێکۆشەر و نوسەرێکی بەسەلیقە بو، تا لەژیاندا بو دو بەرهەمی کتێبی بەچاپ گەیاند، جگە لەدەیان و سەدان وتار لەگۆڤارو رۆژنامەو سایتە ئەلیکترۆنیەکان.
ساڵی رابردو حاکم جەواد لەسەر وەسیەت و راسپاردەی
نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا کتێبێک دەنوسێت بەناوی وەستا رەجەب، چەکسازی بلیمەت وەک خۆی لە کتێبەکەو لە لێدوانە رۆژنامەوانیەکانیشدا باسی کردوە، ساڵی (1987) لە وەرتێ بەدیداری رەوانشاد نەوشیروان مستەفا شاد دەبێت، دوای یەکترناسینیان نەوشیروان مستەفا داوای لێ دەکات سەرجەم زانیارییەکان لەبارەی وەستا رەجەب وەستای دروستکردنی تۆپ لەسەردەمی میر محەمەد پاشای کۆرەی رواندز کۆبکاتەوەو لەچوارچێوەی کتێبێکدا بڵاوی بکاتەوە.
حاکم جەواد ئاماژەی بەوەکردبو، هەرگیز ئەو داوایەی نەوشیڕوان مستەفای بیرنەچوبو، بۆیە دوای چەندین ساڵ ئاواتەکەی خۆی و کاک نەوشیروانی بەدیهێناو کتێبەکەی بەچاپ گەیاند، لەکاتی بڵاوکردنەوەشیدا لەڕێگەی پەیامنێری (سبەی)ەوە لە رواندز کتێبێکی پێشکەش بە رۆحی نەوشیروان مستەفا کرد.
ئێستاش کتێبێکی تری لەژێر چاپدایە بەناوی سەربار لە بنبار گرانتر ناوەرۆکی کتێبەکە رەخنەیە لەبەکارهێنانی وشەی بیانی لەفەرهەنگ و زمانی کوردیداو پێیوایە، بەکارهێنانی وشەی بیانی زیانی لە زمانی رەسەنی کوردی داوە.
حاکم جەواد لەنەوەکانی وەستا رەجەبە، وەستا رەجەب وەستای دروستکردنی تۆپ بوە لەسەردەمی میرنشینی
سۆرانسۆران، کە میر محەمەد پاشای رواندز ناسراو بەپاشای کۆرە میری میرنشینەکە بوەو رەواندزیش پایتەختی میرنشینی سۆران بوە.
ئا- ئامانج وەرتی
رۆژی 26-08-2019 کۆچی دوایی کرد.
[1]