لۆگۆی هاوپەیمانیی کوردستانی لە کەرکوک
باکووری کوردستان
-
سەزای تەمەللیسەزای تەمەللی هاوسەرۆکی
هەدەپەهەدەپە داوای گۆڕینی یاسای تیرۆر لە تورکیا دەکات و رایدەگەیەنێت، پێویستە چاکسازی لە دادگاکانی تورکیا بکرێت.
[2]
- لە چەولگ لەسەرپێدانی زانیاری کەسێک کە ناوەکەی نەزانراوە لە گوندەکانی کزلاگاچ-ی ناوچەی کانی ڕەش و گەڕەکی میرزان لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا دوێنێ 11 کەس دەستگیرکراون. ئەو 11 کەسەی دەستگیرکراون، لە لقی بەڕێوەبەرایەتی ئەمنیەتی چەولگ راگیراون. ئەو 11 کەسە بە بانگەشەی ئەوەی 'ئەندامی رێکخستنن' دەستگیرکراون.
[7]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هەواڵدەریی فارس رایگەیاند کە ئەندامێکی سپای پاسداران بە ناوی ئیبراهیم غوڵامی لە شاری
شنۆشنۆ کوژراوە.
[3]
- ژمارەیەک لە کاسبکارانی کورد لە سنووری شاری
سەردەشتسەردەشت، کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران و لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنەدا، کاسبکارێک بە ناوی قادر محەممەدزادە، خەڵکی گوندی توێژەڵی شاری سەردەشت، بریندار بوو.
[3]
باشووری کوردستان
- بەکۆی دەنگی حیزبە کوردستانییەکان
عەبدولڕەحمان مستەفاعەبدولڕەحمان مستەفا فەتاح، پارێزگاری پێشووتری
کەرکوککەرکوک بە سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی کوردستانی هەڵبژێردرا.
[4]
عەبدولڕەحمان مستەفا بە سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی کوردستانی هەڵبژێردرا
- چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە
سلێمانیسلێمانی دەستیپێکرد و فيلمي خوشکاني جەنگ وەک فیلمی دەستپێک پەخش دەکرێت. چەندین ئەکتەری جیهانی لەفێستڤاڵەکەدا بەشدارن و بەسەر فەرشی سوردا پێشوازییان لێدەکرێت. لە فێستیڤاڵەکەدا 134 فیلم لە 79 وڵاتەوە بەشدارە و وەک دەستپێک فیلمی خوشکانی جەنگ پەخش دەکرێت.
[6]
- ئیخڵاس دلێمی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایدەکات کە هەرێمی کوردستان قایل بووە ئه و 250 هەزار بەرمیل نەوتەی رۆژانە رادەستی بەغدا بکات کە لە یاسای بودجەی 2019 دا هاتووە بەڵام ئه و پرۆسەیە بۆ بودجەی 2020 دەبێت.
[1]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای مین لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: بە هاوکاری تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/
گەرمیانگەرمیان، ئەمڕۆ، تەرمی هاووڵاتییەکی شاری
کفریکفری کە لەلایەن رژێمی بەعس شەهید کرابوو دۆزرایەوە. روونکراوەتەوە : ئەو کەسە بەناوی
داود سەمەد فرجیداود سەمەد فرجی، کوڕی خانەوادەیەکی پێشمەرگە بوو، لە تەمەنی 14 ساڵیدا و لە رێکەوتی 18/10/1986 لەلایەن سوپای عێراقەوە لە شوێنێکی سەربازیی و بەشێوەیەکی شاراوە ژێرخاک کراوە. لە دوای راپەڕینەوە، خانەوادەکەی بۆ تەرمەکەی لە گەڕاندان.
[2]
- کاتژمێر 2:15 ی ئەمڕو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان
پەکەکەپەکەکەیان لە سنووری شارەدێی
مانگێشکمانگێشکێ کردە ئامانج و 3 گەریلا گیانیان لەدەستدا.
[2]
- بەرێوەبەرایەتیی رۆشنبیری هونەری
شارەزوورشارەزوور بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە شاعیر و شیعر دۆستان لە ئێوارەیەکی پایز و ئاوێتە بە شیعر لەژێرناوی (پایز ئاوێتەی ئەوینمە) بۆ (باست حەمە غەریب) رێکخست.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی بەنێ و ئەقیب-ی سەربە ناوچەی شێراوای
عەفرینعەفرینی تۆپباران کرد.
[5]
سوپای تورک گوندەکانی شێراوا تۆپباران دەکات
دەرەوەی کوردستان
- لە ئەستەنبوڵ،
ئەردۆغانئەردۆغان لە مەراسیمی خستنەگەڕی کەشتییەکی سەربازی درووستکراوی وڵاتەکەی، هۆشداری دایە ئه و وڵاتانەی دەیانەوێت سزای تورکیا بدەن و گوتی: ئەوان ئەژدیها خەوتووەکە بە ئاگا دەهێننەوە. هەروەها گوتی: ئێمە فڕۆکەی جەنگی و تانک و مانگی دەستکرد درووست دەکەین و لە پڕۆژەی درووستکردنی ئێف 35یش بەشدارین.
[2]
- سەرۆک کۆماری تورکیا دووپاتیی دەکاتەوە ئەوان لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی سووریان و هەوڵەکانیشیان بۆ پاراستنی سنوور و گەڕاندنەوەی پەنابەرانە.
رەجەب تەیب ئەردۆغانرەجەب تەیب ئەردۆغان گووتیشی: ئەوان لەگەڵ هاوپەیمانان زۆر ئارامییان گرتووە و بەڵام چیتر درێژە بە ئارامگرتن نادەن و شەوێک لە ناکاو پلانەکان لە باکووری سووریا جێبەجێ دەکەن. بەهۆی ئەم لێدوانەوە لیرەی تورکی بە رێژەی 1.25%ی بەهاکەی لەدەستدا و لەماوەی زیاتر لە مانگێکدا نزمترین ئاستی تۆمارکرد.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان