لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 30-09-2019
باکووری کوردستان
- لە گەڕەکی ستاسیۆنی ناوچەی ئارتوغڵوو-ی
مێردینمێردین، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس هەڵیکوتایە سەرماڵێک. لە هێرشەکەدا کەسێک کوژرا و چەند کەسێک بەناوەکانی ئازاد شیمدی، خالیدە شیمدی، شەمسیە شیمدی و کەسێکی دیکە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، لەگەڵ چوار منداڵ دەستبەسەر کران.
[4]
- هاوسەرۆکی (ئیهەدە - ÎHD)ی
دێرسمدێرسم،
گوربوز سۆلمازگوربوز سۆلماز دەستگیرکرا.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سێ زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی تاهێر خۆرشیدی، فاروق شاروێرانی و ئەمیر پەیغامی، خەڵکی شاری
شنۆشنۆ، لە زیندانی کرماندا مانیان گرت. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ زیندانییە سیاسییە، لە هەمبەر هەڵسوکەوتی نەشیاوی بەرپرسی حیفازەت ئیتلاعاتی زیندانی کرمان و گوشارهێنان بۆ ئەو سێ زیندانییە سیاسییە کوردە، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و دەستیان داوەتە مانگرتن.
[3]
سێ زیندانیی سیاسی کورد لە زیندانی کرماندا مانیان گرت
- یەکەمین فێستیڤاڵی
هەنگوینهەنگوین لە شاری
پیرانشارپیرانشار بەڕێوەدەچێت.
[2]
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی عادڵ یەعقووبی، تەمەن 26 ساڵ، کوڕی سدیق، خەڵکی گوندی بێساران و دانیشتووی شاری
مەریوانمەریوان، بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە چێندراوەکان، لاقی چەپی بریندار بوو.
[3]
باشووری کوردستان
- سێزدەمین پێشانگای هەمەجۆری بازرگانی نێودەوڵەتی، لە پێشانگای نێودەوڵەتی
هەولێرهەولێر دەکرێتەوە.
[1]
- لە شاری
سلێمانیسلێمانی سمینارێک بۆ
ئاسیا عەبدوڵڵائاسیا عەبدوڵڵا و ئەندامانی شاندی ژنانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕیوەچوو، تێیدا باس لە بارودۆخی ڕۆژئاوا و ڕۆڵی ژنان کرا و جەخت لە سەر یەکگرتوویی ژنان لە هەر چوارپارچەی کوردستان کرا.
[6]
- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا دەستبەسەراگرتنی نزیکەی 10 کیلۆ ماددەی هۆشبەری راگەیاند و بەپێی راگەیێنراوەکە، دوو تۆمەتبار بەنیازبوون ئەو ماددەیە لە رێگەی کۆمپانیایەکی گواستنەوەوە بنێرنە کەنەدا.
[7]
- دەستڕێژی گولە کراوەتە سەر خاڵێکی سەربازی حەشدی شەعبی لە شارۆچکەی
خانەقینخانەقین سەربە پارێزگای دیالە.
[6]
- کاتژمێر09:00ی ئەمشەو، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گەلی سیلێ-یان بۆردوومان کرد، ئەو شوێنەی بۆردومان کراوە نزیکە لە گوندی دڤریێ، کە شوێنێکی گەشتیاریە و هاولاتیان زۆربەی کات لە رۆژەکانی پشوو ڕووی تێدەکەن.
[6]
- کاتژمێر 5:00 ی ئێوارەی ئەمرۆ بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە دارستان و پوش و پاوانی ڕۆژئاوای شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 15 دۆنم زەوی سوتا.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- بەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی ژنە
داعشداعشەکانەوە لەکامپی هۆل لە هەرێمی جزیرە، ئالۆزی کەوتەوە، بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان ژنێک کوژراوە، حەوتی دیکەش بریندارن و 50شیان دەستگیرکراون. بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، 50 ژنی داعشی لە کامپی هۆل دادگایەکی نهێنی ئیسلامییان بۆ دادگاییکردن و سزادانی چەند ژنی دیکە کردووەتەوە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆش بە ئاگاداربوونەوە لەو بابەتە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکەیان داوە، بەڵام ژنە داعشەکان بەرامبەر هێزەکانی ئاسایش وەستاونەتەوە و چەکیان بەکار هێناوە، تا ئێستا ڕوون نییە چۆن چەکیان دەستکەوتووە.
[6]
دەرەوەی کوردستان
- بە بەشداری جێگری سەرۆکی حکومەتی ئەرمینیا و بەرپرسانی دیکەی حکومەتی ئەو وڵاتە، دەرگای پەرستگایەکی نوێ لە گوندی ئاکنالیچ لە ئەرمینیا بەڕووی ئێزدییەکاندا کرایەوە کە لەڕووی رووبەرەوە بە گەورەترین پەرستگای ئێزدییەکان دادەنرێ. ئەو پڕۆژەیە فراوانکردنی پەرستگایەکی بچووک بوو کە حەوت ساڵ لەمەوبەر تەواوکرا و بە یەکەم پەرستگای ئێزدییەکان لە سەردەمی پاش یەکێتیی سۆڤیەت هەژمار دەکرا.
[7]
- ژووری ڕاگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی سەر بە وەزارەتی بەرگری لیبیا بڵاویکردۆتەوە کە سوپای ئه و وڵاتە توانیویەتی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سەر بە سوپای تورکیا لە ئاسمانی لیبیا بخاتە خوارەوە.
[2]
- دوای ئەوەی
عادل عەبدولمەهدیعادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە فەرمی رایگەیاند کە لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە ئیسرائیل هێرشەکانی سەر بنکەکانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی ئەنجامداوە، کمال حەسناوی، ئەمینداری بزووتنەوەی ئیبدال کە گروپێکی چەکداری سەر بە حەشدی شەعبییە دووپاتیکردەوە، وەڵامی ئیسرائیل دەدەنەوە.
[5]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان