لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 27-09-2019
باشووری کوردستان
- لەسەر رێگەی
هەولێرهەولێر-
کەرکوککەرکوک وێستگەیەکی دابەشکردنی بەنزین بەناوی وێستگەی زانکۆ گڕی گرت.
[1]
- دوو منداڵی رفێنراوی ئێزدی کە خوشک و بران، چارەنووسیان ئاشکرا دەبێ و ئێستا لە خانەیەکی بێسەرپەرشتانن لە شاری نەڤشەهیری تورکیا. شاندێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا سەردانی ئەو دوو منداڵەیان کردووە. سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە دەڵێت: مانگی داهاتوو لەڕێی دادگاوە بڕیار لە چارەنووسیان دەدرێت کە ئایا لەوێ دەمێننەوە یان دەگەڕێنرێنەوە بۆ کەسوکاریان.
[2]
10ەمین کۆنفرانسی ڕێکخراوی خانەوادەی شەهیدان لە مەخمور دەستیپێکرد
- ئەمڕۆ بە دروشمی ڕیزگرتن لە شەهیدان، پاراستنی بەهاکان و دامەزراندنی ژیانێکی ئازادە، 10ەمین کۆنفرانسی ڕێکخراوی خانەوادەی شەهیدان، بە بەشداریی 400 ئەندام لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە
مەخموورمەخموور دەستیپێکرد.
[3]
- بەهۆی قەیرانی داراییەوە دوێنێ مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە داخرا، فراکسیۆنی گۆڕانیش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، سەرچاوەی دارایی مۆزەخانەکە دابیندەکات و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری رەزامەندییان نیشانداوە.
[2]
- کاتژمێر 05:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوەندی ڕۆشنبیری
قەسرێقەسرێ لەهۆڵی ناوەند، ئێوارە کۆڕێکی لەژێر ناونیشانیشانی''گۆڕان، و گۆڕانی کۆمەڵایەتی''بۆ '
ئیحسان وەڵزیئیحسان وەڵزی' نوسەر و وەرگێڕ بەڕێوەبرد.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان