📊 بابەت 375,022 | وێنە 59,473 | پەڕتووک PDF 11,109 | فایلی پەیوەندیدار 43,992 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,910
لەم کاتەدا 17 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 13-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆13-07-2020
📆12-07-2020
📆11-07-2020
📆10-07-2020
📆09-07-2020
📆08-07-2020
📆07-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅13 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 12-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی دیاکۆ تارا کوڕی رەسووڵ خەڵکی گوندی کێلەسیپانی بەخشی لاجانی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.[7]
- لە شاری ورمێ، لە رێورەسمی شایی کوڕ و کچەکەیاندا، دایک و باوکی بووک و زاواکە تووشی کۆرۆنا بوون و هەر چواریان گیانیان لەدەستدا.[1]
باشووری کوردستان
- نۆ هەزار و 201 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 316 کەسیش گیانی
📅 11-07-2020
باکووری کوردستان
- بەگوێرەی راگەیێندراوی دەزگاکانی تورک، هێزەکانی جەندرمە لە ناوچە شاخاوییەکانی سەر بە شارۆچکەی شەنکایا لە پارێزگای ئەرزەڕۆم، لەمیانی رووبەڕووبوونەوەیەکدا سێ گەریلایان کوشتووە، کە بەرپرسێکی داواکراوی پەکەکە بەناوی (هالیس ئەرئۆغڵ) لەنێویاندا بووە. هەپەگە ئەمەی پشتڕاستنەکردووەتەوە.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هونەرمەندێکی کورد بە ناوی عەبدوڵڵا چاوەشی خەڵکی گوندی حاجی لەکی ناوچەی چۆمی مەجیدخانی بۆکان، بۆ لێپرسینەوە رەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەم
✌️ عەبدوڵڵا قادری ئازەر
خەڵکی نەغەدە و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو. رۆژی 13-07-1989 لە ڤیەننا لەگەڵ قاسملۆ و فازیل مەلا مەحمود لەلایەن داگیرکەری ئێرانەوە تیرۆر کران.
✌️ فازیل مەلا مەحمود مەلا رەسوڵ
لە ساڵی 1947 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە. لە قۆناغی خوێندنی ناوەندی زییندانی کراوە. لە سەرەتایی لاویەتیی جموجۆڵی رۆشنبیری و سیاسی هەبووە و وەک چەپیەکی ماوی خەباتی کردووە. لە هەفتاکاندا یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان. لە نیوەی هەفتاکاندا بەرەو ئەوروپا دەکەوێتە رێ و لە نەمسا جێگیر دەبێ و پەرە بە خوێندنی خۆی دەدا. لە ساڵی 1985 لە بەرلین بڕوانامەی دکتۆرای بە دەست هێنا لە زانستی سیاسەتی نێو دەوڵەتی. دامەزرێنەری گۆڤاری (مینبەر ئەلحیوار) بوو لە بەیروت ساڵی 1986. چەندین کتێبی نوسی
📊 لە هەولێر و سلێمانی 2384 منداڵ لەسەر شەقام کاردەکەن | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
لە هەولێر و سلێمانی 2384 منداڵ لەسەر شەقام کاردەکەن
📊 ئامار و راپرسی


بەردەوام ئەو منداڵانەی لەسەر شەقامەکان کاردەکەن یان لەژێر ناوی شت فرۆشتن سواڵ دەکەن زیاددەکەن، پۆلیسی سلێمانیسلێمانیش دەڵێت: بەشێک لەو منداڵانە بەکاردەهێنرێن بۆ گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان و دەستدرێژیان دەکرێتە سەر، دەشڵێت: کۆنترۆڵکردنی دیارەدەکە زۆر گرانە، چالاکوانێکی بواری منداڵانیش دەڵێت: ئەو منداڵانە خۆیان نایانەوێت ئەو کارە بکەن و بەکاردەهێنرێن.
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە 20ی تشرینی دووەمی ساڵی 1954 لە سویسرا یەکەم کۆنگرەی جیهانی تایبەت بە منداڵانی بەست تا کۆدەنگیەک هەبێت بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی منداڵان، ڕۆژی 1ی حوزەیرانی هەموو ساڵێکیش بە ڕۆژی جیهانی منداڵان ناسێنراوە، لە 20ی تشرینی دووەمی ساڵی 1989 نەتەوەیەکگرتوەکان بە ئامادەبوونی 19 1 وڵات یاداشتی بەرگریکردن لە مافەکانی منداڵانی مۆرکرد، بەڵام لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەی منداڵان مافەکانیان نا پارێزرێت و ئاشنانین بە ڕۆژەکە یان، بەڵکو هەزاران منداڵ لەسەر شەقام و ترافیکەکانی شارەکانی هەرێم کاریان پێدەکرێت و سواڵیان پێدەکرێت بەپێی ئامارێکی منداڵپارێزی کوردستان بە تەنها لە هەولێرهەولێر و سلێمانی 2384 منداڵ کاردەکەن.
یەکێک لە مێردمنداڵە ئیشکەرەکان نور فەیاز، کە تەمەنی چواردە ساڵە و وازی لە خوێندن هێناوە، لە ساڵی 2012وە لە سلێمانی نیشتەجێیە، لەگەڵ ئەوەی هیچی نەدەزانی دەربارەی ڕۆژێکی تایبەت بە ناوی ڕۆژی جیهانی منداڵان، خۆزگەی دەخواست بچیتەوە بۆ خوێندن و بۆ ڕۆژنیوز وتی: من نازانم لە 1ی حوزەیران چی هەیە، من ئاوارەم و خەڵکی شاری موسڵموسڵم، ڕؤژانە لە کاتژمێر 10ی بەیانی بۆ 10ی شەو عەلاگە دەفرۆشم و دوایش دەڕۆمەوە ماڵەوە، خۆم و دایکم بە کارکردن بژێوی خوشکەکانی ترم پەیدا دەکەین.
هاوکات سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، لەبارەی ڕێوشوێنەکان بۆ بنبڕکردنی ئەو دیاردەیە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، لیژنەیەکمان هەیە لەگەڵ منداڵپارێزی کوردستان و قائیمقامیەتی سلێمانی و هەروەها نەوجەوانانی سلێمانی بۆ هەر حاڵەتێک، کاتێک منداڵێک لەسەر شەقام دەبینرێت، لەلایەن ئەو لیژنانەوە دەبرێنە نەوجەوانان لەوێ پرسیاریان لێ دەکەن کە ئایا دایک و باوکیان هەیە؟ یان کەسێک هەیە بەخێویان بکات؟ ئەگەر هەبێت ئەوا بانگی دایک و باوکیان دەکرێت و لێپچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت لەلایەن دادگاوە بەپێی یاسای 9ی چاودێری خێزانی، ئەگەر یەکەمجاریان بێت تەنیا نوسراوێکیان پێ پڕدەکەنەوە ئەگەر دووبارە بکرێتەوە ئەوا سزا دەرێن و ئەوکاتە دەتوانن منداڵەکە ببەنەوە.
وتیشی: بەڵام لە دوای سێ جار لە گرتنی هەمان منداڵ ئەوکاتە منداڵەکە نادرێتەوە بەو خێزانە چونکە پێشێلی بەخێوکردنی منداڵەکەی کردووە و منداڵەکە دەدرێت بە نەوجەوانانی سلێمانی، وتیشی: تەنها لە پێنج مانگی ئەمساڵدا 80 منداڵ کە سەرجەمیان ئاوارە بوون لە دایک و باوکییان سەندراونەتەوە کە بەزۆر کاریان پێکردوون، دواتر دراون بە نەوجەوانان.
لەبارەی لێکەوتە خراپەکانی ئەم دیاردەیە ئەو بەرپرسەی پۆلیس وتی: بەشێک لەو منداڵانە بەکاردەهێنرێن بۆ گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان یان دەستدرێژی سێکسیان دەکرێتە سەر و لێیان دەدرێت و سوکایەتیان پێدەکرێت، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە کۆنترۆڵکردنی دیارەدەکە زۆر گرانە، هەتا کێشەی سنورەکان مابێت و دۆخی باشوری عێراق وابمێنێتەوە تەقینەوە و شڵەژاوی و نائارامی تێدابێت ئەم منداڵانەش هەر لە شەقامدا دەمێننەوە.
هەر لەسەر ئەو پرسە، نوعمان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری بەرنامەکان لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: وەک منداڵپارێزی کوردستان زۆر هەوڵمانداوە ئەم منداڵانە لەسەر شەقامەکان نەهێڵین پێش هاتنی ئاوارەکان و دوای هاتنی ئاوارەکانیش بەڵام هێشتا نەمنتوانیوە ئەوە بکەین، وتیشی: پێشتر منداڵانی سەر شەقام تەنها سواڵیان دەکرد، بەڵام ئێستا لەژێرناوی کارکردن و عەلاگە و کلێنس و بنیشت فرۆشتن، لەسەر شەقام و بەردەم ترافیکەکانن و هاوڵاتیان بێزار دەکەن.
ئەو بەرپرسەی منداڵپارێزی کوردستان، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە بەشێکی زۆر لەو منداڵانە ئاوارەن و دایک و باوکیان هەیە و شەوان دەگەڕێنەوە بۆ کەمپەکانیان، بەڵام ئەم منداڵانە دەستگیر ناکرێن بەڵکو بەهاوکاری پۆلیسی نەوجەوانان تەنیا کۆدەکرێنەوە و ئەو منداڵانە بەکاردەهێنرێن نەک خۆیان بیانەوێت ئەم کارە بکەن، وتیشی: هەندێک لەو دایک و باوکانە بۆتە پیشەیان ئەگەر 10 جاریش دەستگیربکرێن دیسان هەمان کار بە منداڵەکانیان دەکەنەوە.
بەگوێرەی ئاماری منداڵپارێزی کوردستان، لە ئێستادا لە شاری هەولێر، 1960 منداڵ کاردەکەن لە نێوانیاندا لە29٪یان منداڵی ئاوارەن، لە شاری سلێمانیش 424 منداڵ کاردەکەن کە لە 92٪یان منداڵی ئاوارەن.[1]
01-06-201901-06-2019
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 01-06-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 01-06-2019
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🙇 پێشێلکردنی مافی مرۆڤ
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🎒 پەروەردە
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🙇 پەناهاندە
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 97% ✔️
97%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
97%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 1 2019 10:22AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jun 1 2019 1:21PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jun 1 2019 1:21PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 282 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
لە هەولێر و سلێمانی 2384 منداڵ لەسەر شەقام کاردەکەن
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-06-2019
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️مادە هۆشبەرەکان
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,234 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574