Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
👫 کەسایەتییەکان
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کارو...
👫 کەسایەتییەکان
سامی کەمال
👫 کەسایەتییەکان
ئەمیر سوهەیلی
👫 کەسایەتییەکان
قادر جەمیل پاشا
👫 کەسایەتییەکان
عەلی حامید
📝 بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق لەکۆنگرەی نائاسایی باڵای وڵاتانی عەرەبی وتارێکی پێشکەشکرد | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق لەکۆنگرەی نائاسایی باڵای وڵاتانی عەرە...
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
برای بەڕێزم خادمی هەردوو حەرەمی پیرۆز، شا سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعود
سەرۆک باجی قاید سبسی
بەڕێز سکرتێری گشتی کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی
بەڕێزان دەوڵەتمەداران
سەرەتا ڕێگەم پێبدەن سوپاس و ستایشی خۆم بە براکانم لە شانشینی عەرەبستانی سعودی بگەیەنم هەر لە پادشا و حکومەت و گەلەکەی بۆ ئه و پێشوازییە گەرم و پڕ رێزەی لێیان کردین، له و کاتەوەی گەشتوینەتە خاکی ئەم وڵاتە میوانداریکارە شەرفەمەند و بەخشندە بوین بە خانە خوێکەیان کە مێژووەکەی ئه و بەخشندەییەی بنیادناوە.
لە مەککەی پیرۆز کۆدەبینەوە، لەم شوێنە پیرۆز و پاکە، لەم مانگە موبارەکەدا، نزاکانمان لە شەوانی کۆتایی مانگی پیرۆزی رەمەزان و لە ئامێزی ماڵی پەروەردگار دەنێرین و دەپاڕێینەوە کە پەروەردگار ئاشتی و ئارامی و خێر و خۆشی بەسەر گەلەکانمان ببارنێت و ببینە نمونەیەکی دیاری پەیڕەوکاری رەوشت و ئاکاری پێغەمبەرمان محەمەد مستەفا سڵاو سەلامی خوای لەسەر بێت لە پێناو چەسپاندنی بەهاکانی ئاشتی و خۆشەویستی و پێکەوەیی.
لەم بارودۆخە هەستیارەدا کۆبوونەوەکانمان دەکەین کە بەداخەوە دۆخی ناوچەکەمان ئەمرۆ باشتر نییە لە دوێنێ، لەکاتێکدا بەشێک لە وڵاتەکانمان لە جیهانی عەرەبی بە دۆخێکی گۆڕانکاری قورسدا تێپەڕ دەبن، دڵمان لای کەسوکارمانە لە سودان و جەزائر، ئەوان لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشه و ئاستەنگەکانیانن کە رووبەروویان دەبێتەوه، دۆخەکە لە وڵاتی لیبیا دڵخۆشکەر نین، لەلایەکی ترەوە سوریا لەگەڵمان نییە لە مرۆدا و بە دۆخێکی قورسدا تێپەڕ دەبێت، هاوکات دۆخی یەمەن و ئەقسای پیرۆز هاوار دەکات بەڵام هیچ کەس بەدەمییەوە ناچێ
بەدڵنیایەوە نابێت عێراق وڵاتەکەممان لە بیر بچێت، سەرەرای پێشکەوتن و دەستکەوتەکان و ئومێدەکان، بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە کە ئێستاش ئاستەنگی مەترسیدار لە بەردەمماندا ماوە.
برایان
لە میانی ئەم قەیران و دۆخە نەخوازرا و پێشهاتە یەک لەدوای یەکانەدا، لەم دۆخی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی هەستیاردا، شایەتحاڵی دۆخێکی قەیراناوین کە چاوەڕوان دەکرێت جەنگێکی گشتگیر بێتە ئاراوە، ئەگەر دۆخەکە بەره و باشتر نەبەین ئەوا روبەڕووی مەترسییەکی زۆری ئیقلیمی و نێودەوڵەتی دەبینەوە کە وڵاتەکانمان پەلکێشی ئه و دۆخە نەخوازراوە دەکات.
ئێمە لە عێراق ئەزمونێکی قورسمان هەیە لە جەنگ و بە ئامانجگرتنی تواناکانمان لە لایەن تیرۆرەوە کە کاری کردە سەر ئاسایشی ناوخۆمان و کاریگەریشی کردە سەر ئاسایشی جیهانی عەرەبی و دراوسێکانمان و تا ئه و رادەیەی سەر ئاسایش و ئارامی کۆمەڵی نێودەوڵەتی.
ئاسایشی شانشینی یەکگرتووی سعودییەی برا بریتیە لە ئاسایشی عێراق، ئاسایشی ئیمارات و ئاسایشی وڵاتانی کەنداویش ئاسایشی ئێمەیە، ئێمە لە عێراق بە جددی پابەندین بە ئاسایشی شانشینی سعودییە و دەوڵەتانی کەنداو، هەر بە ئامانجگرتنێکی ئاسایشیان هەرەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ئێمە و سەقامگیری و ئاسایشی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بەگشتی، ئیدانەی هەر جۆرە دوژمنکارییەک دەکەین کە بکرێت سەر براکانمان چونکە تێکچونی ئاسایشی ناوچەکە بریتیە لە تێکچونی ئاسایشی عێراق و سەقامگیرێکەشی.
کۆماری ئیسلامی ئێران دەوڵەتێکی ئیسلامی دراوسێی عێراق و وڵاتانی عەرەبیە، هیودارین کە ئاسایشی وڵاتەکەی بەدوور بێت لە هەر جۆرە بە ئامانجگرتنێک و سنوری 1400 کم بەیەکمانەوە دەبەستێت و پەیوەندییەکی قوڵ و پڕ مەودا بە یەکمانەوە گرێدەدات، بەدڵنیایشیەوە ئاسایش و سەقامگیری دەوڵەتی ئیسلامی هاوسێ کە لە بەرژەوەندی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامییە.
ناوچەکە پێویستی بە سەقامگیری و سیستەمێکی ئاسایشی هاوبەشە کە رێز لە سەروەری و دەستوەرنەدان بگرێت لە کاروباری ناوخۆی یەکتری و توندوتیژی و توندرەوی ئیدانە بکات، لەبەر ئەوەی هاوبەش و پابەندین بە ئاسایشی ناوچەکەوە.
هەوڵەکانمان تەنیا بە ئاڕاستەی بنیادنانی سیستەمی ئابووری و سیاسی کاریگەر نییە لەگەڵ براکانمان لە شانشینی و کەندا و وڵاتانی عەرەبی و دراوسێ ئیسلامییەکانمان بەڵکو ئامانجمان بەشداریکردنی دەوڵەتەکەمانە لە رارەوی دیبلۆماسی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری بەردەوام لە ناوچەکە و چارەسەرکردنی قەیرانە کەڵەکەبووەکانیەتی.
بەڕێزان خاوەنشکۆ و پایەبەرزەکان
ئێمە بەبێ جیاوازی لەگەڵ دەوروبەردا کار لەگەڵ یەکتری دەکەین دەمەوێت واز لە موجامەلە بهێنم و کۆمەڵێک پێشنیازی کردەیی بخەمە ڕوو بۆ ئەوەی بگەینە ئاستی ئه و رووداوەی کە پێویستی کرد ئەم لوتکە تایبەتەی بۆ ببەستین و شێوازی تەقلیدی ئەم لوتکانە تێپەڕێنین وەبیرتان دەهێنمەوە کە عێراق بە ناوەندی ئاسایشی ناوچەکە دادەنرێت توندوتیژی و نائارامی ئەمنی و سیاسی لە عێراق هاوکێشەی ئەمنی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکدا و بووە هەڕەشەیەک لەسەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئەوەش کۆمەڵێک دەرئەنجامی کارەساتباری لێکەوتەوه و سیستەمی ئەمنی و سیاسی لە ناوچەکە شێواند، بەهێزکردن و بەره و پێشبردنی سەقامگیری لە عێراق پێویستی بە هاوکاری و لێکتێگەیشتنی نێوان برایان و دۆستان و دراوسێکان هەیە ئەوەش وادەخوازێت دۆستانمان پشتیوانی لە عێراق بکەن، چونکە ئەگەر ئه و چاکبێتەوە هەمووان چاک دەبنەوە ئەگەر نەخۆشیش بێت هەمووان نەخۆش دەکەون، پێمان وایە هەر جۆرە پێکدادانێک لە ناوچەکەماندا رووبدات ئاسایشی عێراق دەخاتە مەترسیەوە.
لەم سۆنگەیەوە لە سۆنگەی بەرژەوەندییەکانی عێراق و پەرۆشیمان بۆ ئاسایشی ناوچەکە، عێراق ئامادەیە هەموو توانایەکی خۆی بخاتە گەڕ بۆکردنەوەی دەرگای دیالۆگ، گرینگیشە دیالۆگ راستەوخۆ بێت و توندو و تیژی و جەنگ وەلاوە بنێین وەک رێگە چارەیەک بۆ چارەسەرکردنی ئه و قەیرانەی رووبەڕوومان بۆتەوە گرنگە ئه و دیالۆگە سیستەمێکی هەرێمی سەقامگیری لێبکەوێتەوە و ببێتە بەردی بناغە بۆ کۆتایهێنان بەقەیرانەکانی ناوچەکە و بۆ ئەوەی ببێتە ناوچەیەک بۆ تەواوکار و لێکتێگەیشتن.
بەڕێزان
دووپاتی دەکەمەوە کە هەڵوێستی ئێمە پشتیوانی کردنە لە گەلی فەلەستین بۆبەدەست هێنانی مافەکانی لە دامەزراندنی دەوڵەتەکەی کە پایتەختەکەی قودسی شەریف بێت، هەروەها ئێمە بەپەرۆشین بۆ کۆتایهێنان بە نەهامەتییەکانی گەلی سوریا و دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی لەسەر بنەمای رێزگرتن لە ئیرادە بۆ ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە، هیوامان چارەسەرکردنی قەیرانی یەمەن و پشتیوانیش لە هەموو کۆششێکی دڵسۆزانە دەکەین بۆ کۆتایهێنان بە نەهامەتییەکانی گەلی یەمەنی برا و بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری و گەشەسەندنی.
لە کۆتایدا ئێمە لە عێراق دووپاتی دەکەینەوە کە باشترین رێگە چارە بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییمان بریتیە لە ئاشتی و یەکڕیزی لەبەرامبەر تیرۆر و توندڕەوی رێگەچارەی ئاسایشی هاوبەش کە رێز لە سەروەری وڵاتان دەگرێت و دەست وەردان لە کاروباری ناوخۆ رەتدەکاتەوە و پەیوەندی دۆستانە بەره و پێش دەبات و پەیوەندی بازرگانی و ئابووری پتەوتر دەکات.
ئاشتی و پێکەوە ژیان مایەی دەستپێکردنی کاروانی گەشە پێدانن لە وڵاتەکانماندا.
31-05-201931-05-2019
#️ هەشتاگ
#31-05-2019 |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️31-05-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بەرهەم ئەحمەد ساڵح
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 31-05-2019
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊷ وەرگێڕدراو
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇶 ئێڕاق
🗺 وڵات - هەرێم: سعودیە، عەرەبستان
🌐 وەرگێڕدراو لە زمانی: 🇸🇦 عەرەبی

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 31 2019 1:54PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: May 31 2019 10:55PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: May 31 2019 10:55PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 895 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.182 KB May 31 2019 1:55PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پ...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 26-11-2020
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
کاروانی جیهاز لە ساڵی 1960 لە سلێمانی لەدایک بووە، سەرەتای ساڵی 1983 ەوە چەکی بەرگری شەرەفی پێشمەرگایەتی لە شان کردووە و پاش چوارساڵ لە خەبات، ڕۆژی 21-03-1988 لە شاناخسێ بە سەختی بە چەکی کیمیاوی بریندار بووە، لەو کاتەوە نازناوی جیهازەکەی بوو بە کاروان کیمیاوی، هەر ئەو کاتە بۆ چارەسەر، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکانی تاران لە ئێران و لەوێشەوە، ساڵی 1990، وەک پەناهەندە گەیشتۆتە هۆڵەندا. کاروانی جیهاز جگە لەوەی لە خانەوادەیەکی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕی شاری سلێمانین، تەمەنی چەند ڕۆژێک بووە، کە باوکی شەهید کر
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
سامی کەمال
یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بروسک بوو، لە دایکبووی 1979ی هەولێرە و لە ساڵی 1999 پەیوەندی بە یانەی بروسک کرد و یەکێکە لە یاریزانە هەرەباش و سەرەکییەکانی یانەکە بوو، کە لەگەڵ یانەکەدا دوو وەرز لەسەریەک بوونە پاڵەوانی خولی کوردستان، هاوکات ماوەیەکی کورتیش بۆ یانەی برایەتی یاریی کردووە.
رۆژی 27-11-2017 بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.[1]
سامی کەمال
ئەمیر سوهەیلی
بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری سنە، لە 24-11-2018 لە ڕێگای نێوان کامیاران-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.[1]
ئەمیر سوهەیلی
قادر جەمیل پاشا
ساڵی 1891 لە ئامەد دایکبووە، چالاکی سیاسی بووە. لە 27-11-1973 لە شاری دیمەشق کۆچی دوایی کردووە.
قادر جەمیل پاشا
عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەرەتاوە چووەتە ڕیزەکانی حیزبی شیوعی عێراقەوە. ئەندامێکی چوست و چالاکی ئەو حیزبە بووە، بەتایبەتی لە ڕۆژە سەختەکاندا و بۆ تەنها ڕۆژێک دەستی لە خەبات هەڵنەگرتووە و میللەت و حیزبەکەی لە تەنگانەدا جێنەهێشتووە.
عەلی حامید، سەرەتای کار و پیشەکانی ژیانی بە کرێکاری دەستپێکردووە و بووەتە بەردتاش یاخود نەقاڕ و
عەلی حامید

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,359 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574