دادگاییکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش
باکووری کوردستان
- پۆلیسی تورک لە
ئامەدئامەد هەڵیکوتایە سەر ماڵی سەرۆکی لقی ئامەدی کۆمەڵەی 78 گانی ئالکان. پۆلیس دەرگەی ماڵەکەی شکاند و چوونە ژوورەوە. پاش پشکنینی ماڵەکه پۆلیس ئالکانی دەستگیر کرد و بردیانە بەڕێوەبەرایەتیی ئەمنی.
[1]
- پارتیی دیموکراتیی گەلان (
هەدەپەهەدەپە) لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵکوژییەکەی ناوچەی سیوەرەگ-ی سەر بە پارێزگەی ڕها لە باکووری کوردستان.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لاوێکی کورد بە ناوی عەلی جەوازک، خەڵکی شاری
بۆکانبۆکان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بانگهێشت و دواتر دەسبەسەر کرا.
[3]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سامی محەممەدنژاد، کوڕی جەماڵ، خەڵکی شاری
سەڵماسسەڵماس، لە شوێنی کارەکەی خۆیدا لە شەقامی ڕەزایی، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکنی دژبەری حکوومەتی ئێران، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
[3]
باشووری کوردستان
- بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لە شارۆچکەی
قەڵادزێقەڵادزێ (ژنێک خۆی سووتاندووە و لەسەر ڕووداوەکەش هاوژینەکەی دەستگیر کراوە.)
[1]
دەرەوەی کوردستان
-
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە، لە رێگەی سیستەمی پەیوەندی ڤیدیۆیی (تەلەکۆنفرانس)، لەزیندانی ئەدرنەوە بەشداریکرد لە پرۆسەی دادگایکردنی، لە 19یەمین دادگای سزای قورسی سینجانی ئەنقەرە.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان