بڕیار خەلیل عەبدوڵا
وەرگێڕ و زمانزان بڕیار خەلیل عەبدوڵا. دانیشتوی شاری دەربەندیخانە.
لە بەرواری 12/11/1992 لە شاری دەربەندیخان لەدایک بووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی ئامادەیی لە دەربەندیخان تەواوکردووە.
دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزییە لە زانکۆی سلێمانی ساڵی 2017 -2018.
خۆی دەڵێت: هەر لە تەمەنێکی منداڵییەوە حەزی لە خوێندنەوەی پەرتووک بووە و بەردەوامیش خەریکی خویندنەوەیە. حەزێکی زۆرم هەیە بۆکاری وەرگێڕان, چونکە وەرگێڕان سەرەڕای ئەوەی پیشەیە, لە هەمان کاتیشدا هونەرە. هیوامە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە خوێنەرانی وڵاتەکەم بکەم لە ڕێگەیکاری وەرگێڕانەوە.
🗄 سەرچاوەکان
[1] 👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست |
Bryar Xalil