بۆ یادی چوار ساڵەی رۆحیانەتی بەرزەفڕی شەهیدان؛ شێرکۆ فاتیح شوانی و حسێن مەنسور
📝 بەڵگەنامەکان
ئەمڕۆ و سبەی 30و 31 ی 1-2019 چوار ساڵ بەسەر شەهیدبوونی هەردوو فەرماندە (شێرکۆ فاتیح شوانی) و (حسێن مەنسور) و پۆلێک لە هاوسەنگەرانیان تێدەپەڕێت، کە بە خوێنی گەشیان پیلانی نەگریسی
داعشداعش و هاوکارەکانیان لە گۆڕناو، نەیانهێشت
کەرکوککەرکوک و پێکهاتەکانی وەک
موسڵموسڵ و سەڵاحەدین و ئەنبار داگیر بکرێ و، بکەوێتە دەست ئەو تاقمە هەمەجییە و، خەڵکەکەی رەشە کوژ بکرێ!
لە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵی شەڕی تاقمی تیرۆریستی داعش، هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە پاڵپشتی هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی جوامێری کەرکوک، گەورەترین نەبەردییان تۆمار کرد و رێگەیان نەدا تاقم و گروپە تیرۆرستییەکان، بە مەرامە گڵاوەکانی خۆیان بگەن و خاک و نیشتمانەکەمان داگیر بکەن و خەڵکەکەشی وەک کەنیزەک و جارییە لە بازاڕی جەهلدا کڕین و فرۆشتنیان پێوە بکرێ!.
بێگومان؛ سەروەری و شانازیی ئەو سەرکەوتنە گەورانەی کە بەسەر تاقمی تیرۆریستی داعشدا بەدەستهاتوون، لە پێشدا بۆ شەهیدان و کەسوکارە سەربەرزەکانییانە، لە ناو شەهیدانیشدا بۆ فەرماندە جوامێرەکانی وەک (لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی) و (حسێن مەنسور) و هاوڕێکانیانە کە بە ئازایەتیی و قارەمانێتی خۆیان، بوونە رەمزی بەرەنگاربوونەوەی تێکشکاندنی داعش لە پێناو پاراستنی سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک!.
مەخابن! شەوی 29لەسەر 30ی 1ی 2015 (لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی) لەگەڵ پۆلێک لە هاوسەنگەرانی و، رۆژێک داتریش31-1-2015 (لیوا حسێن مەنسور) لە کاتی بەرگریکردن لە خاکی پیرۆزی کوردستان و پێکهاتەکانی کەرکوک، لە شەڕێکی دەستەو یەخەی زۆر سەختدا لەگەڵ تاقمی تیرۆرستی داعش، کە پێلانێکی مەترسیداری بەرنامە بۆ داڕێژراویان بۆ داگیرکردنی کەرکوک دانابوو، گەیشتنە کاروانی نەمران و، بوونە قەڵغانی پاراستنی کەرکوک و دانیشتوانە رەسەنەکەی!.
سڵاو.. لە شەهیدانی رێگەی ئازادیی..!
هەر شەکاوە بێت ئاڵای پیرۆزی کوردستان..!
ئاسۆ مامەند
ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)
30-01-201930-01-2019