لە ساڵیادی شەڕە شومەکە و شەهیدبوونی فەرماندە و پێشمەرگەکانی یەکێتیدا
📝 بەڵگەنامەکان
شەهیدان شورای پۆڵاینی پاراستنی گەل و نیشتمانن.
لە یادی چوار ساڵەی شەهیدبوونی شێرکۆ شوانی و حسێن مەنسورو پۆلێک فەرماندەو تێکۆشەری گەلەکەمان، کە گیانی خۆیان کردە فیدای پارێزگاریکردن لە ئازادی و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیانی
کەرکوککەرکوکی قودسی کوردستان، بە ناوی مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوک، یەکێتی نیشتمانی کوردستان سڵاوی رێزو وەفا بۆ رۆحی بەرزە فڕی ئەو رۆڵە تێکۆشەرانە دەنێرین، کە لە رۆژانی سەختی شەڕی داسەپاوی تیرۆرستانی
داعشداعش، گیان و جەستەیان کردە قەڵغان بۆ بەرگری لەخەڵکی شارە خۆشەویستەکەمان کەرکوک، بە تەواوی پێکهاتە جیاوازییەکانییەوە.
گومان لەوەدانییە ئەگەر ئیرادەی پۆڵاینی هێزی پێشمەرگەو کۆی هێزەئەمنییەکان و پشتیوانی خەڵکە دڵسۆزەکەی کەرکوک نەبوایە، چارەنووسی خەڵک و شارەکەمان هەمان چارەنووسی ئەو شارانەدەبوو کە ئێستاشی لەگەڵ بێت هێشتا ژیانی بۆ نەگەڕاوەتەوە.
مەڵبەندی کەرکوک لە ماوەی شەڕی داسەپاوی (داعش) دا، بێگومان بە هاوکاری خەڵکی دڵسۆزی شارەکەمان، رۆڵ و پێگەیەکی هەرەکاریگەرو گرنگی هەبو لە ئیدارەدانی جەبهەکانی شەڕو پاراستنی ئەمنیەتی ناو شارو پڕۆسەی سەنگەر سازی و هاوکاری بەردەوامی هێزەکانی پێشمەرگە.
بەڵام مایەی ئەو پەڕی نیگەرانییە، کە دوای رژانی خوێنێکی زۆرو لە دەستدانی چەندین فەرماندەو تێکۆشەری قارەمان لەسەنگەرەکانی بەرگری، هاوکات شەونخونی و رەنجی زۆری سەرکردەو خەمخۆرانی کەرکوک، دواجار بەهۆی نەشارەزایی لە کایەی سیاسی و عینادی هەندێک سەرکردەو لایەنی سیاسی و ئەو گۆڕانکارییانەی کە بەهۆی کۆتایی شەڕی داعش هاتنە پێش، سەرەنجام کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان رووبەڕوی ئەم دۆخە نەخوازراوە کرایەوە.
جارێکی ترو لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی شەهیدانی شەوی هەینی 30ی کانونی دووەمی 2015 و رۆژانی دوایی و تەواوی شەهیدانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرستانی داعش، سڵاوی رێزو وەفا بۆ گیانی ئەو تێکۆشەرانە دەنێرین و بەڵێنی بەردەوام بوون لەسەر رێبازەکەیان دووپات دەکەینەوە.
سەربەرزی بۆ خانەوادەی شەهیدان
سەرکەوێ خەباتی رەوای گەلەکەمان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوک
29-01-201929-01-2019