سەید کەمال نادری
رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی
31-12-201831-12-2018 پێشمەرگە و فەرماندەی دێرێنی ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، هاوڕێ سەید کەماڵ بەدری دوای ماوەیەک نەخۆشی، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری لەندن دڵە نەسرەوتووەکەی کە هەردەم بە هیوای رزگاری و سەربەستیی کوردستان لێیدەدا، لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی یەکجارەکی لە بنەماڵە و کۆڕی هاوڕێ و هاوسەنگەرانی کرد. سەید کەماڵی بەدری کوڕی سەید کەریم، ساڵی 1341ی هەتاویی لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەری شاری
مەهابادمەهاباد لەدایک بوو. سەید کەماڵ تا پۆلی دووی ناوەندی لە قوتابخانەکانی فەرهەنگیان و رەزا پەهلەوی ئەوسەردەمی شاری مەهاباد خوێند. سال 1359ی هەتاویی دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و وەدەرنانی بنەماڵەی پەهلەوی، لە تەمەنی حەفدە ساڵیدا وەک هەستەی تشکیلاتی لەنێو شاری مەهاباد کاری دەکرد و بەهۆی ئاشکرا بوونی پاییزی 1359 بەرگی پیرۆزی پێسمەرگایەتی دەبەرکرد و بۆ ماوەی 6 مانگ لە شوڕای نیزامی شاردا لە ژێر فەرمانی شەهید سەرگورد عەبباسیدا ئەرکی بەڕێوەبرد. پاشان لە هێزی شەهید پێشەوا و لکی سێی ئەو هێزەدا درێژەی بە راپەڕاندنی ئەرک و کاری حیزبی و پێشمەرگایەتیدا. سەید کەماڵ لە بنکەی پەلی شەهیدانی کوردستان لە ئاوایی'' لاچین '' دەبوو کە مەودای لەگەڵ شاری مەهاباد تەنیا چەند کیلۆمیترێک بوو و لەوێرا ئاگاداری جم و جۆڵەکانی دوژمن دەبوون و هەروەها بۆ بەڕێوەبردنی چالاکیی ناو شار سەید کەماڵ بەڵەد و شارەزای رێی چوونە ناو شار بوو.
سەید کەماڵ بەهۆی هەڵسووکەوتی باش و قالب سووکی زۆر زوو بووە خۆشەویستی هاوڕێیانی و هەروەها ئەو خەڵکەی رۆژانە پێوەندیی لەگەڵیان هەبوو. ئەو پلەکانی پێشمەرگایەتی تا سەردەستە تێپەڕکرد و لەهەر چالاکییەک سەید کەماڵ بەشدار بووایە، هێز و ورەی دەبەخشییە هاوڕێ و هاوسەنگەرانی. دواتر بەهۆی لێوەشاوەیی و کارامەیی بووە کادری سیاسی و لەو ئەرکەشدا وەک بەشە نیزامییەکی سەرکەوتوو بوو. سالی 1363 نێردرا نەخۆشخانەی حیزب و بۆ دیتنی دەورەی دەرمانی و پاشان گەرایەوە ناوچەو بوو بە بەرپرسی دەرمانی لکی 3
پێوەندیی کۆمەڵایەتی سەید کەماڵ دەگەڵ خەڵکی ئەو ئاواییانەی بنکەی ئەوانی لێ دەبوو، گەرم و گوڕ بوو، زۆر جاران لە بنکە را نان و پێخۆری بۆ ئەو ماڵانە دەنارد کە دەست تەنگ و نەدار بوون.
سەید کەماڵ هاوکات کە کادری سیاسی و ئەمنیەتی و دواتر دابینکەری پێداویستیی بنکەکان بوو، لە ئاشکرا کردنی پیلان و رایەڵکە سیخوڕییەکانی رژێمی ئیسلامیی ئێرانیش خافڵ نەبوو و زۆر چالاکانە توانی دەیان نەخشە و پیلانی تیڕۆر و بۆمب دانانەوەی بەکریگیراوانی رژێم بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزب لە دۆڵەرەقە پووچەڵ بکاتەوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە سالی 1358سەید هیدایەت بەدری پێشمەرگەی هێزی شەهید پێشەوا کە بۆ مەئموریەتی حیزبی چوبونە سەقز لەشەری کورەخانەی جادەی سەقز بۆکان دوای شەرێکی قارەمانانە چووە نێو کاروانی شەهیدانی گەلەکەمان و هەروەها سالی 1962 نادر شێخ مەجیدی کوری پوری سەید کەمال لە هێرشی بۆ سەر پایەگای گراوی و قۆرخەتەپە شەهید بوو.
سەید کەماڵ ساڵی 1997ی زایینی بەهۆی نائەمنی کوردستان باشوورو هەرەشەی تیرۆرکردنی بەناچار رێی هەندەرانی گرتەبەر و سەرەتا لە وڵاتی نۆڕوێژ و دواتر لە ئینگلیستان و شاری لەندەن گیرسایەوە. دوای چەند ساڵ ژیان لە لەندەن، نەخۆشی بەرۆکی گرت و بەداخەوە دوای ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشییەکەی، دوانیوەرۆی رۆژی 31ی دسامبری 2018 دڵە نەسرەوتووەکەی کە هەموو کات بە هیوای رزگاریی و سەربەستیی کوردستان لێێدەدا، لە لێدان کەوت و درێژەی رێگای خەباتی بە هاواڵ و هاوسەنگەرانی سپارد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و خزم و کەس و کاریان و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکاو هاوبەشی خەمیانە.
1ی جانیوێری 2019
http://www.kurdistanukurd.com/?p=39327