📊 بابەت 374,800 | وێنە 59,366 | پەڕتووک PDF 11,083 | فایلی پەیوەندیدار 43,719 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,858
لەم کاتەدا 33 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 07-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆07-07-2020
📆06-07-2020
📆05-07-2020
📆04-07-2020
📆03-07-2020
📆02-07-2020
📆01-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅07 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 06-07-2020
باکووری کوردستان
- قەدەغەی چالاکی و خۆپیشاندان کە پارێزگاریی وان 2 هەزار و 20 رۆژە بەردەوامی پێدەدات، 15 رۆژی تر درێژکرایەوە.[6]
- لە شارەوانی شاری ئێلح کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی شارەوانی کە ماوەیەک بوو بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخرابوون، سەر لە نوێ دەستی پێکردووەتەوە. سونگول کۆرکماز هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح و چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی شارەوانی کە بە نیاز بوون بەشداری لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی شارەوانیەکەدا بکەن، رێگریان لێکرا و هێزەکانی پۆلیس نەیانهێشت بچن بۆ کۆبوونەوەکەیان. دواتر هەر یەک لە س
📅 05-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سەعید تابناک، ئەسکەندەر سەید محەمەدپوور، رەحمان تابش، ئەبووبەکر بیلال و رەحیم ڕەفعەتی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتیییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی، ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.[8]
- لاوێکی بۆکانی بە ناوی ئیبراهیم ڕەحمانی کوڕی عەزیز خەڵکی گوندی عەباس ئاوای ئەو شارە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوک
📅 04-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئومید مستەفاپوور، ئەندامی بەرەی یەکگرتووی کورد، بۆ زیندانی نەغەدە راگوێزرا. بەرەی یەکگرتووی کورد بەنیسبەت ئومید مستەفاپوور نیگەرانیی دەربڕیوە و خوازیاری دەستبەجێ ئازادکردنی ناوبراو بوون.[6]
باشووری کوردستان
- تۆپخانەکانی تورکیا دەوروبەری گوندی بێدهێ لە سنووری شارەدێی کانی ماسێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی تۆپباران دەکەن.[3]
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای راگەیاند و بەگویرەی راگەیەندراوەکە لە ماوەی شه و و رۆژێکدا 204 کەس تووشی
✌️ عەلی عەسکەری
کوڕی شێخ عەبدوڵڵا و برازای شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵەیە کە شێخی تەریقەتە.
ساڵی 1937 لەگوندی (عەسکەر) لەدایکبووە، شێخ عەبدوڵڵای باوکی یەکێک بووە لە لایەنگرە دڵسۆزەکانی شێخ مەحمودی نەمر.
شەهید عەلی عەسکەری لە سەردەمی لاوێتیداو ئەو کاتەی خوێندکاری ئامادەیی بوو لە کەرکوک پەیوەندیکردووە بە یەکێتی قوتابیانی کوردستان-ەوە و دواتریش بووە بە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە ئەنجامی چالاکییەکانیدا لەهەردوو رێکخراوی قوتابیان و لاواندا بوو بەئەندامی لیژنەی باڵاو دوای 14ی تەمموزی 1958 بوو بەئەندامی لیژنە
📊 دەڤەری سۆران دەروازەی هاوردەکردنی ماددەی هۆشبەرە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

دەڤەری سۆران دەروازەی هاوردەکردنی ماددەی هۆشبەرە


دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد رابی
شوێنی جوگرافی قەزاکانی دەڤەری سۆرانسۆران هۆکاری سەرەکییە بۆ بڵاوبونەوە و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لەو سنورەدا، ئاسایشی شارۆچکەی سۆران ئاشکرای دەکات: کە لەماوەی ساڵی 2018دا 140 کیلۆ ماددەی هۆشبەر و چەند باندێکی بازرگانیکردن بەو ماددەیەوە دەستگیرکراون و ڕادەستی یاسا کراون.
شوێنی جوگرافی سۆران هۆکاری سەرەکی بڵاوبونەوەی ماددەی هۆشبەرە بە بەرفراوانی
دەڤەری سۆران خۆی لە چوار قەزا دەبینێتەوە کە پێکدێن لە سۆران، چۆمانچۆمان، مێرگەسور و رواندزرواندز، سەنتەری ئەو دەڤەرە قەزای سۆرانە، شارەدێی حاجی ئۆمەرانی سەر بەقەزای چۆمان هاوسنوری کۆماری ئیسلامی ئێرانە، ناحیەی سیدەکانسیدەکانی سەر بەقەزای سۆران، هاوسنوری هەردوو وڵاتی تورکیا و ئێرانە، لەلایەکی دیکەوە قەزای مێرگەسور هاوسنورە لەگەڵ وڵاتی تورکیا، هەڵکەوتە و جوگرافیای ئەو دەڤەرە کە هاوسنوری نێوان هەردوو وڵاتی تورکیا و ئێرانە، هۆکاری سەرەکییە بۆ بڵاوبونەوەی ماددەی هۆشبەر لە دەڤەری سۆران و کوردستانیش، بە جۆرێک دەڤەری سۆران وەک پردێک وایە کە لە ژێرەوەی پردەکە گەنج ئالودەی ماددەی هۆشبەر دەبێت و لە سەری پردەکەشەوە، ماددەی هۆشبەر دەگوازرێتەوە و بازرگانی پێوەدەکرێت.
سەرچاوەیەکی ئاسایش لە قەزای سۆران کە نەیویست ئاماژە بەناوەکەی بدرێت بەدواڕۆژی وت: زۆربەی ئەو ماددە هۆشبەرەی کە دەهێنرێتە ئەو دەڤەرەوە تەنانەت کوردستانیش، لە ئێرانەوە دێت، زۆرجاریش لە تورکیاوە دێت، بەڵام بەشی هەرە زۆری لە وڵاتی ئێرانەوە دێتە ئەو سنورە.
وتیشی: زۆرجار ئەو ماددە هۆشبەرە لە ئێرانەوە دەبرێتە تورکیا و پاشان دەهێنرێتە هەرێمی کوردستان، زۆرجاریش بە پێچەوانەوە لە ئێرانەوە دەهێنرێتە دەڤەری سۆران و پاشان دەبرێتە وڵاتی تورکیا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست دواڕۆژ کەوتون، زۆرجار ئەو ماددە هۆشبەرانە لە دەروازەی حاجی ئۆمەران و ناوچە سنورییەکانی سیدەکان و مێرگەسور دەستی بەسەردا دەگیرێت و هەندێک کاتیش لە نێو سەنتەری قەزای سۆران دەستی بەسەردا دەگیرێت.
بە پێی ڕاگەیەنراوەکانی ئاسایشی بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران، زۆجار ئەو ماددە هۆشبەرە بە ڕێگەی قاچاغ و لەناوچە شاخاوییە سنورییەکان، یاخود لەڕێگەی کۆڵبەرکۆڵبەرییەوە دەهێنرێتە هەرێمی کوردستان، : مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ کەسێک دەسگیرکرا کە بەڕێگەی کۆڵبەرییەوە نزیکەی 30 کیلۆ ماددەی هۆشبەری هێنابوە سنوری قەزای چۆمان، لە مانگی تشرینی یەکەمیش هاووڵاتییەک دەستگیرکرا کە لە نێو تانکی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکەی بڕی پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەری حەشاردابوو.
لەماوەی کەمتر لە ساڵێکدا 140کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە
بەپێی ئامارێک کە بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی سۆران لە سەرەتای ئەم مانگەوە بۆ کەناڵەکانی راگەیاندنی پارتی و نزیک لەو حیزبەی ئاشکرا کرد: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاکو سەرەتای مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵ، 140 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە سنوری دەڤەری سۆران دەستی بەسەردا گیراوە، بەجۆرێک نزیکەی هەشتا کیلۆ لەو ماددەی هۆشبەرە جۆری هیرۆیین بووە کە هێزە ئەمنییەکانی سۆران دەستیان بەسەردا گرتوە.
باندەکان کێیان لە پشتە؟
بە پێی ئەو ڕاگەیەنراوانەی کە ئاسایشی بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران لە رابردودا بڵاویان کردۆتەوە، زۆربەی ئەو کەسانەی بازرگانیان بە ماددەی هۆشبەرەوە کردوە، خەڵکی سۆران، زاخۆزاخۆ، پشدەر و بیتوێن، هاەوڵاتی ئێرانی و تورکیشی تێدا بووە.
زۆر کات ئاسایش بە بیانوی تەواو نەبوونی لێکۆڵینەوە و دروست نەبونی کاریگەری لەسەر رەوتی لێکۆڵینەوەکان، ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرا ناکات کە لە باندەکانەوە دەسگیرکراون، ئەمەش گومانی ئەوە دروستدەکات کە ڕەنگە کەسانێک هەبن کە دەسەڵاتدار بن و هاوکار و کارئاسانی بۆ مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە بکەن یان خۆیان دەستیان لە بازرگانیکردن بەو ماددانەوە هەبێت و لەو بابەتەوە تێوەگلابن.
مافی مرۆڤی سۆران هۆشداری دەدات
جەواد سوار، بەرپرسی نووسینگەی مافی مرۆڤی سۆران لە لێدوانێکدا بەدواڕۆژی وت: هەرچەندە دەزگا ئەمنییەکانی ئەو سنورە زۆر چاوکراوەن و بەردەوام باندی مامەڵەکردن بە باندی هۆشبەر دەستگیر دەکەن، بەڵام ڕەنگە نیوەی ئەو ماددەیەش کە دەستی بەسەردا دەگرن، ڕەنگە بە ئەندازەی ئەو ڕێژەیەش نەتوانن دەستی بەسەردا بگرن، ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە لەسەر ئەو سنورە و وا دەکات ڕێژەی بەکارهێنان لە نێو گەنجان بەرزبێتەوە.
بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە شەڕی داعشداعش گرنگترە
عەمید سەدیق خۆرکی، بەڕێوەبەری ئاسایشی سۆران بە میدیاکانی نزیک لە حیزبەکەی راگەیاندووە: کە بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی ئەو ماددە هۆشبەرانە زۆر لە بەرەنگاربونەوەی شەڕی داعش گرنگترە، چونگە بە بڕوای ئەو بەرپرسە ئەمنییەی دەڤەری سۆران، هەرگەنجێگ توشی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بوەوە گەڕانەوەی بۆ نێو خانەوادە و کۆمەڵگە سەخت و دژوار دەبێت و هەرگیز نابێتەوە ئەو مرۆڤەی جاران و بە زەحمەت دێتەوە سەر خۆی.
غەریب حسێن، توێژەری دەرونی لەبارەی زیانە دەرونییەکانی ماددەی هۆشبەر بەدواڕۆژی وت : بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر توشی گرفتی جۆراوجۆر دەبنەوە وەک لەبیرچوونەوە، خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، وەهمی بەدگومانی سایکۆسیس، توانای سێکسی نامێنێت و گومانی خراپ بە خێزانەکەی دەبات.
وتیشی:کەسی توشبوو بە ماددەی هۆشبەر هەمیشە رەفتاری نابەجێ دەکات و شیرازەی خێزان تێکدەدات و دوچاری گۆشەگیریەکی سەخت وبەردەوام دەبێت و وردە وردەش توانا جەستەییەکانی لەدەستدەدات و دوچاری چەندین نەخۆشی دەرونی و جەستەیی دەبێتەوە بە تایبەتی نەخۆشی مێشک و کۆئەندامی دەمار و گەدە.
ئەو توێژەرە دەروونییە ئاماژەی بەوەشدا : بۆ ڕێگە گرتن لەو دیاردە مەترسیدارە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان چاوکراوەتر بن لە ڕێگریکردن لە ماددە هۆشبەرەکان.
ڕونیشیکردەوە: کە پێویستە سەنتەر و شوێنی تایبەت بە کەسانی ئالودەبوو بە ماددەی هۆشبەر بکرێتەوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئەو سەنتەرەوە چارەسەری دەرونی و تەندروستی وەربگرن و کەسانی پسپۆر ئەو چارەسەرییە لە ئەستۆ بگرن.
ئاماژەی بەوەشدا: کە دەزگا ڕاگەیاندنەکان ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و باسکردنی زیانەکانی ئەو ماددە مەترسیدارانەی کە ژیانی گەنج و بەکارهێنەران بە تەواوی وێران دەکەن.
دواڕۆژ هەوڵیدا ئاماری ڕێژەی بەکارهێنانی ئەو ماددەیە لە نێو گەنجاندا وەربگرێت، بەڵام دوای بەدواداچون دەرکەوت کە هیچ ڕێژەیەکی رەسمی لای دامودەزگا پەیوەندیدارەکان تایبەت بەو پرسە نیە، تەنها ئەوەندە نەبێت کە ئاسایشی سۆران بەردەوام بەکارهێنەران و ئەو کەسانەی مامەڵەی پێوە دەکەن دەستگیریان دەکات. بە گوێرەی ئامارێک کە بنکەی ئاسایشی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران، حاجی ئۆمەران و زاخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاوبۆتەوە، لەماوەی کەمتر لەیەک ساڵدا 600 کەس لەو سێ ناوچەیە بە بیانوی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەو جۆرە ماددەیەوە دەستگیرکراون.[1]
19-12-201819-12-2018
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 19-12-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 19-12-2018
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 📈 بەرزبوونەوە
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🚬 ماددە هۆشبەرەکان
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سۆران
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 19 2018 2:29PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Dec 19 2018 4:17PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Dec 19 2018 4:17PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 584 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

دەڤەری سۆران دەروازەی هاوردەکردنی ماددەی هۆشبەرە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️19-12-2018
🏰 شوێنەکان
1.👁️سۆران
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️مادە هۆشبەرەکان
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,218 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574