🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📷 دەشتی هەولێر کۆتایی سەدەی نۆزده
دەشتی هەولێر کۆتایی سەدەی نۆزده
📷 دەشتی هەولێر کۆتایی سەدەی نۆزده
📖 سکرتێرە 21
سکرتێرە 21

گۆتم : وەڵڵاهی مام عەوڵا ئەو پارە حەرامە، گۆتی : لۆ عەرامە ؟ گۆتم : ئەتوو دەعوەتت لۆمن کردیە، چ پەیوەندی بەحوکمەتی وەیە، حوکمەت بەتووی گۆتبوو ئەتوو دەعوەتی وەزیری بکەو پارەکەت دەدەینەوە
📖 سکرتێرە 21
📷 ئامانە لە هەولێر ساڵی 1974
ئامانە لە هەولێر ساڵی 1974
📷 ئامانە لە هەولێر ساڵی 1974
📷 عەنکاوە ساڵی 1974
عەنکاوە ساڵی 1974
📷 عەنکاوە ساڵی 1974
📖 هەولێرە ماست
هەولێرەماست

هەتا گوند بەهەڕمێن و ئاوەدان بون ترومبێل کەم و قەلیل تەنیاپەستی سۆر و عەوللا مەرەگەو برایم باول وگوێدرێژو هێستر وبارگیر هۆکاری گواستنەوە هاتنەشارو چونەوە گوند بون
باشترین و خۆشترین دیا
📖 هەولێرە ماست
📖 هەولێر لۆ وايلێهات ؟!
هەولێر لۆ وايلێهات ؟!
نوسينی : شێرزاد شێخانی

عجيب أمور، غريب قضية.. لەدوای 65 ساری تەمەن له و شارەدا، ئێستا خۆم بە غەريب دەزانم !.

شارەکەم وەها گۆڕايە بەحار دەيناسمەوە.
گەڕەکی وا پەيدا بووە
📖 هەولێر لۆ وايلێهات ؟!
📖 هگمتانە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ماد
هگمتانە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ماد
دەوڵەتی فارس بۆچی شوێنەواری مادەکان دەشارێتەوە !!؟

دیاکۆ یەکەم پادشای ماد بوو کە سەربەخۆی لەدەست ئاشوریەکان بەدەست هێنا.
مێژونوسی یۆنانی کە لە سەدەی پێنجەمی پێ
📖 هگمتانە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ماد
📖 دياکۆ دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی ماد کێیە؟
دياکو (ديوکس) دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی ماد کێیە ؟

دیاکۆ به دامەزرێنەری حکوومەتی ماد دادەنريت لە ساڵی 727ی پ.ز.
ئەو یەکەمین پاشای مادەکان بوو و لە نێوان ساڵەکانی 727 تا 675ی پێش زایین حوکمڕانی کر
📖 دياکۆ دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی ماد کێیە؟
📖 پەیکەرێکی بڕونزی پادشایەکی کوردستان 4 هەزار ساڵ پێش ئێستا
پەیکەرێکی بڕونزی پادشایەکی کوردستان 4 هەزارساڵ پێش ئێستا.

پەیکەری پادشایەکی گۆتیەکان
گۆتیەکان نەتەوەیەکی کۆنی کوردن بۆماوەی 125 ساڵ فەرمان ڕەوایان کردوە و لە 2300 بۆ 2200 پ.ز قەڵای کەرکوکی ئەمڕۆ
📖 پەیکەرێکی بڕونزی پادشایەکی کوردستان 4 هەزار ساڵ پێش ئێستا
📷 وێنەیەکی دەگمەنی سلێمانی ساڵی 1918
وێنەیەکی دەگمەنی سلێمانی ساڵی 1918
📷 وێنەیەکی دەگمەنی سلێمانی ساڵی 1918
📖 تەسجيلاتی جارانی هەولێر
تەسجيلاتی جارانی هەولێر
نوسينی : شێرزاد شێخانی

لەسەرەتای دەرکەوتنی تۆماری دەنگ (تەسجيل) بەتايبەتيش گۆرانی، هەولێريش وەکی هەر شارەکی ئه و دونيايە بە گرامفۆن واتە (قەوان) دەستی پێکرد کە داهێنەرەکەی
📖 تەسجيلاتی جارانی هەولێر
📖 مزگەوتی شێخی چۆلی
مزگەوتی شێخی.. چۆلی مزگەوتێکە لە ساڵی 1883 لەلایەن (شێخ محەممەدی چۆلی) و خەلیفە و موریدەکانی لە قووڕ و کەرپوچ دروستکراوە، دواتر لە ساڵی 1974 بە شێوەیەکی باشتر و جوانتر نوژەن کرایەوە تا سیمایەکی شارستا
📖 مزگەوتی شێخی چۆلی
📷 بەفربارینی هەولێر ساڵی 1924
وێنەیەکی دەگمەنی هەولێر کە بەفرێکی باشی لێ باریوە ساڵی1924
📷 بەفربارینی هەولێر ساڵی 1924
📷 وێنەیەکی جوان و یادگاری له شاری ورمێ ساڵی 1967
وێنەیەکی جوان و یادگاری له شاری ورمێ، خەزەڵوەری ساڵی 1346ی هەتاوی و 1967ی زایینی، گروپی هونەرمەندانی مەهاباد لەبەر دەرکی ئیدارەی کوللی فەرهەنگ بۆ بەڕێوەبردنی بەرنامەی هونەری بە بۆنەی دامەزراندنی تلویز
📷 وێنەیەکی جوان و یادگاری له شاری ورمێ ساڵی 1967
👫 ڕاستی بەهادین
ڕاستی بەهادین مەجید  لەدایکبووی 19ی نیسانی 2000،  سلێمانی نووسەر و لێکۆڵەری  کوردە. راستی لە تەمەنی چواردە ساڵیدا یەکەمین کۆمەڵە شیعری بڵاو کردۆتەوە. لە ئێستادا، ناوە بەناو بەتایبەت لە سایتە کوردیەکان
👫 ڕاستی بەهادین
✌️ موحسین حسێن
شەوی 11-05-2021 لە هێرشێکی داعش لە کفری شەهید بوو. نێوبراو باوکی چوار کچە.
✌️ موحسین حسێن
📖 سۆمەرییەکان یەکەم گەل بوون لەجیهاندا نەخشەی شارەکانیان کێشاوە
سۆمەریەکان یەکەم گەل بوون لەجیهاندا نەخشەی شارەکانیان کێشاوە.

ئەمە نەخشەی شارێکی سۆمەریە بە ناوی (نیپور —نفر)

لە نەخشەکەدا ناوی کۆلان و پەرستگا و باغ و باغات و دەرگای شارەکان و تونێلەکان و سەرچا
📖 سۆمەرییەکان یەکەم گەل بوون لەجیهاندا نەخشەی شارەکانیان کێشاوە
📕 رۆحی ئاوێنە
ئایە شیروان[1]
📕 رۆحی ئاوێنە
💬 ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
وڵاغە بەرزەی ڕەسەنی(ماین و ئەسپ) بەنرخ و جێی بایەخن بۆ ئەسپ سواری وسوارسوارێنێ و لەشکرکێشی و دیاری و بەخشین گرانبەهان، لە ئیدیۆمی کوردەواریشدا زۆر بایەخی پێدراوە و ل
💬 ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
💬 دەڵێی شێلاقەیه
دەڵێی شێلاقەیه
بێچووی باڵندە و گیانداران ناوی تایبەتی خۆیان هەیە، بزن بێچوەکەی کارە، مریشک بەچکەکەی جوجکەیە به و شێوەیە، بێچو و بەچکەی مراوی و قازیش کە تازە لەهێڵکه دێتەدەرێ لەکوردیدا پێ دەوترێت(ش
💬 دەڵێی شێلاقەیه
💬 چڕدۆیه
چڕدۆیه
هەندێجار چڕ لە چاوگی چڕین-ەوە هاتووە بەمانای زۆر و فره دێت وەکو خوێندنی بەکۆمەڵی باڵندە، لەهەندێ وشەی وەکو(غەریبی چڕ، گژوگیای چڕ، هیتر) لەشێوەزاریتر هەر دەنگ و هاوار و بانگکردنەوە وەکو ناوچەکا
💬 چڕدۆیه
📷 شار خاوەنی ئەم شاژنانە بوو ئەم وێنەیە لە ساڵی 1959 گیراوە
شار خاوەنی ئەم شاژنانە بوو..
ئەم وێنەیە لە ساڵی 1959 دا لە ماڵی محەمەد فەرج شاڵی گیراوە لە بەرخانەقا - سەرشەقام بە بۆنەی گەڕانەوەی پەروەر خان جەلال سائیب و دکتۆر قادر شاڵی لە ئیتالیا کە بۆ مانگی هەنگ
📷 شار خاوەنی ئەم شاژنانە بوو ئەم وێنەیە لە ساڵی 1959 گیراوە
📷 وەک هەوڵێک بۆ بەزیندووهێشتنەوەی یادگاری شێخ حسێنی گڵەزەردە
وەک هەوڵێک بۆ بەزیندووهێشتنەوەی یادگاری شێخ حسێنی گڵەزەردە شارەزا و فەلەکناسی کورد، هەموو ساڵێک بۆ دەستنیشانکردنی دەستپێک و کۆتایی مانگی رەمەزان لیژنەی بینینی مانگ دەچنە شاخی گڵەزەردە و لەوێوە چاودێری
📷 وەک هەوڵێک بۆ بەزیندووهێشتنەوەی یادگاری شێخ حسێنی گڵەزەردە
📷 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان - ساڵی 1965 گەرەکی مامۆستایان
یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان - ساڵی 1965 گەرەکی مامۆستایان سلێمانی
راوەستاوەکان لە دەستەڕاست
1. مامۆستا شێخ کەریمی شێخ محەمەد باراوی
2.مامۆستا قادر خەلیل
3.مامۆستا کامەران مەجید سەعید
4. شیخ قوتبەدین
📷 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان - ساڵی 1965 گەرەکی مامۆستایان
👫 کاروان حەسەن عەزیز
لە رێکەوتی 20-04-1988 لە شارۆچکەی شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە.
قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لە شەقڵاوە تەواو کردووە.
دەرچووی بەشی کیمیا-کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی
👫 کاروان حەسەن عەزیز
✌️ شەهیدان
عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەدی قازی ...
👫 کەسایەتییەکان
دیار ئەبوبەکر
✌️ شەهیدان
نەریمان فوئاد مەستی
✌️ شەهیدان
حەسەن حەمە ڕەشید
✌️ شەهیدان
موحسین حسێن
📖 هاتنی عوسمان ئوجەلان بۆ سلێمانی 02-10-1999 | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

هاتنی عوسمان ئوجەلان بۆ سلێمانی 02-10-1999
بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش ‌

چوونم بۆ قەندیل و هێنانی عوسمان ئوجەلان بۆ سلێمانی

لەبەر ئەوەی لێپرسراوی پەیوەندییەکان بووم، ڕۆژی 2/10/1999 لەسەر بڕیاری مەکتەبی سیاسی رۆیشتم بۆ قەندیل. لە ساڵی 1992 لە دوای شەڕەکانی خواکورک لەگەڵ عوسمان ئوجەلان فەرهاد بەیەک ئاشنا بووین. کێشەیەکمان هەبوو، ڕۆیشتم بۆ قەندیل بەدواییدا بۆ ئەوەی بە نهێنی قسەی لەسەر بکەین. پێکاکا نوێنەریان لە سلێمانی هەبوو. لەگەڵم هات و چووینە‌ شوێنی دیاریکراو، لەگەڵ خۆم عوسمانم سواری سەیارە کرد و هاتینە سلێمانی بۆ ماڵی خۆمان. پاش پشوودانێک چووینە‌ ماڵی هەڤاڵ جەبار فەرمان. شەوێ کاک جەبار و عومەر فەتاح و خۆم لەگەڵیان دانیشتین. ئەویش کانی یەڵماس و کەسێکی تری لەگەڵدا بوو. ماوەی دوو سەعات زیاتر کۆبووینەوە و لەسەر وەزعی خۆمان و ئەوان قسەمان کرد. پێمان وتن تورکیا زەختێکی زۆری لەسەر دروست کردوین. ئێوەش مادام لەم وڵاتەن، دەبێ هاوکارمان بن بۆ چارەسەرکردنی، ئەم پەیوەندییەش هی شاردنەوە نییە‌ و بایی ئەوەندە زانیارییان هەیه پێی بزانن‌. با بۆ مێژووش ئەم ڕاستییە‌ بڵێم بۆ ئەوەی نەوەی نوێ و ئەوانەش کە بێئاگان، بزانن ئێمە یارمەتیی زۆرمان دەدان و هاوکاریمان دەکردن، بۆ نمونە لە سلێمانی نەخۆشخانەیەکی تایبەت و نهێنی هەبوو بۆ نەخۆش و بریندارەکانیان و چەند خانویەکیان هەبوو، کە وەک بارەگا بۆ کاری خۆیان بەکاریان دەهێنا. من هاتوچۆم دەکردن.

ئەوان لە ڕێگەی مەخموورەوە، کە ئه و کاتە لە ژێر دەسەڵاتی ڕژێمدا بوو، دەهاتنە چەمچەماڵ، بە تایبەتی بریندارەکانیان. لە چەمچەماڵیش ئەندام کۆمیتەیەکی خۆمانم پێ ناساندبوون تا کارئاسانییان بۆ بکات. بە شه و لە چەمچەماڵەوە دەڕۆیشتن بۆ قەندیل. به ڕێگای تریشدا دەڕۆیشتن. دواجاریش لە خەستەخانەیەکی قەڵادزە به ‌نهێنی و لەسەر ئەرکی خۆم بەشێکم بۆ جیا کردبوونەوە بۆ ئەوەی خەڵک نەیانبینێ.

به ‌ئاگاداریی ئێمه لە قۆپی قەدەداغ پێشمەرگە و بارەگایان هەبوو‌. جا با بێمەوە سەر کۆبوونەوەکەی ماڵی هەڤاڵ جەبار فەرمان. لەبەر ئه و هەموو زەختەی له سەرمان بوو، لە کۆبوونەوەکە داوامان لێکردن و تکامان لێکردن هەرچۆنێک بێت، کێشەمان بۆ دروست نەکەن، خۆ ڕۆژانەش پێویستیی خۆیان لە قەڵادزه و ڕانیە‌وە بۆ جێبەجێ دەکرا. ئێمەش ئاگادار بووین و دەمانزانی. لەسەر کۆمەڵێک باسوخواسی ئه و ڕۆژە قسەمان کرد و پاش تەواوبوونی کۆبوونەوەکە هەر ئه و شەوە چوونە‌وە بارەگای خۆیان. خۆشم لەگەڵیاندا چووم.

هەڤاڵ جەبار فەرمان کەسێکی ئەمینی لابوو و ناوی مامۆستا عرفان بوو، منیش لە ڕابوردوودا دەمناسی و کادێر بوو. بۆ ڕۆژی دوایی لەگەڵ هەندێک پێشمەرگە داواکرا لەگەڵمدا بێت بۆ بردنەوەی عوسمان ئوجەلان. ڕاستییە‌کەی منیش ئەوەم لەیەک دایەوە نەک لە ڕێگە تووشی شتێک ببین. چونکی پێشتر زانیاری لەسەر شەمدین سوکاک کۆکرابۆوە، هالیکۆپتەری تورکی دابەزیبووە سەری و ڕفاندیان، زیاتر لەبەر حورمەت و ناوبانگی خۆم و یەکێتی لە سلێمانییەوە لەگەڵ سەیارەکەی خۆم سوارم کرد تاکو گەیشتینەوە لای بناری قەندیل، ئه و جێگەیەی خۆی وتی بەسه و ئیتر من گەڕامەوه.‌ تاکو بناری قەندیل سێ جار سەیارەکەم گۆڕی، چونکی ئەگەر شتێک بووایە‌ لە بابەتی شەمدین سوکاک، کراسی قورئانمان لەبەر بکردایە هەر دەیانوت دەسیسەی خۆیان بووە. ئێمەش تۆزێک زەختمان لێکردن کە نابێ به ‌ئاشکرا شتتان بۆ بێنن، چونکی سیخوڕی تورک ڕۆژانە زانیارییان دەداتێ.

جارێکی تریش هەر لە سلێمانی لەگەڵیان کۆبووینەوە لە ماڵی کاک جەبار فەرمان، کە نوێنەریان کانی یەڵماس و سینان بوو، لای ئێمەشەوە (من و عومەر سەید عەلی و محەمەد تۆفیق ڕەحیم) ئەم جارەیان بۆ ئەوەی داوایان لێبکەین، لە سلێمانی بارەگاکانیان چۆڵ بکەن. لەسەر ئەم داوایەش هەردوولا قسەی زۆرمان کرد‌.

نانی ئێوارەمان لە ماڵی جەبار فەرمان خوارد، کۆبوونەوەکە سێ سەعاتی خایاند. وتیان ڕۆژی یەکشەممە وەڵامتان دەدەینەوه،‌ هەر لەسەر کارئاسانی و پەیوەندیمان و لەسەر ڕۆشنایی کۆبوونەوەکە نوێنەرەکەیان کە ناوی رودی بوو، لەگەڵ ئەندامێکی مەکتەبی پەیوەندییەکاندا ناردم بۆ ڕانیە‌ بۆ لای هەڤاڵ عوسمان حاجی مەحموود کە لێپرسراوی مەڵبەندی هەشت بوو، بۆ ئەوەی خەستەخانەکەی قەڵادزە بەشێکی چۆڵ بکەن بۆ نەخۆش و بریندارەکانیان بۆ ئەوەی خەڵکی نەیانبینێ.

چوونی من و هەڤاڵ عومەر شێخ موس بۆ لای عوسمان ئوجەلان

هەڤاڵ عومەر شێخ موس لە سوید هاتبۆوە. لە ڕابوردوودا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو، کەسایەتییەکە لە تێکۆشەرەکانی گەلی کورد. لە ڕابوردووش پێش ئەوەی یەکێتی دروست ببێت، لە ئەوروپا کەسێکی چالاک بووە بۆ خزمەت گەلی کورد، کەسایەتییەکی ناسراویشە، داوای لێکردم لەگەڵی بچم بۆ لای عوسمان ئوجەلان لە قەندیل. بۆ ئەم سەفەرە بەرنامەمان دانا. من بە حوکمی ئەوەی لێپرسراوی پەیوەندییەکانم و سنووری پشدەر هەموویان دەناسم، ڕۆژی 1/12/1999 بەیانی زوو بەڕێ کەوتین بۆ جێگەی مەبەست. چووینە‌ دێی شێخان. عوسمان ئوجەلان هات و ماوەی دوو سەعات لەگەڵی دانیشتین، ئەم سەفەر و سەردانەمان بۆ هەمان مەبەستی هێورکردنەوەی بەینی یەکێتی و پێ‌کاکا بوو، کە ماوەیەک بوو گرژیی تێکەوتبوو، قسەکان لەسەر ئه و باسانە بوو، کە وابکەین تووشی شەڕمان نەکەن، ئەگینا هەردوولا زەرەرمەند دەبین. بۆ ئێوارە گەڕاینەوە بۆ سلێمانی. کاک عومەر سوپاسی کردم کە لەگەڵی ڕۆیشتووم و کارئاسانیم بۆ کردووە.

من و مامۆستا چەتۆ حەوێزی لەبەر ئەوەی هەردووکمان لە مەکتەبی پەیوەندییەکان بووین، لە هەوڵی ئەوەدا بووین لە سلێمانی جێگەیەکیان بۆ پەیدا بکەین. بە هاوکاریی وەستا عەبدول کە لێپرسراوی پێشمەرگەکانی لای خۆم بوو، جێگەیەکمان بۆ پەیدا کردن بۆ ئەوەی بە نهێنی تێیدا بن و نەیەن بۆ مەکتەبی پەیوەندییەکان، چونکی لە دەرەوەی مەکتەب هەواڵ بڵاو دەبۆوە. باسی ئەوەش هەبوو لەلایەن تورکەوه چاودێری بکرێن‌. خۆشم جارجارە سەردانی ماڵەکەیانم دەکرد.[1]


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📕 پەڕتووک | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش
📖 کورتەباس
1.👁️بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️مستەفا چاوڕەش
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📝 یاداشت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
90%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Nov 24 2018 11:03AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 24 2018 12:52PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Nov 24 2018 1:39PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 765 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 رۆحی ئاوێنە
  📖 سەید کەڵەک و هەشت چیرۆ...
  📖 هزرەکانی مەتی
  📖 هێمن لە نێوان نوێ خواز...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 13-05-2021
  🗓️ 12-05-2021
  🗓️ 11-05-2021
  🗓️ 10-05-2021
  🗓️ 09-05-2021
  🗓️ 08-05-2021
  🗓️ 07-05-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەدی قازی - عەبەی مەلا
لەساڵی 1953 لەشاری پێنجوێن لەدایکبووه.
لەبەر کاری سیاسی نەیتوانیوە خوێندن تەواو بکات، بۆیە هەر لەسەرەتای گەنجییەوە بۆتە پێشمەرگە.
لەدوای هەرەسی ساڵی 1974 و لەسەرەتای دروستبوونەوەی شۆڕش دیسان چۆتەوە ناو ریزەکانی پێشمەرگە.
لەساڵی 1978 لە کارەساتی هەکاری شەهید کرا.
لەساڵی 1993 تەرمی لە هەکارییەوە گەیاندرایەوە سلێمانی و لەگردی شەهیدان بەخاک سپێردرا.
هەر لەمنداڵییەوە لاسایی گۆرانییەکانی حەسەن زیرەکی کردۆتەوه.
لەساڵی 1975 لەگەڵ بەشداری تیپی مۆسیقای سلێمانی لە ئاهەنگی زانکۆی سلێمانی بەشداریی کردو
عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەدی قازی - عەبەی مەلا
دیار ئەبوبەکر
راهێنەری تازە پێگەیشتووانی بازیان بوو. رۆژی 13-05-2017 لەکاتی یاری نێوان هەردوو تیپی تازە پێگەیشتووانی بازیان و پێشمەرگەی سلێمانی، کەلە یاریگای چیا لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو، کێشە دروستبوو، دوای یاریەکەش بەهۆی تەقەکردنەوە لەدەرەوەی یاریگاکە، دیار بەکر راهێنەری تازە پێگەیشتووانی بازیان بەفیشەک بریندارکرا.
دوای گەیاندنی ئەو راهێنەرە بەنەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.[1]
دیار ئەبوبەکر
نەریمان فوئاد مەستی
لە دایکبووی گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی یە ساڵی 1952. لەپێناو بەرجەستەکردنی زانیارییە مێژوویی و ئەدەبی وکلتوری وڕۆشنبیرییەکاندا ڕووی لەبەشی زمانی کوردی زانکۆی بەغداد کردووە. لەڕۆژی 29-04-1974 کە دوا قۆناغی خوێندنی بوو لە زانکۆ، لەگەڵ هاورێیانی هاوبیر وبەهەڵوێست : لەیلا قاسم و جواد وئازاد و حەسەن لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکێکی پیرۆزی ڕێگای رزگاری نەتەوەکەیان بەدیل گیران و لەماوەیەکی کورتی بێ وێنە ولەڕێگەی دادگایەکی بەوێنەکراو لەرۆژی 12-05-1974لە بەندیخانەی ئەبوغرێب لە سێدارە دران.
نەریمان فوئاد مەستی
حەسەن حەمە ڕەشید
لە گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی لە ساڵی 1952 لەدایک بووە.
ئەو کاتەی گیرا لە قۆناگی چواری کۆلیژی ئاداب بەشی کوردی بوو لە زانکۆی بەغداد.[1]
لە رێکەوتی 12-05- 1974 لەگەڵ پۆلێک هاوڕێیدا لە بەندینخانەی ئەبوغرێب لەسێدارەدراوە.
حەسەن حەمە ڕەشید
موحسین حسێن
شەوی 11-05-2021 لە هێرشێکی داعش لە کفری شەهید بوو. نێوبراو باوکی چوار کچە.
موحسین حسێن

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,172 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)