🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📝 بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە ؟
بۆ بڵاوکردنەوەی یەکەمجار لە ڕێگەی کوردپێدیاوە.
لەگەڵ سڵاو وڕێز
بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟ خوێنەری هێژا، لە ڕێگەی خوێندنەوەی ئەم نووسراوە، وڵامی چەندین پرسیاری پێوەندیدار بە دە
📝 بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە ؟
📖 پیشەی دروستکردنی لانک لە هەولێر
پیشەی دروستکردنی لانک لە هەولێر(ئەربیل)

دروستکردنی لانک یەکێکە لەو پیشانەی کە رۆژ بەرۆژ بەرەو کەمبوونەوە و لەناوچون دەچێت، ئەو پیشەیەی لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ بەرهەمهێنانی بەردەوامە کە باوک و باپیرانمان
📖 پیشەی دروستکردنی لانک لە هەولێر
📷 هەولێر مەیدانی مریشکان نزیک بازاڕی عەلافان ساڵی 1992
هەولێر مەیدانی مریشکان نزیک بازاڕی عەلافان ساڵی 1992
📷 هەولێر مەیدانی مریشکان نزیک بازاڕی عەلافان ساڵی 1992
📖 یەکەم نەخشە کە لە جیهاندا دۆزراوەتەوە لە کوردستان بوە؟!
دەزانن یەکەم نەخشە کە لە جیاندا دۆزراوەتەوە لە کوردستان بوە؟
.
یەکەمین و کۆنترین نەخشە لەسەرتاسەری جیهان لەکوردستان دۆزراوەتەوە کە تەمەنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ (2300) ساڵ پ. ز، واتە (4300) ساڵ بەر لەئێست
📖 یەکەم نەخشە کە لە جیهاندا دۆزراوەتەوە لە کوردستان بوە؟!
📷 وێنەیەکی دەگمەنی منارەی چۆلی 1920
وێنەیەکی دەگمەنی منارەی چۆلی 1920
📷 وێنەیەکی دەگمەنی منارەی چۆلی 1920
📖 شەڕە گەڕەک
شەڕە گەڕەک...

قەمبورەکەی قەڵاتێ لە ساڵی1969و دواتر لە حەفتاکان چیتر نەمبینیوە. زۆر جاران لەگەڵ هاوڕێ منداڵیەکانم کە لە مەکتەبی خەباتی سەرەتایی شێخی چۆڵی بووین کە دەگەڕاینەوە قەڵاتێ. کۆمەڵێک شەقاوە
📖 شەڕە گەڕەک
📖 چەندین وێنەی مێژوویی سەبارەت بە پێچەو عەبا لە هەولێر
چەندین وێنەی بەڵگەی مێژوویی هەن سەبارەت بە پێچەو عەبا لە هەولێر
(پێچەوعەبا) یان (چارشەوعەبا)، یان هەر ناوێکی دیکەی هەبێ ژنان و ئافرەتانی لەهەولێرێ بەکاریان هێنابی لۆ چوونە دەر و بازاڕ و مێوانداری و
📖 چەندین وێنەی مێژوویی سەبارەت بە پێچەو عەبا لە هەولێر
📼 پیاسەیەک بەناو دەرارخانەی جارانی هەولێر
پیاسەیەک بەناو دەرارخانەی جارانی هەولێر، بازاڕێکی بە ڕسق و تێکەڵاو بوو، هەرچیەکت بویستبا بەدەستت دەکەت، ئێستا بوویتە پارکی نافورە..
📼 پیاسەیەک بەناو دەرارخانەی جارانی هەولێر
📕 ژینی چۆلەکە
هۆنراوە بۆ منداڵان
فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
چاپی یەکەی
سلێمانی 2004[1]
📕 ژینی چۆلەکە
📕 بووکە بچکۆلانە
شیعر بۆ منداڵان
فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
چاپی یەکەم
سلێمانی 2002 [1]
📕 بووکە بچکۆلانە
📕 ڕاستگۆیی
هۆنراوەی منداڵان
فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
چاپی یەکەم
سلێمانی 2003 [1]
📕 ڕاستگۆیی
📷 وێنەیەکی دەگمەن لەگەرەکی سەرای قەڵات گیراوە سالی 1906
وینەیەکی دەگمەن لەگەرەکی سەرای قەلات گیراوە سالی 1906 بەبۆنەی هەڵبژاردن و تاج لەسەر دانانی سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی (سوڵتان عبدالحمید)، کەسایەتی هەولێر ئامادەبوونە لەکاربەدەستانی هەولێر ئەوانەی ناسراون
📷 وێنەیەکی دەگمەن لەگەرەکی سەرای قەڵات گیراوە سالی 1906
📖 حزبی هیوا
حزبی هیوا..

حزبێکی نوێ خواز
وشیرازەیەکی، نیشتمان پەروەری هاوچەرخ بوو..

لەسیەکانی چەرخی بیستەم بەنازناوێکی کوردی لەهەولێر دەرکەوت..

ئەندامەکانی لەهەموو چین و توێژ بوون لەو بەرەی راستەوە تا ئە
📖 حزبی هیوا
📖 بازرگانی پاسکیل و وەستای پاسکیل لە هەولێر
بازرگانی پاسکیل و وەستای پاسکیل لە شاری هەولێر...
نوسینی : سید عیسی

سالانی شێستەکان زۆربەی ئەهلی شاری هەولێر هاتوو چۆیان بەسواری پایسکل بوو.

لەزۆری و بۆری پایسکل دائیرەی مرور هەرجارێ هەڵمەتیکی
📖 بازرگانی پاسکیل و وەستای پاسکیل لە هەولێر
📷 هەولێر خانووی مامۆستایان 1968
هەولێر-خانوی مامۆستایان-1968تیپی مۆسیقای مەکتەبێ.
لە چەپەوە: خالید غەریب بە ڤیالۆن، نیازی بە دەف، جەمال عوسمان بە ڤیالۆن، دلاوەر مەجید بەنەی، وریا ئەحمەد بە عود،
سادق هەریری گۆیندە، شێرزاد عوزێری ب
📷 هەولێر خانووی مامۆستایان 1968
📖 حەمە قەدۆی موسڵ کێیە؟
حەمەقەدۆی موسڵ.

بازرگانێکی گەورە وبەناوبانگی شاری موسڵ بووە،
قارونی ناوچەکە بووە، دەوڵەمەندی وو پارەداریی بەئەودا دەناسرایەوە، بەجۆرێک هەچیەکی بیویستایە بەهەر نرخێک بوایە دەیتوانی بیکڕێ.

حەمە
📖 حەمە قەدۆی موسڵ کێیە؟
📷 وێنەی هەولێر ساڵی 1970
ئەو وێنەیە لە ساڵی 1970 گیراوە بەکامێرای ئیسماعیل هەمەوەندی، وێنەکە لەپردی سەعدوناوەی تێپەڕدەبی بەرەو بازاڕ و لای ڕاست نادی مۆزەفین و لای چەپ بانکی ڕافیدەین ناوبازاڕ دیاره..
📷 وێنەی هەولێر ساڵی 1970
📖 ئاوی میری
(ئاوی میری) لە هەولێرێ کارێزی ئاوی میری دەکەوێتە ڕۆژهەلاتی هەولێر لە نێوان هەردو گوندی (باداوە) و (حەسارۆکان) بە دو قۆل لێدراوەو بەرەو هەولێر هاتوە قۆلێکیان سەرجەم کارێزەکان لە ئاقاری حەسارۆکانە قۆلی
📖 ئاوی میری
📖 هورتکە نان
هورتکە نان

دەبی ووردکە نان و پەلکە نان بی (نانە ڕەقە) و شتی وا نەبووە.
نانی تیری سبەینان لەهەموو ماڵەکی گوندی و شاریش دەکرا، زیاتر لە ناندینێ بوو کەرەستەکانی تەشتی فافۆن و (سێر)سێڵ و کەندووی ئاردی
📖 هورتکە نان
📖 مەعمەل نەسیجی هەولێری 1976
هەولێر، 1976/11/8
الشرکة العامة للغزل والنسيج الصوفي في أربيل
(مەعمەل نەسیجی هەولێری)...

سەرەتا:-
بەتەنیا لە شاری هەولێرێ، پێش چل و پێنج ساڵ، ئەوەندە مەعمەل و مەحەل و بەرهەمە ناوەخۆیەی تێدابوو!
📖 مەعمەل نەسیجی هەولێری 1976
📷 هەولێر پێش پارێزگا 1986
هەولێر پێش پارێزگا 1986..
📷 هەولێر پێش پارێزگا 1986
📖 منداڵی ئیمە بەو شیوەیە بوو؟!
کاتی منداڵی ئیمە بەو شیوەیە بووین

گەورەبوم ئێستا هیچ حەزوو ئارەزووی ژیانم نەماوە، ئێستا وەک جاران پێناکەنم خۆزگە ئەگەڕامەوە بۆ منالی بیرمە کە مناڵ بووم.

کەناڵی تەلەفزيۆنی سەعات (6) دەکرايە وە س
📖 منداڵی ئیمە بەو شیوەیە بوو؟!
📷 دەشتی هەولێر کۆتایی سەدەی نۆزده
دەشتی هەولێر کۆتایی سەدەی نۆزده
📷 دەشتی هەولێر کۆتایی سەدەی نۆزده
📖 سکرتێرە 21
سکرتێرە 21

گۆتم : وەڵڵاهی مام عەوڵا ئەو پارە حەرامە، گۆتی : لۆ عەرامە ؟ گۆتم : ئەتوو دەعوەتت لۆمن کردیە، چ پەیوەندی بەحوکمەتی وەیە، حوکمەت بەتووی گۆتبوو ئەتوو دەعوەتی وەزیری بکەو پارەکەت دەدەینەوە
📖 سکرتێرە 21
📷 ئامانە لە هەولێر ساڵی 1974
ئامانە لە هەولێر ساڵی 1974
📷 ئامانە لە هەولێر ساڵی 1974
✌️ شەهیدان
لەیلا قاسم
👫 کەسایەتییەکان
دیار ئەبوبەکر
👫 کەسایەتییەکان
حەمە مەلا
✌️ شەهیدان
حەسەن حەمە ڕەشید
✌️ شەهیدان
موحسین حسێن
📖 شەڕی براکۆژی و ڕاونانی سەید کاکە | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
شەڕی براکۆژی و ڕاونانی سەید کاکە
📖 کورتەباس

یادەوەرییەکان
مستەفا چاوڕەش


پاش ئەوەی لەگەڵ هێزەکەی هەرێمی 4 یەکمان گرتەوە، نامەم نارد بۆ ئەوانەی پەرتەوازە بووبوون و کەوتبوونە ئەملاوئەولا. لە مالومەوە بەره و هەڵەدن دێبەدێ بەدوای سەید کاکه و هێزەکەیدا ڕۆیشتین. لەگەڵ کادێرەکان قسەم کرد، مەعلوماتم کۆکردەوە لەسەر هێزەکەی سەید کاکە و ناوچەکە. زانیمان بەره و دێی شارستێن ڕۆیشتوون و لەوێشەوە بەره و مەرگە، بێجگە لە هێزەکەی هەرێمی چوار، هێزێکی ترمان هەبوو، لەگەڵ کاک زیرۆ عەبدوڵڵا‌ یەکمان گرتەوە. لەگەڵ کادێرەکان بەره و مەرگه دەهاتین، دڵشاد تۆفیق حاجی باقی و هەندێک پێشمەرگەی ترمان بینی.‌ دیار بوو ئەوانیش لە مەرگە بوون. لەگەڵ هێزەکەی کە لەگەڵمدایە و هەڤاڵە شارەزاکان کۆمکردنەوە. هەر شەوێ ئه و جێگەیانەی پێویست بوو، هێزم بۆ نارد و ڕێنماییم کردن چی بکەن. تەماشای ناوچەکەم کرد بۆ ئەوەی بزانم چی بکەم باشە.

1- هێزێکم نارد بۆ هەوارەبەرزە، شاخێکی بەرزە و بەسەر چەند لایەکدا دەڕوانێت، بەتایبەت دێی بیوەکه و ئاوەژێ و شارستێن. لە ڕووی سەربازییەوە جێگەیەکی زۆر گرنگ بوو و ستراتیژی بوو.

2- زیرۆ عەبدوڵڵا‌ هێزێکی لەگەڵ بوو و ژمارەیان پەنجا پ.م زیاتر بوو. خۆشی خەڵکی مەرگە بوو، شارەزا بوو. ئەوانم بۆ شاخی بەردقلیش دانا، ئەمیش بەسەر دێی مەرگە و جادەی قیری سەرەکی و مەلا سەفی و بیوەکە و پاشکێش دەڕوانێ.

3- هەندێک هێزی تری خۆمان هەبوو لە ناوچەکەدا، تیپی 44ی چەکوچ‌ لەگەڵ شێخ سەدرەدین بوون و بە شاخی ئاسۆسەوە بوون، سوفیان و مەرگە له ‌بەردەستیاندا بوو، بێجگە له و هێزەی لەگەڵ خۆمدا بوو.

4- بەرەبەیان هێزەکەی سەید کاکە، حەمە عەلی بەردەشانی و ئەوانەی لەگەڵیدا بوون، کە ناوەکانیان نازانم، لەگەڵ سەید لە پێدەشتەکەی پشتی بیوەکەدا لە دەرەوەی دێ بوون. لای ئێمەشەوە کەمین دەردەکرێ بۆ لای مەلا سەفی، دڵشاد کادێر بوو، لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەک دەکەونە کەمینەکەیان و شەهید دەبێ.‌ بەوەش شەڕ دامەزرا و لە یەک ئاشکرا بووین، جێگەکانیشمان له ‌یەکتر دیار بوو. من خۆشم لە دەوری شارستێن بووم و بەره و ڕووی ئەوان ڕۆیشتم. ئەگەر هێزەکەی بەردقلیش وەک پێویست بوونایە، ئێمە ئەمانتوانی زیانی زۆریان لێبدەین، چونکی له ‌بەردەمیاندا نوستبوون، ئێمە سەرشاخمان بەدەستەوە بوو. شەڕ لە چەند قۆڵێکەوە دەستی پێکرد. هێزەکەی ئاسۆس و تیپی 44 لەگەڵمان تەماسیان هەبوو. هێزی سەید کاکە به ‌درێژایی شاخی دارەبەنان دامەزرابوون. شەڕی سەرەکی لەوێ بوو، تاکو ئێوارە خۆیان ڕاگرت. دوایی شکان و خۆیان گەیاندە دێی سێ ناجیان بۆ پەڕینەوه،‌ چوار کەسیان لێکوژرا و بەجێمان، شه و پەڕینەوە. سەید کاکە ماینەکەی لێبەجێما، چوونە‌ بناری کۆسرەت، ئێمەش ڕۆژی دوایی هێزەکانی خۆمان ڕێک خستەوه.‌ ئه و ڕۆژە چووینە‌ دێی مەرگە، کە له و ناوە مەرکەزه.‌ جارێکی تریش هێزەکانم دابەش کردەوە. به ‌گوێرەی بەرنامەی شەڕەکەمان هەرکەسه جێگەی خۆی بۆ دیاری کرا. ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەبوو پاش شکانی هەرێمی 4 هەڵسانەوەیەکی باش بوو. پاش دوو ڕۆژ لەبەری مەرگەوە لە دێی خۆشاوەوە ڕۆیشتین بەدوایاندا بۆ بناری کۆسرەت.

ئه و بەرنامەیەی کە بڕیارە من جێبەجێی بکەم تاکو لەگەڵ هێزەکەی کاک نەوشیروان یەک بگرینەوە، دەبێ بەردەوام بم لەسەری بۆئەوەی لە ناوچەکە دەریان بکەین. شەوێ گەیشتینە دێی توربە. دەبوایە‌ لەبەر حکومەت کە ڕەبایەکانی دیار بوون، هەر به ‌شه و لە ئاوی دەریاچەی بە بەلەم بپەڕیینەوە. لە توربه نانی بەیانیمان خوارد. بۆ ڕۆژەکەی ڕۆیشتین بۆ چناران. دیار بوو هێزەکەی حەمە عەلی بەردەشانی کە لەگەڵ سەید پەڕیوونەتەوه. حیزبی شیوعی کە عەلی حاجی نادر بەرپرسی بوو، لەوێ هاوکاریی کردبوون و له و ناوە خۆیان شاردبووەوە، خزمایەتیی هەبوو لەگەڵیان، وەک شیلانەیی داڵدەی حەمە عەلی و ئەوانی دابوو. کە گەیشتم، هەندێک دەنگەدەنگمان بوو لەسەر ئەوەی کردبووی. بەڵام بەوە تەواو بوو، لەوێ تووشی شەڕ نەبووین. ئەو کاتە‌ شەهید سەربازیش لەگەڵ ئەوان بوو. هەر لە بناری کۆسرەت بوون. ئیتر ئێمە کارەکەمان تەواو نەبووە، هەنگاوبەهەنگاو و دێبەدێ بەره و (کەلکان و ئالیقە و شوشکە و باسەڕە و خدران) ڕۆیشتین، شەوێکیش له و سنوورە لە بناری کۆسرەت ماینەوە. ڕێکخستنی خۆمان کە خەڵکی سنوورەکە بوون، هاتن بۆ لامان.‌ هەندێک زانیاریان داینێ لەسەر حکومەت و ئه و هێزەی لەگەڵ سەید کاکەیە، لە دێی مێوژە هەرێمی چوارم ناردەوە بۆ ئەوەی سنوورەکەیان بە چۆڵی نەمێنێتەوە. دانا ئەحمەد مەجید و برادەرانیان بۆ شەویش لە دێی خدرانەوە به ‌هۆی چاوساغ و خەڵکی شارەزا بەلای دێی قەسرۆک و کڵاوسووراندا پەڕینەوە بەره و دێی سکتان. ئه و شەوە دوا قۆناغمان دێی سکتان بوو، ئێستا سکتان هاتووەتە سەر جاده،‌ پێشتر لە بناری شاخەکەدابوو، جێگەیەکی باش و قایم بوو.

دەبوایە‌ بە شه و هاتوچۆمان بکردایە،‌ چونکی لەسەر جادەی گشتی ڕەبایەی سەربازی لێیه.‌ هەروەها سەربازگەیەک لە دێی قەمتەران هەبوو، لە سەرێکی تریشەوە بۆ ئەوەی ئەوەی بۆی هاتووین، بیپێکین، ڕۆژی دوایی هێزێکی هەرێمی 14 بە سەرپەرشتیی سوارەی عەباسی مامەند ئاغا لەگەڵ ئێمە یەکی گرتەوه و سکتانمان بەجێهێشت بەره و دێی چیوەکان. لە سکتان کوڕێکی شۆفێری لێبوو، نامەیەکم نووسی بۆ کاک نەوشیروان و ناردم بۆ سلێمانی بۆ ڕێکخستن بۆ ئەوەی به ‌زووترین کات بگاتە دەستی کاک نەوشیروان و سەرکردایەتی، بۆ ئەوەی ئاگادار بن کە لە کوێم و چیمان کردووه و چۆن سەیدمان شکاندووە.

کەوتینە ڕێگە و بە شاخەکەدا هەڵگەڕاین، به ‌شێوەی پێشمەرگانە دوودوو نێوانمان هەبوو، چەند مەترێک لە نێوان یەکتردا بەره و چیوه کەوتینە ڕێ. چەند سەعاتێک ڕێگەکەی دوور بوو، کە نزیک چیوەی سەروو بووینەوە، من خۆم لەگەڵ هێزێکی کەم به ‌لای ڕاستدا هەڵکشام بۆ شاخەکە و چوومە‌ لای سەرەوەی، بە دووربین تەماشام دەکرد، به ‌دەستی ڕاستدا جادەی سەرەکیی بالیسان و سەروچاوە بوو، دێی وەرێ له ‌بەردەماندا بوو، جادەی قیره،‌ حکومەت دروستی کردووە. جێگەکەی ئێمە کە خۆمی لێبووم، زۆر قایم و سەخت بوو. دەمەدەمی ئێوارە تەماشام کرد وا چەند چەکدارێک سەردەکەون بۆ ئه و شاخەی ئێمەی لێیە. ئێمەش لێیان دامەزراین. ئەوان ئاگایان لە ئێمە نەبوو تاکو نزیک بوونەوە، دەرکەوت سەید و جەماعەتەکەی لە دێی چیوە بوون. دەنگمان دان و لێمان دان، بەره و چیوه هەڵاتن.‌ هێزەکەی لای منیش دوایان کەوتین، تاکو ناو دێ ڕاومان نان و شەوی بەسەردا هات. ئیتر لە یەکتر ئاشکرا بووین. لایەکەی هێزەکەی کاک نەوشیروانی لەگەڵە، لە دەوری بالیسانن، زانییان ئێمەش گەیشتووین و جێگەی باشمان بەدەستەوەیە و سەیدمان شکاندووه. ئەوەش زانرا کە هێزەکەی سەید کاکە کەوتۆتە نێوان هەردوو هێزەکەی ئێمەوە، کاک نەوشیروان ملازم سەید کەریمی لەگەڵدایە، بەداخەوە سەید کەریم له ‌کاتی گفتوگۆی یەکێتی لە ساڵی 1984 لەگەڵ حکومەت جاشەکانی تاسڵوجە شەهیدیان کرد.

بەرەبەیان لە چەند قۆڵێکەوە بۆیان چووین. بە شاخی هەورێدا هەڵگەڕان. هەورێ شاخێکی گەوره و درێژ و سەختە. شەڕ دامەزرا و هەنگاوبەهەنگاو لێیان چووینە‌ پێشەوە. سەید شاخی هەورێشی چۆ‌ڵ کرد. چەند کوژاوێکی بەجێ هێشت و بەره و دێی کونە فلوسە ڕای کرد. ئێمەش بە هەردوولامان هێزێکی یەکجار زۆر و باش و بەڕوحیەتمان هەبوو. وازمان لێنەهێنان و دوایان کەوتین. پاش تەواوبوونی شەڕ لە دۆڵی بالیسان و شاخی هەورێ و دێی چیوە لەگەڵ هێزەکەی لای کاک نەوشیروان و سەید کەریم یەکمان گرتەوه.‌ کاک نەوشیروان کۆبوونەوەیەکی پێکردین، بەرنامەی تازەمان دانا. شەوێک یان دوو شه و له و ناوە ماینەوە. بۆ ئەوەی سەید و هێزەکەی نەحەسێنەوە، بە دوایاندا ڕۆیشتین و چووینە‌ دێی نازەنین، لەوێ شەوێک ماینەوه.‌ هێزەکەی لای نازەنین لەگەڵ من بوون، ئەوانی تر لای سەید کەریم بوون و له ‌لایەکی ترەوە چوون. دلاوەری ئەحمەد مەجید لەگەڵم بوو، بەسەر شاخی سەفیندا سەرکەوتین. دیار بوو شه و لەوێ مابوونەوه،‌ لە چەند سەنگەرێک لێفه و بەتانییان بەجێ هشتبوو لەسەر شاخ.

ئێمەش لەگەڵ هێزەکانی هەولێر و سەید کەریم بووین، کە شارەزا بوون، چونکی هێزەکەی لەگەڵ من بوو، یەکەمجار بوو ئه و ناوچەیە ببینین، لەگەڵ هێزەکانی ئەوان بۆ چەند دێیەک چووین وەک (عەلیان، سوسە، ونەکە تاکو زیارات). ئەو کاتە‌ تۆفیق بیرێژی و ئازاد خۆشناو لەگەڵمان بوون. لەوێ بڕیاریان دا پاش چەند ڕۆژێ من بگەڕێمەوه. سەیدمان بەره و دەشتی هەولێر ڕاونا. من گەڕامەوە بۆ ناوچەی سەرگەڵوو. ئه و هیزەی لەگەڵمدا بوو، لە ڕێگەی ئاوی دوکان لە تۆربەوە پەڕیینەوە بۆ خۆشاو، لەوێشەوە بۆ لای سەرگەڵوو، جارێکی تریش بەهەمان شێوە هێزێکی سۆشیالیست پاشماوەکەیان له و ناوە مابوون، لە دەوری سێوکانیان لە پشتی سوورداش و دەوری سەرگەڵوو بوون. ڕێکخستنەکانی خۆمان گەیشتنەوە سنوورەکه،‌ زانیارییان هێنابوو و وتیان ئه و پاشماوەیەی حسک لە دەوری سەرگەڵوون، منیش گەیشتبوومەوە هەڵەدن، شێخ دارای حەفید ئامرهەرێمی 4 بوو لە دوای شەهید جەمالی عەلی باپیر. هێزەکانی هەرێم و ئەوەندەی لەبەردەستدا بوون، کۆمکردنەوە و لە مزگەوتەکەی هەڵەدن کۆبوونەوەم پێکردن لەسەر ئەم شەڕەی کە هەیە و ئەوەش کە ئەوان دەستپێشخەر بوون. له ‌کاتی هێرشەکەی سەید کاکەدا برادەرانی ئێمەیان ڕاونا و هەندێکیان شەهید کرد، مادام ژیان پێکەوە نەماوە، ئیتر دەبێ ئێمەش نەهێڵین ئەوان لەم سنوورە بمێننەوه.‌ بڕیار و عەقڵیەتی هەردوولامان بەم شێوەیە بوو. بۆ ئەوەی ئەوان خۆیان ئامادە نەکەن، نامەیەکی ئەوانمان گرتبوو، کە دەڵێت هێزێکی جاشەکانی جەلالی بە سەرکردایەتیی مستەفا چاوڕەش شەست کەسن و هاتوونەتەوە. بەڵام نەیاندەزانی من لە کوێم، دیار بوو هەواڵیان بۆ چووبوو، بەڵام لە ژمارەی هێزەکە بە هەڵەدا چووبوون، ئێمە زۆر لەوە زیاتر بووین.

بەرنامەمان دانا، پاش قسەکان وتم نابێ بچینە ناو سەرگەڵوو. بەره و سێوکانیان دەچین، چونکی ئەگەر بچووینایەتە ناو سەرگەڵوو جوابیان بۆ دەناردن. لەوێ هەوادار و دۆستیان هەبوو، خەڵکی ئەوێشیان تێدابوو به ‌هۆی شەهید شێرکۆی شێخ عەلییەوە. شه و گەیشتینە پشتی سوورداش بەرامبەر شاخەکەی سێوکانیان، کاک زیرۆ و هێزەکەیمان لەگەڵ بوو. شێخ دارا ئامرهەرێمی چوار پاش شەڕێک له و ناوە لەگەڵیان شکاندنی و کوژراویان هەبوو، ئەو کاتە‌ حاجی مەحموودی گەورە دێ حسک بوو، لەگەڵیان بوو. ئەوە دوا مەفرەزەی حسک بوو لە سنوورەکە. ئیتر یەکێتی دەستی بەسەر هەموو ناوچەکەدا گرت. بە نووسراوێک سەرکردایەتیم ئاگادار کردەوە کە شتێک له و ناوە نەماوە، وەڵامیان دامەوە وتیان تۆش بگەڕێرەوە بۆ قەرەداغ، دەستخۆشییان لێکردم.
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش
📖 کورتەباس
1.👁️بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️مستەفا چاوڕەش
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📝 یاداشت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 68% ✔️
68%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
68%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Nov 11 2018 7:37PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 12 2018 11:50PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 12 2018 11:50PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,014 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 رۆحی ئاوێنە
  📖 سەید کەڵەک و هەشت چیرۆ...
  📖 هزرەکانی مەتی
  📖 هێمن لە نێوان نوێ خواز...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 13-05-2021
  🗓️ 12-05-2021
  🗓️ 11-05-2021
  🗓️ 10-05-2021
  🗓️ 09-05-2021
  🗓️ 08-05-2021
  🗓️ 07-05-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
لەیلا قاسم
ناوی تەواوی لەیلا قاسم حەسەن کە ڵهوڕە ساڵی 1950 لە گوندی (بانمیل)ی سەر بەشاری خانەقین لە خێزانێکی هەژار و نیشتمانپەروەری کورد لەدایکبووە. قاسم حەسەنی، باوکی لەیلا، کرێکاری کۆمپانیای پاڵاوگەی نەوتی ئەڵوەن بوو. دوای ئەوەی ناوبراو خانەنشین کراوە، ساڵی 1971 لە خانەقینەوە ماڵیان گواستۆتەوە بۆ بەغدا. هەموو خوشک و براکانی لەیلا (سەبیحە، سەلام، سەفا، سەڵاح) خەریکی خوێندن بوون و لە قوتابییە زیرەکەکانی ئەو سەردەمەی کوردبوون. سەرباری خوێندن هەریەکەیان لەپای خوێندنەکەیان بۆ بژێوی ژیانی خێزانەکەیان کاریان کر
لەیلا قاسم
دیار ئەبوبەکر
راهێنەری تازە پێگەیشتووانی بازیان بوو. رۆژی 13-05-2017 لەکاتی یاری نێوان هەردوو تیپی تازە پێگەیشتووانی بازیان و پێشمەرگەی سلێمانی، کەلە یاریگای چیا لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو، کێشە دروستبوو، دوای یاریەکەش بەهۆی تەقەکردنەوە لەدەرەوەی یاریگاکە، دیار بەکر راهێنەری تازە پێگەیشتووانی بازیان بەفیشەک بریندارکرا.
دوای گەیاندنی ئەو راهێنەرە بەنەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.[1]
دیار ئەبوبەکر
حەمە مەلا
گۆرانیوێژ، بەندبێژ و نوکتەزانی مەریوانی: فایەق ئیزەدی، کوڕی حاجی مەلا عەبدوڵای بادەڵان، ناسراو بە (حەمە مەلا) ساڵی 1332 ه-1953 ز لە گوندی میراوای مەریوان چاوی بە ژیان هەڵهێناوە.
بنەماڵەکەیان لە بنەڕەتدا خەڵکی ئاوایی ولەژێری مەریوانن. باوکی مەلا بووە بووە و بەم هۆیەوە لە دێهاتەکانی مەریوان و پێنجوێندا کۆچاوکۆچی زۆریان کردووە.
کاک محەمەد لە سەر دەستی باوکی دەستی کردووە بە خوێندنی کتێبە سەرەتاییە دینیەکان و زۆر زوو بووە بە هۆگری ئەدەبیات و خووی داوەتە شیعر وتن. مەلا عەبدوڵای باوکیشی شاعیر بووە و
حەمە مەلا
حەسەن حەمە ڕەشید
لە گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی لە ساڵی 1952 لەدایک بووە.
ئەو کاتەی گیرا لە قۆناگی چواری کۆلیژی ئاداب بەشی کوردی بوو لە زانکۆی بەغداد.[1]
لە رێکەوتی 12-05- 1974 لەگەڵ پۆلێک هاوڕێیدا لە بەندینخانەی ئەبوغرێب لەسێدارەدراوە.
حەسەن حەمە ڕەشید
موحسین حسێن
شەوی 11-05-2021 لە هێرشێکی داعش لە کفری شەهید بوو. نێوبراو باوکی چوار کچە.
موحسین حسێن

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,156 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)