Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەر
👫 عەلی حامید
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
👫 کەسایەتییەکان
تاهیر ئەڵچی
👫 کەسایەتییەکان
سامی کەمال
👫 کەسایەتییەکان
دڵشاد محەمەد پاشا
👫 کەسایەتییەکان
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕ...
👫 کەسایەتییەکان
قادر جەمیل پاشا
📖 راپۆرتی رۆژنیوز: خورماتوو پاش 16ی ئۆکتۆبەر | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

راپۆرتی رۆژنیوز: خورماتوو پاش 16ی ئۆکتۆبەر
ساڵێک بەسەر 16ی ئۆکتۆبەردا تێپەڕی و هێشتا شارۆچکەی خورماتووخورماتوو-ی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین نەگەڕاوەتەوە دۆخی جارانی.
دوو ڕۆژ پێش ئێستا دوێنێ یەکەمین ساڵیادی رووداوکانی 16ی ئۆکتۆبەر بوو، کە بووەهۆی لەدەستداینی 51٪ی خاکی باشوری کوردستان.
لە ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017-دا کە هێزە کوردییەکان لە شارۆچکەی خورماتوو-ی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین و ناوچە دابڕێندراوەکانی دیکە وەدەرنران و ئەو ناوچانە لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە دەستیان بەسەردا گیرا، دەیان تاوان دژ بە گەلی کورد ئەنجام دراون و زیانیی گیانیی و ماڵییان پێگەیاندوون، کە لێرەدا بە کورتیی دەیانخەینەڕوو.
زیانە گیانییەکان
لەڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەردا،حەوت ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی کورد شەهید بوون، کە بریتین لە دوو پێشمەرگەپێشمەرگەی مەڵبەندی 16ی حەمرینی یەکێتی نیشیتمانی کوردستان و ئەندامێکی ئاسایشی یەکێتی و چوار پۆلیسی بەرگریی و فریاکەوتنی لیوای پێنجی چەمچەماڵچەمچەماڵ، هەروەها 250 پێشمەرگە وئاسایش پۆلیس و هاوڵاتیی خۆبەخش بریندار بوون 24 کەسیش بەدیل گیران، کە دواتر ئازاد کران.
دەستدرێژیی بۆ سەر ژنان
لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبیحەشدی شەعبییەوە، دەستدرێژیی کراوەتە سەر چوار ژن و یەکێکیان لە دادگای بەرایی سکاڵای تۆمارکردوە، دواتر بە سوڵحی عەشایەریی بێدەنگ کراون، ئەوانی دیکەش لە بێدەنگیییدا ماونەتەوە، لەوکاتەدا لیژنەی ژنان-ی پەرلەمانی هەریمی کوردستان راپۆرتی خۆیان لەسەر دەستدرێژییکردنە سەر ژنانی خورماتوو ئامادەکرد و ڕایانگەیاند، کە پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق-ی دەکەن، بەڵام دەرئەنجامی ئەو ڕاپۆرتە دیار نەبوو، هەروەها، لەکاتەدا باس لەوە کرا، کە ژنێک دوای ئەوەی دەستدرێژیی کراوەتەسەر، لەلایەن کەسوکارەکەیەوە کوژراوە.
زیانە مادییەکان
88خانوو،300 دوکان وکۆگا، 300ماڵ لەدوای تاڵانکردن سوتێندران، جگە لەوەی 12بارەگا و پێنج کەناڵێ ناوخۆی کوردیی لە شارۆچکەکە سوتێندران و لەناوبران.
کەرتی پەروەردە
پێش ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر،49 خوێندنگای ئامادەیی و بنەڕەتیی و باخچەی ساوایان هەبوون‌، لەگەڵ شەش هەزار و 900خوێندکار و 494مامۆستا، بەڵام لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، خوێندنگاکان کەمبوونەتەوە بۆ 27خوێندنگا و 374 مامۆستا و سێ هەزار و 350 خوێندکار، واتە 22 خوێندنگا و 120 مامۆستا و سێ هەزار و 550 خوێندکار کەمی کردووە و نەگەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.
دانیشتوان
سێ هەزار ماڵی کورد لە شارۆچکەی خورماتوو، بە هۆی ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە، ئاوارە بوون و بەزۆریی ڕوویان لەسنووری ئیدارەی گەرمیانگەرمیان کرد بەهۆی نزیکیانەوه،‌ بەشێکیشیان چوونە ناوچەکانی دیکە،‌ لەئێستادا 80٪ دانیشتوانی شارۆچکەکە گەڕاونەتەوە، ئەوە ڕێژەی نەگەڕاونەتەوە 60 خێزانیان لە نێو کەمپی ئاوارەکانی تازەدێ-ن لە گەرمیان و ئەوانەی دیکەش لە گەرمیان پارێزگاکانی سلێمانیسلێمانی وهەولێرهەولێر نشتەجێبوون.
هۆکاری نەگەڕانەوەی ئاوارەکان؟
ئه و هاوڵاتییە کوردانەی شارۆچکەی خورماتوو، کە تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە، بەشێکیان خانووەکانیان ڕووخاوە وتەقێندراوە‌تەوە وسوتێنراون و بەکەڵکی ئەوە نایەن تێیاندا بژین، بەشێکی تریان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ناوەندەوە داواکراون و تۆمەتبارن بەکاری ئاژاوەگێڕیی و ئەندام بوون لەڕیزی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێم و پێشمەرگەدا، هەندێکی دیکەشیان، دەڵێن، کە ژیان لە خورماتوو پارێزراو نییە و بەم دۆخەوە ناگەڕێنەوە.
بواری تەندروستیی
سوتاندن و ڕووخاندن و تەقینەوە وتاڵان کردن وئەتکردن، ئه و ڕووداوانەن،‌ لە 16ی ئۆکتۆبەردا کاریگەریی دەرونیان لەسەر دەروونی تاکی خورماتوو جێهێشتووە و بوگوێرەی ئەو زانیارییانەی، کە ڕۆژنیوز لە نەخۆشخانەکانەوە وەریگرتووە، بەشێکی زۆری هاوڵاتیان تووشی دڵەڕوکێ و ترس و گۆشەگیریی بوون.
ژینگە
بەهۆی کردەوەی سوتان وتەقاندنەوەی خانوو ودووکانەکانی کورد لەشارۆچکەکە ژینگەی گەڕەکە‌ کوردییەکان بە دووکەڵ و پاشماوەی ئه و کاولکارییانەوە پیس بووە لەبەر کەمیی خزمەتگوزاریی خاوێنکردنەوەی گەڕەکەکان، زبڵ و خاشاکێکی زۆر لە گەڕەکەکاندا کۆبوونەتەوە و سیمای شارۆچکەکەیان ناشرین کردووە، مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیشیان لێدەکرێت.
پۆستە ئیدارییەکان
پێش ڕووداوەکانی، 16ی ئۆکتۆبەر، لە شارۆچکەی خورماتوو، پۆستە ئیدارییەکان لەنێوان پێکهاتەکاندا دابەش کرابوو، کوردیش وەک پێکهاتەیەکی سەرەکیی شارۆچکەکە ئەم پۆستانەی لای بوو: قائیمقام، بەڕێوەبەری بەشی دارایی لە قائیمقامییەت، سەرۆکی شارەوانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کارەبا، بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتییەکانی کشتوکاڵ و فێترنەریی، بەشی دابەشکردنی نەوت، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو.
لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، پۆستی قائیمقام و سەرۆکی شارەوانی، بەڕێوبەری بەشی دارایی، بەڕێوبەری فەرمانگەی کارەبا، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتیی ڤێرترنەری لە کورد وەرگیرانەوە و دران بە تورکمان، بەڕێوبەری پۆلیسی شارۆچکەکەش هەر لای تورکمانە.
واتا ئێستا کوردسێ پۆستی ئیداری لایە، ئەوانیش بەڕێوبەرەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ و نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو و بەشی دابەشکردنی نەوت.
سەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچکەی خورماتوو هەر وەک جاران لای عەرەب ماوەتەوە و بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتیی پەروەردەش عەرەبە.
دۆخی ئێستای خورماتوو
سەباح جومعە، ئەندامی کوردی ئەنجومەنی شارۆچکەی خورماتوو، بەڕۆژنیوزی وت: دۆخی ئێستای ناوەندی خورماتوو لەڕووی ئەمنییەوە باشە و پێشێلکاریی زەق نییە‌، لەڕووی خزمەتگوزارییشەوە لەگەڕەکە کوردییەکان هیچ شتێک نەکراوە، بەڵام پرۆژەی ئاوەڕۆی گەڕەکەکانی تری خورماتوو دەستی پێکردووە.
هەرچەندە وەک سەباح جومعە باسی دەکات، لە ناوەندی شارۆچکەی خورماتوو پێشێلکاریی زەق لە ئێستادا نییە، بەڵام لە دەوربەری خورماتوو حاڵەتەکانی ڕفاندن و تەقینەوەی بۆمب زۆر زۆرە و ترسیان لای هاوڵاتیانی خورماتوو دروستکردووە و بەشێک لە ئاوارەکانیش وەک خۆیان باسی دەکەن، بەهۆی گەرەنتیی نەبوونی ئاسایشیان ناگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان.[1]
18-10-201818-10-2018
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 18-10-2018
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️18-10-2018
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 18-10-2018
🏟 پارت / لایەن: حەشدی شەعبی
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📜 راپۆرت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ خورماتوو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 18 2018 9:41AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 18 2018 10:59AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 18 2018 4:21PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,766 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.182 KB Oct 18 2018 9:45AMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پ...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 28-11-2020
  🗓️ 27-11-2020
  🗓️ 26-11-2020
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
تاهیر ئەڵچی
پارێزەر و سیاسەتمەدار و سەرۆکی ژووری پارێزەرانی ئامەد، رۆژی 28-11-2015 لە ئامەد لەلایەن پۆلیسی داگیرکەری تورکەوە تیرۆرکرا.
تاهیر ئەڵچی
سامی کەمال
یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بروسک بوو، لە دایکبووی 1979ی هەولێرە و لە ساڵی 1999 پەیوەندی بە یانەی بروسک کرد و یەکێکە لە یاریزانە هەرەباش و سەرەکییەکانی یانەکە بوو، کە لەگەڵ یانەکەدا دوو وەرز لەسەریەک بوونە پاڵەوانی خولی کوردستان، هاوکات ماوەیەکی کورتیش بۆ یانەی برایەتی یاریی کردووە.
رۆژی 27-11-2017 بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.[1]
سامی کەمال
دڵشاد محەمەد پاشا
ناوی تەواوی دلشاد حەمە پاشا عەبدولرەحمان ئاغا
له 14-03-1951 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
کولیژی ماتماتێکی له زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە.
دوو کوری له دوای خوی جیهشتوه
رێبین و دێرین
ناوبراو خوشکەزای شەهید (خالە شەهاب) بوو.
لە رێکەوتی 28-11-1992 تیرۆرکراوە.[1]
دڵشاد محەمەد پاشا
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
مێژووی لەدایکبوونی، بە تەواوی دیارنییە، مێژووەکەی، لەنێوان ساڵانی 1850-1880 ز، دانیشتووی گوندی خانی ڕۆستەم ئاغابووە. ناوی ئەم گوندە بە ناوی باپیرە گەورەیەوە ناونراوە، ڕۆستەم ئاغای باپیرەگەورەی لەگەڵ زاڵخانی برای لە موسڵ لە سێدارە دراون. ڕستەم ئاغای باپیرە گەورەی دژی سوپای عوسمانی ساڵی 1812 جەنگاوە و پشگیری لە میرنشینی بابان کردووە.
خۆشی بەشداری شەڕی ئاوباریکی کردووە، لەگەڵ شێخ مەحمودی حەفید ساڵی 1931ز.
پیاوێکی بەرچاوتێر و خاوەن دیوەخان بووە، هەقبێژ و چاونەترس بووە بەرانبەر دوژمنانی کورد، لە 2
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
قادر جەمیل پاشا
ساڵی 1891 لە ئامەد دایکبووە، چالاکی سیاسی بووە. لە 27-11-1973 لە شاری دیمەشق کۆچی دوایی کردووە.
قادر جەمیل پاشا

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,25 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574