Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
دیندار حوسێن ئەحمەد دەرگەڵەیی [1]
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
شیعر
بەندی عەلی
2020 سلێمانی [1]
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
ئەنوەر کەریم
2020
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
📕 ئەربیل
کارزان رەحمان
2020
📕 ئەربیل
👫 کەسایەتییەکان
سەڵاح رەوف
👫 کەسایەتییەکان
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد ئەمین هەورامانی
👫 کەسایەتییەکان
ئەمیر سوهەیلی
👫 کەسایەتییەکان
فاتمە سەعید حەفید
📊 ئۆرتە: 253 کەس لە زیندانەکانی هەرێمدا سزای سێدارەیان لەسەرە | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
ئۆرتە: 253 کەس لە زیندانەکانی هەرێمدا سزای سێدارەیان لەسەرە
📊 ئامار و راپرسی

بەپێی ڕاپۆرتی ئۆرتە لە ساڵانی 2015 و 2016 چوار کەس لە هەرێمی کوردستان سزای سێدارەیان بەسەردا جێبەجێکراوە و 253 کەس-یش لە زیندانەکاندان، کە سزای سێدارەیان هەیە و سزاکەیان جێبەجێ نەکراوە.
ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی بەرنگاربوونەوەی سزای لەسێدارەدانە و ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان(ئۆڕتە)-ی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان-یش بەو بۆنەیەوە ڕاپۆرتی خۆیان بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاپۆرتەکە:
هاوپەیمانی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی سزای لەسێدارەدان ساڵی(2002) بەفەرمی دامەزرا، ساڵی(2003) ڕۆژی 10ی ئۆکتۆبەری وەک ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی سزای لەسێدارەدانی دەستنیشانکرد، ئەو دەستپێشخەرییە وایکرد یەکێتی ئەوروپا لەساڵی(2007) دا بڕیاربدا ڕۆژی(10) ی ئۆکتۆبەر ببێتە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی سزای لەسێدارەدان لە یەکێتی ئەوروپا.
لە ساڵانی(1976- 1977) بەگشتی(16) وڵاتی ئەوروپا سزای لەسێدارەدانیان بە یەکجاری لە ووڵاتەکانیاندا هەڵگرت، واتە لە ڕووی یاسایی شتێک نەما بەناوی سزای لەسێدارەدان بۆ سەرجەم تاوانەکان لەو وڵاتانەدا.
لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا دەیان ووڵاتی جیهان سزای لەسێدارەدانیان نەهێشت، لە ناویاندا(104) وڵات بە شێوەیەکی یەکجاری بۆ هەموو تاوانەکان سزاکەیان هەڵگرت، (30) وڵاتیش جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانیان هەڵوەشاندەوە، (7) وڵاتیش سزاکەیان بۆ چەند تاوانێک هەڵوەشاندەوە، لە(57) وڵاتیش سزاکە تا ئێستا بەکاردێت، (29) وڵاتیش سزاکە جێبەجێدەکەن.
زۆربەی سزاکانی لەسێدارەدان ئێستا لە ئاستی جیهان لە پێنچ ووڵات جێبەجێدەکرێت ئەو ووڵاتانە بریتین لە:
چین، ئێران، سعودیە، عێراق، پاکستان
لە ماوەی(10) ساڵی ڕابردوودا لەسێدارەدان لەو پێنچ وڵاتە بەمشێوەیە بووە:
(چین-10190) (ئێران-4180) (سعودیە- 985) (عیڕاق-792) (پاکستان-591)
لە دوو ساڵی ڕابردوودا زۆربەی لەسێدارەدان هەر لەو پێنچ ووڵاتە جیبەجێکراون.
لەهەرێمی کوردستان لەنێوان ساڵانی(2008 تا 2015) سزای لەسێدارەدان بەسەر کەس-دا جێبەجێنەکراوە، بەڵام لە ناوەڕاستی مانگی ئابی ساڵی(2015) سێ کەس لە یەک خێزان پیاوێک و دوو هاوسەری لەسێدارەدران، هەروەها شەوی 10 لەسەر 11 ی مانگی دیسێمبەری ساڵی(2016) بکوژی مینای تەمەن هەژدە مانگ کە ناوی(عەبدوڵا حسێن) بوو لەسێدارەدرا.
بەپێی زانیارییەکان لەهەرێمی کوردستان، لە ساڵی (2017) دا(34) کەس سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، بەگشتی(253) کەس لە ناویاندا(20) ژن، بەپێی یاسا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە لەبەندیخانەکانی هەرێمی کوردستانن، بەڵام لەسێدارەدان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ ناکرێت، بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان(ئۆڕتە) تەنیا ئەو چوار کەسەی ئاماژەمان پێکرد لەسێدارەدراون.
لە عیڕاق لەماوەی(10) ساڵدا بەگشتی(1808) کەس سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە لەو ژمارەیە(729) کەس لەسێدارەدراون.
سزای لەسێدارەدان واتە لێسەندنەوەی ژیان، بەڵام لێسەندنەوەی ژیان زۆر جۆری هەیە لە دەرەوەی بەندیخانەکان بەبێ تێپەڕبوون بە قۆناغ و ڕێچکە یاساییەکان جار هەیە لەلایەن دەسەڵاتی سیاسی، جاریش هەیە لەلایەن گرووپ و میلیشیای چەکدار بە هۆکاری سیاسی، نەتەوەیی، ئایینی و مەزهەبی، ڕەگەزی، یان لەڕێگای بۆمبارانکردنی بەئەنقەست جێبەجێدەکرێت بۆ نموونە:
ساڵی(2011) لە(17) ی شوبات و ڕۆژانی دوایی لە سلێمانیسلێمانی و شارۆچکەکانی تر ژمارەیەک خۆپیشاندەر درانە بەردەستڕێژی گوللە بەلایەنی کەم(10) کەس بوونە قوربانی.
لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا ساڵی(2013) ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانی بەرەی نوسرە و هاوشێوەکانی لە سوریا لە ناوچەی تەلعەران و تەلحاسڵ(27) کوردیان کۆمەڵکوژکرد، دواتر زۆر شوێنیان داگیرکرد زۆر کەسی بێتاوانیان ڕفاند و سەربڕی و تیرۆرکرد، بەتایبەتی بەرامبەر بە کوردەکان تاوانی زۆریان ئەنجامدا.
سەرەتای مانگی ئابی(2014) دوای ئەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشداعش شەنگال و کۆجۆی داگیرکرد ئیعدامی بە کۆمەڵی ئەنجامدا بەتایبەتی لە کۆجۆ، بەهەمانشێوە لە موسڵموسڵ و هەموو ئەو ناوچانەی کە داگیریکرد، هەروەها چارەنووسی ئەو پێشمەرگەپێشمەرگە قارەمانانەی کەوتنە دەست داعش، کە لە شارۆچکەی حەویجە لە ناوبازاڕدا سواڕاندیانن تائێستا چارەنووسیان دیارنیە و نەگەڕانەوە ناو خێزانەکانیان.
لە بەرواری(13/4/2016) لە شارۆچکەی پێنجوێنپێنجوێن ئیتڵاعاتی ئێران کەسایەتی ناسراوی پێنجوێن نیشتمانپەرەوەر(کەمال شێخ سادە) و وەستا(سدیق ساڵیئاوایی) تیرۆرکرد.
شەوی 17 لەسەر 18 ی مانگی(تەموز) ی 2018(ئیقباڵ مورادی) لە شارۆچکەی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی تیرۆرکرا، ناوبراو باوکی (زانیار مورادی) بوو، کە لە 8/ئەیلول-ی ئەمساڵ ئێران لەسێدارەی دا.
ڕۆژی(8/9/2018) لە ئەنجامی موشەکبارانکردنی شارۆچکەی کۆیەکۆیە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە(16) کەس شەهید و (50) کەسی تریش برینداربوون. موشەکبارانکردنی شارۆچکەی کۆیە لەلایەن ئێرانەوە هاوکاتبوو لەگەڵ لەسێدارەدانی بە کۆمەڵی زیندانیانی سیاسی کورد(ڕامین حسێن پەناهی، زانیار مورادی، لوقمان مورادی) کە(8)ی سێپتێمبەر لە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج لە ئێران لەسێدارەداران، ڕۆژانی دواتر زیندانی سیاسی کورد(کەمال ئەحمەد) و دوو پێشمەرگەی(حدکا)، کە بەدیل گیرابوون لە ئێران لەسێدارەدران.
ڕۆژی(25/9/2018) لە شارۆچکەی دەربەندیخاندەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی(لوقمان شەهابی) کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە نیشتەجێی دەربەندیخانە لەبەردەم ماڵەکەیدا بە دەمانچەی بێدەنگ تەقەی لێکرا و هەوڵی تیرۆرکردنی درا، بەسەختی بریندارکرا.
ئەشکەنجەی دژوار جار هەیە دەبێتە هۆی کوشتنی زیندانیان، هەروەها زۆرجار چارەسەرنەکردن و دابین نەکردنی دەرفەتی چارەسەری پزیشکی دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی زیندانیان.
کوشتنی کۆڵبەرکۆڵبەرانی سەرسنوری نێوان ڕۆژهەڵات و هەرێمی کوردستان، یان کۆڵبەرانی نێوان سنوری باشور و باکوری کوردستان بەهەمان شێوە دەتوانین ناوی بنێین ئیعدام، ئەوانە چەند نمونەیەکن لەسەر ئیعدامی جۆراوجۆر.
لە عیڕاق لە شاری(بەسرە- بصرە) ی باشوری عیڕاق لە ئەنجامی سەرهەڵدانەکانی ناوەڕاستی مانگی تەموز لەو شارە(12) کەس لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی عیڕاق لەو شارە کوژران و دەیان کەسی تریش بریندارکران و سەدانی تریش دەستگیرکران.
لەشاری سەماوە هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق لە(15) ی تەموز چوار خۆپیشاندەریان بە فیشەک کوشت کە ناوەکانیان بەمشێوەیە:
(وەلید حەمید، ئەحمەد ڕازی، حسێن دەخیل)، هەروەها هێزەکانی عیڕاق لە سەماوە بە ئۆتۆمۆبێلی جۆری هەمەر خۆپیشاندەر (عەلی قاسم) یان شێلا بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
لە شارەکانی بەغدا و بەسرە بەگشتی چوار ژن تیرۆرکران کە ناوەکانیان بەمشێویە:
سوعاد حەبیب ئەلعەلي- چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ لە شاری بەسرە، تارا فارس شەمعون- نمایشکاری جلوبەرگ، د.ڕەفیف ئەلیاسری- ناوندی جوانکاری، د.ڕەشا ئەلحەسەن- ناوەندی جوانکاریی.
لەگرتووخانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا شێوازێکی تری ئیعدام پەیڕەو دەکرێ دەتوانین ناوی بنێین مردنی هێواش کە بریتیە لە بێبەشکردنی زیندانیانی سیاسی لە بینینی ڕۆژ واتە بێبەشبوونیان لە تیشکی خۆر، بەردەوامبوونی ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی وەک ئەوەی ماوەی بیست ساڵە بەرامبەر بە سەرکردە و ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان(عەبدوڵا ئۆجەلان) پەیڕەو دەکرێ، هەروەها چارەسەر نەکردنی زیندانیانی سیاسی نەخۆش کە کێشەی تەندروستیان هەیە، بێبەش دەکرێن لەچارەسەری پزیشکی هەتا مردن، لە قۆناغی لێکۆڵینەوەکان لە ئەنجامی ئەشکەنجەی دژوار جارهەبووە زیندانی سیاسی گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی لێبورنی نێودەوڵەتی لە ساڵی(2016) دا بەگشتی(1032) کەس و لە ساڵی(2017) دا بەگشتی(933) کەس لە(23) ووڵاتی جیاواز لەسێدارەدراون.
وەک ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان(ئۆڕتە) پێمانوایە ژمارەی لەسێدارەدان لەسەر ئاستی جیهان زۆر زیاترە لەوەی کە ڕاگەیەندراوە، چونکە ئەو وڵاتانەی خەڵک ئیعدام دەکەن مەرج نیە هەموو لەسێدارەدانێک ڕابگەیەنن.
ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان(ئۆڕتە) داوادەکات سزای لەسێدارەدان لەهەرێمی کوردستان و عیڕاق و جیهان نەمێنێت و ڕۆژی (10) ی ئۆکتۆبەر بەکردار ببێتە ڕۆژی نەهێشتنی سزای لەسێدارەدان لە هەرێمی کوردستان و عیڕاق و سەرتاسەری جیهان...[1]
10-10-201810-10-2018
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 10-10-2018
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️10-10-2018
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 10-10-2018
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🙇 پێشێلکردنی مافی مرۆڤ
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚡ سەرپێچی و تاوان
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 10 2018 9:56AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 10 2018 12:25PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 10 2018 12:25PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 845 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
  🕮 بۆ مێژوو
  🕮 بەسەرهاتی سیاسی کورد ل...
  🕮 خەرمانەی من
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020
  🗓️ 19-11-2020
  🗓️ 18-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سەڵاح رەوف
لەدایک بووی 15-03-1951 عەربەت - سلێمانییە، خانەی مامۆستایانی لەساڵی 1966بۆ 1969 تەواو کردووە، 1968بووەتەئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی و ئەندامی تیپی مۆسیقای چالاکی هونەری پەروەردەیی سلێمانی، وەک ئامێر ژەن و مامۆستایەک، لە ساڵی 1977-1978 خولی شارەزایانی مۆسیقا لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداد بە پلەی نایابی یەکەم لەسەر ئاستی عیراق وەرگرت، یەکێک بووەلەدامەزرێنەرانی بەشی مۆسیقای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی لەساڵی 1983، هەروەها لەساڵی 1977 تیپی مۆسیقای پیرەمێردی دامەزراندووەکەلەسەرەتای ئەو ت
سەڵاح رەوف
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
هونەرمەند ناوی تەوای کاوە عەبدوڵڵایە، رۆژی 24-11-2017 لە رانیە کۆچی دوایی کرد.
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
محەمەد ئەمین هەورامانی
نووسەر و مامۆستای زانکۆ، خاوەنی کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی بەپێزە لە زمانەوانیدا، رۆژی 23-11-2018 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
محەمەد ئەمین هەورامانی
ئەمیر سوهەیلی
بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری سنە، لە 24-11-2018 لە ڕێگای نێوان کامیاران-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.[1]
ئەمیر سوهەیلی
فاتمە سەعید حەفید
فاتمە خان کچی شێخ سەعیدی حەفیدە و هاوژینی شێخ محەمەد غەریبی قازانقایە بووە کە لەسەردەمی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی حەفیدا وەزیری ناوخۆ بووە.
ساڵی 1909 بە پیلانی ئیتحادوتەرەقی شێخ سەعید و شێخ ئەحمەدی برای لەشاری موسڵ شەهید دەکرێن و هەر لە هەمان شار لە مەزاری نەبی یونس بە خاک سپێردراون.
فاتمە خان کەسایەتێکی دەست و دڵ خاوێن و خۆشەویست و خێراخوازی شاری سلێمانی بووە بەدەیان منداڵی بێ سەرپەرشتیاری لە ئامێزگرتووە گەورەی کردوون جگە لەوانەش شارەزایی زۆری لە دروستکردنی دەرمان و گژوگیا و رووەکی کوردەواریدا ه
فاتمە سەعید حەفید

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,187 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574