راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەنگۆی رێگیری لە کۆسرەت رەسوڵ لە چوونی بۆ هەولێر
📝 بەڵگەنامەکان
لە دوێنیەوە، لە کۆمەڵێک ماڵپەرو پەیچی سوشیالمیدیای ئاراستەکراو، کە پیشەیان شێواندنی ڕاستیەکان و جەواشەکردنی خەڵکە، هەواڵێکی بێ بنەما و هەڵبەستراو بڵاو دەکەنەوە، کە گوایە دوێنێ هەڤاڵ
کۆسرەت رەسوڵ عەلیکۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سکرتێری گشتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رێگای پێنەدراوە بچێتە شاری
هەولێرهەولێر.
سەرلەبەری ئەم هەواڵانە هیچ بنەمایەکی ڕاستیان نیە و دروستکراون و بە مەرامی تێکدانی ئارامی کوردستان و دڵەراوکێی لای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بڵاودەکرێنەوه و دڵنیاین خەڵکی کوردستان بڕوا به و جۆرە پروپاگەندانە ناکەن، کە سەرچاوەکانی بڵاوکردنەوەیان هیچ متمانەیەکیان نیە.
راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
09-10-201809-10-2018