🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست (# 239,932)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 55,917)
English (# 2,255)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 5,074)
هەورامی (# 61,717)
لەکی (# 17)
عربي (# 9,558)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,153)
فارسی (# 2,495)
Türkçe (# 748)
עברית (# 10)
Ελληνική (# 13)
Deutsch (# 374)
Française (# 189)
Nederlands (# 126)
Svenska (# 56)
Italiano (# 38)
Español (# 26)
日本人 (# 18)
Norsk (# 13)
Pусский (# 748)
中国的 (# 11)
Fins (# 11)
Հայերեն (# 10)
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📝 نامەیەکی توندی نەوشیروان مستەفا بۆ جەبار فەرمان
بڵێسە جەبار فەرمان نامەیەکی بڵاو نەکراوەی نەوشیروان مستەفا بۆ جەبار فەرمانی باوکی بڵاودەکاتەوە.
لە نامەکەدا نەوشیروان مستەفا بەشێوەیەکی توندو هەڕەشە ئامێز پەیامێکی بۆ جەبار فەرمان ناردووە کە نامەکەش
📝 نامەیەکی توندی نەوشیروان مستەفا بۆ جەبار فەرمان
📷 چەند کەسایەتییەکی سیتەکی شارباژێر
شوێن: شارەدێی سیتەکی سەر بە شارۆچکەی چوارتا
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1971
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: ئەوانەی ناسراونەتەوە شێخ لەتیفی حەفید، شێخ غەریبی باساکە، شێخ بابە ڕەسوڵی سەید نوری سەید ئەحمەد، مامۆس
📷 چەند کەسایەتییەکی سیتەکی شارباژێر
📖 وێژەی کوردی لە یەکیەتیی سۆڤێت
وێژەی کوردی لە یەکیەتیی سۆڤێت
تۆسنی رەشید
وەرگێڕانی لە کرمانجیەوە: ژیار هۆمەر

پێشەکی
ئەم وتارە هەڵسەنگاندنی وێژەی کوردانی سۆڤێتە، بە چاپکردنی ڕۆژنامەی ڕیا تەزە لە یەریڤانی ئەرمەنستان لە ساڵی 193
📖 وێژەی کوردی لە یەکیەتیی سۆڤێت
📖 کتێبی (بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین؛ چەند بابەتێکی کۆمەڵناسی)
کتێبی (بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین؛ چەند بابەتێکی کۆمەڵناسی)
ئاکۆ قادر حەمە

کتێبی (بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین) کتێبی یەکەمی بەرگی دووەمی لەژێر ناوێکی لاوکیدا (چەند بابەتێکی کۆمەڵناسی) لە نووسینی (نەوشیروان مست
📖 کتێبی (بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین؛ چەند بابەتێکی کۆمەڵناسی)
📝 ڕۆژی دەستنووس و بەڵگەنامەی کوردستان
ڕۆژی دەستنووس و بەڵگەنامەی کوردستان
لە لایەن شازدە ناوەندی کلتووری و سی و سێ کەسایەتیی پسپۆر و شارەزا لە بەڵگەنامە و دەستنووس، ڕۆژی 1ی جۆزەردان بەرامبەر بە 22ی مەی، وەکوو ڕۆژی دەستنووس و بەڵگەنامەی ک
📝 ڕۆژی دەستنووس و بەڵگەنامەی کوردستان
📕 زمانەوانی کارەکی
ناونیشانی پەڕتووک: زمانەوانی کارەکی
ناوی نووسەر: نەریمان عەبدوڵڵا خۆشناو
شوێنی چاپ: هەولێر
چاپخانە: هێڤی
دەزگای پەخش: ناوەندی ئاوێر
ساڵی چاپ: 2016
ژمارەی چاپ: یەکەم[1]
📕 زمانەوانی کارەکی
📜 بۆ گۆڤاری ڕۆژی کورد
بۆ گۆڤاری ڕۆژی کورد
دیوانی زێوەر
بەرهەمی: زێوەر (1875-1948)

چەندە شیرین زبانی ڕۆژی کورد
شەکەر ئەفسانە دەهانی ڕۆژی کورد
مەزهەری تەقدیری ئەربابی دڵە
ئەهلی دەرکە مەدح خوانی ڕۆژی کورد
دوور لە هەو
📜 بۆ گۆڤاری ڕۆژی کورد
📜 قاوە گرەوەکە
قاوە گرەوەکە
دەق: نزار قەبانی
وەرگێڕانی: ڕۆزا حەمە ساڵح

دانیشت و
ترس لە چاوانیدا بوو
لە فنجانە سەرەو ژێرەکەم ڕاما
خانمەکە وتی:
خەم مەخۆ، کوڕی خۆم
خۆشەویستیی لە چارەت نووسراوە
کەسێ لەسەر ئای
📜 قاوە گرەوەکە
📄 روژ کرد
گۆڤاری روژ کرد:
یەکەمین گۆڤاری کوردییە، لە ڕۆژی 06-19-1913 ی زایینی لەلایەن کۆمەڵەی (هیڤی کوردی) لە ئەستەمبوڵ دەردەچوو، گۆڤارەکە بەوتارە ئاگرینییەکانی گڕی بەردەدایە ناو قوتابیان و دروستکردنی هەستی نە
📄 روژ کرد
📖 أصل الأمة الکردية
برادوست ميتاني
من المعلوم أن الحضارة القديمة للبشرية في تبلورها الثاني والرئيسي قد ازدهرت من ميزوبوتاميا العليا، أي المنطقة العليا من نهري دجلة والفرات، منذ آلاف السنين، وبالذات من المرکز، حيث توجد س
📖 أصل الأمة الکردية
📝 نامەیەکی جەبار فەرمان بۆ نەوشیروان مستەفا
برای بەڕێزم کاک نەوشیروان
سڵاوێکی گەرم لەگەڵ رێزو ئەحواڵ پرسینمان بۆ هەموو برادەران.
سەبیحە سڵاوی هەیەو کچەکان لەمەکتەب دامەزراون و هەتا رادەیەک لەگەڵ ئاوارەگی راهاتوون. برایەکیان بۆ لەدایک بو زۆر پ
📝 نامەیەکی جەبار فەرمان بۆ نەوشیروان مستەفا
👫 عەبدوڵڵا ساڵح لالە
ناو: عەبدوڵڵا
ناوی باوک: ساڵح
رۆژی لەدایکبوون: 20-11-1973
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا ساڵح لە دایکبووی 20-11-1973 لە کانی پیرە سەرچنار لە سلێمانی لە ساڵی 1980 چووەتە بەر خوێندن ل
👫 عەبدوڵڵا ساڵح لالە
📜 گوڵەکان
گوڵەکان
گوڵزار حەمە فەرەج

تەنانەت گوڵەکانیش
بە ئاودانی زۆر
لەجێی چرۆ کردن دەمرن،
پێچەوانەی ژن
چونکە هەتا میهر و سۆز بدەی بەژن
ئارامی بەدڵیدا دێت و وەک
بوکی یەک شەوە
خەندە و بزەی د
📜 گوڵەکان
📖 چرکەساتی دزینی خۆشەویستی و چەند چیرۆکێکیتر
چرکەساتی دزینی خۆشەویستی و چەند چیرۆکێکیتر
شەماڵ بارەوانی

کتێبێکی تری خاتوو(فەزیلە ئەلفاروق) ژنە نووسەر و ڕۆماننووسی ئەمازیغی بەڕەگەز جەزائیریە، چرکەساتی دزینی خۆشەویستی و چەند چیرۆکێکیتر..
23چیر
📖 چرکەساتی دزینی خۆشەویستی و چەند چیرۆکێکیتر
💬 بووە گانە سە
بووە گانە سە
سەگ یەکێک له و ئاژەڵانەیە کە کاتی جووتبونی بە ئاشکراو و بەبەرچاوی خەڵکیەوە، بە مەراسیمێکی قەرەباڵغەوە ئەنجام دەدات، گۆڵە و گەماڵی هەموو ناوچەکە بەدوای ئه و دێڵەبەبایە دەکەون و وەک نۆرەگر
💬 بووە گانە سە
💬 نه سەربانی لێژ، نە بانگوشی گێژ
نه سەربانی لێژ، نە بانگوشی گێژ
سەربان: سەری ژوور و خانوو، لێژ: سەر بەره و خوار یان سەرەوژێر یان ناڕیک و ناتەخت، بانگوش: کەسێکە کە بانگێڕی خانوو دەکات بە کرێکاری بۆ دەستکەوتنی بڕێک موچە و پارە، لێرەدا
💬 نه سەربانی لێژ، نە بانگوشی گێژ
💬 نە خانووی سەر شیوو، نە ئاغاژنی کچەتیوو
نە خانووی سەر شیوو، نە ئاغاژنی کچەتیوو
لە بەرزی و نزمی سەر زەویدا، دیاردەی دۆڵ و شیوو و چەم و شیوەرۆک، بۆ دروستکردنی خانووبەرە و شوێنی حەوانە و ژیان و نیشتەنی و نیشتەجێبوونی هەمیشەیی نابن، چونکە ئاوە
💬 نە خانووی سەر شیوو، نە ئاغاژنی کچەتیوو
💬 نەپێت هەڵکەوێت لە مێخ، نە بچۆ بۆ لای شێخ
نەپێت هەڵکەوێت لە مێخ، نە بچۆ بۆ لای شێخ
مرۆڤ پێی بە بزمار(مێخ)دا بچێت، دووچاری کێشە و گرفتی دەکات و پێویستی بەچارەسەرکردن دەبێت، ئەوە پێ بە مێخ داچوونە واتە: هەڵەکردن و بێ بیرکردنەوە ئەنجامدانی کارێ
💬 نەپێت هەڵکەوێت لە مێخ، نە بچۆ بۆ لای شێخ
💬 نە بەزەردەخەنە زاڵم باوەڕ بکە، نە بەخۆشی زستان
نە بەزەردەخەنە زاڵم باوەڕ بکە، نە بەخۆشی زستان
زاڵم: زۆردارە، ئه و کەسەیە زوڵم لە خەڵکی دەکات و بە گوێرەی ئه و دەسەڵاتەی هەیەتی و مافی کەسانی دەوروبەری پێشیڵ دەکات و حەق و ناحەق تێکەڵ دەکات و جەبەڕوو
💬 نە بەزەردەخەنە زاڵم باوەڕ بکە، نە بەخۆشی زستان
💬 نەبای دیووە نەباران، هەڵدەبەزێت وەک جاران
نەبای دیووە نەباران، هەڵدەبەزێت وەک جاران
کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی زۆر کەسی تێدا هەڵدەکەوێت کە باکی لە ئەنجامدانی کاری ئابڕوو بەرانە نییە و هەموو کارێکی نەخوازراو لەدەستی ڕوودەدات و بێ شەرمانە خۆی دەردەخات
💬 نەبای دیووە نەباران، هەڵدەبەزێت وەک جاران
📕 شیرازنامە بۆ فەتانەی خادمفارس
ناونیشانی پەڕتووک: شیرازنامە بۆ فەتانەی خادمفارس
ناوی نووسەر: پێشەوا کاکەیی
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
لە زاری نووسەر
ئەم پەرتووکە (ڕۆژژمێری ئەدەبی)یە. دوانزە بەش لە خۆ دەگرێت. هەر بەش
📕 شیرازنامە بۆ فەتانەی خادمفارس
📕 ونناوەکانی شۆڕش
ناونیشانی پەڕتووک: ونناوەکانی شۆڕش
نووسینی: ئازاد سەراوی
شوێنی چاپ: سلێمانی
ساڵی چاپ: 2020
ژمارەی چاپ: یەکەم
[1]
📕 ونناوەکانی شۆڕش
📕 خاکپۆشەکان
ناونیشانی پەڕتووک: خاکپۆشەکان
ئامادەکردنی: ئازاد سەراوی
شوێنی چاپ: سلێمانی
ساڵی چاپ: 2020
ژمارەی چاپ: یەکەم
[1]
📕 خاکپۆشەکان
📕 بەرەو کەرکووک؛ بەرگی 02
ناونیشانی پەڕتووک: بەرەو کەرکووک؛ بەرگی 02
نووسینی: ئازاد سەراوی
شوێنی چاپ: سلێمانی
ساڵی چاپ: 2008
ژمارەی چاپ: یەکەم
[1]
📕 بەرەو کەرکووک؛ بەرگی 02
📕 بەرەو کەرکووک؛ بەرگی 01
ناونیشانی پەڕتووک: بەرەو کەرکووک؛ بەرگی 01
نووسینی: ئازاد سەراوی
شوێنی چاپ: سلێمانی
ساڵی چاپ: 2007
ژمارەی چاپ: یەکەم
[1]
📕 بەرەو کەرکووک؛ بەرگی 01
📌 کوردیپێدیا، پێویستی بە ئەرشیڤوانانە لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژاوای وڵات. تکایە سی ڤی-یەکانتان بۆ کوردیپێدیا بنێرن.
📌 Kurdîpediya bi arşîvvanan re hewceye ji bakur, rojhilat û rojavayê Kurdistanê ve. Ji kerema xwe CV ya xwe ji Kurdîpediya re bişînin.
📌 Kurdipedia hiring archivists from North, East and West Kurdistan. Please send your CV to Kurdipedia.
👫 کەسایەتییەکان
مەرزییە فەریقی
👫 کەسایەتییەکان
عەباسی کەمەندی
👫 کەسایەتییەکان
بڕیار بەهجەت ڕەشید
👫 کەسایەتییەکان
فەرەیدون حسەین زادە
👫 کەسایەتییەکان
عەبدوڵڵا ساڵح لالە
📖 ڕامانێک بەدیار شیری ڕەشی ئەلیف شەفەقەوە | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🏁 وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

ڕامانێک بەدیار شیری ڕەشی ئەلیف شەفەقەوە
لەنێوان نووسەریی و دایکایەتیدا
ڕامانێک بەدیار شیری ڕەشی ئەلیف شەفەقەوە
ئارام سدیق


(1)
هەندێک نووسەر هەن هەر لە یەکەم کتێبەوە دەبیتە عاشقیان و هەندێکی دیکەش دوای چەند کتێبێک ئەوسا دەتوانن جێی خۆی لەنێو ئەزموونی خوێندنەوەی تۆدا بکەنەوە. بۆ من ئۆرهان پاموک و ئەلیف شەفەق لەو نووسەرانە بوون هەر لە یەکەم کتێبەوە ئیدی منیان گیرۆدەی خۆیان کرد و بوومە خوێنەریان. بە جۆرێک ئیدی لای من چوونە لیستی ئەو نووسەرانەی کە کات بۆ خوێندنەوەی هەموو کتێبەکانیان تەرخان بکەم. هەر بۆیە لە چەند ساڵی ڕابردوودا زۆربەی کتێبەکانی پاموکم خوێندنەوە و هەندێکیانم دووجار خوێندەوە. ڕەنگە بۆ ئەلیف شەفەقی هاوزمانی پاموکیش هەمان ئەزموون دووبارە بکەمەوە، چونکە کتێبەکانی ئەم نووسەرەش لای من سەرنجڕاکێشن و کاتبەفیڕۆدەر نین، چونکە لە دونیادا زۆر نووسەر و کتێب هەن، کە خوێندنەوەیان تەنها کات بەفیڕۆدانە، بەڵام ئەم دوو نووسەرە تورکە لە ڕیزی ئەو نووسەرانەن بۆ من دەروازەی نوێ بوون بۆ ئاشنابوون بە چەند گۆشەیەکی دیکەی دونیا، بۆ ئاشنابوون بە مرۆڤ و تێگەیشتن لە کولتووری ئەو وڵاتە دراوسێیەی لە خەمەکانی ئێمە تێناگات و ناشیەوێت تێبگات.
بەر لە یادداشتەڕۆمانی شیری ڕەش چوار کتێبی دیکەی ئەلیف شەفەقم خوێندۆتەوە، یەکەم بەرکەوتنی من بۆ ئەم نووسەرە لە ڕێی کتێبی چل ڕێساکەی عەشقەوە بوو، ئەو ڕۆمانەی منی شەیدای شێوازی گێڕانەوە و تەکنیکی نووسینی ئەم نووسەرە کرد، دواتریش ڕۆمانی شەرەفم خوێندەوە، کە لەوێشدا هێز و وزەی زیاترم لەم نووسەرەدا بەدی کرد و دەسەڵاتی تەواوەتی ئەم نووسەرەم لە دنیای گێڕانەوەدا بۆ دەرکەوت. بەدوای ئەویشدا هەریەک لە گوڵی ساردۆنیا و زۆڵەکەی ئەستەمبوڵم خوێندەوە، کە هەر یەک لەم دوو کتێبەش توانای شاراوەی زیاتریان لەم نووسەرەدا بۆ کەشف کردم.
ئەلیف شەفەق نووسەرێکی بە ڕەگەز تورکە و لە 25ی تشرینی یەکەمی 1971 لە فەڕەنسا لەدایک بووە. تا ئێستا پازدە کتێبی بڵاو کردووەتەوە و دە کتێبیان ڕۆمانن. دوو ڕۆمانیشی بوونەتە پڕفرۆشترین کتیب لە تورکیا، کە ئەوانیش چل ڕێساکەی عەشق و زۆڵەکەی ئیستانبووڵن. یەکەم ڕۆمانیشی بە ناوی (پەنهان) چاپ بووە. خاوەن خەڵاتی ڕۆمییە و لە ساڵی 1998 وەریگرت، کتێبەکانی تریشی چەندین خەڵاتی ناوخۆیی و جیهانیی بردووەتەوە. ئەلیف لەو نووسەرانەیە کە بە زمانەکانی تورکی و ئینگلیزی دەنووسێت و خۆی لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بیرۆکەی کتێبەکە بڕیار لەسەر ئەوە دەدات بە تورکی بینووسێت یان بە ئینگلیزی. ئەم نووسەرە لە زانکۆی تەکنیکی ڕۆژهەڵاتی ناوین پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی خوێندووە و هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لەبارەی جێندەر و ژنانەوە. هەروەها هەڵگری بڕوانامەی دوکتۆرایە لە زانستە سیاسییەکان. نوێترین کتیبی کە بڵاوی کردۆتەوە سێ کچەکەی حەوا بوو، کە ساڵی 2017 بڵاوکراوەتەوە و تا ئێستاش ئەم ڕۆمانانەی کراون بە کوردی، (چل ڕێساکەی عەشق، گوڵی ساردۆنیا، زۆڵەکەی ئەستانبوڵ، کوڕە شەیداکە و مامۆستاکە، شەرەف).
هەفتەی ڕابردوو کتێبێکی دیکەی بە زمانی کوردی بڵاوبوویەوە کە ئەویش شیری ڕەشە. ئەم کتێبە ڕۆمان نییە، بەڵام خاڵی نییە لە خەیاڵ و فەنتازیا، بۆیە ئەوەی کە لەسەر بەرگی چاپی کوردی کتیبەکە نووسراوە ڕۆمان، هەڵەیە، بەڵکو یادداشتەڕۆمان دەشێ پۆلێن بەندییەکی شیاو بێت بۆ ئەم تێکستە. ئەم کتێبە ڤیەننا سەلام کردوویەتی بە کوردی و ناوەندی غەزەلنووس لە دوتوێی 375 لاپەڕەدا چاپ و بڵاوی کردۆتەوە.

(2)
ئەلیف شەفەق لە وتەی پێشەکی کتێبەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کتیبی شیری ڕەش لەو کتێبانەیەتی کە لەسەر مێزێک دانیشتووە تا لەبارەی خۆیەوە بنووسێت و توێکاری خودی خۆی بکات و کەموکوڕیی و لاوازییەکانی خۆی هەڵبداتەوە. ئەم کتیبە، کتێبێکە سەبارەت بە دایکایەتی و نووسەریی و پەیوەندی ئەم دووانە پێکەوە. پرسیاری سەرەکی کتێبەکەش ئەوەیە کە ئایا ژنان دەتوانن هەم نووسەر بن و هەم دایک؟ بێگومان وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە هەر وا ئاسان نییە، بۆیە ئەلیف بە درێژایی کتێبەکە بەدوای وەڵامی جۆراوجۆردا گەڕاوە بۆی و ژیانی زۆر نووسەری ژنی پشکنیوە تا ئەوەی بۆ دەربکەوێت کە ئایا نووسەر دەتوانێت دایک بێت، یان نا؟
ئەوەی زۆر سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە زۆرجار نووسەران دەتوانن دایک بن، بەڵام زۆرجاریش لە دایکایەتی هەڵهاتوون و ژیانی نووسەرییان هەڵبژاردووە. بێگومان ئەلیف نموونەی هەردوو جۆرە نووسەرەکەی لە کتێبەکەدا خستۆتەڕوو و من دووبارە نووسینەوەی بە پێویست نازانم، ئەوەی بەلای منەوە گرنگە خودی ئەلیف خۆیەتی ئایا خۆی هەم لە دایکایەتیدا و هەم لە نووسەریدا سەرکەوتوو بووە؟ ئەمەش پرسیارێکە ئێمە تەنها دەتوانین بەشێکی وەڵام بدەینەوە. ئەویش ئەو بەشەیەتی کە پەیوەندی بە نووسەرییەوە هەیە، چونکە وەکو لە ژیاننامەکەیدا دەردەکەوێت ئەلیف یەکێکە لە نووسەرە گرنگ و پڕ خوێنەرەکان و ئەو بەرهەمانەشی ئێمە وەکو خوێنەر خوێندومانەتەوە گەواهیدەری ئەوەن، کە بەردەوام خوێنەری بین. ئەو بەشەی دیکەی وەڵامی پرسیارەکە کە پەیوەندی بە دایکایەتیی ئەلیفەوە هەیە ئەوە دەبێت منداڵەکانی وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە، یان خودی ئەلیف لە بەرگێکی دیکەی شیری ڕەشدا دانپێدانانەکانی خۆی لەبارەی دایکایەتییەوە بڵاو بکاتەوە.
کاتێک باس لەوە دەکەم ئەلیف لە بەرگێکی دیکەی کتێبی شیری ڕەشدا دانپێدانانەکانی خۆی بڵاو بکاتەوە مەبەستم لەوەیە کە ئەلیف لەم کتێبەدا تەنها باسی دۆخی خۆی کردووە، کە لە دۆخی نووسەربوونەوە پەڕیوەتەوە بۆ دۆخی دایکایەتی، ئیدی باسی قۆناغی بەرکەوتنی خودی خۆی نەکردووە کاتێک دایکە و منداڵەکانی گەورە بوون، یان کاتێ گەورە دەبن هەستی چۆنە، بۆیە وەڵامی ئەو بەشەی پرسیارەکە کاتی زیاتری دەوێت و من لە خەیاڵی خۆمدا دامناوە ڕۆژێک دێت لە کتێبێکی دیکەدا لە چەشنی شیری ڕەش ئەلیف ئەوەش بنووسێتەوە.

(3)
نووسەرەکان هەمیشە چانسی ئەوەیان هەیە چەندین ژیان تاقی بکەنەوە، ئەمە ئەگەرچی زۆرجار هەموو ئەو ژیانانە لە نووسینەکانیاندا ڕەنگ نەداتەوە، بەڵام لەنێو ناخی خۆیاندا بۆ چەندین فیگۆری تایبەت دابەش دەبن. ئەلیف شەفەق لە لاپەڕە سەرەتاکانی شیری ڕەشدا، تێبینییەک بۆ خوێنەر جێدەهێڵێت، تێبینییەک کە گرنگی خۆی هەیە و لاموایە هێندەی کتێبەکە گرنگە ئەو تێبینییەش پەیوەندی بە دابەشبوونی ئەلیفەوە هەیە بۆ شەش فیگۆری جیاواز، یان چۆن فێرناندۆ پیسوا حەفتاو دوو سێبەری هەبوو، ئاوهاش ئەلیف خۆی دانبەوەدا دەنێت کە شەش سێبەری هەیە کە وەک خۆی دەڵێت ئەوانیش: من نووسەرم، من کۆچەریم، من جیهانیم، من عاشقی سۆفیگەراییم، من ئاشتیخوازم، من ڕووەکیم، لەهەمانکاتدا ژنم. بێگومان هەر یەک لەمانە دەشێت شیکردنەوەیان بۆ بکەین. خودی نووسەربوون، یەکێکە لە خاڵە گرنگەکان، ئەوەی کە ئەلیف خۆی دەیەوێت نووسەر بێت، کەواتە نووسین لای ئەو پڕۆژەیە، نەک چالاکییەکی نمایشی. نووسەربوون هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و کار و پرۆژە و داهێنانە، کە ئەلیف لەو چەند بەرهەمەی من خوێندومەتەوە ئەمانە ڕەنگدانەوەی هەبووە. دواتریش کە باس لە کۆچەرییبوون دەکات دەشێ ئەمە دوو واتا بدات. کۆچەرییبوون لەڕووی ئەوەی کە بێ شوێن و ماڵ بێت و هەر ماوەیەی لە جێگەیەک نیشتەجێ بێت، کە بەشێکی زۆری ژیانی ئەلیف لەمە پێکدێت. ئەگەر بە دیوەکەی دیکەشدا کۆچەرێتی لە ڕووی فیکرییەوە بێت، دیسان بەلای منەوە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە. بەو پێیەی مرۆڤ دەشێت هەمیشە بەنێو فیکر و ئەدەبی جیهانیدا کۆچەری بێت و ڕێبوارێک بێت لە سایەی هەموو فیکرەکاندا پشوو بدات، بەڵام هیچیان نەکاتە ماڵی هەمیشەیی خۆی. بەو پێیەی هیچ ماڵێکی فیکریی و ئەدەبی هەمیشەیی نییە، بەڵکو بەردەوام فیکری نوێ و ماڵی نوێی ئەدەبی هەیە و دەشێ مرۆڤ سوود لە سایەی ئەوانیش وەربگرێت.
دواتر ئەلیف باس لە جیهانیبوون دەکات و دەڵێت من جیهانیم، لاموایە هەموو نووسەرێکی ڕاستەقینە خۆی بە نووسەری ناوچەیەکی دیاریکراو و گەل و زمانێکی دیاریکراو نازانێت. نووسەرە ڕاستەقینەکان جیهانین و بۆ هەموو مرۆڤایەتی دەنووسن لە هەر شوێنێکی جیهان بێت. بۆیە جیهانیبوونی نووسەر خاڵێکە نووسەر لە لۆکاڵبوون و چەقبەستن لە جێگەیەک و لەنێو کولتوور و نەتەوەیەکی دیاریکراودا دەردەهێنێت. دواتر ئەلیف دەڵێت من عاشقی سۆفیگەرێتیم، بێگومان ئەم عاشقبوونەی ئەلیف لە رۆمانی چل ڕێساکەی عەشقدا ڕەنگدانەوەی هەیە. لەوێدا ئەلیف هێندە بە وردەکارییەوە باس لە ژیانی مەولانا و شەمسی تەبرێزی دەکات، کە خوێنەر سەرسام دەبێت بەو توانا گەورەیەی ئەلیف و ئەو شارەزاییە زۆری لەبارەی سۆفیگەریی و جیهانە تایبەتەکەی مەولانا و شەمسەوە. لە دواترشدا نووسەر دێتە سەر ئەوەی بنووسێت من ئاشتیخوازم، ڕەنگە خودی پەیامی نووسین ئاشتیخوازی بێت، بەڵام ئەم پێداگرییەی ئەلیف بایەخەکەی لەوەدایە کە ئەو کچی وڵاتێکە، کە بەردەوام شەڕ بەرهەم دەهێنێت و ئاشتی ڕەتدەکاتەوە. ئەگەر سەیری مێژووی تورکیا بکەین بە تایبەت لە چل ساڵی ڕابردوودا کە ئەلیف تێیدا ژیاوە، مێژوویەک بووە دوور لە ئاشتی و تژی لە جەنگ، مێژوویەک لەسەر چەوساندنەوەی بەشێکی زۆری مرۆڤەکانی درێژەی بە مانەوەی خۆی داوە. بۆیە ئەلیف لەو ئاشتیخوازبوونەیەوە دەیەوێت خۆی لەو جەنگ و بێ ماناییەی نێو ئێستا و ڕابردووی تورکیا بێ بەری بکات. لە دواجاریشدا ئەلیف ڕووەکیبوون و ژنبوونی پێکەوە نووسیوە. بێگومان ئەمەش دەشێ ئاماژە بێ بۆ دەگمەنی، چۆن ڕووەکخۆری دەگمەنییە لەنێو کۆمەڵگەدا. بەتایبەتیش لە کۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتییەکاندا، هاوکات ژنبوونیش جۆرێک لە ڕیسکە. بەو پێیەی تا هەنووکەش زۆرێک لە مێینەکان ناچارانە لە مێینەبوونی خۆیان هەڵدێن، بۆیە ئەم پێداگرییەی ئەلیف دیسان دەشێ پێداگرییەک بێت لەپێناو سەلماندنی بوونی خۆیدا وەک ژنێکی ڕۆماننووس.
وەک تێبینی دەکرێت ئەلیف بەتەنها شەش سێبەری هەیە، هەر بۆیە وەکو خۆی پاش ئەوەی هەستی کردووە دووگیانە دەڵێت: ئەو ڕۆژەی کە بۆم دەرکەوت دووگیانم، نووسەرەکەی ناوم تۆقی، ژنەکەی ناوم لە خۆشیدا نەیدەزانی چی بکات، ئاشتیخوازەکە بەبێ لایەنی مایەوە، کەسە جیهانییەکە بیری لە ناوی جیهانی بۆ منداڵ دەکردەوە، سۆفییەکە پێشوازی لە هەواڵەکان کرد، ڕووەکییەکە نیگەرانی ئەوە بوو کە ئیدی وا پێویست دەکات گۆشت بخۆم، ژنە کۆچەرییەکەی تەنها دەیویست گورج بکەوێتە سەر پێیەکانی خۆی تا دەتوانێت هەڵبێت، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە کە لە کاتی دووگیانیدا دەتوانی هەموو شت و هەموو کەس هەڵبێیت، وەلێ ناتوانی لەو گۆڕانکارییانە هەڵبێیت کە بەسەر جەستەتدا دێن.

(4)
شیری ڕەش هەڵکۆڵینی ناخی ژنێکە کە لە نووسەربوونەوە دەپەڕێتەوە بۆ ئەوەی ببێتە دایک و ئەلیف ویستوویەتی هەستی خۆی لەو قوناغەدا بنووسێتەوە، بەمەش بە وردی تیشکی خستۆتە سەر ئەو قۆناغانە و ئەو ساتانەی نووسیوەتەوە، کە وەکو ژنێک، کە منداڵێک لە هەناویدایە دۆخی سایکۆلۆژی و جەستەیی چۆن بووە؟ هاوکات دۆخی ئەو وەکو نووسەر و خوێنەرێک کە تینووی ئەدەب و کتیبە چۆن بووە؟ بۆیە وەک چۆن ئەلیف خۆی لە جێگەیەکی کتێبەکەدا دەڵێت: هەموو کتێبێک گەشتێکە، دەشێت ئەم کتێبەش گەشتێک بێت بۆ وڵاتێک کە مرۆڤێک دەیەوێت لە قۆناغی نووسەربوونەوە بپەڕێتەوە بۆ دایکایەتی.
ئەلیف بۆ ئەوەی کتێبەکەی تەواوی ئامانجەکانی بپێکێت، ئاماژەی بە ژیانی دەیان نووسەری ژن کردووە و ئەزموونەکانیانی لە نێوان نووسەربوون و دایکایەتی نووسیوەتەوە، کە بەشێکیان ئەزموونگەلی سەرنجڕاکێش و بەشێکی دیکەشیان ئەزموونگەلی ئاسایین، بەڵام ئەلیف لە کۆی هەموو ئەم ئەزموونانە دەیەوێت پێمان بڵێت سەختە نووسەر بیت و دایکیش بیت، ئەوەی لە دوا لاپەڕەکانی ئەم کتێبەدا لام مایەوە ئەوە بوو، کە سەختە مرۆڤ هەم نووسەر بێت و هەم دایک.
پاش خوێندنەوەی ئەم کتێبە کەمێک لە ئەزموونی خۆم ڕامان وەکو باوکێک، ئایا ئەوانەی نووسەر بن دەتوانن ببنە باوک، بێگومان وەڵامی ئەم پرسیارەش ئاسان نییە، ڕەنگە وەڵامەکەی زۆر لە وەڵامی ئەو پرسیارە دوور نەبێت کە ئەلیف لە پەیوەند بە نووسەربوون و دایکایەتی دەیکات. بەو پێیەی هیچ نووسەرێک ناتوانێ مافی تەواوی دایکایەتی و باوکایەتی بە منداڵەکانی بدات، بەڵام ئەلیف پێداگریی تەواوەتی لەسەر ئەوە دەکات کە ئەوە تەنها بۆ ژنان وایە و دەشێ بۆ پیاوان وەها نەبێت. بەڵام بەلای منەوە ئەمە لە بۆچوونەکانی ئەلیفدا کورتی هێناوە، بەو ئەزموونە کەمەی من لە بواری نووسیندا کە تەنها نزیکەی بیست ساڵە سەروکاری خوێندنەوە و نووسینم هەیە و زیاتر لە دە ساڵە خێزانم دروست کردووە. لاموایە نووسەری و باوکایەتیش هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە لە نووسەر و دایکایەتی، چونکە لە هەردوو حاڵەتەکەدا مافی منداڵ لە لایەن (دایک-باوک)ی نووسەرەوە دەخورێت و ناتوانرێت ئەرکە هەمەلایەنییەکانی (دایکایەتی-باوکایەتی) جێبەجێ بکرێت. هەربۆیە ساڵانێکی زۆرە بیر لەوە دەکەمەوە کە نووسەران ئەو مەخلوقەن دەبێت لەدەرەوەی ڕێسا کۆمەڵایەتییەکان بن و دووربن لە بوون بە (دایک-باوک). بەڵام ئەلیف لەگەڵ ئەو ترسەی لە بە دایکبوون هەیبوو، بەڵام بووە دایکی دوو منداڵ و ئیدی پاش ئەوەش بەردەوامبووم لە ژیانی وەکو نووسەرێک.
خوێندنەوەی ڕۆمانی شیری رەش دەشێ کۆمەکی خوێنەر بکات بۆ ئەوەی باشتر لە ژیانی نووسەر و پەیوەند بە دایکایەتی تێ بگات. هاوکات خویندنەوەی ئەم کتیبە بەم وەرگێڕانە کوردییە جێگەی دەستخۆشییە بۆ خاتوونی وەرگێڕ و من لێرەوە هیوای بەردەوامی بۆ دەخوزام.
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️10 خولەک و 38 چرکە لەم دنیا سەیرەدا
2.👁️شیری ڕەش
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئارام سدیق
2.👁️ڤیەننا سەلام
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📖 رانانی پەڕتووک
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 2 2018 10:23AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 2 2018 1:01PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Apr 2 2021 8:43AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,981 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.146 KB Oct 2 2018 10:24AMزریان سەرچناری
📚 پەڕتووکخانە
  📖 زمانەوانی کارەکی
  📖 کەوتنە خوارەوە لە تۆ
  📖 دەبێ ئاگام لەخۆم بێت
  📖 چەمکی سەروەری و مەسەلە...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 22-05-2022
  🗓️ 21-05-2022
  🗓️ 20-05-2022
  🗓️ 19-05-2022
  🗓️ 18-05-2022
  🗓️ 17-05-2022
  🗓️ 16-05-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مەرزییە فەریقی
ناوی تەواوی مەرزییە شەهاب عەبدوڵڵایە، لە ڕێکەوتی 1958-05-22 لەشاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان چاوی بەژیان هەڵهێناوه، بەڵام دایک و باوکی خاتوو مەرزیە لەبنەڕەتدا خەڵکی شاری سنەن.
تا تەمەنی 17 ساڵی مەرزییە ژیانی لەشاری مەریوان بەسەر دەبات، بۆ خوێندنی مامۆستایەتی روو دەکاتەشاری سنە و لەوێ خوێندنی مامۆستایەتی تەواو دەکات، بڕوانامەی دبلۆم لە بواری مامۆستایەتیدا بەدەستدەهێنێت.
هەر لەتەمەنی منداڵیدا هەستی کردووه، کە دەنگی خۆشەو بەهرەی دەنگخۆشی تێدایە، لەلایەن باوکییەوە هاندراوه، بەڵام بەهۆی نادروستی
مەرزییە فەریقی
عەباسی کەمەندی
عەباسی کەمەندی کوڕی عەلی
لە 1ی کانوونی دووەمی 1952 لە جەورئاوا لە شاری سنەی رۆژهەڵات لەدایکبووە.
هونەرمەند کەمەندی جیا لە هونەری مۆسیقا شارەزایی زۆری لە بواری نەقاشی، شانۆ و سینەما و ئەدەبیاتی کوردیدا هەبووە و ماوەی 35 ساڵ لە رادیۆ دەنگی شاری سنە بێ وچان کاری کردووه.
لە تەمەنی 23 ساڵ ژیانی هاوبەش دەستپێدەکات و باوکی کوڕێک و دوو کیژه.
سەرەتایی هەفتاکانی سەدەی 20 لەگەڵ خاتوو شەهێن تاڵەبانی گۆرانیی بەناوبانگی سەبری-یان تۆمارکرد.
بەشێک لە بەرهەمەکانی هونەرمەند عەباسی کەمەندی:
1. چوار ئەلبووم گ
عەباسی کەمەندی
بڕیار بەهجەت ڕەشید
بڕیار بەهجەت ڕەشید سەعاتچی
لەدایکبووی 1961، گەڕەکی عەقاری سلێمانی
قوتابخانەی سەرەتایی لە مەولانا خالید تەواوکردووە. ناوەندیشی لە کاوەی کوڕان و دوای ناوەندی چۆتە ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی.
سالی 1975 دەستی کردووە بە یاری بالە لە یانەی سلێمانی لە ریزی تازەپێگەیشتووان دوای ئەوە لاوان و پاشان لە ریزی پێشکەوتوان بەدەوام بووە.
ساڵی 1979 لە هەلبژاردەی پەروەردەی سلێمانی یاریکردووە، لە خولی نایابی عێراق بەژداریکردووە.
لە ساڵی 1979 لەسەر ئاستی هەلبژاردەکانی عێراق پلەی دووەمیان بەدەست هێناوە، لەسەر ئا
بڕیار بەهجەت ڕەشید
فەرەیدون حسەین زادە
چالاکێکی شاری سەردەشت بووە، سەر بەیانی 23-05-2018 کۆچی دوایی کردووە.
فەرەیدون حسەین زادە
عەبدوڵڵا ساڵح لالە
ناو: عەبدوڵڵا
ناوی باوک: ساڵح
رۆژی لەدایکبوون: 20-11-1973
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا ساڵح لە دایکبووی 20-11-1973 لە کانی پیرە سەرچنار لە سلێمانی لە ساڵی 1980 چووەتە بەر خوێندن لە قوتابخانەی کانی بەردینەی سەرچنار دواتر خوێندنی ئامادەیی تەواو کردووە، لە ساڵی 1991 بەشداری بەر چاوی هەبووە لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی ئەو ساڵەدا، وە بۆتە پێشمەرگە لە تیپی شەهید وەستا لەتیفی کانی سپیکەیی و دواتر چووەتە مەکتەبی سیاسی لە ماڵی مام جەلال بە پلەی فەرماندەی مەفرەزە لەگەڵ دروست بوونی لیژنەی ڕێک
عەبدوڵڵا ساڵح لالە


Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 4.797 چرکە!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)