فڕۆکەیەکی تورکیا چیاکانی سنووری زاخۆ بۆردوومان دەکات
کوردستان
هەریەکە لە کەناڵەکانی ستێرک تی ڤی، مەدیا هابەر تی ڤی، ژن تی ڤی، ئاریەن تی ڤی، چرا تی ڤی و ڕۆناهی تی ڤی ئەمڕۆ کاتژمێر 17 بۆ ماوەی چەند خولەکێک شاشەکانیان ڕەش کرد. بەڕێوەبەرانی ئه و کەناڵانە ڕایانگەیاند، بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەی تووندوتیژیی دژی ژنان (25ی تشرینی دووەم) ئەم چالاکییەیان ئەنجام داوە.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دوو کاسبکاری کورد بە ناوەکانی لوقمان فەتحی و لوقمان ئەعلەم خەڵکی گوندی ئارمردەی
بانەبانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە سەختی بریندار بوون.
[6]
دوو کاسبکاری کورد لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کران
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی محەممەد دادڕەسی تەمەن 33 ساڵ کوڕی حامید خەڵکی گوندی نێی شاری
مەریوانمەریوان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
[6]
- چالاکێکی کرێکاری بە ناوی
خەلیل کەریمیخەلیل کەریمی خەڵکی شاری
سنەسنە، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
[6]
- ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی نەرمین سەمەدی کچی عۆسمان، خەڵکی شاری
بۆکانبۆکان بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی لەگەڵ مێردەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
[7]
باشووری کوردستان
- فڕۆکەیەکی تورکیا بۆردوومانی هەردوو چیای شەرانش و خامتیری کرد لە سنووری
زاخۆزاخۆ.
[1]
- فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆردومانی دەڤەری چەمگین-یان کردووە لە سنووری هەرێمی ئاڤاشین-ی سەر بە شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی لە پارێزگەی دهۆک.
[3]
- لە مەراسیمێکی شکۆداردا تەرمی شەرڤانێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، کە لە رۆژئاوای کوردستان شەهید ببوو لە شاری هەولێر بەخاک سپێردرا.
[5]
-
بەرەی تورکمانیبەرەی تورکمانی بایکۆتی هەموو دانوستان و کۆبونەوەکانی کرد لەگەڵ لایەنەکانی دیکەدا لەبارەی
کەرکوککەرکوکەوە، تا لە کابینەی نوێی حکومەتدا بەشداری پێدەکرێت.
[2]
- پڕۆسەی دانانەوەی چوار شمشێرەکە لەگەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکوک دەستیپێکرد و لە یەکەم هەنگاودا یەکێک لە شمشێرەکان دانرایەوە، کە پێشتر لەلایەن ئیدارەکەی
نەجمەدین کەریمنەجمەدین کەریمەوە وەکو یەکێک لە شوێنەوارەکانی حزبی بەعس لە پارێزگاکە لادرا.
[3] بەڵام بە هۆکاری مۆڵەت وەرنەگرتن لە لایەن دژە تیرۆری عێراقەوە ڕێگری لێکرا.
[5]
دانانەوەی چوار شمشێرەکەی سەدام لە کەرکوک
- کاژێر 08:00ی ئەمشەو ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشدەکەن سەر هەر سێ گوندی ئیخوە، محەممەد شیربەگ و حوسێن مەمە لە سنووری
خانەقینخانەقین و شەڕ لەنێوان گرووپەکە و دانیشتووانی گوندەکان بە پاڵپشتی پۆلیسی فیدراڵی روویداوە.
[1]
- نزیکەی سەعات 9ی ئەمشه و بۆمبێک بەهێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی خانەقین تەقییەوە و چوار پۆلیس برینداربوون و ئەفسەرێکیش کوژرا.
[4]
- کۆمیتەی ناوەندی
حزبی شیوعی کوردستانحزبی شیوعی کوردستان لە
هەولێرهەولێر، هەڵبژاردنی ناوخۆیی بۆ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئەنجامدا و بەپێی دەرەنجامی هەڵبژاردنەکانیش بۆ جارێکی دیکە
کاوە مەحمودکاوە مەحمود بە سکرتێر و بابە عەلی بەجێگری سکرتێر بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵبژێردرانەوە و دوو لە ئەندامانی سەرکردایەتیش بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردران.
[2]
- بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە لە سنوری
دهۆکدهۆک دوو
پێشمەرگەپێشمەرگە گیانیان لەدەستدا.
[4]
- سەرۆکی
رێکخراوی کوردستان بێ جینۆسایدرێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید رایدەگەیەنێت: سەرەڕای ئەوەی رێکخراوەکەمان بانگهێشتانەی رەسمی بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی جیهانی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی بۆ نێردراوە، بەڵام تورکیا رێگەنادات بەشداری کۆنگرەکە بکەن.
[2]
- پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت: برای شەیمای 17 ساڵانیان دەستیگرکردووە، کە 19 رۆژ پێش ئێستا بەبیانووی دواکەوتنی لە گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، بە حەوت گوللە کوژرا.
[2]
- ئێوارەی ئەمڕۆ بەبشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی هەولێر، ڕێوڕەسمی ساڵانەی یادی مەولودی بێغەمبەری ئیسلام بەڕێوەچوو.
[5]
- ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی گومرگی عێراقی سەردانی هەولێریان کرد و لەبارەی پرسی داخستنی خاڵە گومرگییەکانی نێوان هەرێم و عێراق رێککەوتنێکیان واژۆکرد، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمیش دەڵێت: شاندەکە چەند رۆژێکی دیکە لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- تەرمی
شەڕڤانشەڕڤانی
یەپەگەیەپەگەی خەڵکی هەولێر عەلی خەبات و شەڕڤانی فەڕەنسایی یەپەگە شاهین قەرەچۆخ بە مەڕاسیمێکی شکۆدار لە دەروازەی سنووری سێمالکا ڕەوانەی باشووری کوردستان کران.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- لە دادگای رەسافەی بەغدا دانیشتنێک لەبارەی قەرزی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە
وەزارەتی بازرگانیوەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، جووتیارانی کوردستان نزیکەی 555 ملیار دیناریان لای حکومەتی عێراقە.
[1]