راگەیاندراوی کۆبوونەوەی چوار لایەنی کوردستانی لە هەولێر
📝 بەڵگەنامەکان
ئێمە چوار لایەنی سیاسی کوردستانی کە لە خوارەوە ناومان هاتووە، ئەمرۆ شەممە 15/9/2018 لە بارەگای بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لە
هەولێرهەولێر کۆبوونەوە بە ئامانجی تاوتوێکردنی چەند تەوەرەیەک بۆ ئەوەی لە ماوەی پرۆسەی هەڵبژاردن هەماهەنگی و هاوکاری یەکتر بکەین بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەک پرۆسەیەکی دیموکراسیانەی سەردەم کە تێدا ئەزموونی کوردستان جوانتر بکەین و بەدەربێت لە دیاردە نادروست و نایاساییەکان.
هەر چوارلایەن هاوکۆک بوون پێویستە هەموولایەنە سیاسییەکانی کوردستانی پابەندی یاسا و رێنماییەکانی کۆمسیۆن بن تا هەڵبژاردنێکی خاوێن و دوور لە گزیکاریی و سەرپێچی ئەنجام بدرێت و کەمترین سکاڵا و تێبینی لەسەر پرۆسەکە هەبێت.
داوایان لە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی کرد. کاری جددی بکات بۆ دەرفەتی یەکسان بە لایەنە سیاسیەکان و کۆنترۆڵکردنی هەموو ئەگەر و گومانەکان لە تێکڕای پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدات.
هەر چوار لایەنی بەشداربوو، لە کۆبوونەوەکە رێککەوتن لەسەر ئەم خاڵانە:
1-هەر چوار لایەن کۆکبوون رەخنە و تێبینیەکانیان بە تەنها ئاراستەی دەسەڵات بکرێت کە لە ماوەی 27 ساڵی بەرێوەبردنی کوردستان، نەیانتوانیوە ئەدایەکی شایستەی خەڵکی کوردستان بکەن لە خزمەتکردن و کەمکردنەوەی قەیرانە جۆراجۆرەکانی هەرێمی کوردستان.
2-هەماهەنگی لە نێوان هەر چوار لایەن دەبێت لە چاودێری کردنی پرۆسەی هەڵبژاردن تا رۆژی دەنگدان و جیاکردنەوەی دەنگەکان و ئەنجامی کۆتایی ئاشکرا دەکرێت.
3-بۆیە داوا لە هاونیشتمانیانی ئازیزی کوردستان دەکەین بەو پەڕی تواناوە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن و نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەکانتان بنێرن بۆ پەرلەمان تا داکۆکی لە ماف و خواستە رەواکانتان بکات تا پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی خاوێن بەرێوەبچێت و دوور بێت لە تەزویر و دەنگدانی نایاسایی.
سەرکەوتوو بێت ئیرادەی خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان.
لایەنەکان :
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانکۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
بزووتنەوەی ئیسلامیی لە کوردستان
15-09-201815-09-2018 هەولێر