ئاگر له نزیك بۆرییهكی نهوت دهكهوێتهوه
باشووری کوردستان
- ئاگرێکی گەورە لە نزیک بۆڕییە نەوتییەکانی (جەوەڵ بۆر) کەوتەوە کە دەکەوێتە سەر رێکەی
کەرکوککەرکوک -
سلێمانیسلێمانی.
[1]
- بەیانی ئەمڕۆ، ژمارەیەک گوللە هاوەن لە گەڕەکی عەسکەری شارۆچکەی
خورماتووخورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین کەوتنە خوارەوە.
[2]
- سوپای تورکیا لە ڕێگەی تۆپخانە و فڕۆکەوە بۆردومان و تۆپبارانی چەند ناوچەیەکی سنوری
سیدەکانسیدەکانی دەستپێکردەوە.
[1]
- بەڕێوەبەری پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند بەهۆی زۆری گەشتیارەوە هیچ جێگایەکی بەتاڵ لە میوانخانەکانی سلێمانیدا نەماوە، گوتیشی بەپێچەوانەی جەژنەکانی پێشوو ئەو چێشخانە و خواردنگانەی شوێنەکانیان داخستبوو، سزای قورس دەدرێن.
[3]
- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەوڵێک لە دەرەوەی پەرلەمان هەیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، بەڵام هیچ فراکسیۆنێک بەئاشکرا کاری بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نەکردووە و دەڵێت تازە دواخستنی هەڵبژاردن بە پەرلەمان ناکرێت.
[1]
- مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی کوردستان، سەبارەت بە لێدوانەکانی فاتح یڵدز، باڵوێزی گشتیی تورکیا،کە لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان لە مزگەوتی گەورەی نوری شاری کەرکوک وتبوویکەرکوک شوێنی باوباپیرانمانە، بەڕاگەیندراوێک کاردانەوە و ناڕەزایەتی توندی نیشان دا.
[4]
- بۆ یەکەمجار و بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆری سنووری شارۆچکەی
پێنجوێنپێنجوێن، شەوەئاهەنگێکی هەمەڕەنگ لە هۆڵی ناوەندی وەرزش و لاوانی پێنجوێن بەڕێوەچوو کە لەلایەن گروپێکی خۆبەخشی سنوورەکە و ناوەندی وەرزش و لاوان-ەوە رێکخرابوو.
[1]
- کچێک بەناوی (پەرواز حوسێن) تەمەن 16 ساڵ لە گەڕەکی ئاشتی
قەڵادزێقەڵادزێ بەهۆی ئەوەی بە ئاگر سووتاوە دەگەیێندرێتە نەخۆشخانەی قەڵادزێ، بەڵام بەهۆی زۆری رێژەی سووتاویەکەی کە 70% بووە بەڕێدەکرێت بۆ نەخۆشخانەی ئێمرجێنسی سلێمانی و دواتر لە درەنگانی شەو گیانلەدەستدەدات.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- بەهۆی سزاکانی سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، هەردوو وڵاتی فەرەنسا و بەریتانیا بڕیاریاندا لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ئێران رابگرن.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان