رێژەی چوونی گەشتیاران بۆ ئامەد %40 زیادیکردووە
📊 ئامار و راپرسی
بەراورد بە ساڵی رابردوو ژمارەی گەشتیاران بۆ شاری
ئامەدئامەدی باکووری کوردستان زیاتر بووە، ساڵی رابردوو لەو کاتەدا 150 هەزار گەشتیار چووبوونە ئامەد، بەڵام ئەمساڵ رێژەکە 40% زیادیکردووە.
بەپێی ئەو داتایانەی دەست رووداو کەوتوون، تەنیا لە 6 مانگی یەکەمی ئەمساڵ 200 هەزار گەشتیار چوونەتە ئامەد، لە ئێستاشەوە شوێنە گەشتیارییەکان و هۆتێلەکان بۆ مانگەکانی ئاب و ئەیلوول گیراون.
پێشبینی دەکرێ ئەمساڵ زیاتر لە 250 هەزار گەشتیار سەردانی ئامەد بکەن و بچنە شوێنە گەشتیارییەکانی ئەو شارە.
ئەدیپ پاچال سەرۆکی کۆمەڵەی ناساندن و گەشیاریی ئامەد بە رووداوی رایگەیاند: بەرزبوونەوەی ئەو رێژەیەی هاتنی گەشتیاران بۆ ئامەد زۆر باشە، هۆکاری بنەڕەتیی زیادبوونی گەشتیارانیش گەڕانەوەی ئارانی و ئاسایشە بۆ ئەو شارە.
[1]
22-07-201822-07-2018