رۆژهەڵاتی کوردستان
- کاتژمێر 9ی شەو، هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ترسی هێزی پێشمەرگە لە پشت گوندی
قورووشاوێقورووشاوێ سەر بە شاری
شنۆشنۆ کەوتوونەتە کەمینی یەکترەوە و تەقەیان لە یەکتری کردووە. فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی حکوومەتی ئێران لە یەکتر، ژمارەیەک لە هێزەکانی حکوومەتی کوژراو و بریندار بوون.
[5]
باشووری کوردستان
- ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان لە چەند فراکسیۆنێکی جیاواز، داوای بانگهێشتکردنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ دانیشتنێکی پەرلەمان.
[2]
- لەبارەی جموجۆڵ و دروستکردنی مۆڵگەی نوێی
داعشداعش لە عێراق و ئاسایشی ناوچە جێناکۆکەکان،
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هاوپەیمانان لە هەولێر کۆبوونەوە و داوادەکەن هەرچی زووە پێداچوونەوە بە پلانی ئەمنی ناوچە جێناکۆکەکان بکرێت.
[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەڤەری نهێلی و نێروەرێکان-یان لە شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی بۆردوومانکرد. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هیچ زیانێکی گیانی لە بۆردوومانکردنی فڕۆکەکانی تورکیا لەنێو دانیشتووانی ئەو ناوچانەی ئامێدی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی بە ناوچەکە گەیاندووە و ترسی لەلای خەڵکی ناوچەکە دروستکردووە.
[2]
- ئەبو عزرائیل وتەبێژی لیوای ئیمام عەلی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی ئەمڕۆ ڕایگەیاند: لەرۆژانی داهاتوودا هێزی پێشمەرگە دەگەڕێنەوە کەرکوک و تەواوی ناوچە کێشە لەسەرەکان.
[1]
- شەوی ڕابردوو، نزیکەی سێ هەزار مریشکی مردارەوەبوو فڕێ دەدرێنە ناو ئاوی
زەڵمزەڵم و بەپرسیارانی ژینگەیی و گەشتوگوزاری هەڵەبجەش دەڵێن: تەندروستی خەڵک و ژینگەی ناوچەکە ڕووبەڕووی مەترسیی بووەتەوە و پێویستە بکەری ئەوکارە سزای توند بدرێت.
[3]
- کاتژمێر 10:30ی ئەمشەو، ئاگرێکی گەورە لە
تاسڵوجەتاسڵوجەی نزیک
سلێمانیسلێمانی کەوتووەتەوە، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت ئاگرەکە لە باروتخانەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە 4 کەس برینداربوون.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- لیندزی گراهام و جان شاهین، سیناتۆرانی ئەمریکا سەردانی شاری منبج-یان کرد و دەڵێن، گرنگە هێزەکانی وڵاتەکەیان لە باکووری سووریادا بمێننەوە.
[2]
- لە نزیک نەخۆشخانەی ئاڤرین مینێک تەقیوەتەوە. دەربارەی ئەنجام و زیانەکانی ئەو تەقینەوەیە هیچ زانیاریەک بەدەست نەگەیشتووە.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایدەکات کە دانوستانیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و تورکیا بەردەوامە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی
کەرکوککەرکوک لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە و ئاشکراشیدەکات کە ئێستا ڕۆژانە 220 هەزار بەرمیل نەوت لەوشارە بەرهەم دەهێندرێت.
[1]