بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: جاشنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 05-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📆30-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅05 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,775) پەڕتووک||
👫 ئەڤین بولدان
ڕۆژنامەنووس بولدان، ماوەیەکی درێژ لە ڕۆژنامەی ئازادی وڵات-دا کاری کرد، پاش ئەوەی ئازادی وڵات لەلایەن ئاکەپەوە داخرا لە ڕۆژنامەی ڕۆژەڤی مەدیا وەک هەواڵساز دەستی بەکار کردەوە.
شەوی 03-04-2017 بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە لە ئامەد کۆچی دوایی کرد.[1]
👫 ئەڤین بولدان
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئەڤین بولدان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 لیسی شمیت
رۆژی 03-04-1994 بە راسپاردەی حکومەتی بەعس، چەند کەسێکی خۆفرۆش، لە ناوچەی سەید سادق رۆژنامەنووسی ئەڵمانیی و دۆستی دڵسۆزی کورد لیسی شمیت تیرۆردەکەن.
👫 لیسی شمیت
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
لیسی شمیت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
سڵاح مەجید قادر حەمامچی (1941/ سلێمانی/ کانیسکان)، ئەندامی ڕێکخراوی پێشمەرگەی ناو شاری سلێمانی (ی. ن. ک) لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی کۆمەڵە لە ڕۆژی (21-12-1976)دا تەقەیان لە پارێزگار محەمەد ئەمین محەمەد کرد و برینداریان کرد و لە ڕێکەوتی (09-01-1977)دا لە زانکۆی سلێمانی کادیرێکی بەعسیان بەناوی ساڵح ئەلعانی کوشت، دواتر بەهۆی فەرهادی مەلا ڕەزا لە ڕێکەوتی (15-01-1977)دا بەگرتن دران، لە ڕێکەوتی (03-04-1977)دا لە هەیئە خاسەی کەرکوک بڕیاری لە سێدارە دانیان دەرچوو و لەگەڵ (فەرەیدون عەبدولقادر عەبدوڵڵا، محەمەد
👫 سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەسعود محەمەد
هزرڤان و نووسەری بیروردی کوردو کەسایەتی ناسراوی کوردستان مامۆستا مەسعود محەمەدی جەلیزادە لە ساڵی 1919دا لەشاری کۆیە لەبنەماڵەیەکی ئایینی و وێژەیی و زانست پەروەر هاتۆتە جیهانەوە و گەشتی خوێندنی لەساڵی 1926دا لە کۆیە دەست پێکردووەو قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر لەساڵی 1940دا تەواوکردووە و لەساڵی 1945یشدا خوێندنی کۆلیژی مافی لەبەغدا وەرگرتووە و بووەتە پارێزەرێکی یاساناس.
لە خوێندنی کۆلیژی مافدا هاوپۆل و دۆستی دڵسۆزی دڵداری شاعیری لێهاتووی کورد بووە و بەیەکەوە زۆربەی ئێواران سەردانی ساڵۆنی وێ
👫 مەسعود محەمەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەسعود محەمەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,936 | وێنە 58,149 | پەڕتووک PDF 10,775 | فایلی پەیوەندیدار 40,193 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,037 |
📅 01-10-2018 ℹ️ | 🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 01-10-2018

فایلی پەیوەندیدار 📂
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئەکرەم خەلیلی، تەمەن 27 ساڵ، خەڵکی کووران لە ناوچەی سۆمای برادۆستبرادۆست، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لە دەست دا.[6]
- بەرەبەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر 03:4، بوومەلەرزەیەک لە ناوەندی شارۆچکەی تازەئاباد-ی سەربە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کورستان روویدا، بوومەلەرزەکە کە شارەکانی جوانڕۆجوانڕۆ و گاوارەی پارێزگای کرماشان و هەڵەبجەی هەرێمی کوردستانیش هەستی پێکراوە. بەرپرسانی فریاکەوتن لە کرماشان دەڵێن: ئەو بوومەلەرزەیە زیانی لێ نەکەوتووەتەوە.[3]
- کاوە بەهرامی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگەپێشمەرگەی کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ڕەسمی حیزبی دێموکرات، بەیاننامەی قەرارگای حەمزە، سەبارەت بە تۆپباران نەکردنی مەقەڕەکانی حدکای ڕەت کردەوە. ناوبراو دەڵێت: سپای پاسداران لەو بوردوومانەدا لە مووشەکی 30 کیلۆیی دروسکراوی ساڵی 2017 کەڵکی وەرگرتووە.[6]
- هێزە لیباس شەخسییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەسنە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی دوو هاووڵاتیی کورد، بە ناوەکانی فواد و ئازاد ئەمجەدی لە شارەکی نەساجی و ئەو دوو برایەیان دەسبەسەر کردووە.[6]
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، دەستیان بەسەر زیاتر لە 300 سەر مەڕوماڵاتی خەڵک لە شاخەکانی کوڕا بەڕی سپی لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێورمێدا گرت.[6]
- سپای پاسداران چەکوچۆڵی قورس لە جۆری کاتیووشا و تانک ڕەوانەی ناوچە سنورییەکانی شاری ورمێ دەکات.[6]
باشووری کوردستان
- دەستەی کەشناسی و چاودێری بوومەلەرزەی عێراق ئاشکرایکرد کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەزەیەک سنوری شاری هەڵەبجەهەڵەبجەی گرتووەتەوە و گوڕەکەی نزیکەی 4.5 پلەی رێختەر بووە.[1]
- ئەمڕۆ کاتژمێر10:20 خولەک تۆپخانەکانی سوپای ئێران دەستیان بە تۆپبارانی گوندەکانی ماتا، تۆپزاوا و بەربزن لە دەڤەری برادۆستبرادۆست-ی سەر بە پارێزگای هەولێر.[4]
- یەکەم فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی سعودیە لە هەولێرهەولێر نیشتەوە. لەمەودوا لە هەفتەیەکدا سێ رۆژ گەشتی ئاسمانی لەنێوان عەرەبستانی سعودیە و هەولێر ئەنجامدەدرێت.[1]
- رێکخراوی فردریچ ئیبێرتی ئەڵمانی کە چاودێریی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی کردووه و رایگەیاند رێژەی بەشداری دەنگدەران له و هەڵبژاردنەدا کەم بووە و جێگەی چاوەڕێی و پێشبینی ئه و چاوەدێرە بیانیانە نەبووە کە چاودێری پرۆسەکەیان کردووە.[1]
- فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەرلەمانی عیراق رایگەیاند: د.بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح تەنها کاندیدی یەکێتییە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق و داوای لەنوێنەرانی سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانی و عیراقییەکان کرد کە متمانەی خۆیان بەکاندیدەکەی یەکێتی ببەخشن.[2]
- شۆڕش حاجی، گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، هەنگاوی یەکەمی بزووتنەوەی گۆڕان رەتکردنەوەی کۆی پرۆسەی هەڵبژاردنە و لەدوای هەڵبژاردن بە پەیکەری رێکخراوەیی بزووتنەوەی گۆڕاندا دەچینەوە.[5]
- شاسوار عەبدولواحیدشاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێنەوەی نوێ رایگەیاند، کە بەشداری پەرلەمانی کوردستان ناکەن بەهۆی ئەو ساختەکارییەی روویداوە.[1]
رۆژئاوای کوردستان
- لە گوندی قیبارا-ی سەربەناوەندی عەفرینعەفرین ژمارەیەکی زۆرلە هاووڵاتیانی ئێزدی کە ژنیشیان تێدایە لەکاتێکدا کە سەردانی کێڵگەو باخە زەیتوونەکانی خۆیان دەکرد لەلایەن سوپای تورکیای داگیرکەروچەتەکانەوە ڕفێندران.[3]
دەرەوەی کوردستان
- سوپای پاسداران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: کاژێر 2ی سەرلەبەیانی بە مووشەکی (زەمین - زەمین) لە شاری کرماشانکرماشانەوە چەند ئامانجێکی لە شاری ئەلبوکەمالی رۆژهەڵاتی سوریا کردووەتە ئامانج، بەبێ خستنەڕووی ئاماری هێرشە مووشەکیەکە، تەنیا ئاماژە بە کوژران و برینداربوونی چەند چەکدارێک دەکرێت.[2]
- ئاژانسی ئیلنا لە زاری عەبدول محەمەد زاهێدی، پارێزگاری قەزوین و ئەکبەر باقری سەرۆکی بەشی کشتوکاڵ و سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای قەزوین بڵاویکردەوە، زیادبوونی چەندین بەرامبەری نرخی تەماتە بەهۆی بازرگانانی هەرێمی کوردستانەوەیە کە هەموو بەرهەمەکانی تەماتە دەکڕن و بازاڕەکانیان خاڵی کردووتەوە.[1]
- ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی، لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ڕایگەیاند، کە بەهۆی چوونی ئەردۆغانئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا تەنیا لە بەرلین و کۆڵن 10 هەزار پۆلیس ئەرکدارکراون، ئەوەش حەوت بۆ هەشت ملیۆن دۆلاری بۆ دەوڵەتی ئەڵمانیا تێچووە.[4]
- بانکی ناوەندیی چین وڵاتی ئێرانی بەهۆی پێبەندنەبوون بە یاساکانی هێزی کاری کردارە داراییەکان (فاتف - FATF) خستە ریزی ئەو وڵاتە زۆر مەترسیدارانەوە، کە ئەنجامدانی کاری بازرگانی و ئاڵوگۆڕی دراو لەگەڵیاندا مەترسیدارە.[3]
📌 کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان


🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 01-10-2018
[2]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 01-10-2018
[3]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 01-10-2018
[4]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 01-10-2018
[5]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 01-10-2018
[6]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 01-10-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن🕯 بزووتنەوەی گۆڕان
🏟 پارت / لایەن جووڵانەوەی نەوەی نوێ
🏟 پارت / لایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ جوانڕۆ
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سنە
🏙 شار و شارۆچکەکان🕊️ عەفرین
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ هەڵەبجە
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ ورمێ
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ کرماشان
🏙 شار و شارۆچکەکان♖ هەولێر

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 1 2018 9:21PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Jul 2 2018 5:23PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 2 2018 10:43AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,471 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.158 KB Jul 3 2018 10:31AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 01-10-2018

📚 فایلی پەیوەندیدار: 15
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️گەرمیان.. ئاماری بریندارانی تەقەی خۆشی ئاشکرا دەکات
2.👁️کۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی نزیکەی 60 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرت
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️بزوتنەوەی گۆران زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری لە پارتی وەرگرتوە بۆ حەملەی هەڵبژاردن
2.👁️گەردەلولی جزیر: لە 24 کاتژمێردا 29 چەتەی داعش کوژران 01-10-2018
3.👁️هێمن هەورامی؛ سەرکەوتنی گەورەی پارتی و کوردستان زۆر پیرۆزە
4.👁️کۆمیسیۆن ڕایگەیاند ئه و ژمارانەی سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە میدیای پارت و لایەنە سیاسییەکانەوە بڵاودەکرێتەوە فەرمی نین
5.👁️یەکگرتوو: ساختەکاریی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا کراوە
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,359 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574